پراگماتیزم، دیموكراسی، لیبراڵیزم
پراگماتیزم، دیموكراسی، لیبراڵیزم
ـ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ریچارد رۆرتی ـ
سازدانی: میشال قه‌بلان
وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بیه‌وه: بڕوا عهلادینـ تێڕوانینتان بۆ فه‌لسه‌فه چیه؟
رۆرتی: به‌لای منه‌وه فه‌لسه‌فه لقێكه له‌مێژووی فیكر كه هه‌ڵوێستێكی دیاریكراوی هه‌یه لهگفتوگۆكردندا، نه‌وه‌ك زانستێكی په‌تی بێت. فه‌لسه‌فه بیركردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ته لهگۆڕاوه هه‌نوكه‌ییه‌كان. سه‌باره‌ت به‌لیستی فه‌یله‌سوفه‌كانیش، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه له‌خۆ ده‌گرێت كه پێشنیاری رێگه‌ی نوێیان كردووه بۆ بیركردنه‌وه‌و قسه‌كردن، شانبه‌شانی گونجان له‌گه‌ڵ گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنه تازه‌كاندا. ئێمه هه‌ر لهگالیلۆو سه‌رله‌نوێ كه‌شفكردنه‌وه‌ی ئه‌رستۆوه له‌سه‌ده‌ی دوانزه‌یه‌مدا، تاوه‌كو تیۆره‌كه‌ی داروینو گۆڕانه گه‌وره‌كانی كولتورو ئهدهبو زانست‌و گۆڕانی دیموكراتییش، پێویستیمان بهكهسانێكه كه جیاواز له‌سه‌رده‌می پێشوو زاراوه‌و موفرهدهكان به‌شێوه‌یه‌كی تازه دابڕێژنه‌وه. ئه‌وانه‌شی كه سه‌ركه‌وتوانه ئه‌م كاره ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌خانه‌ی فه‌یله‌سوفه مه‌زنه‌كاندا پۆلێنبه‌ند ده‌كرێن.
ـ چۆن ده‌ستتكرد به‌خوێندنی فه‌لسه‌فه؟
رۆرتی: له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا نێچهو ئهفڵاتونم خوێنده‌وه. دواتر مه‌به‌ستم بوو زانیاری زیاترم له‌باره‌ی ئه‌و دوو فه‌یله‌سوفه‌وه ده‌ستبكه‌وێت‌و له‌باره‌یانه‌وه بخوێنمه‌وه، هه‌ربۆیه چومه زانكۆ. ئه‌و كات فه‌لسه‌فه بوارێكی تایبه‌تمه‌ندبوو، هه‌ر بۆیه وایلێكردم بیخوێنم. هه‌روه‌ها هایدگه‌رو دیویو فیتگنشتاینیشم خۆێنده‌وه‌و مێژووی فه‌لسه‌فه‌م وه‌ك بوارێكی تایبه‌ت بۆ خوێندن هه‌ڵبژارد.
ـ ئایا پراگماتیزمیش میتۆدێكی دیكه‌ی رێژه‌گه‌رایی بوو؟
رۆرتی: ئه‌گه‌ر رێژه‌گه‌رایی مانای ئه‌وه بێت كه هه‌ر تێڕوانینێك وه‌ك هه‌موو تێڕوانینه‌كانی دیكه قبوڵه‌و شیاو، ئه‌وا ده‌ڵێم نه‌خێر. هیچ كام لهپراگماتیكیهكان مه‌به‌ستیان له‌مه نه‌بووه. به‌ڵام گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه بێت كه هیچ رێچكه‌یه‌كی ئایدیاڵمان نیه تاوه‌كو جیهانی پێ وهسفبكهین، ئه‌وا ده‌ڵێم به‌ڵێ. گه‌ر پێتوابێت رێژه‌گه‌رایی رێگه به‌هه‌موو شتێك ده‌دات، ئه‌وا لهپراگماتیزمدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شتی وا نیه‌و نابێت. پراگماتیزم پێیوایه ئه‌گه‌ر لهئهزمووندا جیاوازی نه‌بێت، ئه‌وه مانای وایه كه له‌واقیعیشدا هیچ جیاوازیه‌ك بوونی نیه، ئه‌مه مه‌به‌ستی پراگماتیكیهكان بووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه.
