
یه‌کێتی نیشتیمانی له نێوان ریفۆرم و لێکترازان دا…..سه‌ڵاح شێخ سدیق
یه‌کێتی نیشتیمانی له نێوان ریفۆرم و لێکترازان دا
نوسینی / سه‌ڵاح شێخ سدیقههلکهوتی نیمچه‌به‌ره‌یی و به‌رفراوانی بنکه‌ی کۆمه‌لایه‌تی یه‌کیتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هۆکاری سه‌رهه‌لدان و گه‌شه‌سه‌ندن و شکڵ گرتنی بیروبۆچونی جیاواز‌و ناکۆک بوونه له رێزه‌کانی یه‌کیتی دا ئه‌وه‌ش وه‌ک دیارده‌یه‌کی سروشتی و ئاسایی چاویلێکراوهو به‌پێی پرنسیپی ( الوحده والصراع ) مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ کراوه.
ئه‌گه‌ر یه‌کیتی له‌سه‌رده‌می شاخدا توانیبیتی یه‌ک ریزیی و ته‌بایی ناوخۆی بپاریزیت و به‌شێوه‌یه‌کی گونجاوو حه‌کیمانه ئیداره‌ی ناکۆکی و ململانیکان بکاتن ئه‌وا له‌سه‌رده‌می پاش راپه‌رین و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌لات و به‌رفراوانتربوونی بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری ، هه‌رچی زیاتر گه‌شه‌سه‌ندنی دام و ده‌زگاو مه‌کته‌ب و مه‌لبه‌نده‌کان ، زیادبوونی داهات و ده‌رامه‌تی حزبی و حکومی و به‌شداری کردن له ناوه‌ندی بریاری حکومه‌تی ناوه‌ندیی دا به‌پێی ئهوهۆکارانهو ده‌وله‌مه‌ندبوون و خراپ به‌کارهینانی پۆست و پله‌و پایه حزبییه‌کان بۆ مه‌سه‌له‌ی شه‌خسی و که‌له‌که‌کردنی سامان و پاره‌وپول و نه‌بوون یان لاوازی چاودیری دارایی ….
لێره‌وه ئیدی دیارددهیهک و پیداویستییه‌کی گرنگی رۆژگار‌و سه‌رده‌می نوێ سه‌ریهه‌لدا له‌ریزه‌کانی یه‌کیتی دا ئه‌ویش پرۆسه‌ی چاکسازی بو له ریزه‌کانی حکومه‌ت و حیزب دا. مه‌سه‌له‌ی ریفۆرم وه‌ک پیداویستییه‌کی گرنگ و جددی و حاشاههلنهگره بۆ یه‌کیتی و قابیلی قه‌بوڵ کردنیشه له‌لای زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری کادرو ئه‌ندامان لهههرهخوارهوه هه‌تا سه‌ری سه‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌منه له‌م ووتاره‌دا و مه‌سه‌له‌ی ههرهگهرم و بابه‌تی جێگای مشت ومری زۆرجددی نیوریزهکانی یه‌کیتیه ئه‌ویش ؛
شیواز‌و پرنسیپی مامه‌له‌کردن و به‌رخورده به پرۆسه‌ی ریفۆرم که خودی ئه‌م پرسه بۆته‌هۆکاری سهرههلدانو شکڵ گرتنی دوو ده‌سته ،،دوو باند،، دووفراکسیون ودوودیدگای جیاواز‌و دژ به‌یه‌کدی ئه‌وانیش ؛یه‌که‌م / بێهیوابووان له یه‌کیتی و چاک کردنی ، دهستکیشانهوهو هاتنه‌ده‌ره‌وه له‌پۆسته جیاوازه‌کانی حزبیی و حکومییه‌کان و هه‌ولدان لهبۆفشارخستنه سه‌ر یه‌کیتی له‌ده‌ره‌وه‌و له ریگه‌ی سندووقه‌کانی ده‌نگ دانه‌وه‌و هینانهسهرکاری حکومه‌تیکی کاراو گونجاو که‌بتوانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی له کۆمه‌لگای کورده‌واری دا بچه‌سپێنێ. ( دیاره ئه‌من له‌و وتاره‌دا زیاتر‌و باس له‌م ده‌سته‌یه ئه‌که‌م .)
