ئه‌فراندنی حیكایه‌ت له‌پێناو عه‌شقدا لای عه‌تا محه‌مه‌د
ئه‌فراندنی حیكایه‌ت له‌پێناو عه‌شقدا لای عه‌تا محه‌مه‌د
ئارام سدیقسهرهتا
ئیمانوێل مۆینهر له‌كۆتایی چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، له‌باره‌ی خه‌یاڵه‌وه نووسیبووی: خه‌یاڵ به‌وه‌ی ده‌مانباته‌وه ناو خۆمان‌و دامان ده‌بڕێ (له ده‌وروبه‌ر)، رۆڵی سه‌ره‌كی خۆی ناگێڕێت، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وكاته هه‌ڵده‌ستێ به‌كاری خۆی، كه بمانخاته‌وه ئه‌و حاڵه‌ته پێغهمبهرانهیهی له‌ودیو ئاگایی‌و مانا ساده‌كانه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ئێمه‌و واقیعیه‌تی ره‌هادا دروستده‌كات، كه زۆر دڵنیاترو ده‌وڵه‌مه‌ندتره له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له رێگه‌ی هه‌سته سنووردارهكانو چه‌مكه رووتهكانهوه دروستده‌بێ. یه‌كێك له‌و نووسه‌رانه‌ش كه له تێكسته‌كانیدا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ئێمه‌و واقیعیه‌تی ره‌هادا دروستبكات، "عه‌تا محه‌مه‌د"هو ئه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: نووسه‌رێكی خهیاڵنشینهو ئه‌وه‌ی له تێكسته‌كانیدا به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات، لهخهیاڵییهوه ده‌یهێنێت، به‌ڵام دابڕاو نییه له‌و واقیعه‌ی كه مرۆڤه‌كانی تێدا ده‌ژی.
كۆیتزی كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی (2003)ه، له‌باره‌ی پێناسه‌كردنی ئه‌ده‌به‌وه قسه‌یه‌كی جوانی هه‌یه كه ده‌ڵێت: ئه‌ده‌ب گهمهكردنه، نووسه‌ره زۆر چاكه‌كان له یاساكانی ئه‌م گه‌مه‌یه دهزاننو هه‌ره چاكه‌كانیش یاساكانی ده‌گۆڕن. عه‌تا محه‌مه‌د له‌و نووسه‌رانه‌یه كه به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت یاساكانی ئه‌ده‌ب بگۆڕێت‌و به‌رده‌وام له رێگه‌ی نوێوه هه‌وڵی گێڕانه‌وه ده‌دات، ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می ئه‌وه‌ی هه‌یه بگێڕێته‌وه، ئه‌وه‌نده خه‌می ئه‌وه‌ی نییه گێڕانه‌وه‌كانی له قاڵب بدات‌و خۆی سنووربه‌ند بكات‌و ئه‌و شتانه‌ی ده‌یه‌وێت بیگێڕێته‌وه ته‌نها له‌یه‌كێك له ژانره‌كانی چیرۆك، یان رۆمان، یان حیكایه‌تدا به‌ندیان بكات، به‌ڵكو ئه‌و هه‌رجاره‌ی له‌یه‌كێك له‌و ده‌رگایانه دهداتو هه‌رجاره‌ی له هه‌وڵی كه‌شفكردنی دیوێكی تری جوانی گێڕانه‌وه‌و سیحری وشه‌دایه.