ـ ده‌توانیت په‌یوه‌ندی نێوان پراگماتیزمو بزاوته فه‌لسه‌فیه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك لێكشیتاڵكردنو فینۆمینۆلۆژیام بۆ شیبكهیتهوهو باسبكه‌یت؟
رۆرتی: پێموایه هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك نیه له‌نێوان پراگمانیزمو لێكشیتاڵكردن یان فینۆمینۆلۆژیادا. من دێرێدا وه‌ك یه‌كێك له‌گرنگترین شیكه‌ره‌وه‌كانی هایدگه‌ر ده‌بینم، هایدگه‌ریش وه‌ك گرنگترین خوێنه‌ره‌وه‌ی نێچه. ئه‌م سێ فه‌یله‌سوفه‌ش سێینهیهكی رهسهنو دێرین پێكده‌هێنن له‌فه‌لسه‌فه‌دا. به‌ڕای من هابهرماسو دێرێدا گرنگترین دوو فه‌یله‌سوفی هاوچه‌رخی ئه‌مڕۆمانن.
ـ مۆراڵی پراگماتیزم چۆن ههڵدهسهنگێنیتو وهسفدهكهیت؟
رۆرتی: به‌ڕای من مۆراڵ كۆمه‌ڵێك رێگه‌یه كه به‌درێژایی مێژوو ئهزمونو نه‌ریته مرۆیی‌و كولتورییه‌كان كۆ‌و پوخت ده‌كاته‌وه. له‌لایه‌كه‌وه مۆراڵی كانتمان هه‌یه كه نه‌فی بوونی هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك یان سیفه‌تێكی ئهزمونییانهی مۆراڵ ده‌كاته‌وه‌و ده‌یخاته نێو چوارچێوه‌یه‌كی "نامێژووییو گه‌ردوونییه‌وه"و ده‌یكاته شتێكی نه‌گۆڕ، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڕانی كۆمه‌ڵگه‌و حكومهتو سه‌رده‌مه‌كانیشدا. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مۆراڵێكی دیكه‌مان هه‌یه دژ بهمۆراڵی كانت كه كه‌سانی وه‌ك دیوی باوه‌ڕیان پێیهتیو لای هیگڵو چه‌نده‌ها فه‌یله‌سوفی دیكه‌ش ده‌یبینین. ئه‌م جۆره مۆراڵهیان رۆژانه له‌به‌ر رۆشنایی كه‌شفه تازه‌كاندا دروستدهكرێتهوهو ده‌گۆڕێت، مۆراڵێكه به‌ره‌نجامی چهمكو ترادسیۆنو ئه‌زمونه مرۆیی‌و كولتورییهكانی پێشووه‌و به‌رده‌وام دهگۆڕێتو له‌كاتی پێویستدا بابه‌تێكه بۆ پێداچوونه‌وه‌و راستكردنه‌وه.