دووهه‌م / ئه‌مانه ده‌کرێ وه‌ک زۆرینه‌و بالی ره‌سمی و ده‌سه‌لات دار‌و خاوه‌ن بریاری ناو یه‌کیتی بێنه حیساب کردن و پییان وایه به‌پاراستنی یه‌کریزی و ته‌بایی ناو یه‌کیتی ده‌کری له ریگه‌ی ئه‌و پرۆژه جیاوازانه‌وه که خراونه‌ته به‌رده‌ست پرۆسه‌ی چاکسازی به‌پێی پلان و به‌رنامه‌یه‌ک و قۆناغ به قۆناغ بێته ئه‌نجام دان.
لێره‌وه ده‌گه‌ریمه‌وه سه‌ر قسه‌وباس کردن و هه‌لسه‌نگاندنی بۆچۆن بیروراکانی گروپ یان ده‌سته‌ی یه‌که‌م و ئه‌و کارکردو هۆکارانه‌ی که ده‌ره‌نجامی وه‌ها ههلویستیک له ریفۆرم کردن لێیان ده‌که‌ویته‌وه. ده‌ست دانه ریفۆرم و پاشه‌کشه‌و ده‌ستکێشانه‌وه له پۆست و پله‌وپایه حزبیی وحکومییهکان مه‌سه‌له‌یه‌کی جددی تر‌و کرنگ تر‌و مێژوویی تری خولقند که ئه‌ویش پرسی چاره‌نوسی رێکخراوه‌یی و سیاسی خودی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه که کرۆکی بنه‌ره‌تی و پرسی هه‌ره گرنگه بۆ ئه‌ندامان ، دۆستان و لایه‌نگرانی هه‌موولایه‌ک چونکه یه‌کیتی به‌ری ره‌نج وخه‌بات وماندووبونی هه‌موانه‌و مێژوی ناوکۆیی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانه به‌بی جیاوازی.هه‌روه‌ها بالیکی سه‌ره‌کی و حساب لهبۆکراوی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کوردستانه و خاوه‌نی مێژوویه‌کی سه‌خت و خوێناوییه له‌خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی کوردستان دا. لێره‌وه پرسییاریک ده‌خریته روو که له راستیا پرسیاری زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامانی یه‌کیتیه که رۆژیک له‌رۆژان خاوه‌نی خه‌باتیک ، ماندووبوونیک، و قوربانی دانیک بوبن له‌بۆ یه‌کیتی پرسیرهکهش ئه‌وه‌یه ؛ که ئایا چاره‌نووسی یه‌کیتی نیشتیمانی تا چه‌نده جێگای گرنگی و بایه‌خ و تێرامان و واژۆ کردن ئه‌بیت له‌هه‌ر گهنگاوێک که ده‌نرێت ئیدی چ به‌ره‌و ریفۆرم بێت یان دروست کردنی لیستێکی سه‌ربه‌خۆبیت بۆههلبژاردنهکان کهلهسهرحسابی یه‌کیتی و ده‌نگده‌رانی یه‌کیتی بێت ؟؟!!!! .
له‌پای ئه‌و ناکۆکی و ملانییانهی که ته‌نگه‌ژه‌کانی ئه‌و دوواییه‌ی نێو یه‌کیتی خولقندوونی زۆر پێده‌چێت ئه‌م به‌ره‌نجامانه‌ی لیبکهویتهوه ؛
• لاوازبوون و لیکترازانی رێزه‌کانی یه‌کیتی .
• لاوازبوونی پێگه‌ی یه‌کیتی له ناوه‌ندی ده‌سه‌لات له هه‌ولیرو به‌غداد.
• لاوازتربوونی پیگه‌ی یه‌کیتی له‌به‌رانبه‌ر لایه‌نی سه‌ره‌کی و هاوپه‌یمان که پارتییه!! که هه‌ر بۆخۆی و له‌ئیستادا ته‌رازووی هیز،ده‌سه‌لات و پۆسته‌کان به‌لای پارتیدالاسهنگه ، بۆوینه؛ پۆسته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریم و سه‌رۆکی حکومه‌ت و … ئیتر ئه‌وهۆکاره ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نیودهولهتیانهی که وه‌هایان کردووه که یه‌کیتی له پاش پارتی هه‌نگاو ههلێنێ لای هه‌مووان روون و ئاشکرانه به‌لام مه‌سه‌له لیره‌دا ئه‌وه‌یه‌که : که ئه‌گه‌ر ئهوهاوکیشهیهی نیوان پارتی و یه‌کیتی له‌وه‌ش زیاتر که‌هه‌یه تیک بچیت ( یه‌کیتی له‌وه‌ش لاوازتربیت ) جگهلهپارتی کامهلایهن سوودمه‌ند ده‌بیت ئایا پرۆسه‌ی ریفۆرم لێی زه‌ره‌رمه‌ند نابیت و پاشه‌کشه ناکات ؟؟.
