پارتی ئاماده‌نییه نیوه‌ی پۆسته باڵاكانی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌شبكات
به‌هۆی لیستی نه‌وشیروان مسته‌فاوه:
پارتی ئاماده‌نییه نیوه‌ی پۆسته باڵاكانی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌شبكات
ئا: ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی"سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌نگۆ ئاماژه‌ی ئه‌وه به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان له‌واده‌ی یاسایی خۆیدا له‌رۆژی 19-5-2009 ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌به‌رپرسیی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كوردستان وسه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان به‌جیا ئه‌وه‌یان راگه‌یاند: هیچ پاساوێك نییه بۆ دواخستنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و به‌مه‌به‌ستی زه‌مینه‌سازیی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه چه‌ندین لیستیی جیاواز له‌خۆئاماده‌كردندان. پێده‌چێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن بێت ده‌نگی نوێی جیددی له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتی ویه‌كێتی بهێنێته نێو هاوكێشه سیاسییه‌كه‌وه به‌هۆی به‌شدارییكردن له‌پێكهێنانی پارله‌ماندا. لیستی كۆمپانیای وشه كه‌نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات یه‌كێك له‌و لیستانه‌یه پێشبینی ده‌كرێت به‌جیا به‌شداریی له‌و هه‌ڵبژاردنانه بكات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی له‌سه‌ر یه‌كێتیی دروستكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بووه‌ته مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی ودڵخۆشیی پارتی. هه‌ندێك له‌چاودێران وا بڕواده‌كه‌ن ئه‌م لیسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێته هۆی سه‌ره‌تایه‌كی نوێی كێبڕكێ وململانێی سیاسیی ودیموكراسیی له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ره‌نگه له‌داهاتووشدا گۆڕانكارییش له‌رێككه‌وتن وته‌وافقاتی پارتی و یه‌كێتییدا دروستبكات، چونكه پارتییه‌كان ئاماده‌نین نیوه‌ی پۆسته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه‌كدا به‌شبكه‌ن كه‌نیوه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ی جارانه له‌رووی نفوزی جه‌ماوه‌رییه‌وه. چونكه ئه‌م لیسته تایبه‌ت ونوێیه‌ی كۆمپانای وشه، هه‌روه‌ك "عومه‌ری سه‌ید عه‌لی" گوزارشتی لێكردووه "لیستی جیاوازیش مانای كه‌رتبوونی بنكه‌ی حیزبی و جه‌ماوه‌ریی (ی.ن.ك)ه". هه‌رچه‌نده مام جه‌لال وخودی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی له‌هه‌وڵدابوون بۆ رێگریی و له‌مپه‌ردانان له‌لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان، به‌ڵام پێناچێت مام جه‌لال ومه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی توانیبیان به‌سه‌ر ویسته‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیای وشه‌دا سه‌ربكه‌ون. ئه‌گه‌رچی مام جه‌لال ده‌یه‌وێ خۆی وا نیشان بدات كه‌بێلایه‌نه به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو ده‌سته‌كانی نێو پارته‌كه‌ی، هه‌روه‌ك له‌م دواییانه‌دا له‌كاتی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی چوار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه به‌كه‌ناڵی "ئه‌لجه‌زیره"ی وت "مام جه‌لال له‌سه‌رووی هه‌موو ره‌وته‌كانه، مام جه‌لال له‌گه‌ڵ هه‌موویاندایه. من هه‌میشه رامگه‌یاندووه من له‌خزمه‌تی هه‌موواندام و بۆ هه‌مووانم. هه‌وڵده‌ده‌م په‌یوه‌ندییه كه‌سییه‌كانم له‌گه‌ڵ هه‌مووان باش بێت، به‌وانه‌ی به‌رپرسیارێتییان هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیشدان". به‌ڵام له‌واقیعدا ئه‌م لیسته‌ی نه‌وشیروان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌ربڕینه نیشان ده‌ده‌ن، هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و قۆناغه ده‌ستپێده‌كات كه‌چیتر كاریزمای مام جه‌لال ناتوانێ هه‌موو په‌رش وبڵاوییه‌كان به‌ئاسانیی گردبكاته‌وه، چونكه ئه‌م لیسته له‌یه‌كێك له‌ماناكانیشیدا ململانێ وكێبڕكێكردنه له‌گه‌ڵ لیستی یه‌كێتیی به‌رێبه‌ریی مام