Skip to Content

Friday, December 13th, 2024
خودایه‌ بمبه‌خشه‌….دلێر په‌روێز

خودایه‌ بمبه‌خشه‌….دلێر په‌روێز

Closed
by March 28, 2009 گشتی

خودایه‌ بمبه‌خشه‌

خودایه‌ بمبه‌خشه‌  تۆم   به‌ زاده‌ی خیال وهزری که‌له‌کان داده‌نا ، خودایه‌ سیفه‌تی تۆ   شتێکه‌ یان ده‌بێ ددانی پێدا بنێم یان رفزی بکه‌م ، له‌ سه‌ر قسه‌و ئه‌فسانه‌ی مرۆ سه‌ر لێشێواوه‌کانت  تۆ ده‌شێوێنرێیت ، ئه‌وه‌نده‌ مه‌زنیت بچووک ده‌که‌نه‌وه‌ ئیدی هیچ مه‌نتق ولۆجیکیک  له‌ بوونی تۆدا ناهێڵن، دروستکردنی ئه‌فسانه‌ی حه‌واوئاده‌م و شیتان  و عه‌رشی سه‌ر ئاسمان و حسابی ورردتت له‌ گه‌ل ئینسانه‌کانی سه‌ر زه‌وی سیفتگه‌لیکی بێ بایه‌خن ، پارانه‌وه‌ ونزاو قوربانی دان له‌ بۆ تۆ نه‌ک گومان ده‌خاته‌ سه‌ر ده‌سه‌لاتت به‌لکو ده‌تکه‌نه‌ که‌سێکی گوی رایه‌لی ده‌ستی خۆیان ، له‌ ناو ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌ی سه‌ر زه‌وی تۆ هه‌زار ویه‌ک سیفه‌تی جیاوازت هه‌ن که‌ دوور له‌ پیرۆزی تۆن، باسی تۆ به‌ ئه‌قلی مرۆڤه‌کان به‌ میزڵدانیک ده‌چێت که‌م تا زۆر به‌ فوو گه‌وره‌و بچوکی بکیته‌وه‌ ، منیش یه‌کیکم له‌م بنیاده‌مانه‌ که‌ له‌ دایک ده‌بم تا خۆم ده‌ناسم وله‌ دنیا وتۆ وورد ده‌بمه‌وه‌ وتیده‌گه‌م ناچارم له‌ سه‌ر یاسا ورێسای که‌لتور برۆم ولاسایی گه‌وره‌و ده‌وروبه‌رم به‌که‌مه‌وه‌ ، بم به‌خشه‌ تا ئه‌م ته‌مه‌نه‌ به‌ رێگای هه‌ڵدا کرنۆشم بۆ بردووی ، بم بووره‌ ریگایی عه‌وامم گرت له‌ خۆشیدا له‌ بیرت بکه‌م وله‌ ناخۆشیدا داوای یارمه‌تی، بم بووره‌ له‌و کردارانه‌ی که‌ زۆر جاریان ده‌بوایه به‌ ئه‌نجامیان به‌ گه‌یه‌نم تا سه‌ر ئیسقان وه‌کو ده‌رنده‌یه‌ک له‌ بیر ئه‌وه‌ی نه‌بادا تۆله‌م لێبه‌که‌یته‌وه‌ له‌ تۆی میهرابان ده‌ترسام، بمبووره‌ له‌وه‌ی ناحه‌زیم ده‌کرد له‌ گه‌ڵ خوشک وبراو دۆستانم پیم وابوو ئه‌وان حه‌ق به‌ په‌رستنی مه‌زنی تۆ ناده‌ن جیا له‌ من تۆ ده‌ناسن ، خودا گیان بمبه‌خشه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نێکی کورت چه‌نده‌ها جار له‌ جێی تۆ، به‌ ناوی تۆ ، حه‌قم به‌ خۆم داوه‌ مرۆڤه‌کان ده‌بێت وا بن و وا بکه‌ن ، وام له‌ مندالان ده‌گه‌یاند خوداپه‌رستی ،ترسه‌،ئازاره‌،خۆخواردن ودووره‌په‌رێزیه‌ له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ بمبه‌خشه‌ خودا،به‌ خه‌یالی خۆم ده‌جه‌نگیم له‌ پێناو گه‌وره‌یی تۆ ده‌م گووت ئیدی مرۆڤه‌کان ده‌بێت ملکه‌چی تۆ بن ! ئاخ چه‌ند نه‌فام بێ ئاگا له‌ گیرفانی هزرمدا هه‌زاره‌ها جۆر فه‌رمایشتم ده‌دا که‌ هیچیان کاری مرۆیه‌کی بێ ده‌سه‌لاتی ئه‌م گه‌ردوونه‌ نییه‌ ،ئاخ جه‌ند نه‌زان بووم که‌ پێم واببو خودام ناسیوه‌ !نه‌مده‌زانی هه‌موو شتێ به‌ڵێ گشت شتێ به‌رامبه‌ر به‌ تۆو درووستکراوی تۆ بۆ منی کڵۆڵ نییه‌ سنوور و باش وخراپی بۆ دانێم، ده‌بوایه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرا ته‌نیا له‌ خۆم به‌رامبه‌ر به‌ تۆ له‌و که‌له‌یه‌ی پێت به‌خشیووم بمزانیبایه‌ و رفتارم  بکردایه‌ ،یه‌زدان ئێستاش نازانم هه‌ڵه‌م یان راست؟ گرینگ له‌وه‌ دڵنیام ئه‌م رێگایه‌ی که‌ پردی خۆشه‌ویستی تۆ به‌ من ده‌گه‌یه‌نێ جوانترینه‌ بێگه‌رترینه‌،ئیدی من پاسه‌وانی ئه‌و پرده‌م ، کارم به‌ که‌سی تر نیییه‌ چۆن تۆ ده‌ناسن تۆ ده‌په‌رستن خودا ته‌نیا خۆت خاوه‌ن بریاری……..‌

                                                                   دلێر په‌روێز/هێلسینکی

Previous
Next