
ژه‌هراوی به‌خۆراكی زه‌مینی …..نووسینی/ سیغیتاس بارولسكیس
ژه‌هراوی به‌خۆراكی زه‌مینی
نووسینی/ سیغیتاس بارولسكیس
وه‌رگێڕانی بۆ زمانی عه‌ره‌بی / عه‌دنان موباره‌ك
وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه/ تاهیر عه‌بدولواحید( جه‌ژنی مردوان)1 له نزیكبونه‌وه‌دایه، نه‌خێر . من له‌و نزیك ده‌بمه‌وه، من له دوی چی ڕاده‌كه‌م ؟ به په‌له‌م، به‌شێوه‌یه‌ك له‌وه‌یه له‌پێستی خۆم بچمه ده‌ره‌وه، زۆر جاریش هه‌ست به ده‌نگدانه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌م له لاجانگمدا، به گهرویهكی ئاشوفته به ئاره‌زوه‌كانی ژیان په‌له ده‌كه‌م و خێراتر ده‌بم، ئه‌مه‌وێ پێش كێ بكه‌وم ؟ بڵێی من ویستی هه‌ڵهاتنم ههبوبێ له‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێ پوچی،
له بوون ؟! تاله ته‌ك پێشینه‌كانم له به‌هه‌شت به‌یه‌ك بگه‌ین و له‌وێ سه‌ر مێزێكی سپی له گه‌ڵیان دابنیشم؟ من نامه‌وێ بیانبینم، نامه‌وێ سه‌ردانم بكه‌ن ، ئه‌وان سارد‌و سڕن ، نه‌رمونیان نین، تۆقێنه‌رن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌به‌دی كه پاشگه‌زبونه‌وه تیایدا بێهوده‌یه‌و بواری هیچ ئاسانكاریه‌ك نادات، ئاماده نین له بوندا، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وان به هه‌موو دڵته‌نگی و بێهیواییهكانیان، گرێكانیان، تاوانه‌كانیان، جه‌سته تێكچوو ههڵوهشاوهكانیان، نائاگاییمان قانگ ده‌ده‌ن…
كه‌واته مانه‌وه له هه‌موو شتێك باشتره ، ئه‌وه‌ش كرۆكێكی ئاشكرایه‌و هیچ زیاده‌ڕه‌ویه‌كی تێدا نیه، ناسكه، به‌ڵام هه‌ندێجار كه‌مێك بهرگهناگیرێ ، له هه‌موو بهلوهعهكانهوه داده‌چۆڕێت، له ههمووگۆشهكانیشهوه، هه‌روه‌ك بارودۆخی بارودۆخی سه‌ركۆنه‌كردنی ویژدان كه هه‌ڵده‌چێ و دهلڕفێنێ بۆ جه‌سته بچوك و پلیشاوهكانی قالۆنچه‌كان ، قالۆنچهكانیش به لای منه‌وه شێوه‌ی مه‌رگ قێزه‌ونن، ئه‌یكوژم و بهقاچم دهیپلیشێنمهوه، ده‌یگه‌وزێنم و لولی ده‌ده‌م به ڕۆژنامه‌یه‌ك یان به‌رگی كتێبێك ، به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌بینم قالۆنچه‌كه هه‌ڵدێت و ده‌یه‌وێ خۆی ده‌رباز بكات، ئه‌و كات زۆر به‌ئاسانی و به‌په‌نجه‌كانی ده‌ستم دهیپلیشێنمهوهو دواتریش قڕقێنه لێده‌ده‌م ، من ناتوانم بكوژێكی بهكرێگیراوبم، گه‌ر وابومایه دوای هه‌مووجارێك هێڵنجم ده‌دا بۆ قوربانیه‌كه، من نوێنه‌ری ڕه‌گه‌زی ئادهمیزادهكانم ، یان مه‌به‌ستم له سیستمی لهناوچووهكانه، یان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رخۆ ده‌مرن، ئه‌وانه‌ی مه‌رگ به‌هێواشی تیایاندا پێده‌گات،، قالۆنچهكانیش سه‌ربه سیستمی وێرانكارین، ئه‌وان له نێوان خۆیاندا چه‌ند جۆرێكن ، هه‌ندێكیان شێوه‌یه‌كی درێژكۆلهن و ڕه‌نگێكی برۆنزی تاریكن، هه‌ندێكیشیان كورت و پڕ‌و كه فهڵێكی ڕه‌شیان هه‌یه، جۆری سێهه‌میشیان هه‌یه، شێوه‌یه‌كی ڕوون و نزیك له ڕه‌نگی زه‌رد ئه‌نوێنن، ئه‌م جۆره‌یان له ساپیته‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه و باڵه‌كانی ده‌كاته‌وه، ئه‌م قالۆنچانه فریشته‌ی گه‌ردونی زێرابهكانن، هه‌ڵسوكه‌وتیان چه‌ند شێوه‌یه‌كه، تێده‌په‌ڕێت، په‌له‌ده‌كات، ده‌جوڵێت و بهشاخه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی بیرده‌كاته‌وه، ڕاده‌مێنێت، یان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و بێ په‌له كردن ڕوه‌و شوێنێك ده‌خشێت، شمه‌كه‌كانی خۆی ده‌پشكنێت، ئه‌وه‌ش جۆره سیستمێكه، به‌ڵام به‌بێ شارستانی به‌پێ ی یاسا گوێپێنهدراوهكانی سروشت،جارێك مانادارهوجارێكی تر بێ‌مانا، پێده‌چێت هێڵی ژیانی شێوه‌ی بازنه‌یه‌ك یان له نێو سیستمێكی لولپێچیدا خۆی ببینێته‌وه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ زه‌وی تێكه‌ڵ نابن وگۆڕستانیشیان نیه،،،
ئه‌و مرۆڤانه‌ی باوه‌ڕیان به دۆنادۆن هه‌یه ده‌كوژرێن؟! یان قالۆنچه‌كان كێن كه پێشینه‌كانیان به‌رده‌وام له كون و درزه‌كانه‌وه دێنه ده‌ره‌وه‌و په‌یدا ده‌بن؟!
دوێنێ كرێ خانوه‌كه‌م دا، پیره‌مێردێك له‌وانه‌ی خۆشه‌ویست و ڕۆحسوك نین له ڕیزی پاره‌دانه‌كه زۆر به ناڕه‌حه‌تی و زۆرلهخۆكردنهوه هه‌ناسه‌ی ده‌دا به گوێچكه‌مدا، ته‌نها هه‌ردوكمان بوین، ئه‌و ئه‌بوایه پێمه‌وه بلكێت، پاڵینام و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابو هه‌لێك بدۆزێته‌وه تا په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ بگرێت، ئاشكرایه من هه‌ست به‌ته‌نیایی خۆم ده‌كه‌م و ئه‌ویش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت بكات كه ئاوهانهبێت، ئه‌و ده‌ترسێ له‌وه‌ی به ته‌نها پیرببێت،وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی ئه‌وه‌نده به‌س نه‌بوبێت، ئه‌وه‌تا ڕاسته‌وخۆو هه‌ر پێنج چركه جارێك ده‌یداته‌وه به گوێچكه‌مدا، قرخهیهكی كرد‌و لیك له لیغاوهكانیهوههاتنه