لاوازترکردنی بالی مۆدیرن و دیموکراتخوازی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کوردستان که‌خاوه‌نی بنکه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری رۆشه‌نبیرو پیشکهوهوتوخواز چۆن چۆناهی له‌خزمه‌ت پرۆسه‌ی ریفۆرم دا ده‌بیت ؟؟.
لیره‌وه ده‌بیت ئاماژه‌ش له‌بۆ ئه‌وه بکه‌ین که‌هه‌رچی لاوازبوونی یه‌کیتییه ده‌بیته هۆکارو زه‌مینه‌خۆشکه‌ری هاتنه‌مه‌یدانی ئه‌لته‌رناتیڤیکی نه‌خوازراو کهسالانیکه به‌هۆی بالاده‌ستی و ته‌بایی هیزهناسیۆنالستهکوردییهکانهوه بوارودهرفهتی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌لاتیان نه‌بووه بۆ نموونه حیزب و لایه‌نه مه‌زهه‌بییه‌کان کهسالانیکه ناسیۆنالستی عه‌ره‌ب خه‌ون به‌ئه‌وه‌وه ده‌بینیت که له‌کوردستان پیگه‌ی ئه‌حزابی ناسیۆنالستی کورد لاوازببێت و ئه‌حزابی مه‌زهه‌بی ده‌سه‌لات بگرنه‌ده‌ست و لیوێوه ئیدی مه‌سه‌له‌ی هاوکاری و ته‌وافق کردن زۆر سانا ده‌بیت و زه‌مینه‌ی گرێ دانه‌وه‌ی کوردستانیش به به‌غداوه خۆشتر ده‌کات .ئه‌گه‌ر بریاری هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان له پێش راپه‌رین دا هه‌له‌یه‌کی گهورهوکوشندهو گورزیکی گه‌وره‌بوبێت له بزووتنه‌وه‌ی رادیکال و چه‌پ و نوێخوازی خه‌لکی کوردستان و ئۆبالێکی مێژوویی گهورهبوبیت له ئه‌ستۆی ههلسورینهران و ئه‌نجامده‌رانی پرۆسه‌ی ههلوهشانهوهکه و چه‌ندین جاریش لهکۆروسیمینارو جه‌له‌سه‌ی ناره‌سمی دا باسی لیوهکرابیت و رههخنهلهخۆ گیرابیت وپه‌نجه‌ی په‌شیوانی بۆگهزرابیت ئه‌ی داخۆ مجازه‌فه‌یه‌کی گه‌وره‌تر، هه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌ترو مێژوویی تر وچارهنووسسازتری وه‌ک لاوازکردن و لیکههلوهشانهوهو پاشهلشهکردنی یه‌کیتی نیشتمانی کوردسان باج و به‌رپرسیارییه‌تییه‌که‌ی مه‌زنترو قورستر‌و مێژوویی تر نابێت ؟؟. پرۆسه‌ی لێکترازانی یه‌کیتی وه‌ک ( کارثه المحدقه ) وه‌ک کاره‌ساتیکی نه‌خوازراو به‌لام چاوه‌روانکراو که خه‌ریکه وورده وورده سه‌رهه‌لده‌دات ره‌نگه پرۆسه‌ی چاوه‌روانکراوی هه‌لبژاردن به‌شیوه‌یه‌کی کاتی دوایخستبێ به‌لام ئهودواخستنه نابیته ئاماژه‌یه‌ک بۆ روونه‌دانی کاره‌ساته‌که .
لێره‌وه‌و پاش ئهولیکدانهوانهو ههلسهندگاندنهی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی یه‌کیتی ئاماژه‌یان پێکرا ئهوهدهخوازیت له‌ته‌واوی ئه‌ندامان و دۆستان لایه‌نگرانی یه‌کیتی هه‌رچی زیاتر‌و ووردبینانه‌تر له‌چاره‌نووسی یه‌کیتی بڕوانن و پێش ههربریاروههنگاویک له‌بیری پاشه‌رۆژی سیاسی یه‌کیتی و به‌رپرسیارانه‌تر مامه‌له له‌گه‌ل چاره‌نووسی یه‌کیتیدا بکرێ .
