کاری ڕاسته‌وخۆ…..به‌شی دووه‌م…و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
کاری ڕاسته‌وخۆ* (Direct Action)
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی دووهمستایشی تاك
له ڕوانگه‌ی کاری ڕاسته‌خۆوه، ئازادی توێژه‌کانی خه‌ڵك که تا ئه‌م ساته خوویان به تێروانینه سه‌پێنراوه‌کانه‌وه گرتووه، ته‌نیا له ڕێگه‌ی سه‌رله‌نوێ بیرکردنه‌وه و هوشیاربوونه‌وه‌وه له توانادا هه‌یه. کاری راسته‌وخۆ، بانگه‌وازێکه بۆ هه‌مووان، که ڕۆڵی خۆیان له‌م هه‌وڵه گشتییه‌دا بگێڕن؛ کاری راسته‌وخۆ له تاك ده‌خوازێت که چیتر هیچ له‌باردانه‌بوو نه‌بێت، چیتر له سه‌روو یا ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ ڕزگارگه‌ر نه‌گه‌ڕێت. تاك ده‌بێت له‌سه‌ر پێیه‌کانی خۆی بوه‌ستێت و چیتر ملکه‌چانه بۆ پێداویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگه خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات. کاری ڕاسته‌وخۆ ڕاگه‌یاندنی کۆتایی په‌ڕجووه‌کانه (چ ئاسمانی و چ ده‌وڵه‌تی) و پاش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی گشت ئه‌و هیوایانه‌ی که پشت به چاره‌نوویس ده‌به‌ستن ( با چاره‌نوویسی هه‌رکه‌سێكش بێت) مژده‌ی ئه‌م بنچینه‌یه ده‌دات: ڕزگاری ئێمه له ده‌ستی خۆماندایه!
زۆر که‌س، سه‌ره‌ڕای جیاوازبوونی باوه‌ڕی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و خوونهریتیان، په‌یان به توانای له ڕاده‌به‌ده‌ری کاری ڕاسته‌وخۆ بردووه و به‌م بنچینه به‌سوود و ڕووراسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌یوه‌ست بوون.
کۆیفهر «Keufer» له ساڵی 1902دا له‌مه‌ڕ هه‌لومه‌رجی گوماناوی یه‌کێتی پیشه‌یی شووشهسازانی ئه‌و کات ( که بارودۆخێکی شێواوی هه‌بوو) ئاوا ده‌نووسێت:
جێی سه‌رسوڕمان نییه که ده‌وڵه‌ت سه‌روکاری له‌ته‌ك ئه‌م به‌شانه‌شدا هه‌یه. زۆرێك له هاوڕێیانی ئێمه پێیان وایه خۆتێوه‌ردانی ڕامیاران له کێشمه‌کێشه کۆمه‌ڵایتییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌بێت.به‌ڵام له تێڕوانینی ئـێمه‌وه، کرێکارانێك که به هاوپشتییه‌وه له یه‌کێتییه لکی و پێشه‌ییه‌کان یا له فێدراسیۆنهکاندا خۆیان ڕێکخستووه، زۆر له رامیاران به‌هێزترن و توانا و لێهاتوویی پێویستییان بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی گیروگرفته‌کانی خۆیان له‌ته‌ك خاوه‌نکاران هه‌یه. ئه‌وان پێویستیان به هاوکاری هیچ که‌س نییه. پڕۆلیتاریا، ده‌بێت به‌خۆی به کاروباره‌کانی خۆی رابگات…
ئه‌مه به‌شێك له قسه‌کانی مارسێڵ سیمبات « Marcel Sembat » بوو له پارله‌ماندا:
"کاری ڕاسته‌وخۆ؟ واتای کاری ڕاسته‌وخۆ، ڕێکخراوبوونی کرێکاران له یه‌کێتییه کرێکاری و فیدراسیۆنه‌کان و ڕێکخراوگه‌لی له‌و جۆره‌دا. کرێکاران نایانه‌وێت، له‌بری ئه‌وه‌ی که هه‌موو شتێك به ده‌وڵه‌ت بسپێرن، یا به هیوای ئه‌وه‌ی که جارجاره پارووهنانێكیان بۆ فڕێ بدرێت، بۆ هه‌میشه کڵاوی خۆیان له به‌رامبه‌ر پارله‌مان داگرنه خواره‌وه. ئه‌وان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌یه‌که‌وه بکه‌ن و هێزی خۆیان یه‌ك بخه‌ن.کرێکارانێك که ڕازامه‌ندییان به‌م بنچینه‌یه داوه، ئامێته به کاری ڕاسته‌وخۆ دژ به به‌ڕێوه‌به‌ران ده‌بن و هه‌رکاتێکیش ده‌ستبردن بۆ لایه‌نی یاسایی پێویست بوو، داوا له یاسادانه‌ر ده‌که‌ن و فشاری ده‌خه‌نه سه‌ر تا بێته پرسه‌که‌وه و مل به داخوازییه‌کانی وان بدات.
