
ده‌نگێك له سه‌لاجه‌كه‌وه…..نووسینی / حه‌سه‌ن به‌لاسم
ده‌نگێك له سه‌لاجه‌كه‌وه
نووسینی / حه‌سه‌ن به‌لاسم
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه / تاهیر عهبدولواحیدگوێ ناده‌مێ ، هه‌ر سبهیهو ئیدی من مردوم…
شه‌و و رۆژ به‌م حیكمه‌ته ته‌پۆیه به‌سه‌ر شانی خۆمدا ده‌ده‌م
حیكمه‌تێك كه به‌هۆی ئه‌هریمه‌نه‌كانی ژیان خواروگێڕی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت …
ژیانم به شێوه‌ی ناوسكی مانگایه‌كی نێو دوكانێكی قه‌سابی په‌رشوبڵاو بۆته‌وه ، واهه‌ست ده‌كه‌م چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه له هێلسینكی ده‌ژیم ، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه من ژیان له نێو سهلاجهیهكدا به‌سه‌ر ده‌به‌م، من پرته‌قاڵێكی په‌نابه‌رم له‌نێو سهلاجهیهكدا، یان له‌وانه‌یه پارچه‌یه‌ك گۆشتی بهرازبم .
هاوڕێم ، پێشتر پێم ئه‌وتی خولقاندنی ترس یه‌كێكه له كاره سه‌ره‌كیه‌كانی هونه‌رمه‌ند، دواتریش هه‌سته‌كان و رهِنگوڕوهكان و بیرۆكه‌كان و گه‌مه‌كان و زمان و سه‌رنجڕاكێشان، وه‌ك زهخرهفهیهكی هونه‌ری به‌دوای ئه‌وانه‌دا دێن ، ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت ئاره‌زوم بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ناسانه‌ی نێو سنگیشم نیه كه ده‌یانده‌م ، له‌نێو سه‌رم ترومپایه‌ك هه‌یه به‌درێژایی ساته‌كان نه‌خۆشی په‌خش ده‌كات ، من زۆر پێویستم به داوێنگیری حیكمه‌تێكی بچوك هه‌یه له‌م ژیانه‌دا، پێویستم به فریادڕه‌سێك هه‌یه بۆ ده‌ربازبوون له چه‌كه‌ره‌ی گومانه بهسهرچووهكانم.
پێویسته من فێری وانه‌كه بوبێتم : له‌سه‌ر سه‌كۆكه شێوه‌ی په‌یكه‌رێكی زیندو دابنیشم ، خو به‌گه‌مه‌ی گاڵته‌پێكردنه‌وه بگرم، پێویستیشه یه‌كێك له بهخاكسپاردنهكهمدا گاڵته‌یه‌ك بكات ، به‌ڵام نازانم ئه‌شێ ئه‌و گاڵته‌پێكردنه په‌یوه‌ندی به لوته درێژهكهمهوه هه‌بێت…
لوتی مرۆڤ گاڵته‌ی پێبكرێت له مه‌راسیمی بهخاكسپاردندا
یان له‌وانه‌یه هه‌ردوو گوێی یان وورگی بێت…
وورگی ئینسان وهجبهكی كۆمیدی پیساییه.
من دڵنیام كه كۆتاییم پێدێت و وانه‌كه‌ش هه‌ر له‌گه‌ڵمدایه له له بنی ڕوباره‌كه.
