
19/5، زۆرترین رێژه، کوردی ده‌ره‌وه……-
19/5، زۆرترین رێژه، کوردی ده‌ره‌وه
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د- سوید
سه‌ره‌تا
پێش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی چه‌ند مانگی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان بدوێم، سه‌ره‌تا به‌م پرسیاره ده‌ست پێ ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر وه‌ک پڕۆسه‌یه‌کی دیموکراتی ته‌قلیدیش بێت له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا له عێراقدا پڕۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان به‌ڕێوه‌چوو، به ره‌سمی راگهیهیێنرا که %51 ی دانیشتوانی عیراق که مه‌شموول بوون به ده‌نگدان به‌شداریان کردووه51، به واتا جهبرییهکه بێت 50 کۆ 1 یه‌کسان ده‌بێت به 51، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوردستانی دابڕاو له هه‌رێمی کوردستان له‌و رێژه‌یه ده‌ربهاوێژین، ئه‌وه ئه‌و رێژه‌یه کێرڤی رووه‌وه و خواره‌وه داده‌به‌زێت، چونکه کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به رێژه‌ی زیاتر له %80 به‌شدارییان له پڕۆسه‌که‌دا کرد، به هه‌ر حاڵ، هه‌ر چۆنێک بێت، ئه‌و رێژه‌یه به رێژه‌ی هه‌ڵبژاردنی رابردووی عێراق به‌راورد بکرێت، که زیاتر بوو له %60، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان و به دیموکراتیزه‌کردنی عیراق ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، چونکه له دنیای دیموکراتی و هه‌ڵبژاردندا به پله‌ی یه‌که‌م کار بۆ به‌شداریکردنی زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگده‌ر ده‌کرێت و له ئه‌نجامیشدا پێش زۆربه‌ی ئه‌نجامه‌کان رێژه‌ی به‌شداربووان راده‌گه‌یه‌نرێت، به ڕای من دوا هه‌ڵبژاردن به‌ڵگه‌یه‌ک بوو بۆ خنکاندنهوهی عیراق له ناو سیخناخێک که پێ ی ده‌وترێت پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی دیموکراتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا به تایبه‌تیش وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، بۆ ئه‌م رایه‌ش زیاتر پشتم به ئه‌نجامی راگه‌یه‌نراوی پڕۆسه‌که به‌ستووه، به کورتی ئه‌نجامه‌کان بانگه‌وازێک بوون بۆ شکستی پڕۆسه‌ی دیموکراتی له عیراقدا.19/5
وڵاتانی دیموکراتی و دیکتاتۆری له ده‌یه‌ها و بگره سه‌ده‌ها خاسیه‌ت و پێناسه و پڕۆسێس و پرانسیپدا جیاوازن، به‌ڵام هه‌ر هه‌ردوولایان ئیلتیزام به کات و مێژووی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن، مه‌به‌ستم له وڵاتانی دیکتاتۆری زیاتر ئه‌و وڵاتانه‌یه که کار له‌سه‌ر پڕۆسه‌یه‌ک ده‌که‌ن ناودێریان کردووه به دیموکراتی، که له بنه‌مادا پڕۆسه‌یه‌کی زۆر لۆکالیه، نازانم له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌کی تیئۆری و پراکتیکی حزبی کوردی و داموده‌زگاکانی یاسادانان و راپه‌راندن سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له 19/5 به‌ڕێوه بچێت؟ ئایا ئه‌م مێژووه هه‌ر ته‌نیا بۆ تهقدیسکردنهوهی مێژووی یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستانه له 1992/5/19 دا؟ یاخود ئه‌و مێژووه له ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێم جێگیر کراوه؟! یان یاسایه‌کی پێده‌رچووه؟! به هه‌ر حاڵ، هه‌رچی چۆنێک ئه‌و مێژووه لێک بدرێته‌وه، پێویست ده‌کات، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌و مێژووه هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا فه‌رامۆش بکات، چونکه راگوزهرانهش به‌راوردی ساڵی 1992 و ئه‌مڕۆ بکه‌ین ده‌یه‌ها گۆڕانکاری له هه‌رێمی کوردستاندا روویداوه، ئه‌رێ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ر ته‌نیا ده‌نگدانه؟! یاخود میکانیزمی ده‌نگدانه‌که‌ش گرنگه؟ له ساڵی 1992 تا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پشووی خوێندنگاکان مانگی 5 ده‌ستی پێ ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا گۆڕاوه، چونکه مامۆستایان و ساختمانی خوێندگاکان دوو ره‌گه‌زی گرنگن بۆ میکانیزمی هه‌ڵبژاردنه‌کان، له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی ئه‌وروپادا پڕۆسه‌کانی هه‌ڵبژاردن له پشووه‌کانی هاوین به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام له کوردستاندا له حه‌ساسترین کاتی خوێندن، که کاتی دوا تاقیکردنه‌وه‌کانه، هه‌روه‌ها له به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ده‌پرسم، ئه‌رێ گه‌لۆ بۆچی رازی نه‌بوون، که پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی هه‌ر سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ هینه‌که‌ی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت؟ ئێوه ده‌زانن کاری له‌وجۆره ده‌یان پرسیار و گومان له لای نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی سه‌رده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری عیراق درووست ده‌کات! هه‌روه‌ها بۆ ئاگاداریتان ته‌واوی کوتله سیاسییه‌کانی عیراق بۆیان هه‌یه چاودێری خۆیان له‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدانتان دابنێن، ئینجا قیامه‌ت لێره‌وه درووست ده‌بێت، ئه‌مه‌و بێجگه له چاوی ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی ئه‌و کوتلانه، که ناتوانرێت هیچ به‌ربه‌ستێک له‌به‌رده‌میان دابندرێت، ئایا هه‌ڵبژاردنێک له ناو ئه‌و کۆکتێله نائاوێتهیهدا چۆن به شێوه‌یه‌کی ته‌ندرووست ته‌واو ده‌بێت، به تایبه‌تیش که ئه‌مڕۆ جۆره تهشهنووجێک له نێوان هه‌رێم و ناوه‌نددا هه‌یه، ئه‌مه زه‌نگی ترس و نیگه‌رانی خه‌لق ناکات، به‌ڵکو هه‌قیقه‌تێکه و بوونی ئاماده‌یه! و پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێک خۆی ئاماده بکات.رێژه‌ی ده‌نگده‌ران
بارودۆخی کوردستان ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی هه‌ژان و کۆمه‌ڵێک پرسیاری جه‌وهه‌ری بۆته‌وه، ئه‌مه و بێجگه له کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ناوه‌ند، له کوردستاندا جۆرێک له جۆره‌کانی لێکترازان له نێوان ده‌سه‌ڵات و چین و توێژێکی به‌رینی خه‌ڵک درووست بووه و تا ناوه ناوه‌ش ده‌نگێکی تیژی ناڕه‌زایی به‌رز بۆته‌وه و به‌رز ده‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر له ئه‌دا و هه‌ڵس و که‌وتی چه‌نده‌ها لێپرسراو و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان، هه‌روه‌ها یه‌کێک له دوو هێزه‌که‌ی کوردستان، که مه‌به‌ستم یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه رووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌یه‌ک بۆته‌وه که له‌وه ناچێت به بێ قوربانیدان له‌م ته‌نگژه‌یه‌دا خۆی ده‌رباز بکات، ئه‌و هێزه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی خۆرێکخستنه‌وه و سارێژکردنی ئازاره‌کانیه‌تی، باوه‌ڕ ناکه‌م به‌م زووانه و له نزیکترین ده‌رفه‌تدا بتوانێت بپڕژێته سه‌ر کاروباره‌کانی هه‌ڵبژاردن، که‌واته چۆن ده‌توانرێت زۆرترین رێژه له خه‌ڵکی کوردستان به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بکات، که سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردستان سووره له‌سه‌ر 19/5 یاخود دواخستنی بۆ دوو هه‌فته یان با بڵێین مانگێک دواتر، به داخه‌وه ژیانی سیاسی ئێمه پڕ بووه له عه‌فه‌ویه‌تی کار و به‌رهه‌م، هه‌ڵبژاردن له سه‌قامگیرترین سات و ده‌رفه‌تدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نه‌ک له نێوان چه‌ندان فایلی پڕاوپڕ له کێشه‌ی گه‌رمی ههڵپهرستراو و چاره‌سه‌رنه‌کراو، با ئه‌م هه‌ڵبژاردنه فرسه‌تێک بێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌نگ و هێزی تر له کوردستان، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێم که رێگا‌و تولهرێگانی ئه‌و هێزانه‌ش به مینێک چێنراون که هه‌ر زوو رووبه‌ڕووی شکست ده‌کرێنه‌وه! ته‌شه‌نووج و دۆخی گه‌رمی سیاسی و حزبی به هیچ شێوه‌یه‌ک پڕۆسه‌یه‌کی ته‌ندرووست به‌رهه‌م ناهێنێت، ئه‌مه به نسبه‌ت ئه‌و وڵات و ناوچانه‌ی که دیعایه‌ی دیموکراتی و رۆحی زیندووی کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌که‌ن که پرانسیپکراوه به ره‌وشی به‌رزی سیاسی.
ئیتر له نێو دورگه‌یه‌کی سه‌راسیمه به کێشه‌ی ناوخۆ، ناوه‌ند، ئیقلیم، چۆن ده‌توانرێت زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگده‌ر تۆمار بکرێت.کوردستانی تاراوگه!
