کلێـشه ……..ئیبراهیم حه‌یده‌ری
کلێـشه
ئیبراهیم حه‌یده‌ری
شه‌و
بۆنی ئه‌شق، بۆنی ژوانی لێ ده‌هات.
بۆنی عه‌تری گوڵه یاسی، دراوسێکه‌مانی لێ ده‌هات.
له ژێر تارای سپی مانگه شه‌وا
ژوانگه‌یه‌ک
بۆنی نیاز و خوشه‌ویستی، لێ ده‌هات.**********
شه‌و
که‌نیزه پیره‌ژنێکی ده‌م قورس بوو
که مه‌ترسی
له ژوانی ئه‌مشه‌و ئه‌کرد.
شه‌و
وه‌کو، کاروانێکی تاڵان کراو
ده‌سته و ئه‌ژنۆ، وڕ و سارد
چاوه‌ڕوانی هاتنی
گه‌رد و تۆزی ئه‌سپی به‌ر به‌یانی ئه‌کرد.**********
با
کوڵه فیتنه‌ی، ده‌رپێ هه‌ڵکراوی هه‌زار زوان
ڕازی ژوانگهکهی درکان!
کو‌لتوور و ته‌عه‌سوبێکی کوێرانه
بوو به خه‌نجه‌ری به‌ر پشتوێن و
چه‌قۆیه‌کی سه‌ی ئه‌ڵماس
له‌به‌ر
سووکایه‌تی عه‌شیره‌تێک.
بوو به مه‌رگی ئه‌شق
مه‌رگی ئاوات
مه‌رگی کچێکی بێ تاوان، بێ ده‌سه‌لات!**********
مه‌رگ
دیالۆگ و کلێشه‌یه
بۆ سوکنایی رق و قینێک!
تاوان خوشه‌ویستی
به خوێن ئه‌شۆنه‌وه!!**********
رۆژ
بۆنی خوێن
بۆنی مه‌رگ
بۆنی حه‌سره‌تی، لێ ده‌هات.