
چه‌ند تێبینیه‌ك ده‌رباره‌ی له‌شفرۆشی …د.ریدار محه‌مه‌د ئه‌مین
چه‌ند تێبینیه‌ك ده‌رباره‌ی له‌شفرۆشی
د.ریدار محه‌مه‌د ئه‌مین
پسپۆر(بۆرد)ی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان
پێناسه‌ی له‌شفرۆشی: وه‌رگرتنی چێژی سێكسی به‌رامبه‌ر به مادده یان پاره، ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش پێویستی به دوو كه‌سه، یه‌كه‌میان ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌م چێژه به‌رامبه‌ر به پاره ده‌به‌خشێت، به‌ڵام دووه‌میان ئه‌و كه‌سه‌یه چێژه‌كه به پاره ده‌كڕێت، هه‌ندێك جاریش لایه‌نی سێیه‌م هه‌یه كه ئه‌م به یه‌ك گه‌یشتنی ئاسان ده‌كات وه‌ك گه‌یشتنی پیاوێك به ئافره‌تێكی سۆزانی.
ئافره‌تی له‌شفرۆش (سۆزانی) كێیه؟
سۆزانی ئه‌و كه‌سه‌یه كه جه‌سته‌ی خۆی پێشكێش به پیاوێك ده‌كات بۆ چێژ وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر به پاره، به بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی خۆی وه‌رگرتنی چێژ بێت، مه‌به‌ستی ئه‌و له‌م ره‌فتاره چێژ‌و خۆشهویستیو سۆز نییه، به‌ڵكو ته‌نها مه‌به‌ستی مادده‌یه، ئه‌م ره‌فتاره‌ش له كۆمه‌ڵگادا په‌سه‌ند نییه، چونكه پێچه‌وانه‌و دژی جووتبوونی دوو شته، كه‌وا خۆی له خۆشهویستیو چێژوه‌رگرتنی دوولایه‌نه ده‌بینێته‌وه‌و به‌رهه‌میشی ده‌بێت، بۆیه ئه‌م ره‌فتاره‌ی دژی سیسته‌می خێزان‌و به‌رده‌وامبوونیه‌تی، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه كه‌وا یاسا سزای بۆ داناوه، چونكه ئه‌م كاره دژی خێزان‌و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگایه، پیاویش سزا ده‌درێت، به‌ڵام یاسا له‌سه‌ر ئافره‌ت توند‌و تیژتره، چونكه ئه‌و پاره وه‌رده‌گرێت.
لێره‌شدا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستیانه‌ی ده‌بنه هۆی ئه‌نجامدانی كاری سێكسی ناكه‌ونه خانه‌ی (له‌شفرۆشی)، چونكه ئه‌مانه په‌یوه‌ندیه‌كی سۆزداری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی پهسندنو به‌رامبه‌ر به مادده ئه‌نجام نادرێن، ئه‌م پیشه‌یه ته‌نها له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه قۆرخ نه‌كراوه، به‌ڵكو هه‌ندێك له پیاوانیش ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تووشی لادانی سێكسی بوونه.
چۆنیه‌تی دروستبوون‌و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌سایه‌تی سۆزانی
ده‌توانین وێنه‌یه‌كی گشتی كه‌سایه‌تی سۆزانی بكێشین، كه‌وا ده‌بینین له سه‌ره‌تای ژیانی مه‌یلی سه‌ره‌ڕۆیی‌و به‌د رهفتاریو یاخیبوون‌و سه‌ركێشی ده‌كات، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتیش توند‌و تیژ ده‌بێت به‌رامبه‌ر كه‌سانی ده‌وروبه‌ر یان كۆمه‌ڵگا به گشتی، زۆرجارانیش سۆزانی گرفتێكی لاوازی سێكسی هه‌یه‌و هه‌ڵچوون‌و ره‌فتاره‌كانی خۆی زاڵ‌بێت، بۆیه ناتوانێت بگاته ئه‌و ئاسته ره‌فتارو مه‌عریفه‌یه‌ی كه‌وا له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی گونجاوه، بۆیه زۆر دواكه‌وتوو ده‌بێت له گه‌شه‌سه‌ندن له رووی سێكسی‌و سۆز‌و به‌هاكان، به‌ڵام ته‌فسیری ئه‌و ره‌فتاره‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌وا حه‌زی سۆزانیه بۆچ گه‌ڕانه‌وه بۆ قۆناغی منداڵی كه‌وا پڕبووه له ململانێ‌و نه‌بوونی سۆز‌و خۆشه‌ویستی، به‌ڵام ململانێكان وا خۆیان ده‌نوێنن له‌و رقه قووڵه‌ی له پیاو ههیهتیو مه‌یلی تۆڵه سه‌ندنه‌وه لێی، كه‌وا ئاسانترین رێگا بریتیه له به‌خشینی چێژ به‌رامبه‌ر پاره نه‌ك به‌رامبه‌ر خۆشهویستیو هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه ئافره‌ته‌كه‌ی موڵكی ئه‌وه، ئافره‌تێكی له‌و جۆره‌ش زۆرجاران سۆز‌و چاودێری ئافره‌تێكی به‌ساڵاچوو قبوڵ ده‌كات، كه‌وا هانی ده‌دات ئه‌م كاره بكات، ئه‌م جۆره پێكهاته‌ی كه‌سایه‌تی سۆزانی له‌گه‌ڵ هاندانی خێزانی‌و بارودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، رۆڵی گرنگ ده‌گێڕن له دروستكردنی كه‌سایه‌تی سۆزانی، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا له‌وانه‌یه دایكی هه‌مان پیشه‌ی كردبێت، یان هه‌ندێكجار خێزان پێویستی به پاره‌یه‌و تاكو بژێوی ژیانی دابین بكات، به تایبه‌تی كاتێك هاوكاته له‌گه‌ڵ ههژاریو نهزانینو كه‌م هۆشیاری، هه‌روه‌ها ده‌سته خوشك‌و هاوڕێی خراپیش ده‌وری ئه‌رێیان ده‌بێت، چونكه به پیشه‌یه‌كی زۆر دهستكهوتو ئاسانی داده‌نرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ین كه كۆچ له گوند بۆ شار یان له شارێك بۆ شارێكی گه‌وره‌تر به بێ پلان یان ئاماده‌كاری پێشتر، هۆكارێكی تر بێت.
