سه‌رنجێكی گشتی له‌سه‌ر چه‌مكی به‌شداریی سیاسی…..ئه‌نوه‌ر ره‌شید
به‌شداریی سیاسی،
هه‌نگاوێك به‌ره‌و دیموكراسییه‌تی راسته‌وخۆ
سه‌رنجێكی گشتی له‌سه‌ر چه‌مكی به‌شداریی سیاسی
ئه‌نوه‌ر رهشیدیهكێك له‌ده‌رهاویشته‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه، خاوبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هاوڵاتیانو سیاسه‌ته، ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌نێوان دهسهڵاتو كۆمه‌ڵدا دروست بوه، كاریكردوه‌ته سه‌ر بایه‌خدانی خه‌ڵكی بهسیاسهتو كاری سیاسی، خه‌مساردی كردوون به‌رامبه‌ر به پرسه سیاسییه ههستیارو چاره‌نووسسازه‌كانی كۆمه‌ڵگه. به‌مه‌ش به‌شداری هاوڵاتییان له‌دروستكردنی بڕیاری سیاسی‌دا خه‌ریكه ده‌چێته‌وه خاڵی سفر. نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆنی چالاك‌و جدی‌و قبوڵا نه‌كردنی رای جیاواز‌و جیاوازیی له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه، تا ئه‌ندازه‌ی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ملهوڕانه له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیاندا، هه‌موو ئه‌مانه بازنه‌ی به‌شداری ته‌نگتر ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش تێزی په‌راوێزخستنه. په‌راوێز خستن واته بوارنه‌دان به‌به‌شێك له هاوڵاتیان یان گروپ‌و كه‌مینه‌كان له موماره‌سه‌كردنی مافه مهدهنیو سیاسییه‌كانیان، یاخود دروستكردنی بیانووی ئابووری، سیاسی، یاسایی بۆكۆسپ خستنه به‌رده‌م به‌شداریكردنی تاك یا گروپه‌كان له كاروباره‌كانی سیاسی، ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی وڵات‌دا، ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی جیاكاری ( نمونه‌ی ئه‌مه‌ش دوورخستنه‌وه‌ی ژنان، ره‌ش پێستهكانو كه‌مینه ئایینی‌و ئهتنییهكانه له كاری سیاسی‌و هه‌ندێكجار له مافی ده‌نگدانیش). به‌م مانایه به‌شداری سیاسی‌و په‌راوێزخستن دوو چه‌مكن دژه واتای یهكترنو به‌گه‌وره بوونی رووبه‌ری یه‌كێكیان، رووبه‌ری ئه‌وی تریان بچووك ده‌بێته‌وه. بۆیه تا دهنگو ره‌نگه‌كان، پارت‌و جولانه‌وه سیاسییه‌كان زیاتر بن، مینبهرهكان فره‌تر بن، به‌شداری تاكو گروپه‌كانیش چالاكانهتروكاریگهرتر دهبێتو په‌راوێزخستنیش كه‌متر ده‌بێت. هه‌تا كۆمه‌ڵگه‌ش له پلوراڵیزم دووركهوێتهوهو به‌ره‌و یه‌ك ده‌نگی بڕوات، به‌شدارییش كهمترو بێ كاریگه‌رتر، پهراوێزخستنو جیاكاریی زیاتر‌و فراوانتر ده‌بێت. ئه‌مه‌ش هه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كی رژێمه زۆردار‌و ستهمكارهكانهو هه‌م دیاردهیهكیشه كه هه‌ندێك له‌بیرمه‌ندانی رۆژئاوایی‌و ئه‌مریكایی نزیك له‌ناوه‌ندی بڕیاره‌وه به‌پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی ناوی دهبهنو پێیان وایه به‌رده‌وام بوونی ئاراسته‌ی ئه‌م ته‌وژمه ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و چه‌قبه‌ستن، دیكتاتۆریی‌و سته‌مكاری ده‌بات. به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه ته‌نها جارێك یا دووجار هه‌ڵبژاردنیان به‌خۆوه دیوه‌و دواتر فه‌رمانڕه‌واكان كورسی دهسهڵاتو سه‌رچاوه‌كانی سامانیان قۆرخ كردووه. رژێمه سیاسیه‌كانی ئه‌وروپای رۆژههڵاتو پاشماوه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، هه‌ندێك رژێمی