جه‌لال. له‌باره‌ی ئه‌وه‌شی تاوه‌كو چه‌نده ئه‌م لیسته نوێیه ده‌توانێت ده‌نگێكی زۆری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان مسۆگه‌ر بكات وبتوانێت كێبڕكێ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كیی بكات، جیا له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی شه‌قام وجه‌ماوه‌ریی پێشوازییه‌كی زۆری هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا رێبه‌رایه‌تی لیسته‌كه به‌و بڕوایه گه‌یشتوون به‌و پێیه‌ی لیسته‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك ده‌موچاوی تازه‌و ته‌كنۆكرات به‌كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی جیددییه‌وه ده‌هێنێته گۆڕه‌پانه‌كه‌وه ده‌توانن زیاد له‌ژماره‌ی پێشبینیكراو ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنن له‌سه‌ر ئاستی كوردستان. به‌ده‌ر له‌وه‌ش خودی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی وسه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له‌هه‌مان ئه‌و بڕوایه‌دان نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتییش به‌ده‌ست نه‌هێنێت ئه‌وه بێگومان یه‌ك له‌سه‌ر سێی نفوز‌و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئێستای یه‌كێتیی به‌دڵ وبه‌گیان له‌گه‌ڵ ئه‌ودان وبه‌تامه‌زرۆییه‌وه ده‌نگی ده‌ده‌نێ. ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان پێیوایه لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی نێو ریزه‌كانی یه‌كێتیش نه‌هێنێت، به‌شێكی بچووكیشی ببات ئه‌وه له‌یه‌كێك له‌ماناكانیدا جۆرێك له‌لاوازبوونی یه‌كێتییه له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی تری كوردستان به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان. هه‌ر له‌م روانگه‌وه "عومه‌ری سه‌ید عه‌لی" وێڕای پێشكه‌شكردنی وازنامه به‌پارته‌كه‌ی، داوا ده‌كات هه‌تا ده‌كرێت به‌دایه‌لۆگ وگفتوگۆ ره‌وشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت وكه‌س بیر له‌لیستی تر نه‌كاته‌وه، كاتێك بیر له‌لیستی جیا بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بۆ دواجار گفتوگۆ‌و ئاسۆی لێكتێگه‌یشتن وپێكه‌وه‌یی به‌بنبه‌ست گه‌یشت وره‌وشه‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه. به‌ڵام "فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد"ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی وبه‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان، به‌پێچه‌وانه‌وه بیر ده‌كاته‌وه‌و پێیوایه هه‌موو رێگاكانی گفتوگۆ ودایه‌لۆگ به‌تاقیكردنه‌وه سه‌لمێنرا شكستیان خوارد. بۆیه ئه‌سه‌سه‌رد رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێت چاوه‌ڕوانی دوو یه‌كێتیی نیشتمانیی بین له‌مه‌ودوا. هه‌رواش سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی كۆمپانیای وشه روونی ده‌كاته‌وه:نه‌وشیروان مسته‌فا مكوڕه له‌دابه‌زینی كۆمپانیای وشه به‌لیستێكی سه‌ربه‌خۆوجیاواز وپێیوایه ئه‌مه دروستترین رێگه‌یه به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا. سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆمپانیا وشه پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات:ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانن ده‌نگێكی له‌رادده به‌ده‌رو چاوه‌ڕواننه‌كراو مسۆگه‌ر بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی ئه‌م لیسته نوێیه ده‌بێته ئومێدێكی گه‌وره‌و گه‌ش بۆ جه‌ماوه‌ری ناڕازیی پارته‌كانی تری گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان. هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرێت به‌شێك له‌جه‌ماوه‌ره تۆراو وناڕازییه‌كه‌ی پارتیش وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤێك ده‌نگی خۆیان بده‌نه لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی "جه‌وهه‌ر نامیق سالم" سكرتێری پێشووتری پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوه به‌لیستی تایبه‌تی خۆی دابه‌زێت وپاشان بچێته هاوپه‌یمانێتییه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا ولیسته‌كه‌یدا. جه‌وهه‌ر