تــۆ كوڕی كامیانـی , جه‌لـلاد یان قوربانی…..پێشـڕه‌و حـه‌مـید
تــۆ كوڕی كامیانـی , جه‌لـلاد یان قوربانی
( ئه‌وه فه‌ساد بونی ئه‌قڵه , ژیانی كرد‌و وه‌ته گۆڕستان )
پێشـڕه‌و حـهمـیدنامهوێ وه‌ك تۆ له‌نێو پێچی پشتوێنی یپاوه گرگنه‌كانی دیوه‌خانه‌كه‌تا نداوون بم ,گونهای من نییه بچوك نابمه‌وه , ئه‌وه بچوكی تۆیه خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ئاوی مل شۆِری به‌شۆڕشكردن ده‌زانی , ترسنۆكترین و گێل ترین و نــاپیاوترین پیاوی نێو مه‌مه‌له‌كه‌ته ڕوخاوه‌كه‌تی , ناشرینترین بونه‌وه‌ری نێو ناخی خۆتی , ئه‌وه‌نده خۆتت سوك‌و تڕ‌ۆ كرد بۆ ته‌نها چه‌ند دینارێك ئێستا سه‌ری زلت ئه‌وه‌نده بڵند وه‌ستاوه هه‌رچی بكه‌ی ناگاته بن پێڵاوی بۆدی گاردی به‌رپرسه‌كه‌ت .
كه‌سی یه‌كه‌م : كه‌سێكی سه‌یری , زمانت وا ده‌ڵێت , بالێت بپرسم ( تۆ ) له‌كام شوێنی خه‌ونه‌كانی خۆت دایت ؟
تۆ كوڕی كامیانی ؟ به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامێكت هه‌بێت , ڕێگه‌م بده بونت بخوێنمه‌وه ( تۆ ) ده‌مێكه گومان له خه‌ونه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی خۆت ده‌كه‌ی .. ڕێگه‌م بده باله‌وه زیاتر ڕێگه‌ت نه‌ده‌م له‌سه‌ر ئیهانه‌كردنم به‌رده‌وام بیت ؟!
( كه‌سی دوهه‌م ده‌یه‌وه‌ێت قسه‌كانی پێببڕێت و كه‌سی یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر قسه‌كردن )
بهێڵه با ( تۆ ) وه‌ك ئه‌و ( تۆ ) یه‌كی خاوه‌ن شوناسی خۆت بتخوێنمه‌وه …. ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یكه‌ی بانگه‌شه مه‌رگه بۆ هه‌ردوكمان .
كه‌سی دوهه‌م : كام بانگه‌شه‌ی مه‌رگ ؟ ئه‌وه ( تۆ ) چی بونه‌وه‌رێكی خه‌سیویت له نێو مێشكی خۆتدا ؟
دیاره له‌و كاته‌وه خه‌سیویت كه ئیراده‌ی خۆتت دایه ده‌ست مانایه‌كی هیچه‌وه , ئه‌م خۆ سڕینه‌وه‌ت له كێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ ؟ تۆ …
( كه‌سیی یه‌كه‌م قسه‌كانی پێده‌بڕێت )
كه‌سی یه‌كه‌م : تۆ كابرا , له‌ژێر سێبه‌ری باڵای كام ( مژده ) دا وون بویت ؟ بۆ ده‌ته‌وه‌ێ به‌ناوی قوربانییه‌وه له خۆێنی من ده‌ست نوێژێك هه‌ڵبگری ؟ له‌وه‌زیار وون مه‌به و به‌ناوی ( غه‌زای ) عه‌قڵه‌وه له كۆڵانه تاریكه‌كانی ناختا مه‌حشه‌رێك مه‌خولقێنه و من مه‌خه‌ره به‌ره‌ی ئه‌هلی كوفره‌وه .
كه‌سی دوهه‌م : گێلی …زۆریش گێلی
كه‌سی یه‌كه‌م : داڕوخاوترین مه‌خلوقی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆتی
كه‌سی دوهه‌م : له‌نێو حیكمه‌تی هێماكاندا وه‌ره‌ده‌ره‌وه , چاوه‌ڕوان مه‌به لێت بپرسن چی ده‌كه‌ی ؟ هه‌میشه به‌خۆت بڵێ , له‌گه‌ڵ كێدابم باشتره !
به‌دمه‌ستێكی وه‌ك تۆ نه‌بێ هه‌موكه‌س ده‌زانێت ( نــان ) له‌تاریكدا چنگ ناكه‌ویًَ ئه‌گه‌ر مۆمێكت بۆهه‌ڵ نه‌كه‌ن .
كه‌سیی یه‌كه‌م : نــان… ؟ تاریكی…؟ تاریكی ئه‌مڕۆ به هه‌ڵكردنی هه‌مو مۆمی دونیا كۆتای نایه‌ت …ئه‌م تارییكه‌یه‌ی له تاریكی ئه‌قڵه‌كانی ئێوه‌دا به‌رهه‌م هاتوه , به‌گڕی دۆزه‌خیش ڕوناك نابێته‌وه , هه‌مو شتێك تامێكی خۆی له‌ده‌ست ئه‌دات ئه‌گه‌ر سه‌ر بۆشۆڕكردنه‌وه‌ی تـێدابێت .