خوارێ، ترسام له‌وه‌ی پاش كه‌مێك ئه‌و به‌شه لیكه ته‌ڕو خراپه‌ی كه مابۆوه له ده‌میا به منیدابپرژێنێت، ئه‌و ڕازی نه‌بوو له‌وه‌ی كه ژیان ئه‌م هه‌موو تێچوون و سپارده‌ی هه‌بێت، منیش ڕازی نیم، به‌ڵام هه‌موو شتێك تا ئێستا ههرلهبهردهممدان : نه‌خۆشی، سوكایه‌تی پێكردن، بیرچونه‌وه، بۆیه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی حه‌كیمانه ناڕازی بم، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو شتێك ته‌واو ده‌بێت، بۆیه چاوپۆشی له توڕه‌یی و وهڕسبونی خۆی ده‌كات تا خۆراكی لاشه‌ی ده‌وڵه‌ت بدات،، ئه‌و پیریهیی كهدهچرپێنێ به گوێمانداو باس له ترسناكی په‌ككه‌وته‌یی ده‌كات شه‌خته‌ی سههۆڵێكه كه بازویهكی ڕاچه‌نیو به له‌رزین ده‌لێسێته‌وه،، من هه‌ستی ئه‌وه‌م هه‌یه كه‌به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بم ، بڵێی جیاوازی نێوان ته‌مه‌نمان له‌به‌رژه‌وه‌ندی من كاربكات؟! نه‌خێر، ئێمه له هیچ شتێك‌دا جیاوازیمان نیه،، خودایه، ئه‌وه‌ی كه جیاوازیه له نێوان من و ئه‌و پیره‌دا مۆری په‌نجه‌كانمان و پارچه سه‌هۆڵێكی كڵۆڵه، شوناسنامه‌ی كه‌سێتی، پاسپۆرتی گه‌ردونی گه‌شته‌كانمان، ته‌نانه‌ت من دان به‌وه‌دا ده‌نێم كه ئه‌و كه‌سێكی تره وه‌ك ئه‌وه، زۆر نامۆیه بهمن، كاتێكیش ده‌لێم دانی پێداده‌نێم مانای ئه‌وه‌یه كه ڕێزی لێده‌گرم، به‌ڵام من له‌به‌ر یه‌ك هۆ ڕێزی لێ ده‌گرم و هیچی تر نا، ئه‌ویش
( عه‌مانۆئێل كانت) و تیۆرهكهیهتی سه‌باره‌ت به پێداویستیه‌كان، گه‌ر(كانت) نه‌بوایه له چاوی مندا ده‌بووه كه‌سێكی شكۆدارو تارماییه جوامێره‌كه‌ی له سوچێكدا ده‌وه‌ستا، بۆچی ڕێزم لێ گرت؟ ته‌نها به‌مه‌ش جیاواز ده‌بم له‌گه‌ڵ قالۆنچهكهدا، له‌م وێنه ئازاراوی و دهبهنگهشهوه ڕاستی ئه‌وه‌م پێده‌گات كه‌من و ئه‌و پیره مێرده بێدانه له ( ڕۆلان)2 ناچین، ئه‌و( ڕۆلان)هی كهلهپاڵهوانێتیهك و له ڕاڕه‌وی ( ڕۆنكیڤۆ) گیانی ده‌دا، من له‌گه‌ڵ ( ڕۆلان) به‌رگری ناكه‌م، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌و پیره‌مێرده بێدانه كه به‌قورسی هه‌ناسه ده‌دات ولهسهرهمهرگدایه،،
له ڕیزه‌كه‌وه بۆ ده‌روازه‌كانی ئه‌به‌دیه‌ت له یه‌كێك له گۆڕستانه‌كانی (كارفیلشكی) یان هه‌ر گۆڕستانێكی تری هاوشێوه‌ی،،، نا، من له جه‌سته ناترسم، چونكه من ده‌مێكه زانیومه ئه‌م جه‌سته‌یه‌م وون ده‌بێت گه‌ر من ڕێگه نه‌ده‌م مۆمیا بكرێت..
