
سه‌لمانی فارسی و به‌رجه‌سته‌کردنی پانتایی ……
سه‌لمانی فارسی و به‌رجه‌سته‌کردنی پانتایی ئه‌و خوێنه‌ی له ئه‌نفالدا رژا
(هه‌وڵێک بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و تێکسته‌ی ئه‌نفالی
له یاده‌وه‌رییه‌وه کرده حه‌قیقه‌ت یان به‌پێچه‌وانه‌وه!؟)
نووسینی: حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش/ سویددوای خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی "ماجه‌راکانی سه‌لمانی فارسی" که یه‌کێکه له ڕۆمانه‌کانی "یوسف عیزه‌دین"ی هاوڕێم، هه‌ستمکرد له ئاست دهقێکدام ناتوانرێت هه‌روا به‌ئاسانی به‌سه‌ریدا گوزه‌ر بکرێت یان پۆلێنبکرێت، به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌قلیدی و میتۆدیی و گشتگیر.. مه‌گه‌ر ئاوا بتوانین ده‌رگای ئاخافتن له‌باره‌یه‌وه واڵا بکه‌ین و ئاسته‌مه به‌چه‌ند دێڕێک قسه له‌سه‌ر ئه‌م رۆمانه بکرێت و کۆی کاره‌کته‌رو رووداو کاره‌ساته‌کانی شیتاڵ بکرێن و خوێندنه‌وه‌یه‌کی قووڵی بۆ بکه‌ین !؟. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه ته‌واو ئه‌و قسه‌یه‌ی پێچه‌وانه کردۆته‌وه که ده‌ڵێت:" رۆمان ئه‌و مهسافانه ده‌نووسێته‌وه که مێژوو فه‌رامۆشیان ده‌کات"… ئه‌م رۆمانه نه‌ک هه‌ر ئه‌و مهسافانهی نووسیوه‌ته‌وه بگره ده‌ستکاری مێژوویشی کردووه‌و ویستوویه‌تی له‌ودیو مێژووه‌وه جارێکی تر و به‌شێواز و قه‌واره‌و شکڵێکی تر بێته‌وه ناو مێژوو، ئه‌م رۆمانه وامان لێده‌کات که‌پێمان وابێت و بڵێین "ره‌نگه مێژووی حه‌قیقیی ئه‌نفال ئه‌وه نه‌بێت کهگوێ بیستی بووین و یان خۆمان به‌ڕاستی له‌گه‌ڵیدا ژیاوین و به‌سه‌رهاتی کوژراو و زامدار و راگوێزراوه‌کانی به‌شێک بووه لهحیکایهتهکانی هه‌ریه‌کێکمان!؟" چونکه ئێمه لێره‌وه له‌نێو ئه‌م رۆمانه‌وه په‌نهان و نهێنییه‌کان و دیوه شاره‌واکانی هه‌موو ئه‌نفالکردن و قه‌تڵوعامه‌کانی کورد ده‌بینییه‌وه، مێژوویه‌ک له‌خوێن ده‌بینینه‌وه، خوێنی هه‌زاران مرۆڤی بێ‌تاوان، خوێنی میلله‌تێک که‌هه‌ر ده‌ڵێی شتێکی په‌نهان و شاراوه که‌وتۆته پشت ئه‌و هه‌موو کوشتن و له‌ناو بردنهیهوه، ئه‌م رۆمانه وامان لێده‌کات جارێکی تر به‌هه‌موو تهسهووراتێکی پێشینه‌ی خۆماندا بچینه‌وه ده‌رحه‌ق به‌ئه‌نفال و سه‌رجه‌م کاره‌ساته‌کانی کورد جارێکی تر و به‌چه‌شنێکی تر تێ ههڵبچینهوه. نووسه‌ر له چوارچێوه‌ی خه‌یاڵ و خه‌ون و وشه‌و په‌ره‌گراف و پارادۆکس و ته‌کنیکه‌کانی هونه‌ری رۆمان نووسین و بگره‌و به‌رده‌کانی ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی که‌نووسینی تێدا دیته