كه‌سی دوهه‌م : هه‌ڵده له‌و هه‌مو جه‌نجاڵییه‌ی نێو سه‌رت كه‌قسه‌ی قۆڕ بۆی دروستكردویت … ئه‌م قسانه‌ت توانای دروستكردنی دنكه شقارته‌یه‌كیان نیه تا له تاریكی نێو ئه‌عقڵت ڕزگارت بكه‌ن , به‌كه‌ڵكی چی دێت قسه‌ی سواو ؟ بزانه له‌م بێده‌نگیه‌دا چی ده‌كه‌ی ؟ ئێره خۆشتره یان ماڵی شه‌هوه‌ت ؟
كه‌سی یه‌كه‌م : تۆهێشتا نازنی بڵێیت : ( بۆچی تۆ له‌من ناچیت ) به‌ڵكو وافێركراویت بڵێیت : ( نابێت له‌من نه‌چیت , نابێت نه‌بی به من ) .
بۆده‌بێ من خۆم نه‌بم ؟ بۆده‌بێت ئێمه خۆمان نه‌بیت ؟ بۆزمانی غه‌زه‌ب به‌سه‌رماندا ئه‌بارێنن و پێمان ده‌ڵێن : ( نابێت وه‌ك ئێمه نه‌بن ؟ ) .
مردنی كه‌سێك , ئیهانه‌كردن و سوككردنی كۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌عقڵی ڕزیووت ڕاناچه‌ڵه‌كێنێت ..ئیدی چ بكه‌م له‌چێژی ئه‌و ماڵه‌ی پڕبێت له‌شه‌هوه‌ت ؟ ئه‌وه بێ ویژدانیه وێنه كاڵه‌كانی ژیان به‌ڕه‌نگی ئه‌و ( مۆم ) انه تۆخ بكرێته‌وه كه به‌گـڕی شه‌هوه‌ت پێكرابن , ته‌نها ووشه شك ئه‌به‌م , ئه‌گه‌ر ئه‌وم نه‌بێت , وه‌ك تۆ ده‌بمه چه‌رمێكی ئاوساو له‌خه‌ونی پیس .
كه‌سی ده‌وهه‌م : ئه‌وه‌نده‌ڕقت له‌خۆت نه‌بێت باشتره , بۆ واهه‌ست ده‌كه‌ی هه‌میشه كه‌سێك هه‌یه به‌دواته‌وه هاوارت لێده‌كات ؟ ئه‌وه هـاژه هـاژی ناخی ڕقاویته ئارامی لێبڕیوت … ئارامی ته‌نها لای منه ( به‌گاڵته‌پێكردنه‌وه ) منیش له باوه‌شی ئه‌واندا پێی ئاشنابوم , ته‌نها له باوه‌شی گه‌وره‌یی ئه‌واندا ده‌توانی ناشرینی ئه‌و بچوكییه‌ت بشاریته‌وه , دوو دڵ مه‌به ته‌نها هه‌نگاوێك به‌سه بۆ خۆ گه‌وره‌كردنت , ئیدی به‌م هاش و هۆشه‌ی ناخت بێ ده‌نگیی ئێره مه‌شێوێنه !.
كه‌سی یه‌كه‌م : به‌زمانێكی لێوان لێو له درۆ و گۆمڕای ئێره پڕمه‌كه له‌بێَده‌نگی , ده‌بێ هه‌میشه مه‌منونی ئه‌وسیحره‌بیت هه‌ڵی لوشیت بۆ باوه‌شی جه‌نڕاڵه شه‌هوانیه‌كانت , ده‌بێ مه‌منون بی له‌و هه‌مو خه‌ونه گه‌ورانه‌ته‌وه پڕیانكردیت له بچوكی,
ئای ئه‌وه چ هه‌ستێكه نیگات له‌ئاست ڕاستیدا پڕده‌كات له خوێ ؟
( كه‌سی دوهه‌م ده‌یه‌وه‌ێت قسه‌بكات كه‌سی یه‌كه‌م ڕێگه‌ی نادات )
هه‌رده‌م ده‌كه‌یته‌وه بۆنی گوشتێكی سوتاو ده‌كه‌م , بیابانێك له‌خوێ كرمه‌كانی ناخت نـاڕزێنێت … ئه‌وه‌چی ئامێزێكی گه‌رمه ناهێلێت جه‌سته‌ت ڕه‌ق بێته‌وه له‌شه‌رمه‌زاریدا ؟
كه‌سی دوهه‌م : تۆ …
( كه‌سی یه‌كه‌م قسه‌كانی پێده‌بڕێت )
كه‌سی یه‌كه‌م : هه‌ركه با‌نگم ده‌كه‌ی جێ ژوانی ماچه‌كانم بێهێنه‌مه نێو هه‌ناسه‌ی شه‌هوانیتانه‌وه , چاقه‌كانم گۆج ده‌بن , زمانم ده‌سوتێ , گوێكانم كوێرده‌بنه‌وه … ئیدی به‌سه ده‌م مه‌كه‌ره‌وه با له وه‌زیاتر نه‌سوتێم ..ئیدی ..
( كه‌سی دوهه‌م قسه‌كانی پێده‌بڕێت )
كه‌سی دوهه‌م : په‌رداخێك ئـاو ناخۆیته‌وه , ئاوی ســارد ؟
بێده‌نگی
كه‌سی یه‌كه‌م :هیچ گه‌له گورگێك له ده‌ره‌وه كه‌ڵپه‌ی بۆمل شكاندنت ئا ماده‌نه‌كردوه , بۆچی له‌ته‌نیشت گه‌وره شوانه‌كه‌تدا , شه‌ڕ به‌سه‌وزایی سروشت ده‌فرۆشی ؟خۆزگه به‌وه‌ت ده‌زانی چی گورگێكی ناشرینی .
