بیره‌وه‌ریه‌كانم….هه‌ولێر 5…. فایق جه‌میل
بیره‌وه‌ریه‌كانم
فایق جه‌میل
هه‌ولێر 5
له به‌هاری یه‌كه‌مین ساڵی خویًندم له هه‌ولێر واته 950-951 بیستمان كه به چالاكی جلال حسام ا‌لدین ( جه‌لال حیسامه‌دین ) قوتابی پۆڵی چواری ئاماده‌یی له هه‌ولێر وأحمد محمد أمین ( ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین دزه‌یی ) ئه‌ندامی پێشكه‌وتوی پارتی وئاغای گوندی – دوگردكان – وكادیره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له چواچیوه‌یه‌كی ته‌سك ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له ده‌شتی مخمور ساز درا ، وابو ساڵێ پێشتر هه‌وڵی سازدانی له لای ئۆردوی هه‌ولێری جاران له به‌ر به‌ر هه‌ڵستی میری و دژایه‌تی هه‌ندێ پیاوانی ئایین نه‌ورۆز سه‌ری نه‌گرت ، به‌ڵام هه‌روه‌ك له به‌شه‌كانی پێش‌و له بیره‌وه‌ریه‌كانم باسم لێوه كردووه به‌هاری ساڵی 952 بۆ یه‌كه‌م جار به ره‌سمی به ته‌ك شاری هه‌ولێر ئاهه‌نگی نه‌ورۆز گێڕدرا و زۆریش سه‌ركه‌وتو بو .
ساڵی یه‌كه‌مم له هه‌ولێر له مه‌ودایێ ته‌سك ده‌ژیام و ئه‌سورامه‌وه ، له ده‌وامی قوتابخانه بۆ ماڵ هه‌ندێ ئێواران بۆ باغه‌كه‌ی ته‌ك سه‌رای هه‌ولێر زۆر به‌كه‌می بۆ سینمای سه‌لاحه‌دین تا له‌م مه‌یانه براده‌ریه‌تیم بو له گه‌ڵ لاوێكی روشنبیر به ناو مجید ( مه‌جید ) له خه‌ڵكانی شه‌قلاوه و فه‌رمانبه‌ر له دایره‌ی ( أوقاف – ئه‌وقاف ) ی هه‌ولێر . هه‌فته‌ی یه‌ك دو جار به یه‌كه‌وه پیاسه‌ی ده‌ورو به‌ری شار ده‌كرد له رۆڵی سیاسی و ده‌نگ و باسی دونیا ئه‌دواین له‌م مه‌یانه به‌یان و نوسراوه‌كانی حزبی شیوعی پێ ئه‌دام . چه‌ند مانگێ به‌سه‌ر چو – مه‌جید – دیاری نه‌بو به دوایی زانیم له ( الشعبه الخاصه – شوعبه‌ی خاسه ) واته دایره‌ی ئه‌منی هه‌ولێر – گیرا بو به تومه‌تی په‌یوه‌ند كردنی به رادیۆ به مۆسكۆ …!! مه‌جید رادیۆیه‌كی بچوكی تازه باوی له گه‌ڵ خۆ ده‌گێرا گه‌ڵێ جار به یه‌كه‌وه – به زۆری له ده‌شت – گوێمان له ئیستگه‌ی به‌غدا راده‌گرت – چونكه هیچ شوێنێكی دی وه‌رنه‌ده‌گرت – . له راستیدا مه‌جید شیوعی بو و هه‌وڵی ده‌دا منیش به‌لای خۆیدا بكێشێت نه‌یده‌زانی له پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایه‌وه من و هاوقوتابیانم له كۆیه په‌روه‌رده‌ی پارتی كراین – گه‌رچی زۆر جار له گفت‌و گۆیه‌كانمان منیش به‌ره‌و كوردایه‌تیم دا ده‌شكاند . ئیدی ئه‌مه بو ئه‌منی هه‌ولێر له‌م ده‌وره — گێل ونه‌فام …! ئه‌شێ چیان به ده‌سته‌وه نه‌بوبێ بۆ راپێچكردنی رادیۆی ده‌ستی نه‌بێت ..؟