ـ ئه‌ی چ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان دیموكراسی‌و پراگماتیزمدا ده‌بینیت؟
رۆرتی: دیوی باسی له‌و دیموكراسیه نمونه‌ییه كردوه كه بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كه‌ی بریتیه له‌په‌یوه‌ندی نێوان تاكه ئازادهكانو په‌یوه‌ندیشیان بهكۆمهڵگهكهیانهوه له‌فۆرمێكی گشتیدا. ته‌نها ده‌سه‌ڵاتێك كه له‌م چه‌شنه كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا قبوڵكراو بێت بریتیه له‌ده‌سه‌ڵاتی كۆده‌نگی ئازادانه‌ی هاوڵاتیه ئازاده‌كان، واته هیچ شتێك له‌سروشتی مرۆیی یان یه‌زدانی یان لۆجیك، یاخود ته‌نانه‌ت هه‌قیقه‌تیش ناتوانێت له‌پێشه‌وه بێت‌و جێگه‌ی ئه‌و كۆده‌نگیه ئازاده بگرێته‌وه. به‌بڕوای دیوی ته‌ڵه‌زگه‌یه‌كی راسته‌قینه هه‌یه له‌نێوان ئه‌و ئایدیای كه پێیوایه واقیع ده‌سه‌ڵاتێكی دیاریكراوی هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌قڵی مرۆیی‌دا له‌لایه‌ك، هه‌روه‌ها نێوانی فیكری پراگماتیو دیموكراسی له‌لایه‌كی دیكه‌وه. پراگماتیزم ویستی بڵێت ئیدی كه‌نیسه‌و قه‌شه‌و پادشاكان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نه‌ماوه، به‌ڵكو ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌و شیاو بریتیه له‌ده‌سه‌ڵاتی كۆده‌نگی ئازادانه‌ی هاوڵاتیه ئازاده‌كان، هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ش له‌ته‌واوی بیروڕای پراگماتیستهكانو وه‌ڵامه‌كانیاندا بۆ پرسیاره‌كانیان سه‌باره‌ت به‌سروشتی ههقیقهتو مه‌عریفه‌و … تادوایی، ده‌بینینه‌وه.
ـ ئایا به‌ڕای تۆ پراگماتیزم به‌ته‌نها بزاوتێكی فه‌لسه‌فی ئه‌مریكیه؟
رۆرتی: من ڕام وا نیه. ئه‌و لێتوێژینه‌وه فه‌لسه‌فیانه‌ی كه فیتگنشتاین نوسیونی، بهگرنگترینی ئه‌و به‌شداریه فه‌لسه‌فیانه داده‌نرێن كه له‌پشت لهدایكبوونو سه‌رهه‌ڵدانی پراگماتیزمه‌وه بوون‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیان به ئه‌مریكاوه نیه.
ـ له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێك لهتێكستو نوسینه فهلسهفیهكانتدا وا هه‌ستده‌كه‌ین كه ئامانجی پراگماتیزم بریتیه له‌ده‌سته‌به‌ركردنی جۆرێك لهدادپهروهریی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئایا به‌ڕاست ئه‌وه ئامانجی تۆیه؟
رۆرتی: به‌بڕوای من وهدیهێنانو ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی ئامانجی هه‌موو بزاوته فه‌لسه‌فیه‌كان بووه هه‌ر له‌سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسییه‌وه، ئه‌وه شتێك نیه له‌كه‌له‌پوری پراگماتیزمه‌وه بۆمان مابێته‌وه.
ـ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، پراگماتیزم كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری داروینو تیۆره‌ی سهرههڵدانو گه‌شه‌كردنه‌وه؟ ئایا ده‌كرێت بڵێین رێژهگهراییهكهی ئهنیشتاینو تیۆره‌كانی فیزیای نوێ هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نه‌كردۆته سه‌ر پراگماتیزم؟
رۆرتی: باوه‌ڕ ناكه‌م فیزیای نوێ هێنده‌ی تیۆره‌كه‌ی داروین تیڕوانینو تێگه‌یشتنمانی بۆ سروشتی مرۆیی یان ماهیه‌تی مرۆڤ گۆڕیبێت. هه‌ر بۆیه ده‌توانم بڵێم كه فیزیای نوێ‌و تیۆره‌كانی ئه‌نیشتاین هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نه‌كردۆته سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی پراگماتیزم.