كه‌سی دوهه‌م : ( پێده‌كه‌نێت ) له‌ده‌لاقه‌ی كام خۆزگه‌ته‌وه بێمه ژوره‌وه , تاپێت بڵێم ئه‌و ئارامییه‌ی واهه‌ست ده‌كه‌ی له‌سه‌ری پڕله هیچه‌تداكۆتكردو وه‌ته‌وه , پڕه له هه‌ناسه‌ی سارد ؟ له‌كام لاوه , به‌ر به هه‌ناسه‌ی ژه‌هراویت بگرم تائه‌م بێده‌نگیه نه‌شێوێنی كه نه‌وه به نه‌وه‌ی ( شۆڕش ) له تـابوتی مه‌رگدا , زیندویانكردو وه‌ته‌وه ؟
چیته .. پێشه‌نگی ئه‌وه‌نده چێژ به‌خشه واجاڕای شۆڕش كردن بۆ ئه‌ده‌ی ؟ ئه‌گه‌ر تینوته با په‌رداخێك ئاوت بۆبێنم .. ئاوی حــه‌یــات ؟! .
كه‌سی یه‌كه‌م : به بچوكی خۆت گه‌وره‌یم له‌كه‌دار مه‌كه , ئه‌و ئاوه‌ی ده‌ته‌وه‌ی ده‌رخواردی منی بده‌ی خۆت نۆشیبكه , تا پاروی سه‌رشۆری نه‌یخنكاندویت .
من نامه‌وێ وه‌ك تۆ له‌نێو پێچی پشتوێنی یپاوه گرگنه‌كانی دیوه‌خانه‌كه‌تاندا وون بم …گونهای من نییه بچوك نابمه‌وه … ئه‌وه بچوكی تۆیه خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ئاوی مل شۆِری به‌شۆڕشكردن ده‌زانی .
كه‌سی دوهه‌م : ( به‌توڕه‌بونه‌وه ) به‌سه بۆڵه بۆڵ , به‌سه خۆگێل كردن !
كه‌سی یه‌كه‌م : ( به‌توڕه‌بونه‌وه ) به‌س نیه خۆ فرۆشتن ؟ به‌س نیه خۆڵ له چاوكردن ؟
( بێده‌نگیه‌كی كورت )
كه‌سی دوهه‌م : له خوا بپاڕێره‌وه با لاڵت نه‌كات , شۆڕش پڕه له حیكمه‌ت , پڕ له ئیمان …
قوربانی ئازادی بم وافیری كردویت هه‌مو جۆره‌كانی ڕشانه‌وه تاقی بكه‌یته‌وه … هه‌ی گرگن … ئه‌قڵ پوچ … شۆڕش هه‌رچی هه‌ناسه‌ی دزراو بوو گه‌ڕاندییه‌وه , هه‌رچی چه‌قۆی له‌برین به‌جێماودابوو كردیی به گولله‌و ناچه‌وانی دوژمونه‌كه‌تی پێ داخ كرد , ئێستا بۆشۆڕش به دۆزه‌خ , گه‌رم كردن ده‌زانی ؟
كه‌سی یه‌كه‌م : كام شۆڕش ؟
كه‌سی دوهه‌م : ئه‌وه‌ی تۆ به‌هی خۆتی نازانی !!
كه‌سی یه‌كه‌م : وتم كام شۆڕش ؟
كه‌سی دوهه‌م : ئه‌وه‌ی فێری كردی پرسیار‌و گومان كردن چیه … ئه‌وه‌ی فێری ..
( كه‌سی یه‌كه‌م قسه‌كانی پێێ ده‌برێت )
كه‌سی یه‌كه‌م : ئه‌و شۆڕشه‌ی فێری درۆی كردی , , یان ئه‌وه‌ی كردیتی به كه‌سێكی قورمیشكراو ؟ ها ؟ ده‌ی زیاتر بڵێ له‌باره‌ی شۆڕشه‌وه , ده‌ی بابزانم تاچه‌ند له‌باره‌ی شۆڕشه‌وه ده‌زانی ؟
كه‌سی دوهه‌م : زۆرله وه‌زیاتر ده‌زانم كه تۆهه‌ستی پێناكه‌ی , به‌ڵام واهه‌ست ده‌كه‌م تۆكه‌سێكی له‌و كه‌سانه‌ی كه‌هیچ كه‌سێكتان قوربانی بۆشۆڕش نه‌داوه , هه‌ربۆیه هه‌میشه به‌وشێوه‌یه قسه‌ی …..
( كه‌سی یه‌كه‌م ڕێگه‌ی نادات ته‌وای بكات )
وایه …وایه …شۆڕش … شۆڕشی شۆڕه‌سواران … ( به‌توڕه‌بونه‌وه ) ئه‌وه تۆده‌ڵیی چی ؟ ها ؟ كه‌س هه‌یه قوربانی نه‌دابێت ؟ شۆڕش … باسی كام شۆڕش ده‌كه‌ی ؟ به‌س پێم بڵێ كام شۆڕ‌شیان ؟ ئه‌وشۆڕشه‌ی فێری له‌زه‌تی ته‌ور وه‌شاندنی كردین ؟ یان ئه‌و شۆڕه‌ی فێری سه‌رپان كردنه‌وه‌ی كردین ؟ یان ئه‌وشۆڕشه‌ی ….