سیاسی ئاسیا‌و ئه‌فریقیاو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نمونه‌ی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتی كوردییش به‌شێكه لێیان. ئه‌م رژێمانه زۆربه‌یان زاده‌ی گۆڕانكارییه‌كانی دنیای دوای شه‌ڕی ساردن، هه‌ندێكیشیان دهرهنجامو دروست بووی دوای شه‌ڕی ناوخۆی وڵاتهكانیاننو كه‌مێكیشیان رژێمه سیاسییه پیرو كهنهفتهكانن كه له رواڵه‌تدا خۆیان گۆڕیوه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به‌هۆی نه‌خه‌مڵینی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، چه‌مكی هاوڵاتیبوون سوودیان له موماره‌سه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و دیموكراسی بینیووه بۆ چوونه دهسهڵاتو ره‌وایی به‌خشین بهدهسهڵاتهكانیان، واته به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی گه‌ل، كه له‌سیستمه ستهمكارو توتالیتارییهكاندا به‌راپه‌رینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و له‌دنیای دیموكراسیشدا بهدهنگدانو هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست دێت. به ده‌ربڕینێكی تر ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌و ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه به‌شداری سیاسی‌یان به‌پێی لێكدانه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان كورتكردووه‌ته‌وه بۆ موماره‌سه‌كردنی ده‌نگدان. به‌مه‌ش بوونه‌ته كۆسپێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م گۆڕانی دهسهڵاتو موماره‌سه‌كردنی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات . هه‌موو له بیرمانه كه چۆن له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕیندا یهكێتیو پارتی، فرهییو پلوراڵیزمیان كرد بووه وێردی سه‌ر زمانیان‌و بگره كردبوویانه شوناسی دیموكراسیه‌تی پهرلهمانیو چهپو كۆمۆنیستهكانیشیان به نه‌یاری فره‌یی تۆمه‌تبار ده‌كرد. بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێتی سۆڤیهتو وڵاتانی به‌ناو سۆسیالیستییان به‌نمونه ده‌هێنایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆیان به قۆرخ كردنی ده‌سه‌ڵات، شوێن ئه‌و نمونه‌یه كهوتوونو به‌شێوه هه‌ره خراپه‌كه‌شی، چونكه وه‌ك ده‌یانووت له‌وێ نان هه‌یه‌و دیموكراسیه‌ت نییه، به‌ڵام لێره نه‌نان هه‌یه‌و نه دیموكراسیه‌ت.
ئه‌گه‌رچی دیموكراسی له ئه‌وروپای رۆژئاوادا له‌چاو ئه‌م سیستمانه‌دا چه‌ندین هه‌نگاو له‌پێشه‌وه‌ن. به‌ڵام به‌شداری سیاسیی به‌مانا فراوان‌و قووڵه‌كه‌ی له‌وێش هێشتا ناته‌واوه. راسته كۆمه‌ڵی مهدهنیو گروپه‌كانی فشار، بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و میدیاكان ههنو كاریگهیییان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك سنوور هه‌ن كه‌ناتوانن بیانبه‌زێنن بۆنمونه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌ریه‌كه له به‌ریتانیاو ئه‌مریكا له‌نێوان دوو حزبدا ده‌خولێته‌وه، ده‌نگده‌ران سه‌رپشك نین له ههڵبژاردنداو ئیختیاریان له‌نێوان دوو لایه‌ندا دیاریكراوه، بۆیه رێژه‌ی به‌شداریكردن كه‌م ده‌بێت. له‌ڕاستیدا مرۆڤی تاك ره‌هه‌ند به‌رهه‌می سیستمی سیاسی، ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژئاوایه كه دیموكراسیه‌تی په‌رله‌مانی نمونهكهیهتی.
