ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت چاكسازی بكات….موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت چاكسازی بكات
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین
ئه‌مڕۆی ناو یه‌كێتی له حه‌قیقه‌تدا ده‌رهاویشته‌ی قه‌یرانی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی كوردیه، هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار "یه‌كێتی و پارتی" سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ئه‌م قه‌یرانه‌ن ,ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی نادروست و هه‌ڵه و كه‌موكوڕیه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ن كه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه تا ئه‌مڕۆ، به‌واتا له ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی ته‌مه‌نیدا به به‌ری هێناوه، حكومه‌تی هه‌رێم له بری ئه‌وه‌ی به ئاراسته‌ی دامه‌زراندنی سیستمێكی دیموكراسی سیسته‌ماتیكی مه‌ده‌نیدا به‌ره‌وپێش ببرێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به عه‌قڵیه‌تی عه‌شایری و تاكڕه‌وی و پاشاگه‌ردانی و دوور له‌دامه‌زراندنی سیستم له سه‌رجه‌م بواره‌كانی سیاسی و مه‌ده‌نیدا دامه‌زراوه‌و به‌ڕێوه‌براوه، بۆیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا له‌بری ده‌ستخستنی رێز و متمانه و پاڵپشتی جه‌ماوه‌ر به‌رده‌وام ناڕه‌زایی و دوور كه‌وتنه‌وه و په‌راوێزخستن و كوشتنی گیانی ئینتیمای نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی له لای خه‌ڵك كه‌ڵه‌كه كردوه.
له‌م پانتاییه‌دا هۆكاری دروستبوونی ئه‌م قه‌یرانه له‌شێوه و ئاستی گه‌نده‌ڵی و زوڵم و ناڕێكیه‌كانی ده‌سه‌ڵات زۆری له سه‌ر وتراوه، بۆیه جارێكی تر گێڕانه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و شتانه بابه‌ته‌كه تووشی مهلهل ده‌كات و خوێنه‌ر بێزار ده‌كات له‌به‌رده‌وامبوون لێی، هاوكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێمه رۆژانه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفت و كێشه و گه‌نده‌ڵییانه‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و به‌ده‌ست ئاكامهكانیهوه ئازار ده‌چێژن، زۆر به چاكی له ماهییه‌ت و ناوه‌ڕۆكی تێگه‌یشتوون و خستوویانه‌ته ناو هاوكێشه‌ی بیر‌و لێكدانه‌وه‌یان بۆیه به‌ڕه‌وای نازانم جارێكی تر به‌بیریان بێنمه‌وه‌و برینه‌كانیان بكولێنمه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م راستیانه‌دا به بارێكی تردا، هۆكارێكی تری ئه‌م قه‌یرانه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌یه كه ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا بوونه‌ته هۆی تووندوتیژی و ناجێگیری و نه‌خۆشی و گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری تا ده‌گاته دروستبوونی قه‌یرانی دارایی له سه‌ر ئاستی جیهان، لێره‌دا ئه‌مه به واتای ئه‌وه نییه كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه بێتاوانه یان بێگوناهه و ئه‌و قه‌یران و گرفتانه، گۆڕان و پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی وه‌ك پێویستیی قۆناغێكی نوێی ژیان و په‌ڕینه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی نوێ دروستی ده‌كه‌ن. به‌مه‌به‌ستی زیاتر تێگه‌یشتن و روونكردنه‌وه من بۆ خۆم لێره‌دا سه‌رچاوه‌كانی قه‌یران له دوو به‌شدا پۆلێن ده‌كه‌م: یه‌كیان قه‌یرانی ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی و زوڵم و ناڕێكییه كه له ئاكامی سیاسه‌تی چه‌وتی ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه دروست بووه، و دووهه‌میشیان هۆكاری ئه‌و گۆڕان و پێشكه‌وتنه‌یه كه سه‌رجه‌م بواره‌كانی پێشكه‌وتنی ژیان به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی.
لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌و سۆنگه‌وه گوناهباره كه توانای تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی نییه كه ئه‌مڕۆ دونیای پێشكه‌وتووی گرتوه‌ته‌وه، به‌واتا چاكسازی و گۆڕان دوو چه‌مكی جیاوازن و هه‌ریه‌ك به ئاراسته‌یه‌ك و به‌شێوه‌یه‌ك كار بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یران و گرفته‌كانی تایبه‌ت به خۆی له كۆمه‌ڵی كوردیدا ده‌كات، له‌بواری چاكسازیدا تۆ كار بۆ چاككردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفت و قه‌یرانانه ده‌كه‌یت كه بوونه‌ته هۆی تێكدان و شێواندنی سیستمی سیاسی كوردی, هاوكات ده‌بێ كار بۆ بنبڕكردنی سه‌رچاوه‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی و زوڵم و ناعه‌داله‌تی بكه‌یت، به‌ڵام وه‌ك چه‌مكی گۆڕان ده‌بێت كار بۆ هێنانی نوێكاری و تێگه‌یشتنی نوێ بۆ زاراوه و فه‌رهه‌نگه كۆنه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو بكرێت، له‌و بواره‌دا تێنه‌گه‌یشتن له چه‌مكی دووهه‌م رۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه له سستكردنی خه‌ڵك و رووخانی متمانه و هیوا له به‌رجه‌سته‌كردنی چاكسازی و گۆڕان, چونكه زیادبوونی خێرایی گۆڕان و پێشكه‌وتنه دره‌وشاوه‌كانی به‌هۆی ئاڵۆزی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی چهمكهكانیهوه تاك تووشی نامۆبوون و سه‌رلێشێوان ده‌كات, له‌م حاڵ و باره‌دا ئه‌گه‌ر چه‌مكی یه‌كه‌م ده‌رهاویشته‌ی هۆكاره ناوخۆییه‌كان بێت ئه‌وه چه‌مكی دووه‌م ده‌رهاویشته‌ی هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو چه‌مكه پێكه‌وه گرێده‌دا و ده‌یانكاته یه‌كده‌ست بۆ دروستكردنی قه‌یران و گرفت ئه‌وه‌یه سروشتی ئه‌و گۆڕانكارییانه وایكردووه په‌یوه‌ندی نێوان ناوخۆ و ده‌ره‌وه زۆر نزیك بكاته‌وه تا ئاستێك له‌ده‌یان جێگاوه تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بن. له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه ئێمه بۆخۆمان وه‌ك به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانمان كۆمه‌ڵێ گرفتی تایبه‌تمان هه‌یه كه له داهێنانی خۆمانن، ئه‌وه‌ی زیاتر گرفت و قه‌یرانه‌كانی ئێمه قوڵ ده‌كاته‌وه و زیاتر دوورمان ده‌خاته‌وه كه چاره‌سه‌ر و رزگاربوون ئه‌وه‌یه به‌ده‌ر له خواستی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رده‌وامبوون له‌م قه‌یران و گرفتانه به‌ره‌ی چاكسازی و گۆڕان بۆ خۆشیان بوونه‌ته به‌شێك له گرفت و كێشه .