ئه‌ندامانی یه‌کێتییه‌کان ده‌ڵێن: ئێمه له‌وه تێگه‌یشتووین که ئه‌وه ڕێسا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن که یاسایان چێکردووه. ده‌مانه‌وێت به‌ره‌به‌ره ڕێسای خۆمان چێ بکه‌ین تا ئاسانتر یاساکه‌مان بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و کاری پێ بکرێت. ئایا ده‌بێت که‌سێك به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێرین تاوه‌کو بۆ کارێك که هه‌ر ئێستاکه ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین، چه‌نه‌بازی بکات؟ ئایا ده‌بێت بێ بیانوو هه‌ر چاوه‌ڕێ بین، که ئه‌وان (خاوه‌نکاران) هه‌ر کات پێویستیان بوو بێ دوودڵی داخوازییه‌کانیان به‌سه‌ر یاسادانه‌ردا بسه‌پێنن؛ ئایا له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ده‌بێت ده‌سته‌پاچه دانیشین و ته‌نیا ته‌ماشاکه‌ری ئه‌وان بین؟
ئایا هیچ کات پێویست نه‌بووه، که‌سیك چاودێری یاسادانه‌ر بێت؟ ئایا هیچ کات ناتوانین به‌خۆمان بیر بکه‌ینه‌وه؟ ئایا هیچ کات به‌خراپ له پله‌وپایه‌مان سوود وه‌رناگرین؟ که‌سانێك که له‌م هه‌ڵانه زیانیان پێگه‌یشتووه، بوونه‌ته قوربانی ئه‌م خراپ بهکاربردنانه؛ ئایا باشتر نییه که به‌خۆیان بێنه مه‌یدان و سه‌رنجی هه‌مووان بۆ پرسه‌کان رابکێشن و به‌خۆیان ڕێگه‌چاره بخه‌نه‌ڕوو یا ئه‌گه‌ر بکرێت به‌خۆیان چاکسازی پێویست بکه‌ن؟
پیاوه (آقایانِ) به‌ڕێزه‌کان؛ له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه که ده‌ڵێم نیازخراپییهك له پشت نادروست نیشاندانی هه‌ڵگرانی بیروباوه‌ڕی کاری ڕاسته‌وخۆ خۆی مه‌لاس داوه: له بیرتان نه‌چێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌بێ پرسی نوێنه‌ره‌کانیان، به‌خۆیان هه‌وڵه‌کانیان به سه‌ره‌نجام بگه‌یێنن، ته‌نیا له‌ڕووی ناچاری و له ڕکههستانهوه که ئاوا ده‌که‌ن…
که‌م نین ئه‌وانه‌ی که بۆ به‌ڕێچوونی کاروباریان پێویستیان به ئێوه هه‌یه. پێویست نییه بۆ خزمه‌تکردن به خه‌ڵك خۆتان له کاروباری کرێکاران تێههڵقورتێنن، که هه‌موو ئاره‌زوویه‌کیان یه‌کخستنی چینهکهیانه له یه‌کێتییه پیشه‌یی و ڕێکخراوه ئابوورییه‌کاندا، تا بتوانن به‌خۆیان سه‌ربه‌خۆ داخوازییه‌کانی خۆیان به‌رنه پیشه‌وه…..