له‌روانگه‌ی زانستی سیاسییه‌وه، به‌شداریی مانای وایه هه‌موو تاكێكی پێگه‌یشتوو‌و خاوه‌ن هۆش له‌كۆمه‌ڵگادا مافی دیموكراسی‌و ده‌ستوورییان هه‌بێت بۆ به‌شداری كردنی رێك‌و پێك له داڕشتن‌و دروستكردنی ئه‌و بڕیاره سیاسییانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به ژیانییانه‌وه هه‌یه. هه‌ڵبه‌ته ده‌ستووریی بوونی ئه‌و مافه مانای وانیه هه‌ر له‌ده‌ستووردا باس كرابێت. به‌ڵكو خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه له ژیانی واقیعیدا به‌كرده‌وه به‌رجه‌سته بووبێت. چونكه به‌شداریی سیاسی چالاكی‌و مافێكی كردارییه‌كه دوور له فشار، زۆربۆهێنان، ناچاركردن‌و له گیانی هه‌ست به به‌رپرسیارێتییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌رپرسیار بوون به‌رامبه‌ر به ئامانجه گشتییهكانو چاكه‌ی گشتیی كۆمه‌ڵگا. له‌دۆخێكی وادا به‌شداریی مانا‌و بایه‌خی هه‌یه، هاوڵاتی هه‌ست به بوون‌و پێگه‌ی خۆی‌و قورسایی‌و كاریگه‌ریی "را"كانی له‌كۆمه‌ڵدا ده‌كات. دهنگدانو هه‌ڵبژاردن له‌خاڵه هه‌ره سه‌ره‌كی‌و سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌شداریی سیاسین. به‌ڵام ئه‌م مومارهسهكردنهش پێوێستی به هوشیاریو ئاگایی هاوڵاتییانه، گرنگ ئه‌وه‌نییه خه‌ڵكی هه‌ر بچن بۆ دهنگدانو ته‌واو، به‌ڵكو گرنگ چییه‌تی( ماهیه)و ناوه‌ڕۆكی بهشداریكردنهكهیه. واته هاوڵاتی له هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به ده‌نگدان( كاتێك ده‌چێت بۆ ده‌نگدان یاخود كه بایكۆتی ده‌كات) خۆی له‌به‌رده‌م دوو پرسیاری بنه‌ڕه‌تیدا دابنێت:
یه‌كه‌م: گرنگی به‌شداریكردنم له‌ده‌نگداندا چییه‌و چ ئهركو به‌رپرسیارییه‌تیه‌ك له‌سه‌ر شانم جێبه‌جێده‌كه‌م؟ پاشان له‌نێوان چه‌ند پرۆژه‌ی جیاوازدا سه‌رپشك كراوم كه یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرم؟
دووم: ئه‌گه‌ر به‌شداری كاری سیاسیی ناكه‌م، هۆكاری به‌شدارینه‌كردنم چییه؟ ئایا به به‌شدارینه‌كردنم هیچ قسه‌یه‌كی دیاریكراوم پێیه بۆ سیستمه‌كه یا هه‌روا هاكهزاییو لهههڵچونێكهوه بڕیاری به‌شدارینه‌كردنم داوه؟ ئه‌گه‌ر بۆچوونێكیشم هه‌یه چۆن‌و به‌چ رێگایه‌ك ده‌ریبڕم؟
كه‌وایه به‌شداریكردن له‌سیاسه‌تدا كرده‌یه‌كی فره ره‌هه‌نده نه‌ك تاك ره‌هه‌ند. هه‌ر ئه‌م فره ره‌هه‌ندییه یه هانده‌ره بۆ فراوانكردنه‌وه‌ی به‌شداریكردن له كایه‌ی سیاسه‌تدا له‌رێگه‌ی كاری گروپیو حزبییه‌وه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو فراوان كردنه‌وه‌ی به‌شداریی سیاسی پێشمه‌رجێكی به‌دیهاتنی دیموكراسییه‌تی راسهتوخۆیهو بگره ئه‌م جۆره له‌دیموكراسییه‌ت تاكه گره‌نتییه‌كه بۆ بهشدارییو ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌قینه‌و فراوانی خه‌ڵكی له‌كاروباری فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵات‌و رێكخستنی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمهڵگاو باشكردنی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. لێره‌وه هاوڵاتی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تدا نامۆ‌و دۆش داماو بێت، سیاسه‌ت به‌یه‌كێك لهئامڕازهكانی گۆڕٍان له پێناو چاكه‌ی گشتیدا سه‌یرده‌كات.