لهگوندَكی دووره‌ده‌ست كه یاده‌وه‌ری لهبهریهكی هه‌ڵوه‌شاندبوو یه‌كێكیان به‌ده‌م ڕێوه هاواری ده‌كرد:
دواجار به‌ته‌نها گاڵته‌وگه‌پ جیهان رزگار ده‌كات ، سنگتان پاكبكه‌نه‌وه له ترس ، خۆتان بده‌نه ده‌ست خرۆشاندنهكانی با…
ئاخر من ئه‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ سه‌د مناڵ‌دا له‌ژێر تیشكی خۆردا بگریم
یه‌كێكیشیان به‌های ئاشتیم بۆ ڕوون بكاته‌وه كه یه‌كسانه به به‌های جه‌نگ
زۆرجار به‌خه‌یاڵمدا دێت كه‌من به قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كه‌دا ڕاده‌گوزه‌رێم و به كێرێكی سه‌هۆڵینه‌وه دهستپهڕدهكهم ، ئه‌وه‌ش له پێناو گاڵته‌جاڕیدا نیه ، به‌ڵكو له‌پێناو خه‌یاڵدانی خۆمدایه ، یان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی خۆم زامار بكه‌م.
ئه‌و خه‌یاڵدانه‌ی كه ده‌ڵێت : مانگایه‌ك به كه‌پێش خه‌وتن ده‌تڕێت
ئه‌و مرۆڤه‌ی كه ده‌نووسێت : له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی گوهوه
ده‌ستم كه به‌هۆی ترس له خۆشه‌ویستی خوێنی لێده‌چۆڕێت
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هاوڕێم ، من ئه‌ركه‌كانی خۆم شێوه‌ی تاقمێكی ددانی نێو ده‌می پیره‌مێردێكی په‌ككه‌وته به‌ڕێوه ده‌به‌م : ئه‌نووسم له پێناو ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ووڵاته‌كه‌م ،
له‌پێناو ئه‌وه‌شدا هه‌تا نه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ هیچ شوێنێكی تریش .
بهمانگاكانی تریش ده‌ڵێم ( به‌یانیتان باش) و ( شه‌وێكی شاد )
ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌م ، هه‌ناسه‌ی حه‌سره‌ت هه‌ڵده‌كێشم بۆ ئهوژههراویكردنهی كه ئه‌وان به ژینگه‌دا بڵاویده‌كه‌نه‌وه.
گه‌ر پرسیارم لێكرا سه‌باره‌ت به مه‌شاعیری خۆم ده‌رباره‌ی مناڵه‌كان ، درۆ ده‌كه‌م
له پاكه‌تێك سیگاردهكیشم كه له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌و منداڵانه دایده‌نێم كه فرۆكه‌كان سوتاندویانن
له‌به‌رخۆمه‌وه گۆرانیه میلییه‌كان ده‌ڵێمه‌وه وتێبینی ده‌ده‌م له‌سه‌ر گۆرانبێژهكهی و حیكایه‌ته‌كه‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك باس له خۆم ده‌كه‌م كه من مرۆڤێكی پاكم و زه‌مه‌ن غه‌دری لێكردووم.
هه‌وڵئه‌ده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خه‌ون ده‌بینن بیربكه‌مه‌وه له كۆدی حیكمه‌ت و بوون ، له بێده‌نگی و ونبوونی خودا.
له‌وكاته‌ی كه مه‌ست ئه‌بین هه‌وڵئه‌ده‌م هاوڕێكانم بهێنمه پێكه‌نین ،