ـ ئایندهی فه‌لسه‌فه‌ی پراگماتیزم له‌سه‌ده‌ی ئایینده‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ ئه‌ی پاشه‌ڕۆژی فه‌لسه‌فه به‌گشتی چۆن ده‌بینیت؟
رۆرتی: به‌ڕای من هه‌میشه فه‌لسه‌فه پابه‌نده به‌و ئه‌قڵه بلیمه‌ت‌و تایبه‌ته‌وه كه له‌قۆناغی پاشتردا دێت‌و پێشنیاری چه‌ندین چهمكو وهسفو رێگه‌ی نوێ بۆ دیالۆگكردن ده‌كات كه ره‌نگه یان له‌فه‌لسه‌فه كه‌مبكاته‌وه، یان كامڵتری بكات. كه‌واته پاشه‌ڕۆژی فه‌لسه‌فه شتێك نیه دیاریبكه‌ین، چونكه سروشت یان شوناسی فه‌یلسوفی داهاتووش شتێكه نادیاره‌و ناتوانین وا به‌ئاسانی بیخهمڵێنینو ده‌ستنیشانی سیماكانی بكه‌ین. فه‌لسه‌فه زانستێكی پۆزهتیفیستی یان په‌تی نیه تاوه‌كو بتوانیت ئه‌و ڕه‌وته ببینیت كه ره‌نگه شته‌كان یان ئایدیا‌و ئه‌زمونه‌كان بیگرنه به‌رو ڕوبه‌ڕوی بچن. له‌م لایه‌نه‌وه فه‌لسه‌فه له‌ئه‌ده‌ب ده‌چێت، چونكه چاوه‌ڕوانی ئه‌و نوسه‌ر یان شاعیره بلیمه‌ته‌یه كه دێت‌و ته‌واوی چه‌مكه‌كان ده‌گۆڕێت.
ـ هه‌ستناكه‌یت هابه‌رماس فه‌یله‌سوفه ئه‌وروپیه‌كان زیاتر بایه‌خ بهسیاسهتو شیكردنه‌وه‌ی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ده‌ن؟
رۆرتی: به‌بڕوای من هابه‌رماس كردهگیترین فه‌یله‌سوفه له‌جیهانی ئێستاماندا، ئه‌گه‌رچی ئه‌و تێزه سیاسیانه‌ی كه پێشكه‌شیان ده‌كات، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌باوه‌ڕه فهلسهفیهكانیهوه نیه. هابه‌رماس وه‌ك زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی له‌جیهاندا باوه‌ڕی به‌دیموكراسی لیبراڵی هه‌یه‌و خه‌ڵكیش لهبیروبڕوا سیاسیه‌كانیدا له‌گه‌ڵی كۆك‌و ته‌بان، به‌ڵام له‌كێشه فه‌لسه‌فیه‌كاندا ته‌واو جیاوازن له‌گه‌ڵیدا. هابه‌رماس كه قسه‌ده‌كات وه‌ك هاوڵاتیه‌كی ئهڵمانیو ئه‌وروپی ده‌دوێت، نه‌ك وه‌كو كه‌سێك كه بیه‌وێت ئه‌و چهمكو زاراوانه راڤه بكات كه له‌باره‌ی هه‌قیقه‌ت یان مه‌عریفه یان دادپهروهرییو واقیعه‌وه هه‌ن. من وه‌كو خۆم سه‌باره‌ت به‌كێشه فه‌لسه‌فیه‌كان ته‌واو جیاوازم له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام وا هه‌ستده‌كه‌م بیروڕا سیاسیه‌كانمان كه‌متازۆر هاوشێوه‌یه.
ـ ئه‌ی چۆن ده‌ڕوانیته جیهانی عه‌ره‌بی له‌مڕۆدا؟
رۆرتی: ئه‌وروپیه‌ك یان ئه‌مریكیه‌ك كه چاودێری بارودۆخه‌كان بكات به‌ئاشكرا ده‌بینێت كه ئه‌و گۆڕانه مێژووییه‌ی له‌ئه‌وروپادا رویدا، درێژكراوه‌و لق‌و به‌شه‌كانی نه‌گه‌یشتنه جیهانی عه‌ره‌بی. هه‌موو بینیمان كه له‌خۆرئاوا كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه‌و كاهینو قه‌شه‌كان كهمبۆوهو عه‌لمانیه‌كان به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ژیاندا زاڵبوون كه به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده پیاوانی ئایین كۆنترۆڵیان كردبوو. ستهمكاریو باڵاده‌ستی ئایین له‌جیهانی عهرهبیداو له‌م قۆناغه‌دا ته‌واو له‌بارودۆخی ئه‌وروپای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م ده‌چێت، كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی مایه‌ی خهمو په‌ژاره‌یه‌كی زۆره. به‌ڕای من عه‌لمانیكردن پرۆژه‌یه‌كی گرنگه بۆ وهدیهێنانو ده‌سته‌به‌ركردنی دیموكراسی لیبراڵی، كه ئه‌ویش به‌بێ بوونی ده‌وڵه‌تێكی عه‌لمانی نایه‌ته‌دی، هه‌روه‌ها زۆر سه‌خته به‌بێ بوونی ده‌زگای دیموكراسی‌و لیبراڵی بتوانیت دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیبهێنیت. به‌بڕوای من له‌سه‌رده‌می نه‌بوونی عه‌لمانیه‌تدا، ئه‌و كه‌لێن‌و بۆشاییه‌ی له‌نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژاره‌كان، به‌هێزو لاوازه‌كاندا هه‌یه، تا دێت زیاد دهكاتو قوڵتر ده‌بێته‌وه.