كه‌سی دوهه‌م : ئه‌و شۆڕشه‌ی هه‌رچی گوڵی نیشتمان بو له پێناویدا ژاكاو ئێستا د‌رك و داڵی وه‌ك تۆ شه‌ق له‌به‌رهه‌مه‌كه‌ی هه‌ڵئه‌دات , ئه‌ی گێل … مل هوڕانه ژه‌هری نـائـاگـای بـڵاو مه‌كه‌ره‌وه , زۆرله وه‌سوكتری بتوانی بێ مـانــایی به مانا باڵاكانی شۆڕش بده‌ی , واهه‌ست نه‌كه‌ی هه‌رچی ئه‌فسانه‌كانی شۆڕشه درۆینه‌یه , هه‌رچی جه‌نگاوه‌ره‌كانه‌یه‌تی جه‌لــلاده.
( بێده‌نگیه‌كی كورت و كه‌سی یه‌كه‌م بێده‌نگه و كه‌سی دوهه‌م توڕه ده‌رده‌كه‌وێت )
كه‌سی یه‌كه‌م : بڕواناكه‌م شۆڕش ئه‌فسانه‌ی هه‌بێت !
نوكته‌یه‌كی خۆشه ( به‌توڕه‌بونه‌وه ) وابزانی هه‌مو جه‌نگاوه‌ره‌كانی شۆڕش فریشته‌ن !! تۆ كه بڕوات به راِستیه‌كانی شۆڕش نیه , بۆلێ ناگه‌ڕێیت قوربانیه‌كانی شۆڕش به دوای خۆیاندا بگه‌ڕێن ؟
كه‌سی دوهه‌م : هێشتا له ڕه‌هه‌نده‌كانی شۆڕش بێ ئاگای , ئه‌گه‌رنا …
( كه‌سی یه‌كه‌م قسه‌كانی پێده‌بڕێت و توڕه‌ده‌بێت )
كه‌سی یه‌كه‌م : شۆڕش به‌دوای شۆڕشدا هه‌ڵده‌گیراسا و سه‌ری ده‌په‌ڕاند … سه‌ری جه‌لــلاد .. سه‌ری دوژمن …سه‌ری منداڵ … سه‌ری قوربانی … سه‌ری … ( ته‌وای ناكات و باری ده‌روه‌نی تێك ده‌چێت ) هێشتا بۆنی خوێن دێت , هێشتا ئه‌م خاكه بۆنی باروتی لێنه‌بڕاوه ( بۆكه‌سی دوهه‌م قسه‌ده‌كات ) شۆڕش له دژی شۆڕش له ته‌پۆڵكه وشكه‌كاندا ته‌ڕ ته‌ڕده‌كرانه‌وه , ئـــاخر شۆڕش نابێت جه‌نگاوه‌ری لێببڕێت ؟! ئه‌وه حیكمه‌تێكه ته‌نها شۆِرشگیڕه‌كان ده‌یزانن , هه‌موو شۆڕشێك هه‌روایه , ته‌ڕو وشك پێكه‌وه ده‌سوتێنێت, ئیدی دیاره ئه‌وه حیكمه‌تی شۆڕشه‌و من نازانم بۆچی ده‌بێت وه‌هابێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌رگیز له‌یادم ناچێت , جه‌نگاوه‌ره‌كان … فریشته‌كانی شۆڕش !! كۆڵه پشته‌كانیان پڕكردبو له ڕق و مردن و به‌ره‌و جه‌نگ ملیان ده‌نا , ئای چیی دیمه‌نێك بو هه‌رچی كۆڵانه‌كانی شاربو جمه‌ی ده‌هات له كاسبكار‌و قوتابیی و فه‌رمانبه‌رو مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند …. هه‌ر وه‌ك سواڵكه‌ر له ده‌رگای ماڵه‌كانیان ئه‌داو داوای نانیان ده‌كرد بۆ جه‌نگاوه‌ره برسیی و ماندوه‌كانی شۆڕش ؟! ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یك بو دواشۆڕشی ته‌پۆڵكه وشكه‌كان ده‌ستی پێكردبو , هه‌رچه‌ند هه‌فته‌یك بوو ,
منداڵه بۆیاخچیه‌كانی شار چونه به‌رده‌م باره‌گای شۆڕشگێره‌كان وبه‌ده‌م نزا‌و هاواركردنه‌وه ده‌یان وت " شه‌ڕه‌كانتان , پێڵاوی لاستـیكـی كرده پێی هه‌موومان , ئیدی ئێمه چـی بۆیاخ بكه‌ین " ؟
ئــــاخ , ئه‌گه‌ر قه‌وانه فیشه‌ك بۆیاخ ده‌كرا به‌ڕۆژێك هه‌مویان ده‌بونه ( فیرعـه‌ون ) .
كه‌سی دوهه‌م : كابرای پاقله فرۆشیش ده‌یووت " شه‌ڕهاتووه‌ته سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كه‌ی منیش , ئه‌وه‌تا هه‌ر ئه‌مڕۆ چوار پێنج موشته‌ری چه‌وری قه‌ڵه‌وه‌ی لێدزیم " … هه‌مو جدلـلاده‌كانی دونیا له‌پێش هه‌مویانه‌وه ( جه‌للادی كورد ) به‌خۆیان و خه‌ونو حیكمه‌ته‌كانیانه‌وه بۆ دوزه‌خ .
بێده‌نگی
كه‌سی یه‌كه‌م : دره‌نگ بویته‌وه به‌خۆت … گومانه‌م هه‌یه هێشتا بزانی حه‌قیقه‌ت له‌چیدایه ؟!
