ئالووده‌بوون به ئه‌لكهول ….د.رێدار محه‌مه‌د ئه‌مین
ئالووده‌بوون به ئه‌لكهول
د.رێدار محه‌مه‌د ئه‌مین پسپۆر(بۆرد)ی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان
– سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بڵێین، كه ئاڵوده‌بوون به ئه‌لكهول یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئه‌و گرفتانه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ پێیه‌وه ئه‌ناڵێنێت، ئاڵوده‌بوونیش هه‌ر به پێكی یه‌كه‌م ده‌ست پێده‌كات، واته ته‌نها ئه‌وه زه‌حمه‌ته یه‌كه‌م پێك بخۆیته‌وه، پاشان سه‌یر ده‌كه‌یت كه‌وتوویته ناو گرفتی ئاڵوده‌بوون، زۆر خه‌ڵكیش به‌م گرفته ده‌ناڵێنن، به‌ڵام یان هه‌ستی پێناكه‌ن، یاخود نازانن تووشی بوونه، بۆ زانینی ئاڵوده‌بوون به ئه‌لكهول پێویسته ئه‌م نه‌خۆشه چوار پرسیار له خۆی بكات:
1- ئایا هیچ كاتێك بیرت له‌وه‌كردۆته‌وه به ته‌واوی واز له خواردنه‌وه بهێنێت؟
2- ئایا هیچ كاتێك به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول له‌لایه‌ن خه‌ڵكی تره‌وه بێزار كراویت؟ واته ره‌خنه‌یان له‌م خواردنه‌وه‌ی تۆ گرتووه‌و تۆش پێی هه‌راسان بوویت؟
3- ئایا هیچ كاتێك به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول هه‌ستت به گوناه كردووه؟
4- ئایا یه‌كه‌م جار كه به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت، ده‌ست به خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول ده‌كه‌یت؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی دوو له‌م چواره به به‌ڵێ بوو، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه تۆ تووشی گرفتی ئه‌لكهول بوویت‌و پێویستیت به چاره‌سه‌ری هه‌یه، جگه له‌مانه هه‌ندێك نیشانه‌ی تر هه‌ن، ئه‌گه‌ری ئاڵووده‌بوون زیاتر ده‌كه‌ن وه‌ك زیادكردنی رێژه‌ی خواردنه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌مان كاریگه‌ری (واته ئه‌گه‌ر جاران بۆ نموونه: به خواردنه‌وه‌ی 3 پێك سه‌رخۆش ده‌بووی، ئێستا پێویستت به خواردنه‌وه‌ی 6 پێكه بۆ سه‌رخۆش بوون‌و له داهاتووشدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ببێته 12 پێك..هتد). هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه نه‌خواته‌وه تووشی چه‌ند ناڕه‌حه‌تییه‌ك ده‌بێت، وه‌ك ئاره‌قه‌كردن، له‌رزین، بێ توانایی، شێواوی..هتد، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات زیاتر بخواته‌وه تاكو له‌م ناره‌حه‌تییانه رزگاری بێت، زۆرجار ده‌بینین مرۆڤی ئاڵووده‌بوو به ئه‌لكهول، شووشه‌كانی مه‌ی له‌ناو زه‌رف، یان نایلۆنێك ده‌شارێته‌وه، ئه‌وه ته‌نها له‌به‌ر شهرمو توانجی خه‌ڵك نییه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت وا پیشان بدات كه‌وا هیچ گرفتی نییه.