ههولئهدهم به‌هه‌موو توانایه‌كمه‌وه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌م جووتبم ، به‌زمانم و كێرم و په‌نجه‌كانی ده‌ستم و قاچم، ریخۆڵه ئهستورهكانم و نیوه‌ی ده‌ماره‌كانم و لوته درێژه‌كه‌م به‌رمه ناوه‌وه…
ئه‌و لوتهم كه له مه‌راسیمی بهخاكسپاردنهكهمدا وه‌ك یاده‌وه‌ریه‌كی هه‌وایی ئاماده ده‌بێت
دایكم كه‌به‌سه‌ر زۆرترله گه‌لێكی سوتاودا گریا
باوكم كه دڵی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا له‌كاركه‌وت
براكانم كه پیاوێكی عه‌مامه بهسهردزینی
زه‌وی كه به‌هۆی ووزه‌ی ڕێكه‌وتی ئه‌زه‌لیه‌وه ده‌سوڕێته‌وه
منم كه پێكه‌نینه‌كه‌ی خۆم ده‌شارمه‌وه هه‌ركاتێك مێشی شه‌و پاشوم ده‌لێسێته‌وه
مێشی شه‌و چییه خۆشه‌ویسته‌كه‌م ؟
مێشێكه سه‌ردانی هه‌مومان ناكات ، ئه‌و ، ئای له‌و جیاوازیه، شێوه‌ی نمایشكارانی جلوبه‌رگ قه‌شه‌نگه
به‌ڵام ئه‌و به‌شێوه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه به‌به‌ر چاویه‌وه ددانت ده‌شۆیت ، واقیعییه
یان به‌شێوه‌ی واقیعییه‌تی ئه‌و باڵندانه‌ی كه به‌سه‌ر گۆڕستانهكانهوه دهفڕنواپێویسته زنجیره‌یه‌ك نووسینی زانستی سه‌باره‌ت به واقیعیه‌ت بنووسم
حه‌وت به‌ش ده‌رباره‌ی تاكه واقیعیه‌تێك بدوێت و هیچیتر نا
جیاوازی چییه له‌نێوان شه‌و وه‌ك واقیعێك و دۆشاوی ته‌ماته وه‌ك واقیعێكی دی..
له‌وانه‌یه شه‌و بۆ تاوێك ببێته پڵنگێك كه‌زۆر به‌خێرایی هه‌ڵمه‌ت ده‌هێنێت
ئه‌شێ ته‌ماته له‌خه‌ونی ئافره‌تێكدا ببێته كۆمه‌ڵه مه‌مكێك كه ده‌ئاوسێن
ژیان له‌نێو سهلاجهدایه ئازیزه‌كه‌م نه‌وه‌ك شێوه‌ی ژیانی ده‌ره‌وه. ژیان له‌نێو سهلاجهدابهرلهههموو شتێك پێویستی به خه‌مۆكی هه‌یه، دواتریش پێویستی به خه‌رجی گه‌وره هه‌یه. شێوه ژیانێكی ئه‌وها به‌بێ مه‌ی زۆر ترسناكه، سێوێكه بۆگه‌ن ده‌كات، قوتویه‌ك ماسی سه‌ردینی ده‌ریای سپیه له سهلاجهیهكدا. ژیان كورته خانمه هاوڕێ ئازیزه‌كه‌م ، ئێمه‌ش له تاو زۆروزه‌وه‌ندی دڵته‌نگی و ناڵاندنهكانمان بوین به شه‌خته ، ژیان هه‌روه‌ها پێویستی به سه‌لاجه‌یه‌ك هه‌یه بۆ فێربوونی بێده‌نگی.
كڕێوهش سزای ئه‌و كه‌سانه‌یه كه بێهوده زۆربڵێیی ده‌كه‌ن. ئێمه له سه‌لاجه‌دا سه‌باره‌ت به چاكه و خراپه ده‌خوێنینه‌وه هه‌روه‌ك چۆن ده‌رباره‌ی كه‌ش و هه‌واش ده‌خوێنینه‌وه . له سه‌لاجه‌دا پێشكه‌شكاری هه‌واڵ قه‌ڵغانێكی زستانه ده‌پۆشێت و له‌سه‌ر ڕوی بزه‌یه‌كی به‌رده‌وام پیشانده‌دات هه‌تا بینه‌ران له‌سه‌رمادا نه‌بنه شه‌خته. لێره خوێن ناڕژێت هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر شۆسته‌كانی ووڵاتی ئێمه ده‌ڕژێت. لێره خوێن ده‌یبه‌ستێ ئازیزه‌كه‌م. ڕاسته ئێمه لێره گوێمان له ویزه ویزی فیشه‌ك و گرمه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان نابێت، به‌ڵام له به‌فره داباریوهكان گوێمان له كسپهكسپی ته‌نهایی ده‌بێت ، ئه‌وه‌ش وه‌ك چرپه وایه، به‌ڵام دره‌وشانه‌وه‌ی سپێتیهكهی گوێكان كه‌ڕ ده‌كات ، چۆن ژیانت له نێو سهلاجهیهكدا بۆ وه‌سف بكه‌م خانمه هاوڕێكه‌م…