كه‌سی دوهه‌م : بۆ پێت وایه حه‌قیقه‌ت ته‌نها لای تۆیه ؟ هێشتا به‌ئاوازه‌كۆنه‌كه مه‌ست ده‌بیت , به موسیقایه‌كی ناساز ده‌كه‌ویته سه‌ماكردن …. سه‌مایه‌ك بۆخۆ لادانت له ڕوو به ڕووبونه‌وه , سه‌مایه‌كیش بۆ گێلێتی خۆت !!
براده‌ر حه‌قیقه‌تی جوانی هه‌یه ئه‌شێوێنرێ .. حه‌قیقه‌تی فیكر هه‌یه ئه‌سوتێنرێ .. حه‌قیقه‌تێك به ناوی ئینسان هه‌یه ئه‌ی كه‌ی به په‌ند ؟! ( له‌سه‌رخۆ به‌ره‌و توڕه‌بون ده‌چێت ) ئیدی به‌ناوی خه‌ونی كرچوكاڵته‌وه خه‌ون له كه‌س حه‌رام مه‌كه.
ئاخر تۆچیت , تا هه‌مو كوڕه‌كانی شۆڕش به جه‌لــلاد بزانی ؟ هه‌رچی بڵێت یان نــا , ناتوانی بڕوام پێبهێنی كه ( تۆ ) ,
( من ) نیت ! تــۆ هه‌ر به مـــن ده‌چیت , ته‌نها ئه‌و كاتانه نه‌بێت كه به ناوی حه‌قیقه‌ته‌وه درۆ كۆده‌كه‌یته‌وه .
[كه‌سی سێهه‌م و چوارم و پێنجه‌م دێنه‌سه‌ر شانۆ , كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌یان پێیه كه وه‌ك ( موفره‌ده ) به‌كاری ده‌هێن له شانۆكه‌دا و سه‌رقاڵی ڕێكخستن و ئاماده‌كردنی سه‌رته‌خته‌ی شانۆ كه ده‌بن بۆنمایشێكی شانۆی , كه‌سی سێهه‌م ده‌رهێنه‌ری نمایشی ناو نمایشی شانۆكه‌یه ]
كه‌سی سێهه‌م : ( بۆ كاره‌كته‌ری یه‌كه‌م و دوهه‌م ) وای ئێوه چه‌ند گوناهن !!
وای ئێمه چه‌ند گوناهین , ئه‌هلی مه‌مله‌كه‌تێكین , نه‌جه‌لــلادمان جه‌لـلاده … نه قوربانیمان قوربانیه … ئه‌رێ به‌ڕاست له‌نێو ماڵه گوناهه‌كانماندا , كێمان جه‌للاده و كێمان قوربانی ؟ من ئه‌ڵێم نـازانم , ئێوه‌ش كه‌یفی خۆتانه .
كه‌سی دوهه‌م : قسه‌ی هیچ .
كه‌سی سێهه‌م : وتت چیی .
كه‌سی دوهه‌م : هیچ , وابزانم زۆرمان نه‌ماوه وانییه ؟ كات چه‌نده ؟
كه‌سی سێهه‌م : ( بۆكه‌سی چوارم و پێنجه‌م ) كه‌ره‌سته‌كان به‌پێی نه‌خشه‌ی نمایشكه‌كه دابنێن و هیچ په له مه‌كه‌ن … با , به ناوی جوانییه‌وه , نـاشرینی خه‌ونی دۆزه‌خیمان پێوه‌نه‌بینێت !
كه‌سی یه‌كه‌م : هه‌رگیز ئه‌م هۆڵـه پڕنابێت له‌بینه‌ر , ماندوبونمان ته‌نها سه‌رئێشه‌یه‌كه‌و هیچی تر .
كه‌سی سێهه‌م : له‌نێو هه‌ر فه‌توایه‌كی سوردا كه‌سێكی موباره‌ك هه‌یه , كه‌سێك به‌گۆشت و خوێنه‌وه , له‌بری كتێبه ئاسمانییه‌كان , مرۆڤ به‌سه‌ر دۆزه‌خ و به‌هه‌شت , نه‌فره‌ت و ڕه‌حمه‌تدا دابه‌ش ئه‌كات , له‌جیاتی ( خـوا ) لیستی حه‌رامه‌كان دائه‌به‌زێنێ , ئه‌و بڕیار ئه‌دا كێ ئه‌هلی فیرده‌وسه و كێش ڕاپێچی دۆزه‌خ ئه‌كا ( بۆكه‌سی یه‌كه‌م ) توش له‌خۆته‌وه هیچ لیستێك دروست مه‌كه و بڕیاری پێش وه‌خت مه‌ده, هه‌ركه شانۆكه‌مان ته‌واو بو چاوبگێره هه‌ركه‌سێك نه‌هاتبو غائیبی ده .
كه‌سی دوهه‌م : ده‌شێ به‌ر له ئێستا سیمای ئه‌و خه‌ڵكه‌م هه‌موی نه‌دیبێ كه بۆنمایشه‌كه‌دێن , وه‌لێ هه‌رپێیام ده‌ڵێم , مرۆڤ هه‌یه به‌ناوی ڕاستیه‌وه زمانی درۆ ئه‌گرێ ؟!
كه‌سی سێهه‌م : ته‌نها بیر له‌سه‌ركه‌وتنی نمایشه‌كه بكه‌نه‌وه و به‌س .
