نزای به‌فر…..حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن
نزای به‌فر
حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن
کاژه به‌فرێکی عه‌زره‌تیی ده‌م کوێره ڕێیه‌کی بناری قه‌ندیل، به چاو‌ی ته‌ڕ و بریسکوهووڕی هه‌نیه و به سینه‌ی بێگه‌رده‌وه، ده‌سته ڕچیوه سپییه‌کانی ڕووه‌و هه‌تاوی نیوه‌ڕۆ به‌رزکرده‌وه و ئه‌م نزایه‌ی کرد:
((ئه‌ی خۆری به‌رزایی نشین، ئه‌ی گه‌وهه‌ره پرشنگهاوێژه‌که‌ی ئاسمانی شینی بێپه‌ی، ئه‌ی چرا نه‌مره خواوه‌ندانه‌که، ده‌سا تۆبیت و پڕته‌وی نوورت، ئاگاداربه، ئه‌و کیژه گه‌ریلا کۆڵبه‌کۆڵانه به هه‌نگاوی گورج و به دڵی گه‌رمی لێوان‌لێو له خۆزیا و بریاوه، خۆیان به‌ستبوو، گوڕه‌ی داوێنیان ده‌هات و شنه‌بای ده‌م بنار لرفه‌لرف، چون ئاڵای هه‌ڵکراو پرچی ئاگرینی ڕاده‌شه‌کاندن، کاتێ ئه‌وان شه‌وه‌کی، ئا لێره‌وه ڕووه‌و به‌ره‌کانی جه‌نگ، به بان ڕنووی کاژوواژی مندا، به ده‌م وتنه‌وه‌ی نه‌رمه ئاوازێکی ئاشنا و دڵنشینه‌وه داگه‌ڕان.. ئه‌ی خۆر، ئه‌ی شاگه‌وهه‌ره‌که‌ی ته‌وێڵی گه‌شی ئاسمان، مه‌متوێنه‌وه تا ئه‌و کچه گه‌ریلایانه، به ئاره‌قه‌ی هه‌نیه و دووکه‌ڵی شه‌ڕگه و تاقم تفه‌نگی تژی بۆنبارووت و پرچی ئاڵۆسکاوه‌وه، له جه‌نگ ده‌گه‌ڕێنه‌وه و گوێم له کرته‌ی پۆتینه‌کانیان ده‌بێ، وه‌ختێ به‌سه‌ر جه‌سته‌مدا هه‌نگاو ده‌نێن.))
2009-02-13