بوون، توانیوێتی مێژوویه‌ک به هه‌موو کاره‌کته‌رو رووداو کاره‌ساته‌کانییه‌وه ئاوه‌ژوو بکاته‌وه‌و بۆ خۆی مێژوویه‌کی تر بخوڵقینێت و سه‌رجه‌می مێژوویش بخاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌و ره‌گ و ڕیشه‌ی کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ مێژوویه‌کی دوورتر‌و ده‌مامکه‌کانی مێژوویه‌ک توڕههڵداو په‌نجه بخاته سه‌ر قووڵیی ئه‌و زامانه‌ی که تا کورد هه‌بێت خوێنیان لێده‌چۆڕێت و ئینسانه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ بنه‌مای راسته‌قینه‌ی خۆیان و راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له ژێر چین و توێژه‌کانی ئه‌م رۆمانه‌دا گوێمان له هاوارو قیژه‌و نرکه‌و ناڵه‌ی کوژراوان ده‌بێت و چاومان له کوشتن و بڕین و ئه‌تککردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌شمه‌ینه‌ت ده‌بێت و له دڵی ئه‌و مێژوووه‌دا ڕه‌نگه‌کانی ئه‌نفال به‌چه‌شن و شێوه‌ی تر باوه‌شمان پێدا ده‌که‌ن و راپێچی هه‌موو ئه‌و ساتانه‌مان ده‌که‌ن که‌بریاری به‌کۆمه‌ڵ کوشتن و له ناوبردن و له‌خاچدانی مه‌خلوقێک که ناوی کورده ده‌درێت!؟. هه‌موو ئه‌مه بڕیاری مێژوویه‌کی تفت و تاڵ و ناشرینه که‌هه‌رده‌م یادکردنه‌وه مه‌راسیم ئامێزه‌کانی بۆته هه‌وڵێک بۆ سڕینه‌وه‌و له‌ناوبردنی ئه‌و کاره‌ساته‌ی که‌هیچی که‌متر نییه لههۆڵۆكۆستی جوله‌که‌کان و به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر جار له‌ناو گوتاره‌کانی کوردا بۆته که‌ره‌سته‌یه‌کی ئیستیهلاکی له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته بابه‌تی خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ مێژووی کورد و پێداچوونه‌وه‌ی؟!.
به‌ڵام ئه‌م رۆمانه به‌چه‌شنێک کاره‌ساتی ئه‌نفال وه‌ک به‌سه‌رهات و کرده‌یه‌کی مێژوویی ته‌وزیف ده‌کات، که‌دووره له‌هه‌موو باس و خواس و گێڕانه‌وه ته‌قلیدییه‌کانی ئه‌نفال و بۆنه‌و مه‌راسیم و گوتاره باوه‌کانی، ئیدی لێره‌وه له‌ناو ئه‌م رۆمانه‌وه ئه‌نفال ده‌بێته ئه‌و کاره‌ساته‌ی کهلهبهسهرهاتی سه‌لمان و هاوشێوه‌کانییه‌وه لامان به‌رجه‌سته ده‌بێت و ده‌که‌وینه گومان و پرسیارکردن سه‌باره‌ت به‌مێژوویه‌کی خوێناوی که‌هه‌میشه کورد ده‌بێت له‌گه‌ڵ ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌یدا بژی، بە هەرحاڵ من لەم خوێندنه‌وه‌یه‌دا یان له‌م خستنه پێش چاوه‌دا گشت لایەنە جوانەكانى تری ناو ڕۆمانەكە بە جێدەهێڵم تەنها دەمەوێت به گوازتنه‌وه‌ی چه‌ند په‌ره‌گرافێک له رۆمانه‌که خوێنه‌ر بخه‌مه به‌رامبه‌ر ده‌قێکی ناوازه‌ی