ساڵی دووه‌م واته 951/952 له پۆڵی پێنجه‌م ، خۆشبه‌ختانه خۆشه‌ویسترین دۆست وبراده‌رم ( فواد زكی أحمد هه‌ناری – فوئاد زه‌كی ئه‌حمه‌د هه‌ناری) به ماڵه‌وه گواستیانه‌وه هه‌ولێر ، باوكی مامۆستا زه‌كی { روشنبیرو ئه‌دیب و ئه‌ده‌ب دۆست) بۆ قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی و فوئادیش له پۆڵی چواره‌می زانستی له ئاماده‌یی هه‌ولێر . دۆستایه‌تیم له گه‌ڵ فوئاد هه‌ر له كۆیه‌وه گه‌ڵێ پته‌وبو به تایبه‌تی له قۆناخی خوێندنی ناوه‌ندی ، فوئاد كورێ ناسك و هێمن وزیره‌ك كوردونشتمانپه‌روه‌ر وا بزانم تا ده‌رچونی له عیراق به شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌نداربو به پارتی . له هه‌ولێر گه‌ڵێ ئێواران له ده‌راو پشتی هه‌ولێر به تایبه‌تی له گازینۆ تازه هاوینیه‌كه‌ی ئیستگه‌ی شه‌مه‌ندوفه‌ر رامانده‌بوارد ، سه‌یر ئه‌وه بو یه‌ك له‌م ئێوارانه له پر ِ كابرایه‌ك سه‌لامی دا‌و به عه‌ره‌بی داوای كرد لامان دابنیشت پاش هه‌ندێ گفتوگۆ وتی رێم ده‌ده‌ن به راشكاوی له‌گه‌ڵتان بدوێم بێ وه‌ی چاوه‌روانی وه‌ڵاممان بێت كه‌وه‌ته قسان بۆمان ده‌ركه‌وت زانیاری ته‌واوی له هه‌ردوكمان هه‌یه ئینجا وتی { من فه‌رمانبه‌رم له ئه‌منی گشتی له به‌غدا راسپاردراووم فه‌رمانبه‌رله ( ناوچه‌ی شیمال ) بۆ ئیشوكاری ئه‌من دامه‌زرێنم به تایبه‌تی له ناو قوتابی ومامۆستاو فه‌رمانبه‌ران ، ئێوه له هه‌ره قوتابی سه‌ركه‌وتوو به‌رچاوی سانه‌وی هه‌ولێرن بۆیه هاتومه لاتان بۆ ئه‌م فه‌رمانه ، درێژه‌ی دا‌و وتی : خوێندنتان تا ده‌رچونتان له كۆلێج له سه‌ر حسابی حكومه‌ت ده‌بێت ….. } به‌راستی هه‌ردوكمان زۆر ترساین و په‌شوكاین بێ ئه‌وه‌ی نوقه‌مان لێوه بێت زو به‌زو كتێبه‌كانمان راپێچداو له كابرا ترازاین به‌ره‌و ماڵا .سه‌یر تر ئه‌مه بو كابرای عه‌ره‌ب له كۆلانه‌ی ماڵمان چاوه‌نۆری ده‌كردم هه‌ر كه چاوم پێكه‌ت ده‌ستم كرد به را كردن ، ئیدی له‌م رۆژه‌وه بۆ ماوه‌ی مانگێ هاتو چوی ده‌ره‌وه‌مان نه‌كرد .
له ئه‌نجامی راپه‌رینه سه‌رتاپه به ناوبانگه‌كه‌ی گه‌ڵی عیراق له مانگی كانونی دوه‌می ساڵی 948/949 دژی په‌یمانی Portsmouth ( پۆرتسمۆس ) و روخانی وزاره‌ته‌كی صالح جبر ( سالح جه‌بر ) كه حزبی شیوعی عیراقی رۆڵی سه‌ره‌كی بو له هه‌ڵگیرسان وبه‌رێوه‌بردنی ، حكومه‌ته‌كانی عیراقی ئاینده به خۆ كه‌تن بۆ به هێز كردنی پۆلیس و هه‌واڵگه‌ری و جهازی ئه‌من بۆ نمونه ( شوعبه‌ی خاسه ) – الشعبه الخاصه – له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس له هه‌ولێر بو به مدیریه ی ئه‌من واته ( به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ) ، هه‌وڵدانی كابرای ئه‌منی گشتی به‌غداش هه‌ر له‌م باره ده‌سورایه‌وه .