له‌شفرۆشی وه‌ك ره‌فتارێكی ده‌روونی
خوای گه‌وره كاتێك مرۆڤی دروست كرد، هێزو ئاره‌زووی سێكسی پێبه‌خشیوه، تاوه‌كو ببێته خاڵی به یه‌كگه‌یاندنی نێر‌و مێو ئه‌و كرداره‌ش ده‌بێته هۆی پیتاندن‌و پاراستنی ره‌گه‌زی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌ویدا، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵیش په‌روه‌رده بكرێت پێویستی به‌و خێزانه ده‌بێت كه له رێگه‌ی هاوسه‌ریه‌وه پێكده‌هێنرێت، ئاره‌زووی سێكسی بریتیه له‌و حاڵه‌ته بایلۆژیهی كه له‌گه‌ڵ گهشهسهندنو گه‌وره‌بوون زیاتر ده‌بێت تا ده‌گاته لووتكه له قۆناغی ههرزهكاریو لاوی‌دا، به‌ڵام دووباره كه‌م ده‌بێته‌وه كاتێك مرۆڤ له پیربوون نزیك ده‌بێته‌وه، بۆیه هه‌ندێك كه‌س ئه‌م هه‌له ده‌قۆزنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كاری له‌شفرۆشی. گه‌نجی هه‌رزه‌كار ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌دات به مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ی پیاوه‌تی خۆی‌و دڵنیابوون لێی، پاشان دووباره‌ی ده‌كاته‌وه به مه‌به‌ستی تێركردنی ئاره‌زووه سێكسیه‌كانی، به‌ڵام پیاوی خێزاندار ئه‌وا ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌دات بۆ دووباره دڵنیابوون له پیاوه‌تی یان هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی شتی نوێ لای ئافره‌تێك، یان ئه‌نجامدانی شێوازێكی تر بۆ تێربوونی ئاره‌زووی سێكسی، چونكه ئافره‌تی سۆزانی پڕۆفیشناڵو راهێنراوهو زۆر له‌و شێوازانه ده‌زانێت، كه ئافره‌تی تر شاره‌زایی نییه، جگه له‌وه ئه‌و په‌رده‌ی شه‌رمی نه‌ماوه!
راستیه‌ك هه‌یه كه نابێت له‌بیر بكرێت، ئه‌ویش هه‌ندێكجار ئافره‌ت به بێ ئاره‌زووی خۆی دهئاخێنرێته ناو ئه‌م پیشه‌یه، به‌م پێیه‌ش دووباره سێكسی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سانێك كه خۆی هه‌ڵی نه‌بژاردوون ئه‌م هه‌سته‌ی لا دروست ده‌كات كه خۆی موڵكی خۆی نییه، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات سۆز‌و خۆشه‌ویستی نه‌مێنێت، كه‌وا نیشانه‌یه‌كی گرفتی ده‌روونین.
كاریگه‌ری ئه‌م پیشه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی
كاریگه‌ریه جه‌سته‌ییه‌كان: تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه زایهندیهكان وه‌ك ئایدزو سفلس..هتد.
كاریگه‌ریه ده‌روونیه‌كان: بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كاری سێكسی له‌گه‌ڵ سۆزانیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات به‌وه‌ی كه ره‌نگه تووشی ئه‌یدز یان هه‌وكردنی جگه‌ر بێت، كاریگه‌ریه‌كی ده‌روونی زۆری له‌سه‌ر كه‌سه‌كه‌ی ده‌بێت، كه‌وا خۆی ده‌نوێنێت له ترس‌و دڵه‌راوكێ‌و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای سێكسی ده‌بێت، كه‌وا له‌گه‌ڵ دووباره بوونه‌وه، ترسه‌كان زیاتر ده‌بن تا وای لێدێت ناتوانێت كاره‌كه ئه‌نجام بدات‌و بڕوای به خۆی نامێنێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه جۆره هه‌ستكردنێك هه‌یه به نه‌بوونی دڵنیایی‌و شه‌رعیه‌تی ئه‌م كاره، جگه له‌وه‌ش ئافره‌تی سۆزانی زۆر به په‌له‌یه له‌وه‌ی كاره‌كه‌ی زوو ته‌واو بكات‌و پاره‌ی خۆی وه‌ربگرێت
كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خێزان
گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس‌و میكرۆب بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی، هه‌وره‌ها (ڤایرۆسی ده‌روونی) كه خۆی ده‌نوێنێت له درۆ‌و بێ متمانهییو خراپ مامه‌ڵه‌و نه‌بوونی گفتوگۆ‌و له یه‌ك تێگه‌یشتن.
بۆ رووبه‌رووبوونه‌وی له‌شفرۆشی
هۆشیاری، دینداری، جه‌خت كردن له‌سه‌ر رۆڵی خێزان‌و پاراستنی، چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی، راگه‌یاندنی دروست‌و ئاراسته‌كراو به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه رێژی‌و دروست، راوێژكاری پسپۆڕانی ده‌روونی .redar_moh@yahoo.com