واوه که ده‌کرێت به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی که‌من له رۆمانه‌که‌وه ده‌یخوازم خوێنه‌ر ئاشنای ده‌قێکی نائاسایی بکه‌م که هه‌ر یه‌کێک له‌م دێرانه‌ی من ده‌یخه‌مه به‌رده‌م دیده‌ی خوێنه‌ران بۆخۆی هه‌ڵگری مانایه‌کی قووڵه‌و کارکردنێکی ههڵوهشانهوهگهرییه له‌م رۆمانه‌دا و زۆر به وردی ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌کراوه که نه‌هامه‌تی و کوشتن و بڕین و له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بگه‌یه‌نرێته‌وه سه‌رئه‌وه‌ی که ئه‌مه قه‌ده‌رێکی ئیلاههییهو ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورده له خوداوه بهنهفرهتکراوهو هه‌ر کاره‌سات و کوشتن و برینێک ده‌رحه‌قی ده‌کرێت ده‌نگێکی ئاسمانیی و غه‌یبیی و خودایی له پشته‌وه‌یه، له لایه‌که‌وه جوانی ئه‌م رۆمانه له‌وه‌دا ده‌بینم رۆحێکی یاخی له پشتی نووسینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه‌وه راوه‌ستاوه و ده‌ستکاری هه‌موو بنه‌ماکان ده‌کات، بنه‌مای کۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌و ئایین و کو‌لتوور و مێژوو و تێڕوانین و ته‌واوی ئه‌و بنه‌مایانه و شتگه‌له‌کانی تربهچهشنێک گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت که خوێنه‌ر تووشی ڕارایی و گومان ده‌که‌ن له به‌رده‌م ده‌رکه‌وتنی ڕووی دووه‌م و ئه‌ودیوی بنه‌ماو کاره‌کته‌رو پارادۆکس و روداو‌و و به‌سه‌رهاته‌کان.ئه‌م رۆمانه رۆمانێکی فره ده‌نگ و پڕ که‌سایه‌تی و ماجه‌رایه، به‌ڵام له‌سه‌ر زمانی که‌سایه‌تی ساتیا-وه ده‌که‌وێته روو و هه‌موو گێڕانه‌وه‌کانیش له هه‌وڵی پێشاندان و به‌رجه‌سته‌کردنی دیوی دووه‌می کاره‌سات و کاره‌کته‌رو رووداو‌و بنه‌ما و ره‌چه‌ڵه‌که مێژوویی و ئیلاهییهکانن. ئه‌م رۆمانه رۆمانی بهریوایهکردنی مێژوو و کاره‌ساته‌کانه‌و رووداوه‌کان ملکه‌چی زمانی بهریوائیکردن کراون.راویی توانیوێتی زمانی کاره‌کته‌ره‌کان له زمانێکی گێرانه‌وه‌ی ئه‌بستراکته‌وه بگوازێتهو بۆ زمانی وه‌سف و گوتار و دنیای واتا و کۆده‌کان، به‌ر له‌وه‌ی به‌شێک له‌م رۆمانه بخه‌مه پێش چاوی خوێنه‌ر ده‌ڵێم: (ئه‌م رۆمانه راستهوخۆو ناراسته‌و خۆ کارێکی کردووه ئه‌نفال له رێگای ئه‌م ده‌قه‌وه له یاده‌وه‌ری نه‌وه‌کاندا بمێنێته‌وه چونکه هه‌رگیز سیاسه‌ت نه‌یتوانیوه رووداو و کاره‌ساتێک هێنده‌ی ئه‌ده‌ب نهمربکات. هیوادارم ئه‌م چه‌ند دێره‌ی من وه‌ک خستنه پێش چاوی ئه‌م رۆمانه بخوێنرێته‌وه نه‌ک وه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی رۆمانه‌که).