من نانێكی ڕه‌شی نێو سهلاجهیهكم ، من شه‌ش قوتوی بیره‌م ، هێلكهیهكم له نێو سهلاجهیهكدا. من سركه‌ی سێوم. من په‌نیرم ، ته‌ماته‌م ، من ده‌رمانێكم پێویستم به پله‌یه‌كی گه‌رمای نزم هه‌یه. گۆشتێكی به‌ستوی به‌رخم . من زه‌ڵاته‌ی خه‌یار و ماستم .من ڕۆبیانم . من باڵی ئهختهبوتێكم له‌نێو سه‌لاجه‌دا…
ئارام ده‌بیت به‌م خه‌یاڵه پوچه ؟
ئه‌ی كێرم دڵخۆشت ده‌كات كاتێ سه‌مای هیپ هۆپ ده‌كات له نێو ڕانه‌كانت ؟!هه‌مو ئێواره‌یه‌ك ئه‌چمه دارستانه‌كه و هاوار ئه‌كه‌م : ئه‌ی ترس ، ئه‌ی شه‌و ، ئه‌ی چاوم ئه‌ی ترس…
به‌ڵام ده‌نگه ئادهمیهكهم هاوئاواز نابێت له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌كانی دارستان . ئه‌و ده‌نگه ژه‌نینی سه‌مفۆنیای ترۆهاتهكانی شار وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه ، مۆزیكی به‌ردینی له‌توپه‌تی نیۆ به‌رداشی ژیان . ژاوه‌ژاو له به‌یانیه‌كی زوه‌وه له بازاڕه بازرگانیه‌كان و بانكه‌كان و زانكۆكان و خه‌سته‌خانه‌كان و په‌رله‌مان و یانه‌كانی خواردنه‌وه و چێشتخانهاندا ده‌ست پێده‌كات ، ده‌نگی ئابڕوبه‌رانه‌ی مرۆڤ . دهنگگهلێكی نێو پاسه‌كان و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان ، ده‌نگی نێو فرۆكه و كه‌شتیه‌كان ، ده‌نگی پیاهه‌ڵپژانی نێو ماڵه‌كان، جنێوه‌كان ، ریسواكردنهكان ، شریقه‌ی گولله، قیژه‌قیژ، هاوار، گریان، هوتافی خۆپیشاندانه‌كان له‌پێناوی ژینگه‌دا ، چهپڵهلێدانهكان له كاتی به‌خشینی خه‌ڵاتی ئاشتی هه‌رله‌و كاتانه‌ی كه شه‌ڕه نوێیه‌كان له پێگه نوێیه‌كانی تری دونیا هه‌ڵده‌گیرسێ ، ده‌نگی پێكدادانی ماشێنه‌كان ، ماشێنه مینڕێژكراوه‌كان له‌و كاتانه‌ی كه ده‌ته‌قنه‌وه ، ماشێنی چه‌ته‌كان ، ماشێنی ئه‌مبوڵانس ، ماشێنی بانك كه سه‌فته پاره‌كانی لێباركراوه ، ماشێنی ئاگركوژێنه‌وه. ده‌نگی مزگه‌وت و كه‌نیسه‌كان ، ووتاری رۆژانی هه‌ینی ، ئامۆژگاریه‌كان ، ده‌نگی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ ، شوشه كاتێ ده‌شكێت ، ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه له گوێی ڕاسته‌وه دێنه ژوره‌وه، ئه‌و ده‌نگانه‌ش كه له‌گوێی چه‌په‌وه ده‌ڕۆنه‌وه ده‌ره‌وه . گه‌ر مرۆڤ كه‌ڕ بوایه ئازاره‌كانی جیهان كه‌متر ده‌بوون .