له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ئه‌وه‌ی گێره‌ی چاكسازیی ئێمه ده‌شێوێنێت و له ئاراسته‌ی دروستی خۆی ده‌ریده‌كات ئه‌وه‌یه سیستمی سیاسی ئه‌م وڵاته جگه له‌وه‌ی تێكه‌ڵه‌یه‌كه له سیستمی كۆن و سیستمی نوێ و هیچ ته‌نسیقێكی تیادا نییه، هاوكات له شێوازی حوكمڕانیدا تێكه‌ڵه‌یه‌كی دروستكراوه له‌سیستمی بۆ ماوه‌یه‌تی (وراسه) و سیستمی شمولی، ئه‌نجومه‌نی شورا و په‌رله‌مان، عه‌شایر و حیزب، ئایین و عه‌لمانیه‌ت، شا و سه‌رۆك كۆمار، به‌واتا سیستمێكی كۆماری و پادشایه‌تی. به‌واتایه‌كی وردتر هه‌موو لایه‌نه سلبیه‌كانی كۆن و نوێی له‌خۆیدا كۆ كردوه‌ته‌وه, بۆیه ئه‌مجۆره ئیداره‌یه له‌هیچ فه‌رهه‌نگێكی سیاسیی زانستیدا نییه و جێگای نابێته‌وه ته‌نها له عه‌قڵیه‌تی سیاسیی كوردی و دوكانداری بازاڕدا نه‌بێ، سه‌ركرده له‌م سیستمه‌دا وا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات كه ئه‌م وڵاته هه‌موو موڵكی خۆیه‌تی و كه‌سیش نییه موحاسه‌به‌ی بكات، چۆنی بوێت وای به‌ڕێوه ده‌بات و وای به‌ڕێده‌خات، ئه‌مه‌ش ره‌نگه هه‌قی خۆی بێت چونكه ئه‌م شێوه حوكمڕانیه ته‌نها به‌مشێوه‌یه ده‌ڕوا به‌ڕێوه، ئه‌م راستییه ئه‌وه‌نده قوڵ بووه‌ته‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵی كوردیدا تا ئه‌و ئاسته‌ی ته‌جاوزی هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌رۆك ده‌كات و سه‌رتاپا سه‌ركردایه‌تیه‌كانی وڵات تا ده‌گاته به‌رپرسی یه‌كه‌می هه‌موو فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردی گرتوه‌ته‌وه, بۆیه لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌و قه‌یران و گرفتانه‌ی كه ئه‌مجۆره هه‌ڵسوكه‌وته دروستی ده‌كات رهتبكهن ناچار ده‌بن په‌نا بۆ په‌یڕه‌وكردنی گیانی لێبورده‌یی و چاوداخستن له ئاست گه‌نده‌ڵی خراپه‌كاری و هه‌ڵه‌كانی نه‌ك به ته‌نیا سه‌رۆك بكه‌ن, به‌ڵكو له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ره‌كه‌شیان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن, هه‌ربۆیه رۆژانه چه‌ندین كه‌س و به‌رپرس و خاوه‌ن نفوز ئه‌وانه‌ی له‌كار و كرده‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناڕێكی و زوڵم تێوه‌ده‌گلێن به‌ئاسانی له تۆڕه‌كانی عه‌داله‌ت و دادوه‌ری قوتاریان ده‌بێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكرێت, ئه‌مه به‌بارێكی تردا ئه‌و فه‌زایه‌ی خوڵقاندووه كه كه‌سێك له‌وانه نه‌توانێ و جورئه‌ت نه‌كات باس له هه‌ڵه‌كانی سه‌رۆك بكات.
لێره‌دا پێش ئه‌وه‌ی زیاتر داكشێمه ناو ورده‌كاری ئه‌م باسه‌وه ده‌مه‌وێ خوێنه‌ر ئه‌وه‌ی له‌بیر نه‌چێ كه به‌رجه‌سته‌كردنی گۆڕان و چاكسازی تایبه‌ت نییه به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه, به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌مووانه و له‌پێش هه‌مووشمانه‌وه خودی ده‌سه‌ڵات خۆی. بۆیه من بۆخۆم به‌بێ جیاكردنه‌وه یان دیاریكردنی لایه‌نێك وه‌ك نوێنه‌ری چاكسازی و گۆڕان تێبینیه‌كانم له‌سه‌ر كه‌موكوڕیه‌كان ده‌خه‌مه روو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م حاڵ و باره‌دا باری ده‌سه‌ڵات زیاتر گران ده‌كات و قوڕه‌كه‌ی زیاتر بۆ خه‌ست ده‌كاته‌وه و متمانه‌ی خه‌ڵكی پێی لاواز ده‌كات, ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌ماوه‌ی حوكمڕانی خۆیدا ئه‌وه‌نده په‌یمانی چاكسازی و گۆڕانی داوه و جێبه‌جێی نه‌كردووه، ئه‌وه‌نده دروشمی به‌رزكردوه‌ته‌وه و خۆی پابه‌ند نه‌بووه پێیه‌وه‌ی, هه‌موو په‌یمان و دروشمه‌كانی به‌تاڵ و بێ كاریگه‌ر بوونه .