وابو له هه‌مان ساڵا یا ساڵێ پاشتر هه‌ردو مامی فوئاد- مامۆستا ڤاهر وعبد الرحمن ( زاهیرو عه‌بدولره‌حمان هه‌ناری ) له كۆیه‌وه له سه‌ر داواكردنی خۆیان بۆ قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر گواسترانه‌وه ئه‌وه‌ی راست بێ له‌م مه‌یانه هه‌رسێ برای روشنبیرو كوردپه‌روه‌ر – به تایبه‌تی زه‌كی فه‌ندی باوكی فوئاد – رۆڵی ته‌واویان نواند له بیروباوه‌ری وهه‌ستی كوردایه‌تی له نێو مامۆستا‌و قوتابیانی هه‌ولێر. وابو له هه‌مان ساڵا له فوئاد پچڕام تا ساڵی دووه‌م له به‌غدا به یه‌ك گه‌یشتین كه له ( كۆلێجی پزیشك ) وه‌رگیرا ، منیش ساڵی دووه‌مم بو له خانه‌ی باڵای مامۆستایان ( دار المعلمین العالیه ) . له‌به‌ر سه‌رقاڵیمان به خوێندن به تایبه‌تی فوئاد – به ده‌گمه‌ن به یه‌ك ده‌گه‌یشتین تا ده‌رچونی به دختۆر له یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا بۆ ماوه‌ی یه‌ك دو ساڵا كه له هه‌ڵێ گونجاو له گه‌ڵ هاوقوتابی و هاوسه‌ری دختۆر – بپینه جلبی – بوسه‌ینه چه‌له‌بی – له ساڵانی ناوه راستی شێسته‌كان له سه‌ده‌ی رابوردو به جوته خۆیان دزیه‌وه بۆ ( به‌ریتانیا ) – ئینگلیزستان – به چه‌ند ساڵێ هه‌ردوك ( به‌ڵگه‌نامه‌ی شپیالیستیان له پزیشكی ) به ده‌ست هینا هه‌ر له‌م وڵاته‌ش كه‌وتنه كار به‌ڵام ئه‌مه‌ی دڵ ته‌زێن بو هه‌نده‌ی نه‌برد هاوسه‌ری به نه‌خۆشی شیر په‌نجه كۆچی دوایی كرد ته‌رمه‌كه‌یان – بێ فوئاد- له‌به‌ر رژیمی سه‌دام- گه‌یانده به‌غدا له ( كاڤمیه ) – كازیمیه ( به‌غدا ) به خاك سپاردرا .وابو پاش زیاتر له چڵ ( 40 ) ساڵا له سه‌ردانه‌كه‌م بۆ – له‌نده‌ن – له مانگی December دیسه‌مبه‌ر – ساڵی 2004 سه‌ردانی دختۆر فوئادم كرد له شارێ بچوك به ته‌ك – له‌نده‌ن -نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆ به رێوه ده‌بات .
له سه‌ره ساڵی پۆڵی پێنجه‌م له قوتابخانه‌كه‌مان چاووم به جه‌لال كه‌وت وتی وا بۆ خوێندن له سه‌ر داواكردنی حزب ئه‌گوازمه‌وه كه‌ركوك ، كرێكارێ زۆر له‌م شاره رویان كردۆته پارتی پێویستیان به رێكخستن هه‌یه ، ئیدی نه‌مده‌زانی جه‌لال له‌م كات گه‌یشتبوه كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب یا نا…؟ ، له‌م سه‌رده‌مه‌ش – ئیبراهیم ئه‌حمه‌د – له كه‌ركوك وه‌ك پارێزه‌ر جێ‌نشین بو .
له پشوی هاوینی تاقیكردنه‌وه‌ی ( به‌كه‌لۆریا ) ی پۆڵی پێنج واته ساڵی 951/952 له رانیه لای برا گه‌وره‌م ( كه‌مال) بروسكه‌ی ناجحیم پێگه‌یشت ، بۆ رۆژی دوای به رێگای كۆیه خۆم گه‌یانده هه‌ولێر بۆ ئاماده‌كردنی دۆكومه‌نته‌كانی پێویست بۆ پێشكه‌ش كردن – به‌زۆری بۆ كۆلیجی – دارالمعلمین العالیه – واته خانه‌ی مامۆستایانی باڵا – له به‌غدا .
———————————–
سدنی / ئوسترالیا
مانگی مارتی 2009
Alifaieq08@yahoo.com