ـ رات چیه به‌و جه‌نگه‌ی كه ئهمریكاو ئه‌وه‌ی كه پێیده‌ڵێن هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له‌دژی عێراق هه‌ڵیانگیرساند؟
رۆرتی: به‌راستی پێتده‌ڵێم كه هیچ ئایدیایه‌كم لانیه سه‌باره‌ت به‌په‌لاماردانی عێراق له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌مه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌سیاسه‌تی بۆش‌و ئیداره‌كه‌ی تێناگه‌م. پێموایه ئه‌وان تێڕوانینێكی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ جیهانو منیش تێناگه‌م له‌وه‌ی كه چۆن مرۆڤ ده‌توانێت ههرسیبكاتو تێیبگات!
ـ ئه‌ی ململانێی نێوان فهڵهستینو ئیسرائیل؟
رۆرتی: به‌داخه‌وه، چاره‌سه‌ركردنی سه‌خته. من وه‌كو خۆم حه‌زناكه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی لهنهخشهدا بسڕدرێته‌وه، به‌ڵام ناشزانم كه چۆن ده‌كرێت ئه‌و بارودۆخه سهختو دژواره تێبپه‌ڕێنرێت. له‌ئێستادا حكومه‌تی ئیسرائیلی هیچ نه‌وایه‌كی نیه بۆ داننان به‌مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا، یان بۆ وازهێنانی له‌ناوچه كۆڵۆنیكراوهكان. ئه‌م بارودۆخه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته ئیسرائیلی‌و فهڵهستینیهكهش نه‌شیاوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ناتوانین پێشبینی روداوه‌كانی ئایینده بكه‌ین.
ـ داخۆ پێتوایه كه له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا دیموكراسی هه‌بێت؟ یان قه‌یرانی دیموكراسی هه‌یه به‌مانا راسته‌قینه‌كه‌ی وشه‌كه؟
رۆرتی: له‌مباره‌یه‌وه هیچ شتێكی تازه‌م نیه بیڵێم. به‌ڵام ئه‌و سیستمه نیمچه فیوداڵیانه‌ی جڵه‌وی زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته عهرهبیهكانیان گرتۆته دهستو ده‌سه‌ڵات لهباوكهوه ده‌گوێزنه‌وه بۆ كوڕ، له‌تێڕوانینی خۆرئاوادا ته‌نها یه‌ك پێناسه‌یان هه‌یه‌و به‌س، كه ئه‌ویش بریتیه له‌سیستمی سه‌ره‌تایی. دیاره ده‌مێكه ئه‌و قۆناغه سیاسیه دواكه‌وتوه له‌ئه‌وروپا تێپه‌ڕێنراوه. شۆڕشه دیموكراسییه‌كان له‌ئه‌وروپا توانیان سنورێك بۆ ئه‌و جۆره سیستمه سه‌ره‌تاییه دابنێن كه پشتاوپشت ده‌سه‌ڵات له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه. به‌ڵام وادیاره ئه‌م چه‌شنه سیستمانه له‌جیهانی عهرهبیو هه‌ندێك جێگه‌و شوێنی دیكه‌دا هه‌ر قبوڵو شیاونو به‌كارده‌هێنرێن.