له‌م باره‌دا ئه‌وه‌ی واده‌كات خه‌ڵك هیچ متمانه‌یه‌ك به‌ده‌سه‌ڵات نه‌كات، و گومان له‌و بڕیارانه بكات كه له‌مه‌ڕ چاكسازی گۆڕان ده‌یدات ئه‌وه‌یه تا ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و قه‌یران و گرفتانه‌ی تا بیناقاقای گرتوه‌ته‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات به عه‌قڵیه‌ت و مه‌نتقی داهێنان و گۆڕان هه‌ڵسوكه‌وت بكات و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات، عه‌قڵیه‌ت و فیكری ئیدانه‌كردن و تۆمه‌تباركردن به‌كار دێنێت بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌وانه‌ی له‌خۆی ناچن یان جیاوازن، نایه‌وێ راشكاوانه دان به مافی هیچ كه‌س و لایه‌نێك بنێت، وه‌ك ئۆپۆزسیۆنیش ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆش نه وه‌ك به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو نه له قه‌باره‌ی حیزبێكی سیاسی‌دا دروست نه‌بووینه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع وه‌ك ره‌ئی و گروپ و دامه‌زراوه به‌تایبه‌تی له‌بواری راگه‌یاند شتێكمان گه‌ڵاڵه كردوه، ئۆپۆزسیۆنی ئێمه كه خه‌ریكه ده‌بێته جێگای هیوا و خه‌ونی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكه بۆ رزگاربوون له‌م قه‌یران و گرفتانه، به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به كۆمه‌ڵێك گرفت و قهیرانیهوه له دایك ده‌بێت، له‌وانه دیارترینیان ئه‌وه‌ی كه من بۆخۆم تێبینیم كردبێت ئه‌و براده‌رانه كار بۆ وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌تی خۆیان له داڕشتنه‌وه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵكه‌وه و له‌ماف و داواكاری و به‌رجه‌سته‌كردنی ئازادی و دامه‌زراندنی سیستمی دیموكراسیه‌وه ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌پله‌ی یه‌كه‌م له كێڵگه‌ی بیر و تێڕوانینی خۆیان و به پێی ئاستی بیركردنه‌وه‌یان و توانای تێگه‌یشتنیان له واقع و گۆڕانكاریه‌كان و ئالیه‌ته‌كانی چاكسازیوه مه‌شروعیه‌تیان ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش بۆ خۆی زامنی سه‌ركه‌وتن نییه, چونكه زۆر جار خوێندنه‌وه‌یان بۆ واقع و گۆڕانكاریه‌كان ده‌قاوده‌ق له‌گه‌ڵ خواست و ویسته‌كانی خه‌ڵكدا یه‌ك ناگرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئێمه لامان یه‌قین بێت ئه‌وه‌یه ته‌نها رێگه بۆ چاكسازی و گۆڕان و رزگاربوون له‌م قه‌یرانه‌ی تێیكه‌وتووین به‌رجه‌سته‌كردنی سیستمی دیموكراسیه، ئالیه‌ته‌كانی ئه‌م چه‌مكه‌ش چوار روكنی سه‌ره‌كی هه‌یه:ئازادی راده‌ربڕین، ئازادی رێكخستنی حیزبی، سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام وه‌ك ئالیه‌تی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات كه هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌مڕۆ زیاترین قسه و مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌كرێت زامنی ئایندهی ده‌سه‌ڵات ناكات كه به‌و شێوه‌یه بێت كه خه‌ڵك ده‌یه‌وێ یان به‌و شێوه‌یه‌بێ خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بكات، بۆیه قسه‌كردن له‌سه‌ر دوای گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات ده‌بێ خه‌ڵك داوای گه‌ره‌نتی و شێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه بكات كه له دوای هه‌ڵبژاردن حوكمڕانی پێده‌كرێت، له‌م بواره‌شدا تا ئه‌مڕۆ ئۆپۆزسیۆن جگه له هه‌ندێك زانیاری و رای گشتی له سه‌ر دوو روكنی یه‌كه‌م واتا ئازادی راگه‌یاندن و ئازادی رێكخستنی كاری حیزبی زیاتر هیچی له‌سه‌ر به‌یتی قهسید كه "سه‌پاندنی ئالییه‌تی سه‌ربه‌خۆكردنی دادگا و دامه‌زراندنی سیستمێكه بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات" نه‌وتوه، هیچ ههنگاوێًكی بۆ ئه‌وه نه‌ناوه كه هه‌رچوار پایه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی دامه‌زراندنی دیموكراسیه‌ت به‌تایبه‌ت سه‌پاندنی سیستمی ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستوری خۆماندا جێگیر بكات، چونكه گرینگی ئه‌م پایه‌یه یان ئه‌م چه‌مكه له‌وه‌دایه له هه‌ردوو بواری تیۆری و پراكتیكیه‌وه سه‌لماندراوه كه كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاته.