عه‌تا له‌و یاریكه‌رانه‌ی ئه‌ده‌به كه له‌هه‌ر تێكستێكدا، گه‌مه‌یه‌ك ده‌كات، كه درێژكراوه‌ی ئه‌زموونی خۆیه‌تی، به‌ڵام رێگاكانی گه‌مه‌كه ده‌گۆڕێت.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م نووسینه‌یه، قسه‌كردنه له‌سه‌ر كتێبی "تارژه‌نی ره‌نگ" حیكایه‌ته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی عه‌شق، كه كتێبێكی نوێی عه‌تا محه‌مه‌ده‌و یانه‌ی قه‌ڵه‌م به‌چاپی گه‌یاندووه. ئه‌م كتێبه‌ی عه‌تا (15) حیكایهتو پێشه‌كییه‌كی له‌خۆگرتووه‌و ئه‌زموونێكی تایبه‌تی عه‌تا محه‌مه‌ده‌و ئێمه له‌م نووسینه‌دا ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌م ئه‌زموونه بوه‌ستین.پێشه‌كی وه‌ك نه‌ریتێك
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی له‌به‌رهه‌مه‌كانی عه‌تا محه‌مه‌ددا بۆته نه‌ریتێك، نووسینی پێشه‌كییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسه‌ره چێژ له نووسینی پێشه‌كی ببینێت. من له‌گه‌ڵ پێشهكییهكانیدا راهاتوومو چێژێكی زۆر له خوێندنه‌وه‌ی پێشه‌كییه‌كانی وه‌رده‌گرم. لای عه‌تا پێشه‌كی ته‌نها وه‌زیفه‌یه‌كی ساده‌ی نییه‌و بۆ خستنه‌ڕووی چه‌ند خاڵێكی په‌راوێزی كتێبه‌كه، به‌ڵكو ئه‌و له پێشهكییهكانیدا خاڵی بناغه‌یی كتێبه‌كه ده‌خاته‌ڕوو و زۆرجار پێشه‌كییه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره كلیله بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌رگایه‌كی نهێنی كه خوێنه‌ر پێویستی پێیهتیو له‌دواجاردا بۆ تێگه‌یشتن له تێكسته‌كه كۆمه‌كی ده‌كه‌ن.
تا ئێستا لای من سهیرترینو سه‌رنجڕاكێشترین پێشه‌كی كتێبه‌كانی عه‌تا، پێشه‌كی كتێبی (فریوو خۆحه‌شاردان)ه، كه پێشه‌كییه بۆ ئه‌و دهچیرۆكهی له‌و كتێبه‌دا بڵاوبۆته‌وه، به‌ڵام عه‌تا له‌و پێشهكییهدا گه‌مه‌ی خوڵقاندنی (10) چیرۆكی تر ده‌كات، كه ویستویه‌تی له‌بری ئه‌و چیرۆكانه‌ی بینوسێت، كه له كتێبه‌كه‌دا چاپ بووه، به‌ڵام په‌شیمان بۆته‌وه لێی‌و دواجار ئه‌و (10)چیرۆكه چاپكراوه‌ی نووسیوه.
پێشه‌كی كتێبی تارژه‌نی ره‌نگ یه‌كێكه له پێشه‌كییه كورته‌كان، به‌ڵام له‌م پێشهكییهدا نووسه‌ر باس له‌و عه‌زابه ده‌كات كه به‌ده‌ست نووسینه‌وه چهشتویهتیو چۆن نووسین ژیانی داڕزاندووه. هاوكات نووسه‌ر ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات كه یه‌كێك له خه‌ونه‌كانی ئه‌وه بووه كتێبێك بنوسێت هه‌مووی حیكایه‌ت بێت‌و ئه‌و گه‌مه‌یه‌ش ته‌نها له‌پێناو خوڵقاندنی سه‌رسامیدا بكات. ئه‌وه‌ی پێشه‌كی ئه‌م كتێبه له‌سه‌ری به‌نده، دوو خاڵه كه ئه‌وانیش خه‌ونی عه‌تایه بۆ نووسینی حیكایهتو هاوكات خستنه‌ڕووی ئه‌و عه‌زابه زۆره‌ی كه نووسه‌ر به ده‌ستی نووسینه‌وه چه‌شتوویه‌تی. ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه باسی بكه‌ین خاڵی یه‌كه‌مه كه له‌دواتردا به وردی دێینه سه‌ری.حیكایه‌ت له‌پێناو ئازادی خه‌یاڵدا
ئه‌و پرسیاره‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌یدا بگه‌ڕێم، ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌م ئه‌زموونه‌ی عه‌تا یه‌كه‌م ئه‌زموونی نووسینی حیكایه‌ته؟ وه‌ك له پێشهكییهكهدا نووسه‌ر ئاماژه‌ی پێداوه‌و نوسیویه‌تی: من ویستومه ببمه "حیكایهتساز"؟ ئایا پێشتر عه‌تا "حیكایهتساز" نه‌بووه؟