له "رۆمانی ماجه‌راکانی سه‌لمانی فارسی"- یه‌وه
وه‌ك پاڵه‌وانێكى ئه‌فسووناوى هاته به‌رده‌م سوپاى ئیمانداران و به‌ده‌نگێكى دلێرانه تاهێزى تێدا بوو وه‌ك شێر نه‌ڕاندى:
( ئه‌ى جه‌نگاوه‌رانى حه‌ق و ئیمان، ئه‌ى شه‌هیدانى رێگه‌ى به‌جێ هێنانى فه‌رمانه‌كانى خوداوه‌ند، ئه‌ى به‌چكه شێرانى سه‌رخستنى فه‌زیله‌ت، ئه‌ى سه‌ربازانى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى حه‌قیقه‌ت، ئه‌ى ئه‌وانه‌ى تا دوا دڵۆپه خوێنتان له‌پێناو گه‌یشتنه به‌هه‌شتدا ده‌جه‌نگن، ئه‌ى داكۆكیكاران له‌ئه‌خلاق و عیلم و مه‌عریفه‌ت، بزانن خوداوه‌ند یه‌كه‌مین كارى خۆیمان پێده‌سپێرێت، ئه‌ویش سهربرِین و له‌ناوبردنى قه‌ومێكى كافره، قه‌ومێكى هه‌میشه شه‌ریكى شه‌یتان، قه‌ومێكى دڵرِهق و دزێو، قه‌ومێك لهبهچكه جنۆكه.. ئێمه‌ین ئیماندارانى رێگه‌ى راست، كه‌ئه‌و قه‌ومه له‌ناو ده‌به‌ین و بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌یانبه‌ینه ده‌ره‌وه‌ى میَژوو، ئێمه‌ین پهرستگهكانیان خاپوور ده‌كه‌ین، ماڵ و موڵك و سامانیان زه‌وت ده‌كه‌ین، ئێمه‌ین لهگۆرِى به‌كۆمه‌ڵدا زینده به‌چاڵیان ده‌كه‌ین، ئێمه‌ین كچان و ژنانیان به‌پێى په‌تى لهملهكهتى خۆیانه‌وه تا نێو دارخورماكانى خۆمانیان ده‌هێنین، ئێمه‌ین ئه‌وانه‌ى ده‌چینه نێو مێژووه‌و تازه رانه‌وه‌ستین، لهمرِۆه خوداوه‌ند پێویستى بهئیماندارانێك نییه، ته‌نها زیكرى بكه‌ن، لهمرِۆوه خوداوه‌ند ئیماندارى جه‌نگاوه‌رى ده‌وێت، خوداوه‌ند پێویستى به‌وانه‌یه كهرۆژههڵات و رۆژئاواى دنیاى بۆ فه‌تح ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌وه باش بزانن هه‌ر له‌نه‌وه‌ى ئێمه پیاوێك دروست ده‌بێت رۆژئاوا فه‌تح ده‌كات، هه‌ر له‌نه‌وه‌ى ئێمه یه‌كێكى دى دروست ده‌بێت ده‌گاته چین.. ئه‌ى ئیمانداران له‌پێناو گه‌یاندنى په‌یامى خوداوه‌ند بابه‌ره‌و پێشه‌وه، بێسڵكردنهوهو دوو دڵى هه‌نگاو بنێین، دڵنیا بن هیچ له‌به‌رده‌م ئێمه‌دا خۆى راناگرێت.. ئه‌مه سه‌ره‌تایه، سه‌ره‌تایه‌ك كه‌هیچ كاتێك كۆتایى پێنایه‌ت، تاقیامه‌ت ئێمه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانى شه‌یتاندا ده‌جه‌نگێین، ئیدى جه‌نگ كۆتایى نایه‌ت و هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌ده‌بێت رووبدات قه‌ده‌رمانه، له‌كاتى شكست و به‌زیندا دوو دوودڵ مه‌بن لهرِهحمهتى خوداوه‌ند، دڵنیا بن ئه‌و به‌سه‌دان شێوه ئیمانمان تاقى ده‌كاته‌وه، ئه‌ى ئیمانداران ده‌بێت خاوه‌نى ئیمانێكى پۆڵایین بن تا ئه‌و رۆژه‌ى لهتوخمى ئێمه ئیماندارێكى ووره پۆڵایین، ئیماندارێكى راسته‌قینه، ئیماندارێكى باڵابه‌رزى نوورانى كه‌ناوى ئوسامه‌ى كورِى لادنهو چاوه‌كانى شه‌وقى به‌هه‌شتى لێدهبارێ، په‌یدا ده‌بێت و دنیاى كافران كاوول ده‌كات..