كه‌سی یه‌كه‌م : ئه‌وه گرفته‌كه‌یه , گرفتێكی خراپیش ( كه‌سی سێهه‌م ده‌یه‌وێت قسه‌بكات و ڕێگه‌ی پێنادات ) هه‌رواشه … له‌نێو مانشێتی ڕۆژنامه‌كاندا كه‌سێكی پیرۆز ده‌بینم , به‌ناوی هه‌مومانه‌وه و له‌جیاتی نیشتیمان , به‌سه‌ر به‌ری شۆڕش و خیانه‌تكردندا دابه‌شمان ده‌كا , هه‌رئه‌و زاته گه‌وره‌یه بڕیار ئه‌دا ئـاو و هـه‌وا بۆ كێ حه‌ڵاله‌َو بۆكیش نییه توخنی كه‌وێت , ئه‌ی ئینسانێك له‌كاره‌سات … ئه‌ی .. ( كه‌سی سێهه‌م قسه‌كانی پێده‌بڕێت )
كه‌سی سێهه‌م : ئه‌مه خزمه‌تكردنه به به‌شه‌ریه‌ت , یاخود به‌شه‌ریه‌ت پیسكردنه ؟ ئه‌وه‌ڕه‌فتارێكی ئه‌خلاقییه , یان ئه‌و په‌ڕی به‌د ڕه‌وشتی ؟ ئه‌م وڕینانه‌چین ؟ ( كه‌سی یه‌كه‌م به‌خێًرای دێته‌قسه‌كردن و قسه‌كانی بۆ وروژاندنی كه‌سی دوهه‌مه )
كه‌سی یه‌كه‌م : جه‌سته‌یه‌كی سوری ئینسانت له به‌رده‌ستایه به تۆخی له‌سه‌ری بنوسه بژی مــرۆڤ , چه‌قۆیه‌كی سور سور , به‌ده‌سته‌وه بگره و له نێو خه‌ونی مرۆڤدا بنوسه بژی حه‌قیقه‌ت . ( كه‌سی دوهه‌م خیرا وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه )
كه‌سی دوهه‌م : تۆیش پارچه‌یه‌كیت له ( ته‌ور ) ده‌ته‌وێت خه‌ونه جوانه‌كانت بنویسته‌وه به ده‌ست و خه‌تی جه‌لــلاد .
كه‌سی سێهه‌م : ئــای له ( چه‌قۆ و ته‌ور و جه‌لــلاد ) ده‌ست و خه‌تیان چه‌ند ناخۆشه , ئای مه‌مله‌كه‌تی حه‌قیقه‌ت به چ ناشرینییه‌ك , شه‌ریعه‌تی جوانی ده‌نوسرێته‌وه ؟! ده‌ی چاوه‌ڕوانی چین ( بۆ كه‌سیی یه‌كه‌م و دوهه‌م ) چه‌قۆكانتان هه‌ڵبگرن و یه‌كتری پارچه‌پارچه‌بكه‌ن , تابزانین پارچه‌ی كامتان به‌شی كلكه ته‌ورێكی سوری تێداده‌بێت ؟!
كه‌سی چواره‌م : ( له‌نیوان كه‌سیی یه‌كه‌م و دوهه‌مدایه ) كامتان چه‌قۆتان پێیه , تا ئه‌و شه‌یتانه‌ی پێبكوژم كه پێكه‌نینی به‌م گه‌مه شێتانه‌تان دێت ؟ چیی بكه‌م له‌مۆمه‌كان ( بۆكه‌سی سێهه‌م ) ئێستا دایگیرسێنم , یان .. ( قسه‌كانی پێده‌بڕدرێت )
كه‌سی سێهه‌م : نه‌خێًر ئێستا نا , جارێ پارچه قوماشه‌كان هه‌ڵبواسن , ئه‌وه ئێوه‌خه‌ریكی چین ؟ توزێ بجوڵێن , گوێبگره
( بۆكه‌سی چواره‌م ) له‌جیگای قوماشه ڕه‌نك ( سوره‌كان ) ئا … هیچ , هه‌رلایبه‌ن هه‌ڵی مه‌واسن .
( كه‌سیی یه‌كه‌م و دوهه‌م بێده‌نگن , كه‌سی چواره‌م و پێنجه‌م سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی سه‌رشانۆكه‌ن , كه‌سی سێهه‌م به بێده‌نگی و بیزارۆییه‌وه له كه‌سی یه‌كه‌م و دوهه‌م ده‌ڕوانێت )
كه‌سی سێهه‌م : كه‌س هه‌یه به په‌یژه‌ی به دڕه‌وشتیدا بگاته باڵه خانه‌ی ڕه‌وشت ؟ بۆچی مانایه‌كی جوان ئه‌به‌خشه ئه‌و چه‌قۆیه كه به‌ناوی كڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌فه‌وه سه‌ری ئینسان ده‌په‌ڕێنێ ؟
بۆ به‌چاوی حورمه‌ته‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و بێشه‌ره‌فیه‌ی كه له خوێنی ئینسانه‌كاندا به‌دوای شه‌رفدا ده‌گه‌ڕێ ؟
باتێبگه‌م , تێم گه‌یه‌نن …ئێوه نازانن چی ئارامییه‌ك ده‌به‌خشنه ده‌روونم گه‌ر عه‌ناعه‌تم پێبكه‌ن كه ئه‌م شه‌ڕه‌تان مانایه‌كی هه‌یه و به‌دڕه‌وشتی نییه ؟! خۆزگه تێده‌گه‌یشتم كه بۆچی واهه‌ست ده‌كه‌ن ئێوه خۆتانن و قورمیش نه‌كراون ؟
ڕێگه‌مه‌ده‌ن خوێنی پیس بگاته شاده‌ماره‌كانی ناختان … بۆ ده‌متان پڕه له خوێن ؟ به‌رله هه‌ر ئازارێك بونه‌وه‌رێكی گوناه له‌ناختاندایه و ئازاری ئه‌ده‌ن … به‌رله‌هه‌ر ده‌نگێك , نوزه‌یه‌ك له‌به‌رائه‌ت له‌ناختاندایه و ئه‌یخنكێنن , ئاخر بۆ ؟ بونه‌وه‌رێكی نامۆ له ئێوه ناچێ و له‌ناختاندایه بیكوژن تــاببنه‌وه به‌خۆتان , ئاخر چۆن ده‌كرێ به‌ده‌نگێكی ناساز گۆرانییه‌كی خۆش بوو ترێ ؟!