له دیموكراسییه‌تی یۆنانییه كۆنه‌كاندا كه‌س نوێنه‌راییه‌تی كه‌سی نه‌ده‌كرد به‌ڵكو به‌هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆ ده‌چوونه ئهنجومهكانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌وه. ده‌وترێت كه ئه‌و دیموكراسییه راستهخۆیهی له‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌یڕه‌وكراوه یا له‌هه‌ندێك ههرێمو ویلایه‌تی سویسرا‌و وڵاتهیهكگرتووهكاندا ئه‌مڕۆ په‌یڕه‌وی لێده‌كرێت، له‌گه‌ڵا كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخدا نایه‌ته‌وه، كه ئاڵۆزی‌و رێژه‌ی زۆری دانیشتوان سیماكانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه پێك ده‌هێنن. ئه‌مه بێ مانایه‌و ئامانج لێی هێشتنه‌وه‌ی بوار‌و كایه گرنگه‌كانی ژیانی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه به دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانی هاوڵاتیان. چونكه كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ به‌و ته‌كنه‌لۆجیاو پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی له‌بواری پهیوهندییهكانو گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییدا پێگه‌یشتووه، كارئاسانییه‌كی زۆر ده‌كات بۆ فراوان كردنه‌وه‌ی به‌شداریكردن، به‌رنامه‌ی ( ئه‌لۆ پریزیدینت)ی سه‌رۆكی ڤه‌نزه‌ویلا "هۆغۆ شاڤێز" كه هه‌فتانه له‌رێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه چه‌ند كاتژمێرێك له‌گه‌ڵا هاوڵاتیاندا راسته‌وخۆ قسه‌وباس دهكاتو گوێیان لێده‌گرێت، داهێنانێكی قه‌شه‌نگی مرۆڤه بۆ سوود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆجیاو به‌كارهێنانی له‌پێناو به‌شداریكردنی خه‌ڵكی له‌پرسه جۆراوجۆره‌كاندا. واته مرۆڤ ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانی به‌شداریكردنی بۆ بڕه‌خسێت كاری داهێنه‌رانه له‌م بواره‌دا ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌گه‌ر تاك بناغه‌ی كۆمه‌ڵگای سروشتی بێت، ئه‌وا هاوڵاتی (نێرومێ) بناغه‌ی سیاسی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه. هاوڵاتیبوون مانای دابڕانه له په‌یوه‌ندییه‌كانی خوێن، خێڵا، بنه‌ماڵه‌و په‌یوه‌ندییه سروشتییه‌كانی به‌ر له‌كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی. لێره‌وه سهلماندنو چه‌سپاندنی مافی هاوڵاتیبوون ده‌بێته خاڵی ده‌سپێك یا ئاخێزگهیهك( نقگه انگلاق) بۆ به‌شداریی سیاسی. بۆیه به‌شداری سیاسیی مه‌رجداره به گواستنه‌وه له كۆمه‌ڵگای سروشتیه‌وه بۆ كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه تیایدا هاوڵاتی به ئهركو مافه‌كانی ئاشنا‌و هوشیار بێت‌و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری یا خۆبه‌خشانه له‌نێو گروپ رێكخراوه‌كان‌و پارته‌كاندا خۆی رێكخستبێت. ئینتیمای خێڵه‌كی‌و په‌یوه‌ندی سروشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی جێی خۆیان بۆ ئینتیمای چینایه‌تی، سه‌ندیكایی، رێكخراوه‌یی جۆراوجۆر چۆڵا كردبێت. له‌م كاته‌دا ئیتر نه دهسهڵاتو سه‌ركرده سیاسییه‌كانی وڵات‌و نه پێكهاته نامهدهنیهكانیش ناتوانن هاوڵاتی وه‌ك ره‌عیه‌ت، مرۆڤی بێ ئیراده‌و مل كه‌چ سه‌یربكه‌ن. لێره‌دا پێویسته به‌شداری سیاسی وه‌ك مافێكی ئازادانه‌ی هاوڵاتی له‌گه‌ڵا به‌شداریپێكردنی زۆره‌ملێی هاوڵاتیان له سیستمه سیاسییه زۆردار‌و دیكتاتۆرییه‌كاندا تێكه‌ڵا نه‌كه‌ین كه هاوڵاتیانوگروپهكان په‌راوێزخراون، فه‌رمانڕه‌واكان ته‌نها بۆ ره‌وایی به‌خشین به ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له شانۆگه‌ری راپرسیی تازه‌كردنه‌وه‌ی وه‌لائو بهیعهتو سه‌رله‌نوێ ههڵبژاردنهوهیاندا هاوڵاتیان به‌شداری پێده‌كه‌ن. گرنگی به‌شداریی سیاسی له به‌خشینی ره‌وایی به‌ده‌سه‌ڵات ئا لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو رژێمێكی سیاسی هه‌رچه‌نده دیكتاتۆر‌و سهركوتگهریش بێت بۆ به‌خشینی ره‌وایی به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ناچاره په‌نا بباته بهرنمایشی به‌شداریی سیاسی هاوڵاتیان .