جه‌ژنی مردووان نزیك ده‌بێته‌وه، منیش توانای جوڵه‌م نیه، له هه‌موو شتێكی ناو ورگم ڕزگارم بوو، من شێوه‌ی پایز ڕووت و پهككهوتهم ، له‌وانه‌یه ژه‌هراوی بوبێتم به خۆراكێك ، خواردنێكی به‌ستوو كه ده‌بوایه پێشتر به‌كار بهاتایه،،
ناچم بۆ گۆڕستانهكهو مۆمیش ناچهقێنم به جه‌سته‌ی گاڵته‌جاڕی خوداییدا،
له‌وخاكه‌ی كه تێیدا سه‌رمام بوو و شێوه‌ی گۆشتێكی نه‌رم وشك و ڕهقههڵاتم،
له مناڵیما خۆشبهختیهكانی ژیان و بریسكانه‌وه‌ی ڕوناكیه بچكۆله‌كانی سهرگۆڕستانهكان ڕایاندهكێشام، ئاپۆڕای به‌رده‌وامی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له ڕاڕه‌وه ته‌نگه‌به‌ره‌كانی گۆڕستان ده‌هاتن وده‌چوون، نادیاریش بو بۆ چ مه‌به‌ستێكه،، كۆمه‌ڵه سێبه‌رێكی تاریك و بێڕهنگوڕوو و بێ‌شومار كه به هه‌زار مۆم نه‌بێت ده‌رنه‌ده‌كه‌وتن، چه‌ق ده‌به‌ستن و له‌كۆمه‌ڵه گۆڕێكی نامۆ ده‌ڕوانن، وه‌ك بڵێی ئهبهدیهتێكی ڕازاوه به‌جوانترین وێنه یان جوانترین شتیان هه‌ڵبژاردبێ،، گونجاوترینیان( شاراوه) یان مردوو یان (به‌ریه‌ككه‌وتن)ێكی مردو، ئه‌وه‌ش شتێكی باش و تۆقێنه‌ریشه كه له‌وكاته‌دا ئاماده ده‌بم، ئێستا دیمه‌نه‌كه به‌رگه ناگیرێت، كێكه بازنه‌ییه گه‌وره‌كانی گۆڕستان له ته‌واوی لیتوانیادا ده‌گڕێن و ڕوناك بونه‌ته‌وه، چ شتێكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئاهه‌نگی بۆ بگێڕن؟! ئاهه‌نگی به‌یه‌كگه‌شتنی ئاده‌م و حه‌وا؟، نا، ئه‌وان ئاهه‌نگ بۆ ترسه‌كانی خۆیان ده‌گێڕن ، بۆ ترسه‌كانی من، زه‌وی ژه‌هراوی كردوین، ئه‌یانه‌وێت ئاهه‌نگ بۆ ئهوهبگێڕن كه ده‌ببنه خۆراكێك بۆ زه‌وی كه پێشتر ڕێگه نه‌دراوه به‌كار بهێنرێت.
من ئه‌توانم له مردن نه‌ترسم، به‌ڵام بۆچی پێویسته ئاگاداری بم؟! ئاگاداری هۆزی مردوه‌كان بم، له كاتێكا كه من سه‌ركه‌وتوم له پارێزگاریكردن له زیندووهكان، ته‌نانه‌ت گه‌رهاتو یه‌ك كه‌سی زیندوو بێت یان كه‌سێكی نیوه زیندووش ،، مردووه‌كان دادپه‌روه‌ر نین به‌رامبه‌ر به زیندوه‌كان ، چونكه ئه‌وان ترسیان ده‌رخوارد ده‌ده‌ن، وه‌ك مشه‌خۆر له‌سه‌ر یاده‌وه‌ری و حه‌زو غهمهكانیان ده‌ژین، تێكده‌شكێن و دواتر ئازاری زیندووهكان ده‌نۆشن، من له پیری ده‌ترسم، ئه‌و پانتاییه‌ی كه بریتیه له جه‌سته‌یه‌كی پێكه‌وه گرێدرا و پڕئازار، هیچ گرنگ نیه به‌لایه‌وه كه ئایا مردن ماڵی و له‌سه‌رخۆ و حه‌كیمه، یان شههوتیازو دڕنده‌و سادییه؟!.