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری به‌رهه‌مه‌كانی عه‌تا بكه‌ین، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین ئه‌م نووسه‌ره له‌بواری نووسینی حیكایه‌تدا ئه‌مه یه‌كه‌م ئه‌زموونی نییه، به‌ڵكو پێشتر له كتێبی ده‌ستنوسی یهكهمو په‌رتوكی خه‌وندا، هه‌وڵی خوڵقاندنی حیكایه‌تی داوه‌و له كتێبی یه‌كه‌مدا (ده‌ستنووسی یه‌كه‌م)دا هه‌وڵی خوڵقاندنی، یان دروستكردنی حیكایه‌تی سێ نووسه‌ری ئه‌ندێشه‌كراوی داوه‌و له كتێبی دووه‌میشدا (مه‌به‌ست له په‌رتوكی خه‌ونه)، له‌ویشدا ده‌یان حیكایه‌تی جۆراوجۆری خوڵقاندووه. واته عه‌تا له‌مێژه حیكایهتسازه، نه‌ك به‌م كتێبه بوبێته حیكایهتساز، وه‌ك خۆی له پێشهكییهكهدا باسی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی ئه‌م حیكایه‌تانه له حیكایه‌ته‌كانی پێشتری عه‌تا جیاده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه كۆی گشتی ئه‌و حیكایه‌تانه‌ی له كتێبی "تارژه‌نی ره‌نگ"دایه، حیكایه‌تی عه‌شقن. واته نووسینه‌وه‌ی ئه‌م حیكایه‌تانه تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه بۆ عه‌شق نووسراوه، ده‌نا عه‌تا ده‌مێكه حیكایهتسازه، نه‌ك ئه‌م ئه‌زموونه ئه‌و بكاته حیكایهتساز، یان دروستتر بڵێم، ئه‌م ئه‌زموونه‌ی عه‌تا ئه‌فراندنی حیكایه‌ته له‌پێناو عه‌شقدا.عهشقو عه‌شقی ئه‌ندێشه‌كراو
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری ئه‌زموونی چیرۆك‌نووسیی عه‌تا محه‌مه‌د بكه‌ین، عه‌شق پانتاییه‌كی ئه‌وتۆی داگیرنه‌كردووه، كه جێگه‌ی تێڕامان بێت‌و پێده‌چێت ویستبێتی به‌م ئه‌زموونه ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی به‌رانبه‌ر به "عه‌شق" وه‌ك موفرهدهیهك قه‌ره‌بوو بكاته‌وه. یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه هه‌موو ئه‌م حیكایه‌تانه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه كۆی ئه‌م حیكایه‌تانه باسكردنه له عه‌شق، عه‌شقێك كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر له ئه‌مڕۆدا غائیبه، یان زۆر كه‌م بوونی هه‌ست پێده‌كرێت. بۆیه ئه‌و عاشق‌و مهعشوقانهی له‌م حیكایه‌تانه‌دا ده‌رده‌كه‌ون هه‌موویان ئهندێشهكراونو پێده‌چێت نووسه‌ر خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ببنه واقیع، بۆیه حیكایهتهكانیان له واقیعدا به‌رجه‌سته ده‌كات.
ئه‌گه‌ر سه‌یری كۆی حیكایه‌ته‌كانی ئه‌م كتێبه بكه‌ین، هه‌ست به‌و سوتان‌و پاكێتی‌و رێزگرتنه ده‌كه‌ین له‌نێو عاشق‌و مهعشوقهكاندا كه بۆ یه‌كتر هه‌یانه. ئه‌مه‌ش رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه، كه رێز نه‌ك بۆ عه‌شق، به‌ڵكو بۆ هیچ كام له په‌یوه‌ندییه‌كانی تری نێو مرۆڤه‌كان نه‌ماوه‌ته‌وه.ساده‌یی له‌پێناو عه‌شقدا
خاڵێكی تر كه كۆی ئه‌م حیكایه‌تانه پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه ساده‌ییه. ئه‌م ساده‌ییه وه‌ك ساده‌یی هه‌زارو یه‌ك شه‌وه وایه، به‌ڵام هه‌ست به بۆشی حیكایه‌ته‌كان ناكرێت. واته سادهییهك نییه زیانی له مانای پشت تێكسته‌كان دابێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌و سادهییهشدا پشت هه‌ر یه‌ك له تێكسته‌كان مانای تری تێدا حه‌شاردراوه.
بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ی مه‌به‌ست له‌م ساده‌ییه پێمباشه نموونه‌یه‌ك له حیكایه‌تی گێلاسی خوێن بهێنمه‌وه، كه عه‌تا له‌په‌ره‌گرافێكی ئه‌و حیكایه‌ته‌دا باس له جیاوازییه‌كانی نێوان عهشقو خۆشه‌ویستی دهكاتو ده‌نوسێت: خۆشه‌ویستی شتێكه پێی ده‌گه‌یت، به‌ڵام عه‌شق تیای دهژیتو بێئاكامه.
پێده‌چێت ساده‌كردنه‌وه‌ی موفرهدهكان له‌م حیكایه‌تانه‌ی عه‌تادا، بۆ ئه‌وه‌ش بگه‌ڕێته‌وه كه بڵێت عه‌شق وه‌ك ئه‌م تێكستانه ساده‌یه‌و پێویست به ئاڵۆزكردنو دروستكردنی لوغز ناكات بۆی. واته ده‌كرێت بڵێین ئه‌م ساده نووسییهی عه‌تا، له‌پێناو عهشقدایه.به‌رله‌كۆتایی
ئیمانوێل كانت پێیوایه فه‌نتازیا به‌مانایه‌ك له ماناكان پله‌یه‌ك له ئاوه‌ز، یاخود عه‌قڵی په‌تی به‌رزتره، چونكه ده‌توانێ ئایدیاكانی جوانی، یان "بیرۆكه ئیستاتیكییه‌كان" به‌رهه‌م بهێنێتو ئه‌مانه‌ش وێنه‌كانی فه‌نتازیان، كه كه‌ره‌سته‌یه‌كی زۆرمان بۆ بیركردنه‌وه پێده‌به‌خشن. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌م حیكایه‌تانه‌ی عه‌تا ئه‌وه‌یه كه خوێنه‌ر به‌ره‌و بیركردنه‌وه په‌لكێش دهكهنو وایلێده‌كه‌ن به‌دوای به‌شه نهنوسراوهكانی حیكایه‌ته‌كه‌دا بگه‌ڕێت، یان له حیكایه‌ته‌كانی تردا به‌دوای ته‌واوكه‌ری چیرۆكی ئه‌و پاڵه‌وانانه‌دا بگه‌ڕێت كه عه‌تا ته‌نها سوچێكی زۆركه‌م، یان ساتێكی كه‌می ژیانیان نوسیوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م حیكایه‌تانه له ئه‌زموونه‌كانی تری عه‌تا جیاده‌كاته‌وه، ته‌نها له‌وه‌دا له‌و خاڵانه‌دا كورت نابێته‌وه، كه له‌سه‌ره‌وه خستمانه‌ڕوو، به‌ڵكو ده‌كرێت وه‌ك ئه‌زموونێكی سهربهخۆو تایبه‌تی عه‌تا سه‌یربكرێت، یان ده‌كرێت وه‌ك "مینی‌ماڵ حیكایه‌ت" ته‌ماشابكرێت. چونكه به‌شێكی زۆر له سیفه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كانی "مینیماڵبوون"ی تێدایه وه‌ك: جورئه‌ت، چڕكردنه‌وه، یه‌كانگیری بابهتو فیكر، بهڕهمزكردن، تایبه‌تمه‌ندی زمان‌و ده‌ستگرتنه‌وه تێیداو چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر.په‌راوێز:
*عه‌تا محه‌مه‌د، " تارژه‌نی ره‌نگ" حیكایه‌ته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی عه‌شق، له چاپكراوه‌كانی پرۆژه‌ی كتێبی یانه‌ی قه‌ڵه‌م ساڵی (2009).
*رێبوار سیوه‌یلی، شیعریه‌تی بوون، گۆڤاری شیعرستان ژماره (8) له چاپكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م.