ـ ده‌مه‌وێت بزانم داخۆ ئه‌وه‌ی كه ئێستا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانم ده‌داته‌وه ریچارد رۆرتییه وه‌ك فه‌یله‌سوف، یان ریچارد رۆرتی وه‌ك هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی؟
رۆرتی: بێگومان هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی. له‌وانه‌یه هه‌ندێك بیروبۆچوونی فه‌لسه‌فیم ههبێتو تۆش بتوانیت بۆی بچیت، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها ههڵوێستو بیروڕا سیاسیه‌كانم به‌لاوه مه‌به‌سته.
ـ چۆن سیاسه‌تی ئه‌مریكی (یان سیستمی نوێی جیهان) له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
رۆرتی: به‌راستی نازانم كه سیاسه‌تمان چیه. له‌وه‌ناچێت ده‌ست لهكۆمهككردنی ئیسرائیل هه‌ڵبگرین له‌به‌رئه‌وه‌ی سیاسه‌تی كۆڵۆنیی پراكتیزهدهكات، وه پێده‌چیت ئاماده‌ش نه‌بین بۆئه‌وه‌ی كارێكی سوودبه‌خش له‌عێراقدا بكه‌ین، ئه‌مه له‌كاتێكدا گه‌ر بكرێت بڵێین شتێكی باش هه‌یه‌و ده‌شێت له‌عێراقدا بكرێت.
من ناتوانم له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تێبگه‌م وه‌ك سیاسه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی. گریمان وامان دانا كه من سه‌رۆكی ئه‌مریكام، باوه‌ڕ بكه قورسه بنه‌مای سیاسه‌تی خۆمت بۆ روونبكه‌مه‌وه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. به‌ڕای من له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مریكا شتێكی سوودبه‌خشی نیه له‌و ناوچه‌یه‌دا بیكات. به‌ڕاستی نازانم.ـ ئه‌ی رۆڵی ئێستای رۆشنبیران چیه له‌ئه‌مریكا؟
رۆرتی: زانكۆ ئه‌مریكیه‌كان سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی قورساییه‌كانی بنه‌مای پارتی دیموكراتین، ده‌توانم بڵێم زۆربه‌ی زۆری رۆشنبیرانیش له‌ژێر سه‌قفی ئه‌و زانكۆیانه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه‌و كارده‌كه‌ن. زیاد لهشهسهد هه‌زار كه‌س هه‌ن كه له‌ده‌وروبه‌ری هه‌زار زانكۆدا كاردهكهنو به‌رپرسی فێركردنی باڵان له‌ئه‌مریكا. هه‌موو ئه‌مانه باڵی چه‌پی پارتی دیموكراتی پێكده‌هێنن. له‌راستیدا زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی كه له‌و ده‌زگایانه‌دا كاردهكهنو لایه‌نگیری سیاسه‌تی بۆش ده‌كه‌ن، یان بابڵێین: لایه‌نگرانی بۆش ته‌نها گروپێكی كۆنزهرفاتیڤی بچووكن.
ـ له‌دوا كتێبتدا ره‌خنه‌ت له‌چه‌پی ئه‌مریكی گرتوه‌و بانگه‌شه‌ت بۆ بزاوتێكی چه‌پی ئه‌مریكی كردووه كه زیاتر خاوه‌ن ههڵوێستو ئیلتیزام بێت. ده‌توانیت زیاتر بۆمان روون بكه‌یته‌وه كه مه‌به‌ستت له‌چیه؟
رۆرتی: ئه‌و تیۆره شۆڕشگێڕه‌ی كه له‌شه‌سته‌كاندا دژی جه‌نگی ڤێتنام هاته‌ئاراوه، جۆرێك لهچهپڕهویی فیكریی ئهبستراكتو تیۆریی له‌ناو رۆشنبیره ئه‌مریكیه‌كاندا دروستكرد‌و خوڵقاند. به‌داخه‌وه كه ئه‌وانه له‌ده‌ره‌وه ده‌یانڕوانیه شتهكانو ره‌خنه‌یان ده‌كردن. ئه‌و هه‌ستی دوژمنایهتیكردنهی ئه‌مریكا كه هه‌فتاكان له‌ناو ئه‌مریكا خۆیدا باڵادهستو میللی بوو، زۆر خراپ بوو. تۆ بیهێنه پێش چاوی خۆت كه له‌به‌رده‌م گروپێك هاوڵاتی واته رۆشنبیردا بیت كه له‌و حاڵه‌ته‌دا به‌ئاشكرا پێتدهڵین نیشتمان هیچ سودێكی نیه. دیاره ئه‌مه زۆر زیانبه‌خشه بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانی دیكه‌ش.