نامیق خۆیشی پێی باشه له‌گه‌ڵ لیستی نه‌وشیروان مسته‌فادا بێت به‌حوكمی ئه‌وه‌ی یه‌ك لیستی نوێی ناڕازیی به‌هێز دروستبكه‌ن نه‌ك چه‌ند لیستێكی بچووكی لاواز كه‌نه‌توانێت كاریگه‌ریی زۆری هه‌بێ له‌دۆخه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌ندێك به‌دواداچوونی رۆژنامه‌وانیی كه‌له‌هه‌ندێك رۆژنامه‌و پێگه‌ی ئینته‌رنێتدا بڵاوكراونه‌ته‌وه لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنێكی زیاد له‌وه‌ی لێده‌كرێت ئێستا پێشبینیی ده‌كه‌ین، به‌پێی هه‌ندێك داتا‌و راپرسیی كه‌له‌لایه‌ن به‌شێك له‌رۆژنامه‌كانی كوردستانه‌وه ئه‌نجامدراوه رێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆر له‌خه‌ڵكی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان ئاماده‌ن ده‌نگ بده‌نه لیسته‌كه‌ی كۆمپانیای وشه. جیا له‌وه‌ش زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌نجان پێكهاتوون به‌و پێیه‌ی لیسته‌كه لیستێكه گه‌نج رۆڵی هه‌یه تیایدا‌و كار بۆ دۆزی لاوان ده‌كات، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئه‌م لیسته ده‌ركه‌وتووه له‌نێو خه‌ڵكی خوێنده‌وارو ئاگاداردا كاریگه‌رترو به‌هێزتره له‌چاو جه‌ماوه‌ری نه‌خوێنده‌وارو ناهۆشیار له‌تێكڕای كوردستاندا. به‌پێی راپرسی وبه‌دواداچوونێكی رۆژنامه‌وانیی گۆڤاری "نێوه‌ند" بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی یه‌كێكه له‌به‌هێزترین لیسته‌كان. به‌پێی ئه‌و راپرسییه‌ی ئێمه له‌رێگه‌ی دابه‌شكردنی هه‌زار "1000" فۆرمه‌وه كه‌ته‌نیا له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی ئه‌نجاممانداوه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه به‌دیار كه‌وتووه لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كێك له‌به‌هێزترین لیسته‌كانه، به‌تایبه‌ت له‌نێوان خوێندكاران ولاواندا. ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه ده‌رچووه.
*ئایا ده‌نگ به‌كام له‌م لیستانه ده‌ده‌یت له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستاندا له‌رۆژی 19-5 "لیستی یه‌كگرتووی پارتی ویه‌كێتی، لیستی چوار حیزبه‌كه، لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا، ده‌نگ ناده‌م"؟.
– ئه‌نجام "لیستی یه‌كگرتووی پارتی ویه‌كێتی 25%، لیستی چوار حیزبه‌كه 17%، لیستی سه‌ربه‌خۆی نه‌وشیروان مسته‌فا 28%، رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگ ناده‌ن 30%".
*له‌نێو توێژی لاوان وخوێندكارانی زانكۆ وپه‌یمانگاكانی شاری سلێمانی رێژه‌ی لیسته‌كان به‌مجۆره بووه:
-"لیستی یه‌كگرتووی پارتی ویه‌كێتی 24%، لیستی چوار حیزبه‌كه 20%، لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا 56%".
*له‌نێو ژنانی فه‌رمانبه‌رو خوێنده‌وارو مامۆستا رێژه‌ی لیسته‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ده‌نگیان پێدراوه:
– "لیستی یه‌كگرتووی پارتی ویه‌كێتی 39%، لیستی چوار حیزبه‌كه 16%، لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا 44%".
*له‌نێو ته‌مه‌ن گه‌وره‌و نه‌خوێنده‌وارو خه‌ڵكانی ئاسایی شاری سلێمانی رێژه‌ی لیسته‌كان به‌مشێوه‌یه بووه:
– "لیستی یه‌كگرتووی پارتی ویه‌كێتی 67%، لیستی چوار حیزبه‌كه 9%، لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا 24%".
*له‌نێو توێژی ئه‌كادیمییه‌كانی وه‌ك مامۆستای زانكۆ وپه‌یمانگاكان وپارێزه‌رو ئه‌ندازیاراندا به‌مشێوه بووه:
– "لیستی یه‌كگرتووی پارتی ویه‌كێتی 27%، لیستی چوار حیزبه‌كه 8%، لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا 65%".
پێویسته ئه‌وه بووترێت ئه‌م راپرسییه به‌شێوه‌یه‌كی ستاندار له‌نێو كۆی چین وتوێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێو سه‌نته‌ری شاری سلێمانیدا ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی هه‌ر به‌شداربوویه‌كدا ته‌نیا ته‌مه‌ن وره‌گه‌زو پیشه‌و ئاستی خوێندن وگوزه‌ران وشوێنی نیشته‌جێبوون به‌هه‌ند وه‌رگیراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی به‌شداربوو به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی میسداقییه‌تی زیاتری كاره‌كانی راپرسیی وداتاكه. \
Shamzini79@hotmail.com