له‌م حاڵه‌دا ئه‌وه‌ی ده‌بێته گرفت بۆ خه‌ڵكی عه‌وام ئه‌وه‌یه ئه‌م چه‌مكه نه‌ك له لای ده‌سه‌ڵاتی ئێمه و خودی سه‌رۆك خۆی هێڵی سووره و جێگای گفتوگۆ و موناقه‌شه‌كردن نییه, به‌ڵكو ئۆپۆزسیۆنیش تا ئه‌مڕۆ جورئه‌تی ئه‌وه ناكات قسه‌ی له‌سه‌ر بكات یان پێناسه‌یه‌كی بداتێ. ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌هه‌رسێ شێوه‌كه‌یه‌وه واتا ئاڵوگۆڕی ته‌واو، ئاڵوگۆڕی رێژه‌یی (دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتی پێشوودا)، ئاڵوگۆڕ له رێگه‌ی ناوه‌ندێكه‌وه (به‌واتا ئه‌و كاته‌ی هیچ له‌و دوو حیزبه ركهبهره ده‌نگی پێویست بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ناهێنن و حیزبێكی تر هاوسه‌نگی ده‌داته هاوكێشه‌كه و گرفته‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات)ته‌نیا زامنه بۆ خه‌ڵك تا له ئاینده‌یان دڵنیا بن و ئه‌و متمانییهیان لا دروست بێت كه جارێكی تر فریو نادرێن.
ئه‌مه هه‌قیقه‌تی ئه‌و قه‌یران و گرفته‌یه كه ئێمه پێوه‌ی ده‌ناڵێنین. من بۆخۆم پێموایه ئه‌گه‌ر مه‌رجی گۆڕان و چاكسازی له‌ناو یه‌كێتیدا ته‌نیا ئه‌وه بێت كه تاڵه‌بانی دستبه‌رداری دسه‌ڵات بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شێك له ناوه‌نده‌كانی گۆڕان و چاكسازی و هه‌ندێك له بڵاوكراوه و رۆشنبیران باسی لێوه ده‌كه‌ن ئه‌وه چاره‌سه‌رێكی ناته‌واوه، چاره‌سه‌ری هه‌قیقی ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی به به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا له ئه‌نجومه‌نێكدا بكرێن به مه‌رجه‌عی سیاسی و دوور خرێنه‌وه له‌كاری پراكتیكی و حیزبی و حكومی، چونكه به‌ڕاستی نكۆڵی له‌وه ناكرێت كه هه‌موو ئه‌و پیاوانه كوڕی رۆژانی سه‌ختی خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تین و نمونه‌ی نوخبه‌ی شۆڕشگێڕ و بهوهفابوونه بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان, رۆڵ و ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌سه‌رده‌می خۆیدا زۆر به ره‌وانی به‌ڕێخستووه، لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی قودسیه‌تیان نه‌شكێ پێویسته له‌وه زیاتر له‌به‌رچاو نه‌مێنن و ده‌رچنه ده‌ره‌وه‌ی گه‌مه‌كه، له‌م حاڵه‌دا ئه‌وه‌ی زیاتر باری ئێمه گران ده‌كات و بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه ئێمه له‌سه‌ره‌تای رووخانی به‌عسدا خۆمان وا ده‌خسته‌ڕوو كه ده‌بێ به‌غدا له ئێمه‌وه فێری حوكمڕانیی دروست و ئازادی راگه‌یاندن و سه‌پاندنی سیستمی دیموكراسی بێت, ئێستا به لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ت و ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسان كه بۆ خۆیان ده‌ست پێشخه‌رییان تێدا كردووه، به ئه‌نجامدانی سیستمی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و نه‌زیه به چاودێریكردنی نێوده‌وڵه‌تان هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كه‌ن و گوشاره‌كانیان له‌سه‌رمان توند ده‌كه‌ن.