به‌ته‌نها دوو ده‌نگ هه‌ن كه باشن بۆ باڵكێشانی ئاشتی : گۆرانیه‌كانی جه‌نگه‌ڵ و مۆزیك . به‌ڵێ ، خۆشه‌ویسته‌كه‌م ، جه‌نگه‌ڵ ده‌نگه ، ده‌نگێكی كۆنه كه شێوه‌ی روبارێكی به‌خوڕ خۆی نوێ ده‌كاته‌وه. ڕوباره‌كه ژه‌هراوی كرودین خۆشه‌ویسته‌كه‌م . ئێمه‌ش داره‌كانمان بڕیه‌وه و ڕوه‌و ئاسمان بۆ گه‌ڕان له‌دوی ده‌نگی زیاتر فڕین. مرۆڤمان له‌نێو خۆمانداوێران كرد، ئه‌ویش به ئاخنینی وشكهداری زیاتر له فڕنی جیهانه گڕگرتووهكهمان. خوان و نانمان ئاماده‌كرد و شێوه‌ی خوێنڕێژه‌كان بوینه بكوژ ، خه‌ڵات و نیشانه‌ی ئازایه‌تیمان به‌خشیه شێت و پیاوكوژه‌كان . ئێمه كۆمه‌ڵه پاڵهوانێكین شایسته‌ی ئه‌وه‌ین كه له كۆتایی فیلمه‌كه‌دا له‌سێداره بدرێین ، جه‌ماوه‌ریش ده‌گری چونكه ده‌سته‌وسانن له به‌رامبه‌ر ده‌ربازكردنی پاڵه‌وانه‌كه كه له ناوه‌ڕاستی گۆڕه‌پانه‌كه‌دا له سێداره‌ی ده‌ده‌ن . مرۆڤێكمان گۆشاوگۆش سه‌ربڕی و له‌به‌ر پێیدا دانیشتین و ده‌ستمان كرده گریان . ئێمه قهسیدهمان له پێناوی كه‌رامه‌تی ئینساندا نووسی ، له‌كاتێكدا ئه‌وانیتر جه‌نگی دورودرێژیان نووسی كه نه كۆتایی هاتووه و نه كۆتایشی دێت . قهسیدهكانمان له نێو ریسوایی و دۆڕاندندا نغرۆ كران . ئاده‌میه‌كان دوو جۆرن، ئاده‌میه‌كان دوو ده‌نگن ، زۆرینه‌یه‌ك به بێ وه‌ستان ده‌بێژن ، كهمۆكهیهكی ڕوهكیش بێده‌نگن و به ئاماژه دهپهیڤێن.باشه …
ماڵئاوا خۆشهویستهكهمهیچ گوڵێك جوانتر نه‌بوو له قیتكهت
ماڵئاوا خانمه هاوڕێكهمهیچ گۆرانیه‌ك جوانتر نه‌بو له ماچه‌كانت
ماڵئاوا ئه‌ی مێشه‌كه
ماڵئاوا لوتم
ماڵئاوا ئه‌ی به‌فر
ماڵئاوا مانگاكان
ماڵئاوا ده‌نگه پهژموردهكهمماڵئاوا ماڵئاوا ماڵئاوا
خۆشه‌ویستانم من گاڵته‌تان له‌گه‌ڵ ناكه‌م،
به‌ڵكو شێوه‌ی قالۆنچه‌یه‌ك له قاقای پێكه‌نیندا ده‌كه‌ومه سه‌ر پشت
به شیعری مه‌زن پێده‌كه‌نم ، شیعری جوان ، قوڵ، تیژ ، ساده ، حه‌كیم ، باڵابو، به‌هه‌ڵم بوو ، داتاشراو، كوڵاو، مناڵبۆوه ، پیرۆز …
به‌هه‌موو شیعرێك پێده‌كه‌نم كه نه‌كه‌وێته سه‌ر پشت
پێكه‌نینم به هه‌موو ئینسانێك دێت كه قالۆنچه‌كان تیایاندا پێناكه‌نن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