بێجگه له پارچه داگیرکراوه‌کانی کوردستان، کوردستانێکی تر له فه‌زایه‌کی تر بنیاتنراوه و تاکه‌کان خۆیان ئیداره‌ی خۆیان ده‌که‌ن و بریتیه له هه‌زاره‌ها عه‌قڵ و بیرکردنه‌وه‌ی کۆک و جیا‌و تێئاڵاو له نێو کۆمه‌ڵێک کولتور و سیسته‌می جیاوازدا، کوردستانی په‌رته‌وازه‌ی تاراوگه به‌شێکی زیندووی گرێدراوه به پارچه‌کانی کوردستان، ئه‌و کوردستانه ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام ده‌خرێته په‌راوێزه‌وه، به‌ڵام هه‌رده‌م بانگی خۆی ده‌دات و وابه‌سته بوونی خۆی بۆ رووداوه‌کانی ناوه‌وه دووپات و سه‌د پات ده‌کاته‌وه! ئای چه‌ند سه‌یره دوای دوو مانگی تر یاخود زیاتر، له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت، به‌ڵام تا ئێستا خوێنی کوردستانی تاراوگه تێکه‌ڵاو به‌و پڕۆسه‌یه نه‌کراوه، نازانم بۆچی گه‌ره‌کیانه کوردستانیانی کوردستانی تاراوگه ده‌نگیان فه‌رامۆش بکرێت، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ده‌زانن ده‌نگدان ئه‌رکێکی کوردستانی و نه‌ته‌وه‌ییه، تاکی ده‌نگده‌ری تاراوگه باش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر کاغه‌زی سپیش بخاته ناو سندووقه‌کان به‌ڵام پێویسته ده‌نگ بدات. بۆ سه‌رنجدانی پسپۆران و ده‌سه‌ڵاتداران و خوێنه‌ران وا ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 ده‌نووسمه‌وه، به تایبه‌تیش ژماره‌ی ئه‌و کورد و کوردستانیانه‌ی که ده‌نگیان به لیستی 730 واته لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان داوه: دانیمارک 3642 ده‌نگ، نه‌مسا 606 ده‌نگ، که‌نه‌دا 1576 ده‌نگ، ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو 432 ده‌نگ، ئه‌رده‌ن 522 ده‌نگ، سوریا 365 ده‌نگ، لوبنان 36 ده‌نگ، سوید 17402 ده‌نگ، تورکیا 44 ده‌نگ، هۆڵه‌ندا 8405 ده‌نگ، ئوسترالیا 1348 ده‌نگ، ئه‌مریکا 4047 ده‌نگ، ئه‌ڵمانیا 15617 ده‌نگ، به‌ریتانیا 18391 ده‌نگ، ئیران 12148 ده‌نگ، ئه‌م ژمارانه زیاتر له 85 هه‌زار ده‌نگه، ئه‌مه‌و بێجگه له‌و کوردانه‌ی که ده‌نگیان به لیسته‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، پارتی پارێزگارانی کوردستان، پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان، پارتی پارێزگارانی دیموکراتی کوردستان، ئیئتلافی کوردی فه‌یلی یه‌کگرتوو، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له کوردستان، رێکخراوی ئاشتی کوردی شیعه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی گه‌لێک زۆریش له کوردی فه‌یلی ده‌نگیان به لیستی ئیئتلافی عیراقی یه‌کگرتوو و لیسته‌کانی تری شیعه دابوو.
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی که به‌رامبه‌ر به‌م پرسیاره دۆش داده‌مێنێ ئه‌مه‌یه؛ ئایا ده‌کرێت ده‌نگی زیاتر له 100 کورد فه‌رامۆش بکرێت؟ به بێ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌کادیمی و مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نووکه‌یی بۆ بکرێت، له رۆژهه‌ڵاتدا میزاج و لێدانه‌وه‌ی شه‌خسی ، ده‌سه‌ڵاتی ده‌نگ و بۆچوونه‌کانی به‌رامبه‌ر پووچ ده‌کاته‌وه، ئه‌مه له حاڵه‌تی فه‌رامۆشکردنی کوردستانیانی کوردستانی تاراوگه‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێکی ئه‌م کێشه‌یه کراو پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له ده‌ره‌وه‌ش به‌ڕێوه‌چوو، پێویسته لیسته‌کانی هه‌ڵبژاردن چه‌ندان که‌سایه‌تی و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی تێدا بێت.بۆچوونی کۆتایی
ئه‌وه‌نده‌ی من تێفکرینم بۆ کردووه، ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان زۆر دواکه‌وتووه و پێویست بوو له کاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام کۆک بوون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له ئان و ساتێکی سیخناخ به رووداوی ئاڵۆزی ی تێکئاڵاوی ئاسۆ دوور جێگای پرسیاره، که هه‌ندێک کێشه هه‌یه خودی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که ئاڵۆزتر ده‌کات و گۆشه و رووبه‌ری نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکیش درزی گه‌وره‌تر ده‌بێت و ئاشتکردنه‌وه‌ی نێوانیان چه‌قبه‌ستووتر ده‌بێت و کارگه‌ریشی له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بێت!
ئینجا من وای ده‌خوێنمه‌وه، که زۆر ئاساییه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له 19/5 نه‌کرێت و بۆ یه‌ک دوو مانگ یاخود زیاتر دوابخرێت، تا بزانرێت ئایا ده‌ریچه و تیرۆژێک به‌دی ده‌کرێت، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه لۆکالییه‌کان و کێشه‌کانی تر، چونکه ئاووهه‌وای ته‌ندرووست ژینگه‌یه‌کی ته‌ندرووستی هه‌ڵبژاردن ده‌خولقێنێت.2009-03-18
Nawzad.ali@hotmail.com