( كه‌سی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م دێنه‌سه‌رشانۆ یه‌كی ( ده‌ف ) ێكیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌یژه‌نن , كه‌سی شه‌شه‌م له كۆتای دواقسه‌ی كه‌سی سێهه‌مدا گۆرانییه‌كی شادی ده‌چڕێت , له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كه‌دا كه‌سایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری یه‌كسان له‌سه‌ر شانۆكه بڵاو ده‌بنه‌وه , ده‌كرێ ماوه‌ی گۆرانییه‌كه دیاری بكرێت و دوو خوله‌ك تێنه‌په‌ڕێنێ )
كه‌سی پێنجه‌م : ( له‌دوای ته‌واو بونی گۆرانیه‌كه ) ده‌م خۆش , ده‌م خۆش , په‌نجه‌كانتان سه‌لامه‌تبێ …به‌رله‌وه‌ی ئێوه‌بێن , خه‌ریك بو له نێو ئه‌م كه‌شه توڕه‌یه‌دا , شوێنێك بۆ هێمنی به‌كرێ بـــگرم !؟
كه‌سی چواره‌م : واز له‌م هه‌مو ڕقـــه بهێنن , با هه‌میشه وێل نه‌بین و ساتێك بۆ خۆشه‌ویستن قه‌رزبكه‌ین !!
كه‌سی یه‌كه‌م : ته‌نها ده‌مه‌وێت بزانم كوڕی كامیانه , جه‌لــلاد یان قوربانی ؟
كه‌سی دوهه‌م : هێشتا خۆت نیت , كه‌سێكی شێوێنراویت و هه‌ستی پێناكه‌ی , چونكه بێ هه‌ستی .
كه‌سی یه‌كه‌م : ده‌مه‌وێت هه‌ست به بونت بكه‌م , به‌ڵام یۆ نایه ڵیت , چونكه خراپ قورمیشكراوی .
كه‌سی سێهه‌م : ( توره‌ده‌بێت ) … بابه‌س بێت , ئیدی به‌سه خول خواردنه‌وه له‌بازنه‌ی بێ هه‌ستیدا , ده‌بێ بڕوا بهێنن كه نیشتمان له‌نێو زه‌برو زه‌نگدا نــابێته بــه‌هه‌شت …هه‌ست به‌وه‌بكه‌ن كات به فیڕۆده‌ڕوات و هێشتا ئێوه ده‌به‌نگانه بێ‌ئاگان , ئێمه نمایشێكمان له‌پێشه ناكرێ به‌م باره خراپه‌ی ده‌رونمانه‌وه چاوه‌ڕوانی پێشكه‌شكردنێكی باشبین .
( بێده‌نگیی یه‌كی كورت و كه‌سی سێهه‌م به ئاماژه كه‌سی چوارم و پێنجه‌م ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر كاركردن به‌رده‌وام بن , كه‌سی شه‌شه م و حه‌وته‌م به ده‌ست خشاندنیان له كامه‌ی ده‌فه‌كان و یاریكردن به زنجیره‌بازنه‌یه‌كانی ده‌فه‌كان جۆرێك له‌مۆسیقا دروست ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌و دیمه‌ن كورته , كه‌سی یه‌كه‌م له سوچێكی شانۆكه‌دا دانیشتوه وڕوناكی ده‌كه‌وێته‌سه‌ری )
كه‌سی یه‌كه‌م : هه‌رچی ده‌رگای به‌خته‌وه‌ریه داخراوه و كلیله‌كانی له گیرفانی ( حه‌زره‌تی فــه‌ساد ) دایه … هه‌مو كون و قوژبنه‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته هه‌روه‌ك ئه‌ندامه‌كانی له‌شم شاره‌زام , به‌ڵام هێشتا نازانم بۆهه‌رچی خه‌ونمان هه‌یه ده‌كرێته كه‌لاوه ؟
بۆچی سه‌رخوان هه‌یه پڕه له‌نان و پێكه‌نین … سه‌رخوانیش هه‌یه پڕه له‌برسێتی ؟ ئێره مه‌مله‌كه‌تێكه پره له‌و كه‌سانه‌ی هێشتا نازانن كوڕی كامیانن , جه‌لــلاد یان قوربانی … ئێره‌مه‌مله‌كه‌تی ( ته‌وره , ته‌ور ) ته‌وره‌كانیان ده‌خه‌نه سه‌رملمان و پێمان ده‌ڵێن : به‌هه‌شتی ئێمه هه‌ڵده‌بژێری یان دۆزه‌خی خۆت ؟!