سه‌یری مێزه‌كه ده‌كه‌م به‌ڵام توانام نیه سنوره‌كانی ده‌ستنیشان بكه‌م ، ئه‌و ڕوناكیه نابینم كه ده‌ریده‌خات، یان له‌وانه‌یه به پێچه‌وانه‌شه‌وه بێت، مێزه‌كه
له‌وانه‌یه بتوێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆشناییه‌ی كه‌له په‌رده‌كانه‌وه دێنه ژووره‌وه، به‌به‌رزایی و پانتاییه‌كه‌ی ئاشنانیم، چاوه‌دێری ده‌كه‌م له‌كاتێكدا كه من نیمچه ڕاكشاوم له ژێر ئه‌و لێفه‌یه‌ی كه لێوارهكهی تاژێر مه‌ڵاشوم هاتوه، له‌م جێگه واڵاو كوشنده‌یه‌دا من ڕوكه‌شی مێزه‌كه نابینم به‌ڵام كرۆكی مێزه‌كه ده‌بینم، پانتاییه‌كه‌ی ده‌بینم به‌ڵام نازانم چۆن پێناسه‌ی بكه‌م، كرۆك و ناوه‌ڕۆكی شته‌كانی تریش ده‌بینم، پێده‌چێت من له ڕێگه‌ی بیرۆكه‌كانه‌وه لێی تێبگه‌م یان ئه‌وه‌ی كه لێده‌دات بۆ نیۆرۆنهكان.
له ساتێك‌دا وای بۆچوم كه منیش ته‌نهاوته‌نها شتێكم له نێو شتگهلهكانی تردا، ژماره‌یه‌كم له نێو سستمی ژماره‌كانی تر، وشه‌یه‌كم له نێو زنجیره وشه‌كانی تری ئه‌لفبێ، ئه‌مه شتێكی تۆقێنه‌ره و سه‌رنجڕاكێشیشه له‌هه‌مان كاتدا, به‌ڵام هه‌ڵچونه‌كان گۆڕان بۆ شتگه‌لێك، ده‌كه‌وێته لاته‌نیشته‌وه ، كرۆكه‌كه‌ی ده‌بینم به‌ڵام هه‌ستی پێ ناكه‌م و هیچ وهڵامدانهوهیهكم نیه بۆی، خه‌ریكه تێده‌گه‌م كه من لهواشهیهكی گۆشتم و پێی ژه‌هراوی بوم،،
ده‌نگ هه‌مووشتێكی خراپ كردوه ، ده‌نگی فڕۆكه‌وانێكی ئه‌مریكی به‌شدار له شه‌ڕی ڤیتنام، من له بارودۆخێكدام بۆم جیاناكرێته‌وه كه‌ئایا ئه‌وده‌نگه له ئامێری ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌وه دێت یان له‌ناو كاسه‌ی سه‌ری مندایه ده‌نگده‌داته‌وه؟!
ئه‌و فڕۆكه‌وانه له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانه‌وه ده‌دوێت، باس له‌و فڕۆكانه ده‌كات كه ئه‌و سه‌رپه‌رشتی فڕینی كردوون به‌سه‌ر جهنگهلهَكاندا،، سه‌باره‌ت به‌كێشه‌و كه‌موكورتیه‌كان، باس له‌و هه‌زاران بۆمبه ده‌كات كه دایانبارندۆته سه‌رزه‌وی، هه‌ر له‌وكاته‌دا رۆشنایی دهخاتهسهركێشه ته‌كنیكیه‌كان، ئیتر ئه‌و باسوخوازهش ته‌واو بێكهڵكه و هیچ جێگه‌ی گرنگیپێدان نیه گه‌رئه‌و بۆمبانه جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵه مرۆڤێكی زیندویان پارچه‌پارچه كردبێت،، به‌ته‌نها ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی گرنگیپێدانه ئه‌وه‌یه كه : ئایا بۆردومانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ورد جێبه‌جێ كراون یان نا؟! یان هه‌ڵهاتنی له‌به‌رگری دوژمن و خۆده‌ربازكردن لێیان كارێكی ئاسان یان قورس بووه؟؟… ته‌نها به‌یه‌ك وشه‌ش باس له ئامانجه زیندوه‌كانی بۆردومانه‌كان ناكات و هیچ تارماییه‌ك له گومانیشی لادروست نابێت كه ئایا مافی كوشتنی پێ دراوه یان نا؟!..