پاش ئه‌وه‌ى سه‌لمان له‌قسه‌كانى بۆوه، ره‌شه‌بایه‌كى وا هه‌ڵیكرد به‌بێ ئه‌وه‌ى ئیمانداران له‌شوێن خۆیان ببزوێن، به‌قودره‌تى قادر كاتێكیان زانى گه‌یشتوونه‌ته خاكى كوردان و له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كانى شارى ینامێلس- دا راوه‌ستاون، بێَسڵمینهوه به‌ره‌و شار هه‌نگاویان ناو زۆر ئاسانتر له‌وه‌ى تهسهووریان ده‌كرد به‌ماوه‌یه‌كى هێجگار كه‌م سه‌رجه‌م شاریان گرِ تێبه‌ردا و گشت نێرینه‌كانیان ده‌سته ده‌سته فرِێدایه نیَو ئه‌و چاڵه قووڵانه‌ى كه‌ده‌بوو به‌ده‌ستى خۆیان بۆخۆیان ههڵیبكهنن، سه‌رجه‌م كیژۆڵه پاكیزهكانیشیان هێنایه به‌رده‌ست سه‌لمانى سه‌ركرده‌یان تا بۆخۆى كامهیانى پێ باشه سواری بێت و ئه‌وانى تریش بۆ ئه‌وان جێ بهێڵێت.. سه‌لمان حه‌وت كیژۆڵه‌ى چاوشینى پرچ زه‌ردى منداڵكارى بۆخۆى هێشته‌وه‌و ئه‌وانى تر‌ى بۆ ئه‌وان جێ هێشت و پاش شوكر و سه‌ناى خوداوه‌ند، یه‌كه‌مین كیژۆڵه‌ى كوننهكراویان بۆ سه‌لمان برده ژووره‌وه‌و كاتێك كیژۆڵهكه له‌وه حاڵى بوو سه‌لمان بهرِهگهز له‌خۆیانه، تفێكى خه‌ستى كرده نێو چاوانى و تاپێى كرا زریكاندى و گوتى:
( تۆ خائین و خۆفرۆشیت.. تۆ ناپیاو نامه‌ردیت..).لێره‌دا من چیتر له‌م رۆمانه ناخه‌مه پێشچاو و هیچی تر ناڵێم، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێم:( ماجه‌راکانی سه‌لمانی فارسی رۆمانی به‌رجه‌سته‌کردنی پانتایی ئه‌و خوێنه‌یه که له‌ئه‌نفالدا رژا، سه‌رباری هه‌موو ماڵویرانییهکانی تری کورد. ئیتر ئه‌م رۆمانه شوێنجێگه‌ی مانه‌وه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفاله وه‌ک یاده‌وه‌رییه‌کی حه‌قیقه‌ت ئامێز یان وه‌ک حه‌قیقه‌تێکی یاده‌وه‌ری ئامێز یان وه‌ک زۆر شتی تر که‌ڕه‌نگه خوێندنه‌وه جیاوازه‌کان وه‌ده‌ری بخه‌ن و بیدۆزنه‌وه،
هیواداریشم غه‌درم له‌م ده‌قه ناوازه‌یه نه‌کردبێت و توانیبێتم کارێک بکه‌م خوێنه‌ر به‌دوایدا بگه‌رێت و عه‌وداڵی بێت و بیخوێنێته‌وه‌و رهخنهگرهکانیشمان چاویلکه‌کانیان لاده‌ن و جوانییه‌کانی ئه‌م ده‌قه ببینن و بیخوێننه‌وه).
**** **** *****ئه‌م بابه‌ته له ژماره ( 629) ی پاشکۆی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری روژنامه‌ی کوردستانی نوێ دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.