ڤاندهرڤێڵده له بروکسڵ (Brussels-Bruxelles) له «بڵاوکراوه‌ی گه‌ل» دا ده‌نووسێت:
ئه‌وه‌ی که چینی کرێکار بڕیاری خۆی به پوخته‌یی بداته ده‌ست نوێنه‌ره‌کانی له پارله‌مان، تاوه‌کو له‌وێوه و به شێوه‌یه‌ك که پێیان گونجاوه خه‌بات بکه‌ن، ئه‌م شێوه خه‌باته، ته‌نانه‌ت توانای لێسه‌ندنی ئێسقان و پلهگۆشتێکی له سه‌رمایه‌داری نییه.ئه‌مه‌مان چه‌ندین جار وتووه، به‌ڵام هێشتاکه پێویسته دووباره‌ی بکه‌ینه‌وه، ڕاستییه‌کی زۆر له تیۆری کاری راسته‌وخۆدا هه‌یه: چاکسازی (ڕیفۆرم) بنه‌ڕه‌تی، له ڕێگه‌ی نوێنه‌ران (میانجیکاران)ه‌وه نایێته‌دی.
چینی کرێکاری به‌لجیکا (Belgian)، له بیست ساڵی ڕابوردوودا، به‌ڵگه‌یه‌کی زۆری ئازایه‌تی و گیانی شۆڕشگێرانه‌ی له خۆی نیشان داوه، به‌ڵام هه‌نووکه دووچاری نائومێدی و ناده‌ربه‌ستی بووه. له‌وانه‌یه به‌رچاوترین هه‌ڵه‌یه‌ك که ڕوویدابێت، پشتبه‌ستنی بێسوود و له راده‌به‌ده‌ری ئه‌م چینه بێت به چالاکی ڕامیاری، که ده‌بوو که‌متر له هه‌ر پرسێکی تر له‌به‌رچاوی بگیرێت. له بواری یه‌کێتییه پیشه‌ییه‌کاندا که‌مکاری (کاری که‌م) کراوه و کرێکاران به باوبوونی ئه‌م خۆشباوڕییه ترسناکه که سپاردنی کاروباره‌کانه به نوێنه‌رانی پارله‌مان، که له ئاسمانه‌وه گۆشتی سوره‌وکراو ده‌بارێنن، یه‌کێتییه‌کانیان چۆڵکردووه…
له‌به‌ر ئه‌وه، به‌پێی تێروانینی ئه‌و که‌سانه – هه‌روه‌ها خۆشمان-، کاری راسته‌وخۆ، به پێچه‌وانه‌ی لاوازی که‌سێتی و په‌یوه‌ندی مه‌ڕ و شوانی که دیموکراسی به باری هێناوه، هه‌ستکردن به شوناس و گیانی داهێنانی که‌سیی گه‌شه پێده‌دات. کاری راسته‌وخۆ سڕی (لاوازی) جه‌ماوه‌ر له‌نێو ده‌بات و به‌ره‌و هوشیاربوونه‌وه دنه‌ی ده‌دات.
کاری ڕاسته‌وخۆ بڕیارگه‌لی سه‌ربازییانه به‌سه‌ر ژیاری خه‌ڵکدا ناسه‌پێنێت، هه‌وڵ نادات وه‌ك مه‌ڕ سه‌رژمێری بکات – مه‌به‌ست له سهرژمێرکردنه له هه‌ڵبژاردندا و.ف-. ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه! چاویان ده‌کاته‌وه و هه‌ستی باوه‌ڕبه‌خۆبوون و خۆڕاگریی پێده‌به‌خشێت. کاتێك که ده‌ست بۆ ڕێکخرابوون ده‌بات، به‌رهه‌می کاری ڕێکخراوه‌یی زیندوو و به‌ڕچاوه، له‌وێدا زۆربوونی هه‌ژمار ناتوانێت لێهاتوویی و ڕاستی بشارێته‌وه. له‌م ڕێکخستنانه‌دا، که‌سانی داهێنه‌ر و که‌مینه‌کان – که هه‌میشه هۆکاری پێشکه‌وتن بوون و هه‌نووکه‌ش هه‌ن- خامۆش نابن و ده‌توانن به‌بێ سه‌پاندن له ڕێی چالاکی پاگهندهییهوه تێروانینه‌کانی خۆیان بناسێنن، له چالاکی جۆراوجۆردا به‌شداری بکه‌ن و له نێوان خۆیاندا به شیوازی خۆیان کار بکه‌ن.
