
وه‌ڵامێک ده‌رباره‌ی بۆچونه جیاوازه‌کان له پرۆسه‌ی نوێخوازیدا
وه‌ڵامێک ده‌رباره‌ی بۆچونه جیاوازه‌کان له پرۆسه‌ی نوێخوازیدا
به‌شی دووهۆمهر قه‌ره‌داغی
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له سویدڕیفۆرم و نوێخوازی له سیسته‌می فێرکاریدا خۆگونجاندن نیه له‌گه‌ڵ ئاستی بیرکردنه‌وه و ده‌روونی تاکی قوتابی و مامۆستا. به‌پێچه‌وانه‌وه، نوێخوازی کاتێک نوێخوازیه که هه‌نگاوێک له پێش په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه بێت، ئه‌گه‌رنا، ته‌نیا گۆڕانکاریه‌کی سه‌ر کاغه‌زه، دوور له موخا‌ته‌به‌ی ئه‌قڵ و نوێخوازی ناو مه‌یدانی په‌یوه‌ندییه ئینسانیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا.
گشتاندنی ڕیفۆرمه‌کان، یه‌کێکه له‌لایه‌نه به‌هێزه‌کانی. زه‌خمێکی گه‌وره و وزه‌یه‌کی ئه‌رێنی ده‌دات به وێنه گشتگیریه‌که، دوور له پچڕپچری و ڕاڕایی که له کۆتایی ڕێگادا ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی متمانه به گۆڕانکاریه‌کان.
نوێخوازی و ریفۆرم له پێناوی ئه‌وه‌دا ده‌کرێن که چۆنایه‌تی سیسته‌مێک به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێت. بۆ ئه‌و کاره‌ش پێویست ده‌کات رێبه‌ر و کادر هه‌بن که به دڵێکی گه‌رم و به ته‌نگهاتنێکی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ مێشکێکی سارد و فراوانه‌وه به بێوه‌ستان کاربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کار له چۆنایه‌تیدا بکه‌ن.
گۆڕانکاری له چۆنایه‌تی سیسته‌می فێرکاری له کوردستاندا ده‌کرێت زۆر بوار بگرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌که‌م رونتر بکه‌مه‌وه له پێشدا وه‌ک نمونه قوتابخانه‌ی نێسبی پارک له ستۆکهۆڵم ده‌هێنمه‌وه که چۆن چۆنایه‌تی سیسته‌می فێرکاری به‌هێز ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیه‌کان ئاماده بکه‌ن بۆ ژیانی گه‌وره‌ساڵی ناو کۆمه‌ڵگا له پاشه‌ڕۆژدا. به‌شێک له ئامانجه‌کا‌نی ئه‌و قوتابخانه‌یه ئه‌مانه‌ن:
1. گه‌شه‌کردنی بیرکردنه‌وه‌ی قوتابی.
2. به‌هێزکردنی توانای فێربونی قوتابی.
3. به‌هێزکردنی توانا و شێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی قوتابی به مرۆڤه‌کانی ده‌وروبه‌ریه‌وه.
4. گه‌شه‌سه‌ندنی توانای ده‌ستپێشخه‌ری.
5. گه‌شه‌سه‌ندنی توانای قوتابی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌کان.
6. زیادکردنی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی له لای قوتابی.
7. به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی قوتابی له قوتابخانه‌دا.
8. باشکردنی ئه‌نجامه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی نمره‌کانی قوتابی.ده‌کرێت له کوردستان به‌شێک له‌و ئامانجانه له رێگه‌ی گۆڕانکاری له مێتودی وانه‌وتنه‌وه و باشکرنی په‌یوه‌ندی نێوان قوتابی و مامۆستا به ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێن بۆ به‌هێزکردنی توانای باوه‌ڕبه‌خۆبون لای قوتابی و دروستکردنی پردی ئاشبونه‌وه و خۆشه‌ویستی له نێوان مامۆستا و قوتابیدا وه‌ک دوو مرۆڤی سه‌ربه‌ست ویه‌کسان.
نیوه‌ی ژیانم له کوردستان بوم و نیوه‌که‌ی تری له سوید، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به باشی ده‌زانم کوردستان جیاوازه له سوید. به‌ڵام به باشیش ده‌زانم که ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به‌وه بێت که تاکی کوردستانی له توانای مێشکیدا هیچی که‌متر نیه له تاکی ئه‌وروپی و واز له‌وه بێنین هه‌ر به‌رپێی خۆمان ببیبین. ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌رزکه‌ینه‌وه ده‌توانین زۆر کاری گه‌وره‌بکه‌ین.