ئه‌گه‌ردۆزه‌خی خۆم هه‌ڵببژێرم , ته‌ور به ده‌سته‌كان به‌شێت به مناڵانی شار ده‌م ناسێنن و له‌به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وته‌كانیشدا وێنه‌كه‌م بڵاو ده‌كه‌نه‌وه له‌ژێره‌وه به‌خه‌تێكی تۆخ ده‌نوسن ( هێشتا نازانی كێ باوكێتی ) !!
ئه‌مه گه‌یشتنه به‌دڵنیایی , ئیدی كه‌ی ئه‌وه ده‌به‌نگیی و كاڵ فامییه ؟
ئه‌وه حه‌قیقه‌تی ئه‌و زاته گه‌ورانه‌یه كه‌نازانم له‌كام ماڵی سوری شۆِرشه‌وه هاتون ؟! ( كه‌سی سێهه‌م لیی نزیك ده‌بێته‌وه ) ئه‌وه فه‌ساد كردنی ئه‌قڵه , ژیانی هه‌مومانی كرد‌و وه‌ته گۆڕستان , ئه‌وه … ( كه‌سیی سیهَه‌م قسه‌كانی پێده‌بڕێت )
كه‌سی سێهه‌م : نه‌خۆشنیت وا ڕه‌نگت بڕسكاوه ؟
كه‌سی یه‌كه‌م : له هیچ ڕه‌نگێك ناچم تانه‌خۆشی تێدا بدۆزمه‌وه !
كه‌سی چواره‌م : پێم نه‌وتن … مرۆڤگه‌لێكی ئێجگار خه‌یاڵ پڵاوین … هیچ شتێك نه‌ما له‌شوێنی خویدانه‌بێت , ته‌نها پێویستمان به‌كه‌مێك پشوو هه‌یه .
كه‌سی سێهه‌م : ( بۆ جێبه‌جێكه‌ری ڕوناكی شانۆیه‌كه ) ڕوناكییه‌كان بكوژێنه‌ره‌وه با نه‌سوتێن ( كه‌سی دوهه‌م ده‌یه‌وێت مۆمێك دابگیرسێنێت ) ڕوناكی مۆمێك تاریكی له دونیادا ناهێلێت ( مۆمه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گرێت ) به‌ڵام ئه‌م مۆمه‌ی تۆ سه‌رشانۆكه ڕوناك ناكاته‌وه !؟
كه‌سی دوهه‌م : ئاخر ئه‌گه‌ر ڕوناكییه‌كان بكوژێنرێته‌وه چاومان هیچ نابینێت .
كه‌سی سێهه‌م : ئه‌گه‌ر خۆمان بمانه‌وێت چاومان هه‌موشتێك ده‌بینێت ئه‌گه‌ر له تاریكیشدا بێت !!
( بۆجێبه‌جێگه‌ری ڕوناكی شانۆیه‌كه ) گڵۆپه‌كان بكوژێنه‌ره‌وه , ئه‌مه‌یان … ئه‌وه‌ش … ئه‌و سه‌ری شانۆش … به‌رده‌می من … گڵۆپه سوره‌كانیش , ئۆكه‌ی ( ok ) زۆرباشه , بڕۆنه ژوری خۆگوڕین كات درنگه .
( ته‌وای كاره‌كته‌ره‌كان سه‌رشانۆكه به جێ ده‌هێلن و ڕووناكی به‌شێوه‌ی ( ڤۆلۆ ) ده‌كه‌وێته‌سه‌ر كاره‌كته‌ری یه‌كه‌م و ورده‌وه‌رده ڕوناكییه‌كه كاریگه‌رتر ده‌بێت )
كه‌سی یه‌كه‌م : ( بۆ بینه‌ران )
ئه‌ی ئێوه … نه‌وه‌ی كامیانن , جه‌لــلاد , یانی قوربانی ؟
تێبینییه‌كی پێویست : بۆ نوسینی ئه‌م ده‌قه شانۆیه سودێكی زۆرم له توێژینه‌وه‌یه‌كی برای به‌ڕێز كاك ( ئاراس عه‌بدولكریم ) وه‌رگرتوه , هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌قه شانۆیه بڕیاربو بۆ ڕۆژی جیهانی شانۆ ئاماده‌بكرێت به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری ده‌ربه‌ندیخان ) ه‌وه به‌پێدانی هۆَلی شانۆكه‌یان هاوكاریان نه‌كردین به بیانوی ئه‌وه‌ی كه هۆڵ بۆ پرۆڤه‌كردن نییه , له‌كاتێكدا ده‌ربه‌ندیخان ته‌نها یه‌ك هۆڵی تێدایه , نه‌مان توانی ئیش له‌م به‌رهه‌مه‌دا بكه‌ین , به‌ڵام سه‌رله‌نوێ ستافی ئه‌م كاره بڕیاریان دا كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆَله‌وه له شوێنێكی تردا به‌ناچاری پرۆڤه‌بكه‌ن بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌م ده‌قه شانۆیه , بۆ نمایشكردنی له‌شاری ( ده‌ربه‌ندیخان ) و ئه‌گه‌ر هاوكاریمان بكرێت بۆ له‌ئه‌ستۆگۆتنی مه‌سروفاتی پێده‌ویستیه‌كانی شانۆیه‌كه ئه‌وا له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و سلێمانی نیشانی بینه‌رانی ئه‌ده‌ین .
كۆتایی زستانی 2009
peshrawhameed@gmail.com