زیندووه‌كانیش كه‌مێك له مردوه‌كان باشترنین، ئه‌وانیش له‌سه‌ر شكۆ و پاره‌كانیان ژیان ده‌گوزه‌رێنن، په‌شیمان نابنهوهله هه‌ڵه‌كانیان و لهسهرئهستۆی مردوه‌كان درۆ ده‌كه‌ن و به‌ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌پێویستیان پێی هه‌بێت له‌وانی ده‌به‌ن، به‌ته‌نهاش ئه‌وشتانه‌ی كه ده‌توانن بیقۆزنه‌وه و بیفرۆشنه‌وه،.
هه‌ست ده‌كه‌م له‌سه‌ر ورگه روِوتهكهم بونه‌وه‌رێك ده‌خشێت، بونه‌وه‌رێك له زینده‌وه‌ره‌كان، ده‌ستبه‌جێ و به‌ته‌واوی به‌ئاگا دێمه‌وه، گوێپێنه‌دانی ئاده‌میزاد به‌وانی تر،سه‌باره‌ت بهشێوهژیانهكانی تری سه‌رزه‌وی كارێكی قێزه‌ونه،
واپێویست ده‌كات كه سوپاسگوزاری ئهوقالۆنچهیهبم چونكه پێده‌چێت هه‌رئه‌و له توانایدابێت له‌م قۆناخی گواستنه‌وه‌یه ده‌رمبێنێت له حاڵه‌تی كۆبونه‌وه‌و جه‌نجاڵی نێو زیندووهكان و مردووه‌كان كه ئه‌وه‌ش من بێزارده‌كات، هه‌موو غه‌ریزه‌كانی جه‌سته‌شم به‌رگری ده‌كات، پێده‌چێت نه‌خۆشی تفی له‌نێوچاوانی ئاكاره‌كانی سروشت كردبێت،،
قالۆنچهكهش قۆناغی دواتری له گوزه‌ركردنی ڕۆح بهنێوخولهكانی له‌دایكبون و مردن كۆتایی پێ هێنا.ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(سیخیتاس بارولسكیس ) له دایكبوی ساڵی (1965)، له دیاترین نووسه‌رو شاعیره‌كانی لیتوانیایه، له‌وماوه‌یه‌ی كه ئه‌و ووڵاته سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری خۆی له وه‌رچه‌رخانی هه‌ردوو ده‌یه‌ی هه‌شت ونۆی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌ده‌ست هێنایه‌وه، ئه‌م شاعیره زۆر ڕوون و ئاشكرایه،، ئه‌زمونی تاكه كه‌سی خۆی كه له
( میلانخۆلیا) و(به‌تالی) و( ته‌نهایی)دا ڕه‌نگده‌داته‌وه به‌رجه‌سته‌كردووه،
ئه‌م نووسه‌ره سه‌رباری دیوانه شیعریه‌كانی چه‌ندین ده‌قی شانۆیی نوسیوه ، دیوانی ( مردووه‌كان )ی ئه‌م نووسه‌ره به‌رزترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی ئه‌و ووڵاته‌ی پێبه‌خشرا، شیعره‌كانی و نوسینه دراماتۆرگیهكانی وه‌رگێڕدراون بۆ زۆرینه‌ی زمانه زیندووه‌كانی دونیا.په‌راوێز :
1 ( جه‌ژنی مردوان) به‌هه‌مان شێوه به جه‌ژنی سه‌رجه‌م قه‌شه‌كانیش ناوده‌برێت كه ڕێكه‌وته له‌گه‌ڵ (1/11) ی هه‌موو ساڵێك.
2 پاڵه‌وانی یه‌كێك له چیرۆكه ئهسپسواریهكانی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی یانزه‌یه چیرۆكه‌كه‌ش له ڕیزی گۆرانیه ئهفسانهییهكانه سه‌باره‌ت به‌یه‌كێك له جه‌نگاوه‌ره‌كانی (شارلمان)ی پاشایه و ناوی ( رۆلان) بووه،،
سه‌رچاوه / پێگه‌ی www.iraqstory.com