زۆرجاران له راگهیاندنهکانهوهو له زاری ئه‌وکه‌سانه‌وه که ده‌ستیان له‌پۆسته‌کانیان کیشاوه‌ته‌وه و بانگه‌شه‌ی چاکسازی ده‌که‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیتی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ئه‌ووترێ ؛ ( ئێمه یه‌کیتی راسته‌قینه‌ین ، ئیمه یه‌کریزی ده‌پارێزین .. ) ئه‌گه‌ر دوور له سۆز یان پشتگیری و داکۆکی کردنی ره‌ها له‌ته‌واوی بۆچوونه‌کانی ده‌سته‌و گروهێک ووردبینهوهو بپرسین : چۆن چۆنی لاوازبوونی یه‌کیتی له ناوه‌ندی بریار له هه‌لبژاردن له ته‌رازووی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل پارتی یه‌کسان ده‌بێت به به‌هێزی و یه‌کڕیزی یه‌کیتی ؟!!.ئه‌گه‌ر کاندیدکردن و هه‌لبژاردنی هه‌ر ههڤالیک بۆ پۆسته‌کانی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی ودواتر بۆ مه‌کته‌بی سیاسی به بریارو به‌زۆرینه ده‌نگی به‌شداربووانی کۆنگره بووبی ..ئه‌دی ئه‌وه چۆنه به‌بێ جاوهرێ کردنی کۆنگره‌و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ده‌نگی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌نگیان بۆدابیتن سه‌ربه‌خۆ بریاری ده‌ست کیشانه‌وه له پۆسته‌کانیان ده‌ده‌ن و سنووری ئه‌رک و ده‌سه‌لات و مافه‌کانی ئه‌ندامیه‌تی دهبهزینریت .ئه‌دی متمانه‌و جاره‌نووسی ئه‌و هه‌زاران هه‌ڤاله‌ی به‌شداربووی کۆنگره له‌کوێی ئه‌و هاوکێشانه‌دا ده‌بیت .
ره‌نگه زۆرجاران وا ههلکهوتبێت که مه‌زاجی شه‌خسی یان تێروانینی تایبه‌تی که‌سایه‌تییه‌ک بۆ سیاسه‌ت ته‌نانه‌ت زۆرجاران بۆ چۆن گوزه‌راندنی ئه‌و فه‌تره زه‌مه‌نییه‌ی که له ژیانیدا ماوه به‌تایبه‌ت لای ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌سالانێک خه‌ریکی سیاسه‌ت بوبێتن نه‌خوازه‌لا خه‌باتی سه‌ختی پیشمه‌رگایه‌تی و سالانیک له فه‌زای گه‌رم وگوری خانه‌واده‌یی بێبه‌ری بوبێتن و دابرابیتن . ئیستا ره‌نگه دیدگایه‌کی دیکه‌و تهواوجیاوازیان هه‌بێت بۆ سیاسه‌ت وسه‌رجه‌م دیارده‌کانی دیکه‌ی ژیان تائیره زۆر ئاساییه‌و دیارده‌یه‌کی سروشتی ومافێکی سه‌ره‌تایی هه‌رتاکێکی کۆمه‌ڵه. ( جاریکیان لهکۆریکی ئاسایدا دانیشتبووین یه‌کیک له‌که‌سایه‌تییه سیاسیه ناسراوه‌کانی کورد رووی ده‌می کرده ئه‌وانه‌ی که‌له‌خۆی گه‌نج ترێ بوون و ووتی ؛ له‌راستیا ئیمه‌مانان تێربووین له‌سیاسه‌ت هه‌مووشتێکمان تاقیکرده‌وه ، پله‌وپایه‌و پۆستی جۆراوجۆری حزبی و حکومی هه‌ق وایه ئیدی ئیسراحه‌ت بکه‌ین و بواری که‌سانی گه‌نج و خوێن گه‌رم بده‌ین بێنه مه‌یدانی سیاسه‌ت و حزبایه‌تی .) ره‌نگه ئه‌وه دیدگای زۆریک لهسهرکردهسیاسییه مانووهکان بیت به‌لام هه‌له له‌وه‌دایه ئه‌و دیدگایه ( تعمیم ) بکریت ده‌سته‌وگروپ و تاقمه گه‌نجه‌کان و که‌سانیکیش که له‌هه‌ره‌تی هیمه‌ت و ئه‌نه‌رژی خۆیان دا بن و بێهیوابوبیتن له‌سیاسه‌ت وحزبایه‌تی !! .