ئایا ئالووده بوون بوون به ئه‌لكهول چاره‌سه‌ری هه‌یه؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین به‌ڵێ، چاره‌سه‌ری هه‌یه‌و تا زوو چاره‌سه‌ری بكرێت باشتره، به‌ڵام گرنگترین خاڵی چاره‌سه‌ری له خودی نه‌خۆش خۆی ده‌ست پێده‌كات، واته یه‌كه‌مجار ده‌بێت نه‌خۆش بڕیارێكی ته‌واوی دابێت بۆ وازهێنان له ئهلكهولو له‌م بڕیاره‌شدا په‌شیمان نه‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئالووده‌بوونه‌كه زۆر تووند بوو ئه‌وا نه‌خۆشه‌كه ده‌خه‌وێنرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاڵودهبوونهكه زۆر توند نه‌بوو، ده‌كرێت نه‌خۆش به بێ خه‌واندن له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر بكرێت، واته رۆژانه یان دوو رۆژ جارێك سه‌ردانی پزیشكی چاره‌ساز بكات، له گرنگترین خاڵه‌كانی دوای چاره‌سازی دووركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشه له‌و شوێنانه‌ی مه‌ی لێ ده‌خورێته‌وه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌و هاوڕێیانه كه مه‌ی ده‌خۆنه‌وه، واته به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌سێك یان شوێن‌و بارودۆخێك ببێته هۆی هاندانی بۆ دووباره خواردنه‌وه پێویسته لێی دووربكه‌ویته‌وه.
زیانه‌كانی ئه‌لكهول چین؟
ئایا ئه‌لكهول هیچ سوودێكی هه‌یه؟ له راستیدا ئه‌لكهول زیانه‌كانی گه‌لێ زۆرن، دابه‌ش ده‌كرێن بۆ زیانه ده‌روونی، جه‌سته‌یی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. له گرنگترین زیانه جه‌سته‌ییه‌كان ئه‌گه‌ری تووشبوونه به نه‌خۆشی شه‌كره، هه‌وكردن‌و شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر، هه‌وكردن‌و شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس، شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌و ریخوڵه، هه‌وكردنی مێشك‌و هتد، له دیارترین زیانه ده‌روونییه‌كان بریتین له گرفتی له‌بیر چوونه‌وه، تووش بوون به نه‌خۆشی خه‌مۆكی، دڵه‌ڕاوكێ، سایكوسیس، وه‌همی به‌دگومانی، به تایبه‌تی كاتێك توانای سێكسی نامێنێت، گومانی خراپ به خێزانه‌كه‌ی ده‌بات، ره‌فتاری نابهجێو سه‌یر، یان ره‌فتاری توند‌و تیژی، ئاڵووده‌بوون به مادده‌ی تری هۆشبه‌ر…هتد، جگه له‌مانه چه‌ند زیانێكی ئابووری هه‌یه، له‌نێویاندا سه‌رفكردنی پاره‌یه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاڵوده‌بوون ناتوانێت كاره‌كانی راپهڕێنێتو ئیش‌و كاری پێ ناكرێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر ته‌نها زیانی بۆ خۆی‌و خێزانه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵكو زیانێكی گه‌وره به وڵات ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌پێویستی به تواناكانی ئه‌وه، له به‌رچاوترین زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش تێكچوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك‌و گۆشهگیریو لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانه.
ئه‌وه ماوه بڵێین ئایا ئه‌لكهول سوودی هه‌یه؟ له راستیدا لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه (یه‌كه= 8 گرام) له ئه‌لكهول مرۆڤ له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌پارێزێت، به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، تا چه‌ند گه‌ره‌نتی هه‌یه ئه‌م مرۆڤه له‌م رێژه‌یه زیاتر نه‌خواته‌وه، یان خۆی پێ ده‌گیرێت زیاتر نه‌خواته‌وه؟ ئایا هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئه‌لكهول ده‌خۆنه‌وه مه‌به‌ستیان پاراستنه له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ؟ ئایا خواردنه‌وه‌ی مه‌ی (كه ئه‌گه‌ری تووشبوون به گرفتی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه) تاكه رێگه‌یه بۆ پاراستن له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، له كاتێكدا رێگای كاریگه‌رتر هه‌یه وه‌ك شێوازی خواردن یان وه‌رزش كردن؟
redar_moh@yahoo.com