حزب‌و به‌شداری سیاسیی
یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی به‌شداری سیاسی تاك، چالاكییه له نێو پارت‌و رێكخراوه‌كاندا. كۆمه‌ڵێك كه‌س كه له‌رووی عه‌قیده‌یی، ئایدۆلۆجی‌و سیاسییه‌وه یا به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی هاوبه‌شه‌وه، پارت‌و رێكخراوی سیاسی پێك ده‌هێنن، مه‌به‌ستیانه بگه‌نه كورسی دهسهڵاتو به‌شداربن له‌دروستكردنی بڕیاردا. به‌ڵام بێگومان ده‌بێت پێشتر له‌ناو حزبدا مه‌سه‌له‌ی ناوه‌ندی بڕیاری سیاسیی حزبییان یهكلاكردبێتهوهو ئالیه‌ته‌كانی به‌شداری سیاسیشیان بۆ په‌سه‌ند كردنی بڕیاره‌كانی حزب تاوتوێ كردبێت. بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی كه بیه‌وێت په‌یڕه‌وی له‌به‌شداری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هاوڵاتیان له‌كۆمه‌ڵگادا بكات‌و بانگه‌شه‌ی دیموكراسییه‌تی راسته‌وخۆ بكات. پێویسته له‌پێش هه‌موو هێزو پارته سیاسییه‌كانه‌وه بێت بۆ نیشاندانی ئاڵوگۆڕی رادیكال لهئالیهتهكانی به‌شداریی سیاسی له‌ناوخۆی حزبدا.گرنگترین‌و سه‌ره‌كیترین گۆڕانكاری له عه‌قڵیه‌تی سیاسی‌دا ئه‌وه‌یه كه تێزی سه‌ركردایه‌تی ژیر‌و حه‌كیم توڕ هه‌ڵبدرێت. ئه‌م تێزه كه زۆر به‌توندی له‌عه‌قڵیه‌تی سیاسی حزبه‌كانی كوردستاندا په‌یڕه‌وی لێده‌كرێت ریشه‌كه‌ی له عه‌قڵیه‌تی دیوهخانییهوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، كه حزب وه‌ك دیوهخانێكو سهركردایهتییهكهشی وه‌ك كۆمه‌ڵێك كه‌سانی ریش سپی سه‌یرده‌كات، كه گهنجهكانو كه‌سانی خواره‌وه‌ی دیوه‌خانه‌كه ده‌بێت خزمه‌تی ئه‌وان بكه‌ن، ملكه‌چیان بن، بێ دهنگو بێ ره‌نگ بن له‌به‌رامبه‌ریاندا.ئه‌م بۆچوونه‌ش سه‌ركردایه‌تی ده‌كاته سه‌نته‌رو هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی حزب په‌راوێز ده‌خات.
پێویسته ئه‌و مه‌نتیقه بۆكاری حزبی‌و سیاسی ته‌واو هه‌ڵبگێڕدرێته‌وه كه‌سه‌ركردایه‌تی حزب ده‌كاته هه‌موو شتێك‌و رێكخستنهكانیش ده‌كاته هیچ، كه سهركهوتنو پێشكه‌وتن‌و پێشڕه‌وییه‌كانی حزب ده‌گێڕێته‌وه بۆ حیكمه‌تی سهركردایهتیو سه‌ركرده‌كان، ئۆباڵی شكسته‌كانیش ده‌خاته ئه‌ستۆی قاعیده‌وه. له‌ڕاستیدا هه‌ڵه‌و شكسته‌كانی حزب به‌ته‌نها سه‌ركردایه‌تی لێیان به‌رپرسیاره، چونكه ئه‌وان بڕیاریان له‌سه‌ر ئهوههنگاو سیاسه‌تانه داوه كه گه‌یاندوونی به‌و دۆخه نه‌خوازراوه. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وه رێكخستنهكانن كه سه‌ركه‌وتووانه له‌نێو جه‌رگه‌ی رووداوه‌كان‌و ئیجراكردنهوهی سیاسه‌ته‌كان له‌كۆمه‌ڵدا چالاكی ده‌نوێنن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه نه‌فی رۆڵی ناوه‌ند ناكاته‌وه به‌ڵكو ته‌نها سه‌ركردایه‌تی ده‌كاته توخمێكی ئاسایی نێو ژیانی حزبی، نه‌ك كۆمه‌ڵێك سوپه‌رمان یا ئه‌نجومه‌نی حه‌كیمه‌كان. لێره‌وه پێگه‌یاندنی كه‌سانی ئازاد‌و سهربهخۆو متمانه به‌خۆ دهستپێدهكاتو ده‌په‌ڕێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگا. به‌شداریكردن لهدهنگدانو خۆ پاڵاوتن ئاوا كاریگه‌ر دهبێتو بایهخو مانای ده‌بێت، به‌ده‌ر له‌مه ده‌نگدانی كه‌سانێكی بێ ئیراده‌و په‌راوێزكراو به‌كه‌سانێك كه سه‌ربه‌خۆنین لهبڕیارو ده‌ست بهرزكردنهوهیانداو چاویان له‌ئاماژه‌و ئیعازاتی سه‌ركرده‌ی حزب‌و مه‌كته‌بی سیاسییه، دهنگدانێكه هیچ بایه‌خێكی نییه‌و به‌شداری كردن‌و نه‌كردن تیایدا وه‌كو یه‌كه.