نه‌ورۆز جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ییه، یا ئاهه‌نگی حیزبه‌كانه؟…..كه‌ریم سمكۆ
نه‌ورۆز جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ییه، یا ئاهه‌نگی حیزبه‌كانه؟
كه‌ریم سمكۆ – چۆمان
Kerim_smko@yahoo.comهه‌موومان ئه‌م راستیه ده‌زانین كه جه‌ژنی نه‌ورۆز جه‌ژنێكی كۆنی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و له دێر زه‌مانه‌وه له‌لایه‌ن چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری چ جای به نهێنی یاخود به ئاشكرا بێت به‌پێی پێویست ئه‌م بۆنه‌یه‌یان به‌رزو پیرۆز راگرتووه‌و ئاهه‌نگی خنجیلانه‌یان بۆ ساز داوه، ساڵ به ساڵیش به به‌رنامه‌و پلانێكی جوانتر له ساڵه‌كانی رابردوو و به شێوه‌یه‌كی قه‌شه‌نگتر یادی ئه‌م رۆژه ده‌كرێته‌وه، ئه‌مساڵیش جیا له ساڵه‌كانی تر له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌م جه‌ژنه به‌رز ڕاگیرا و به‌تایبه‌تی له وڵاتانی ئه‌وروپاو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و چه‌ندین وڵاتی تری جیهان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌م جه‌ژنه پیرۆز كرا‌و هه‌موو توێژێكی كوردستانیان شادیان له روخسار‌و نه‌شئه‌یان له هه‌سته‌كان و كه‌یف و خۆشیان له سیمادا ده‌باری، تاكو ئێره شتێكی ئاساییه‌و هه‌موومان ئه‌م دیمه‌نانه ساڵانه به‌به‌رچاومان دووباره ده‌بنه‌وه و بێگومان ساڵی تر‌و چه‌ند ساڵێكیش دوای ئێسته زیاتر جۆش و خرۆشی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام من له‌م وتاره‌مدا ئه‌مه‌وێ تیشك بخه‌مه سه‌ر لایه‌نێكی نه‌رێنی كه تێكه‌ڵ به جه‌ژنێكی وه‌كو نه‌ورۆز ده‌بێت به‌تایبه‌تی له كوردستانی ئازاد و كوردستانی به‌شارستانیه‌ت و كۆمه‌ڵگای كراوه‌و فیكره‌ی رۆشنبیر‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌د ده‌ر سه‌ده..!! جه‌ژنی نه‌ورۆز كه نابێت ئاوێته‌ی دروشمی حزبه‌كان بێت و لایه‌نی حزبایه‌تی تێدا په‌یڕه‌و بكرێت و خه‌ڵكان به چاوی دوێنێ و به هوتافی نیگاكانی حزب بجوڵێنه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو كورد به هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی پڕ له ئینتیما و تژی كوردایه‌تی سه‌یری ئه‌م جه‌ژنه بكه‌ن و خۆشی شادی تێدا به‌رجه‌سته بكه‌ن دوور له‌م نیازانه‌ی كه باسم لێوه كرد، ئه‌مه رای خۆمه.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من هه‌ستم پێ كرد ئه‌مساڵ هه‌ر ئه‌و بیره‌و فیكره‌ی جاران كه تاكه‌كانی كوردستان په‌یڕه‌ویان ده‌كرد هه‌مدیسان به‌به‌رچاوم خۆیان نمایش كردنه‌وه، له‌وانه‌یه هه‌موومان له راگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌مان هه‌ست پێ كردبێت و رقیشمان له‌م جوره كرده‌وانه بووبێته‌وه به‌تایبه‌تی له جه‌ژنێكی وه‌كو نه‌ورۆز، ئه‌وه‌ی من بینیم له راگه‌یاندنه‌كان به‌راستی خه‌فه‌تم بۆ خوارد. هه‌ر له یه‌كه‌م و دووه‌م رۆژی جه‌ژندا له‌شاشه‌ی تیڤیه‌كاندا په‌ڕۆی سه‌وز له ئاكرێ و ئاڵای پارتی له به‌غداو وێنه‌ی چه‌ند كه‌سێكی حزبی له ئه‌وروپاو …هتد، هه‌موویان چووبوونه ناخی دیمه‌نه‌كانی خۆشی و شادیه‌كانی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی، له‌هه‌موویان سه‌یرتر چاوپێكه‌وتنه راسته‌وخۆكه‌ی كه‌ناڵێك له دوكان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌ك بوو كه ده‌یگوت" بژی یه‌كێتی، بژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان" ئه‌م وتانه‌ی چه‌ند جارێك دووباره كردنه‌وه، له‌وانه‌یه زیاتریش بووبێت ئه‌مما من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م بینی، ئای له ئێمه..!! ئای له بیركردنه‌وه‌كانمان.!! به‌راستی من له شوێنی خۆم دڵگران بووم و خه‌فه‌تم بۆ یه‌كڕیزی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد خوارد. ئه‌زانن بۆ؟ چوون ئێمه تاكو ئێسته له جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی و ئاهه‌نگی حزبی نه‌گه‌یشتووین.. قه‌یناكه براله، له كاتی ئاهه‌نگێكی حزبی سه‌رتاسه‌ری گیانت بكه هوتافی ره‌نگی حزبه‌كه‌ت و سه‌رو سیمات به ره‌نگی ئاڵای حزبه‌كه‌ت بنه‌خشێنه و هه‌ر بژی بژی بكه وێردی سه‌ر زوبانت، وه‌لێ با ئێمه له جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مانه تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین.. با نه‌وه‌كانمان رابێنین به هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی و گیانی كورده‌واری بچه‌سپێنین له ناخیان، نه‌وه‌ك ئه‌و كارانه‌ی له ئه‌مساڵدا هه‌ستمان پێ كردن و له راگه‌یاندنه‌كان به‌به‌رچاومان كه‌وتن ببنه نه‌ریتێك و ساڵانه دووباره ببنه‌وه، من به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌م كرده‌وانه به كارێكی باش هه‌ژمار ناكه‌م، به‌ڵكو ده‌بنه هۆی تێكدانی ئه‌م یاده‌و بۆنه‌و رۆژه نه‌ته‌وه‌ییانه. ئێمه له چۆمان به ئاماده‌بوونی هه‌موو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێخراوه حزبیه‌كانیش له سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی چۆمان ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگمان ساز كرد بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز، كه‌چی هیچ شتێكی له‌و جۆره‌مان نه‌هاته به‌رچاو.. وه‌كو چۆن سه‌ركردایه‌تی سیاسی پێكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانیان، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش بوون وه‌ك برا پێكه‌وه دوور له گیانی حزبایه‌تی ئه‌م ئاهه‌نگه‌مان به‌ڕێوه‌برد و له هه‌موو شوێنێكیش ئاڵای كوردستان ده‌شه‌كایه‌وه. بۆیه لێره‌دا ده‌بێژم با ئێمه‌ش جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانمان تێكه‌ڵ به ئاهه‌نگه‌كانی حزبی نه‌كه‌ین، چونكه كه ئێمه‌ش پێمان جوان بێت، بێگومان كه‌سانێك هه‌ن دژی ئه‌م رایه‌نو قینه‌یه‌ك له ناخیان جێ ده‌مێنێت.