هه‌نگاوی یه‌که‌م ده‌ستنیشانکردنی ئامانجه گشتگیره دوور خایه‌نه‌کانه. له‌و کاره گرنگه‌دا به‌دواچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وامی ئه‌و ریفۆرمانه‌ی که کراون زۆر پێویسته. به‌تایبه‌تی سه‌ردانی مه‌یدانی بکرێت له پێناوی له‌لایه‌ک زانیاری وه‌رگرتن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م دوو ساڵه‌ی دوایی و له‌لایه‌ک بۆ ده‌ستنیشانکردنی هه‌نگاوی داهاتوو له پێناوی کارکردن بۆ ڕیفۆرمی دیکه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می فێرکاری کوردستان زیاتر بچێته پێشه‌وه چونکه کارکردن له بواری سیسته‌می فێرکاریدا لاپه‌ڕه‌یه‌کی کراوه‌یه و ده‌بێت هه‌مووکات نوسینی تازه و بیری نوێی تێدا بنوسرێت.
ئێمه ئه‌گه‌ر بوه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵاتیه‌کانی نێو خێزانی کوردی بگاته ئاستێکی وا که سه‌ربه‌ستی تاکه‌که‌س بناغه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان بێت، که باوک و دایک هه‌مان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، که دایک و باوک له منداڵیان نه‌ده‌ن، که کوڕ و کچ به یه‌ک چاو سه‌یر بکرێن، ئه‌و کات ده‌بێت تا په‌نجاساڵی تر کارمان ته‌نیا ئه‌وه بێت که کار ئاسانی بۆ ریفۆرم له سیسته‌می فێرکاریدا بکه‌ین و زه‌مینه بۆ ڕیفۆرم خۆشبکه‌ین. به واتایه‌کی تر له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی تردا بیر له ڕیفۆرم نه‌کرێته‌وه.
ئه‌رگومێنتی چاوه‌ڕانکردن هه‌تا په‌یوه‌ندییه‌کانی ناو خێزانی کوردی ده‌بێته په‌یوه‌ندیه‌کی دیموکراتی دوور له پیاوسالاری، ئه‌رگومێنتێکی لاوازه و ته‌نیا بۆ خۆدزینه‌وه‌یه له نوێخوازی. به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه کۆن نیه و چاوه‌ڕوانکراویشه، ده ساڵی تریش بوه‌ستین هه‌ر ده‌کرێت هه‌مان ئه‌رگومێنت به‌کاربێت.
من باوه‌ڕم وایه، ده‌بوایه له‌ساڵی 1991 وه له بواری په‌روه‌رده و خوێندندا ده‌ستبکرایه به ڕیفۆرمکردن، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌مساردیه‌کی زۆر و بێتوانایی بوونه هۆی پشت‌کردن له ڕیفۆرم و نوێخوازی. به داخه‌وه ڕه‌خنه‌ش له بواره‌کاندا زۆر که‌م بوو، پرسی په‌روه‌رده و خوێندن هیچ کات نه‌بوو بووه پرسێکی ناوه‌ندی مێدیاکان. به‌ڵام له کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌وه پرسی په‌روه‌رده بۆته پرسێکی گرنگی ناوه‌ندیی ڕۆشنبیری. پشتگیری له ڕیفۆرمه‌کان ده‌کرێن ئه‌گه‌رچی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆریش هه‌یه، که ئه‌ویش به‌جێگای خۆی لایه‌نی گرنگی تێدایه که ده‌بێت گرنگی پێبدرێت بۆ نموونه ده‌بوایه بودجه‌یه‌کی زۆر گه‌وره ته‌رخانبکرێت بۆ سیسته‌می فێرکاریی.
ئێستا له کوردستاندا به‌هۆی دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامیه‌وه پێویست به دوو هه‌زار خانووی قوتابخانه و خوێندنگه هه‌یه، به‌به‌رده‌وامی قوتابخانه دروستده‌کرێت به‌ڵام ئاستی خێرایی دروستکردن له‌چاو پێویستیه‌کاندا نیه، هه‌ر بۆیه گرنگه ئه‌و کێشه‌یه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه زۆر به ووردتر سه‌یری بکرێت و بودجه‌یه‌کی زیاتری بۆ ته‌رخانبکرێت له پلانی بودجه‌ی 2009 دا.
قوتابخانه و مه‌ڵبه‌نده‌کانی خوێندن ده‌بێت ببنه ئه‌و توانایه‌ی که ورده ورده کڵافه ئاڵۆزه‌کانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌که‌نه‌وه و ڕێگه‌نیشانده‌ری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌بن، نه‌ک ئه‌وه‌ی سیسته‌می فێرکاری چاوه‌ڕێ بکات هه‌تا په‌یوه‌ندی باوکسالاری له خێزاندا نامێنێت ئه‌وکات ده‌ستبکرێت به‌ڕیفۆرم. هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوکێشه‌یه له‌کۆتایی ڕێگادا به‌سوودی هه‌موو کۆمه‌ڵگا ده‌شکێته‌وه و نه‌وه‌کانی ئاینده‌مان ژیانێکی ئاسووده‌تریان ده‌بێت.
Stockholm