به‌هه‌قیقه‌ت گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ گۆڕان ئه‌نجام بده‌ین و نه‌خۆشیه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و له‌م قه‌یران و گرفتانه و له‌مه‌ترسی داڕمان و پوكانه‌وه رزگارمان بێت، ده‌بێت كار بۆ دامه‌زراندنی سیستمێكی دیموكراسی هه‌قیقی بكه‌ین هه‌رچه‌نده ئه‌م چه‌مكه ئه‌وه‌نده وتراوه‌ته‌وه و بازرگانی پێوه كراوه لای زۆربه‌ی خه‌ڵك بووه‌ته ده‌سته‌واژه‌یه‌كی به‌تاڵ له واتا و بێ هێز و بێ كاریگه‌ر له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و گرفته‌كانمان، له‌م حاڵ و باره‌دا ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێ چاكسازی بكات كه من پێموایه تا ئه‌مڕۆش ته‌نیا كه‌سه ده‌توانێ به بڕیاری تاكڕه‌ویانه ره‌وڕه‌وه‌ی چاكسازی و گۆڕان به ئاراسته‌ی دروستی خۆی بخاته‌ڕێ و له‌سه‌ر بنه‌مای راست پایه‌كانی دامه‌زرێنێت، نه‌ك هه‌وڵی په‌رده‌پۆشكردن یان به‌ڕێخستنی بارودۆخه‌كه بدات و سه‌ر گرفته‌كان مكیاژ بكات و ناوه‌ڕۆكی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، چاره‌سه‌ر له‌م حاڵ و باره‌دا به‌وه ناكرێت هه‌وڵی ئه‌وه بدات لایه‌نه زویر و ناكۆكه‌كان رازی بكات یان ئاشته‌واییه‌كی گشتی له نێوان هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نه‌كاندا به‌رجه‌سته بكات به‌ڵكو گۆڕان و چاكسازی پێویستیان به دامه‌زراندن و بونیاتنانی عه‌قڵیه‌ت و رۆشنبیری تایبه‌ت به گۆڕان و چاكسازی هه‌یه كه دواتر ده‌بنه پاڵپشت بۆ دامه‌زراندنی به‌رنامه‌ی چاكسازی و گۆڕان و سیستمی دیموكراسی هه‌قیقی وگواستنه‌وه‌یان بۆ قۆناغی پراكتیزه‌كردن، له‌م بازنه‌یه‌دا خه‌ڵكیش ده‌بێت ئه‌وه بزانن دیموكراسییه‌ت پرۆژه‌یه‌كی مێژووییه، ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی په‌یڕه‌ویش ده‌كرێت چه‌ندین جار تووشی داكشان و به‌رزبوونه‌وه ده‌بێ، ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه سیستمی دیموكراسی به‌كه‌ڵكی ئێمه نایه‌ت یان گه‌لی ئێمه شایسته‌ی پراكتیزه‌كردنی نین ئه‌وانه له بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌ویدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن . له هه‌قیقه‌تدا وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێكرد روكنه‌كانی دیموكراسی چوارن و زۆر ئاشكران هه‌ر كۆمه‌ڵێكیش چه‌ندێك له‌و روكنانهوه نزیك بێته‌وه زیاتر له دیموكراسیه‌ت نزیك ده‌بێته‌وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه روو له ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی و زوڵم ده‌كات و هیچ كێشه و گرفتێكی بۆ چاره‌سه‌ر ناكرێت.