ئیستا و لهرۆژانهدا زۆر باس له لێژنه‌ی نه‌زاهه ئه‌کرێت و داوای ئاشکراکردنی سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسان و خاوه‌ن پۆسته حزبی و حکومییه‌کان ئه‌کریت که به‌رای من داوایه‌کی زۆر مه‌نتقی و گونجاوو دیموکراسیانه‌و هاوچه‌رخانه‌یه هه‌ربۆیه من له‌گه‌ل ئهوهدامه که‌که‌سی لێ نه‌بوێرێت هه‌موو ئه‌وبه‌رپرسانه‌ی که زۆرنائاسایی دهولهمهندبوونهو سهروحسابی خۆیان نازانن بانگ بکرینه به‌رده‌م لیژنه‌ی نه‌زاهه‌و به‌دیارچاوی مێدیاکانه‌وه ههموومال و مولکیان بخریتهروو.( ئه‌من کهئهوقسانهدهکهم ئه‌گه‌ر بانگهێشتی به‌رده‌م لیژنه‌ی نه‌زاهه بکریم مال و مولکم به نێگه‌تیڤ ( ناقص ) ده‌رده‌چی و ئه‌بیت بۆم ته‌واوبکه‌ن . ههلبهته نه‌ک ته‌نها مه‌به‌ستم خۆم بیت به‌لکو زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری کادرو پیشمه‌گه دێرینه‌کان حاڵیان حالی من و هاوخهباتهکانمانه ). لیره‌وه ئه‌مه‌ویت که بلیم؛ هه‌ق وایه لیژنه‌ی نه‌زاهه لیپرسینه‌وه له‌گه‌ل ئهوکادرو ئه‌ندامانه‌ش بکات که دوای ناکۆکییه‌کان یان پێشتریش وازیان لهپۆسهکانیان هێناوه وچونکه که‌سانی واهه‌بوون پۆستی زۆربالایان هه‌بووه و ئیستا وازیان هیناوه‌و خه‌ریکی کاسپی و بازرگانین به‌لام ته‌واوی سه‌رمایه‌که‌یان له‌سیاسه‌ت و حزبایه‌تی کهلهکهکردووه!! هه‌یه پۆستی ئیداری زۆر بالای هه‌بووه به‌لام ئیستا دانیشتووه خۆناکری وازیلێبهێنرێ و ره‌ها بکریت جونکه ئه‌وه‌ی دوینیش سیاسه‌تی کردبیت لهناوههمان بارودۆخ و سیسته‌م و ژینگه‌دا مامه‌له‌ی کردووه بگرهخراپتریش .لیرهوهو پاش ئهوقسهباسانه هه‌رچی زیاتروزیاتر هه‌ست به ناسکی و ئالۆزی هه‌ستیاری باررودۆخهکه ئه‌کریت و زه‌رووره‌تی دانه‌خستنی ده‌رگاکانی دیالۆگ و گفتوگۆکردنی راسته‌وخۆ هه‌رچی زیاتر زه‌مینه‌ی پێکهاتن و سازان و له‌یه‌کتری گه‌یشتن لهباروگونجاوهو ئیستاش کات له‌به‌رده‌ست داماون جهسهرهسهرهکییهکان زۆر له‌یه‌کدی دوونهکهوتوونهتهوه ئه‌کریت هه‌ردوولا به‌ووردی لهخالههاوبهش و جیاوازاکان ووردببنهوهو کارکرده چاوه‌روانکراوه‌کانی رووداو‌و سه‌ره‌نجامه نیگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤه‌کان لێکبدرێنه‌وه. ئه‌گه‌ر لایه‌ک ئاماده‌ی دیالۆگ بیت و له‌جیاتی هه‌نگاویک چه‌ند هه‌نگاوێک هاتبیته پێشه‌وه ئه‌وا نهگونجاوو ناشایسته ده‌بێت لایه‌که‌ی دیکه بێ وه‌لام بمێنێته‌وه.
STOCKHOLM den 1 april 2009 – maroofsalah@hotmail. Com