ـ له‌وتارێكی تازهتدا نوسیوته ئه‌وه‌نده‌ی لهكاریگهریو كرداره‌كانی وه‌زیر ئاشكرۆف ده‌ترسیت بۆ سه‌ر ئه‌مریكا، ئه‌وه‌نده خه‌می بن لادنت نیه؟ مه‌به‌ستت چیه له‌م قسه‌یه؟
رۆرتی: بن لادن ده‌توانێت هه‌زاره‌ها هاوڵاتی لهئهوروپاو ئه‌مریكا یان له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كی دیكه‌ی دنیادا بكوژێت، به‌ڵام ناتوانێت ده‌ستكاری سروشتی كاری حكومه‌تی ئه‌مریكی بكات. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ره‌نگه هه‌ڵوێسته‌كانی ئاشكرۆفت گۆڕانێكی ڕه‌گوڕیشه‌یی دروستبكه‌ن له‌سروشتی كاری حكومه‌تی ئهمریكیو حكومه‌ته ئه‌وروپیه‌كاندا. بێگومان ئه‌وه جه‌زره‌به‌یه‌كی قوڵتر‌و گه‌وره‌تر ده‌گه‌یه‌نێت به‌سیستمی دیموكراسی لیبراڵی، تا كوشتنی هه‌زاره‌ها كه‌سی بێگوناه.
ـ لهدیالۆگهكهدا ئه‌وه‌نده‌ی باسی ئه‌وروپات كرد باسی ئه‌مریكات نه‌كرد؟!
رۆرتی: به‌بڕوای من ئه‌مریكا له‌چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زۆر له‌ئه‌وروپای ئه‌و كاته لیبراڵی تر بوو. به‌ڵام پاش شه‌ست ساڵ، ئه‌مێستا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه. له‌ئه‌وروپا سزای له‌سێداره‌دان ره‌تكرایه‌وه، به‌ڵام تائێستاش له‌ئه‌مریكا پیاده‌ده‌كرێت، ئه‌مه‌و چه‌ندین شتی دیكه‌ش وامان لێده‌كات كه بڵێین له‌سه‌ر ئاسته مۆراڵییهكه، ئه‌وروپا زۆر پێشكه‌وتوتره له‌ئه‌مریكا.
ـ ئه‌و نوسه‌ره یان ئه‌و فه‌یله‌سوفه كێیه كه به‌رده‌وام ده‌یخوێنیته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ تێكسته‌كانی؟ ئه‌ی تێڕوانینت بۆ هونه‌ر چییه به‌گشتی؟
رۆرتی: هارۆڵد بلۆم وه‌ك باشترین ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی ده‌خوێنمه‌وه، هه‌روه‌ها زۆر چێژ له‌خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كانی ج. م. كویتزی وه‌رده‌گرم. من به‌به‌رده‌وامی ته‌نها رۆمان ده‌خوێنمه‌وه. له‌راستیدا هیچ بیروبۆچونێك یان رایه‌كی تایبه‌تیم نیه سه‌باره‌ت بههونهرهكانی بینین‌و سینه‌مای مۆدێرن یان موزیك. به‌ڵام ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی كه به‌به‌رده‌وامی ده‌یخوێنمه‌وه ـ سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هێشتا ته‌واوی پرۆژه فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردوه ـ رۆبه‌رت براندۆمه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی النهار.