به‌م پێیه، کاری ڕاسته‌وخۆ، کارکردێکی په‌روه‌رده‌ییانه‌ی بێهاوتای هه‌یه: خه‌ڵکی فێری بیرکردنه‌وه، بڕیاردان و کارکردن ده‌کات. ده‌توانرێت به که‌لچه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بخوێندرێته‌وه؛ کاری ڕاسته‌وخۆ ستایشی تاکه‌که‌س، پاڵنه‌رێك بۆ داهێنانی که‌سیی و ڕێخۆشگهری داهێنانه. ئه‌م ڕۆڵه به‌رجه‌سته و گرنگه‌ی (خود) له کاری راسته‌وخۆدا، هیچ کات له‌ته‌ك هاوکاری ئابووریانه‌ی کرێکاران ناکۆك نییه، چونکه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی هاوبه‌شه بۆ هاوکاری. ئه‌م دووانه له کاری راسته‌وخۆدا، ته‌بان و هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن: گه‌شه و به‌ره‌و لوتکهکشانی سه‌ربه‌خۆیی و چالاکی که‌سیی، ته‌نیا له خاکی به پیتی پێکهاتنی دوولایه‌نه و هاودڵانهدایه که ڕه‌گ داده‌کوتن.
به‌م جۆره، کاری راسته‌وخۆ، مرۆڤی گیرۆده و تێکشکاو له کۆتوبه‌ندی ده‌سته‌مۆیی و لاوازی دیموکراسیزهدهیی ڕزگار ده‌کات. له به‌رامبه‌ردا به‌خۆبوون، خواسته‌ی که‌سیی فێرده‌کات و له‌بری سپاردنی ماف به پارێزه‌ر، فێری ده‌کات که چۆن به‌خۆی ڕاسته‌وخۆ له مافی بڕیاردان سوود وه‌ربگرێت. به‌م کاره، قاوخی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی به‌لاوه ده‌نێت و که‌شێك سه‌رهه‌ڵده‌دات، که وزه‌ی مرۆڤه‌کان، له‌بری به‌فیڕۆدانی له چالاکی زیانبه‌خش و بێسووددا، له کاروباری سوودبه‌خشدا به‌کارببرێت و پێداویستییه‌کانی به‌رده‌وامی گه‌شه‌ی تاك و کۆمه‌ڵگه‌ی پێ دابین بکرێت.
********************************************************************************************
* (Direct Action) كه به واتای كاری ڕاسته‌وخۆ دێت و له فارسی و عه‌ره‌بیشدا هه‌ر وا نووسراوه، به‌ڵام له كوردییه‌كه‌دا كه‌متر ئه‌و واتایه ده‌به‌خشێت، هه‌ڵسورانی ڕاسته‌وخۆ، چالاكی ڕاسته‌خۆ و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ واتابه‌خشتر دێنه به‌گوێ.ساڵی 1994 له‌لایه‌ن گروپی (Fresnes-Antony) (گروپی فیدراسیۆنی ئه‌ناركیستانی فه‌ره‌نسه)ه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه. http://cgecaf.com/mot515.html و ساڵی 1999 له لایه‌ن «Kate Sharpley Library» وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر ئینگلیزی و دواتر له سایتی ئه‌نارکۆ- سه‌ندیکالیزم 101، بڵاوکراوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌ی بڵاوکراوه‌ی ئینگلیزییه‌که‌ی
: http://www.anarchosyndicalism.net/newswire/display_any/200
ژیاننامه و نووسینه‌كانی نووسه‌ر:
http://www.anarchosyndicalism.net/protagonists/pouget.htmسه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانه فارسییه‌كه‌ی : http://cnt-ait.info/rubrique.php3?id_rubrique=114