قه سیده‌ی قه‌سیده…..
قه سیده‌ی قه‌سیده
شیعری: جابر محمد جابر
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه : صلاح جلال* گه‌مارۆ
ده‌ریاچه‌كه‌م شۆڕ بۆته‌وه
وه‌ك ده‌زویه‌ك له ته‌پ و تۆز
لێره‌وه فیشه‌ك تێناپه‌ڕێت
رێگه‌یه‌ك نیه بۆ ناو دڵم …
گه‌مارۆ .*گۆرانیه‌ك
له سیه‌كانمدا پچڕ پچڕ ده‌بێت
ره‌وه ئه‌سپێك …
هه‌ناسه‌كان له ناوماندا ده‌حیلێنن…
وه‌ك داهۆڵه‌كان.*شاعیرێك
وه‌ك شاعیرێك له بیاباندا ون بوبێت
پارچه‌كانی خۆی كۆكرده‌وه
ئاوی شته‌وه*تینوێتیه‌ك
له تینوێتیماندا
هه‌وری به‌یانمان خوارده‌وه
له‌به‌ر ترس..
برینه‌كانمان پێشته‌وه.* دڵێك
هه‌مو دڵێك.. كلیلی هه‌یه
جگه له دڵم
بێ ده‌روازه
تیشك دێته ناوی
چی پێویستیه‌كی به چرا هه‌یه.* سته‌م
به په‌نجه‌كانمان قژی ده‌ریاچه‌كه‌مان شانه كرد..
كاتێك هاته‌وه هۆش خۆی
ناومانی سڕیه‌وه .* شه‌قامێك
هاوڕێكه‌م ده‌ریاوانێكی برسیه
خه‌مه‌كانی كۆكرده‌وه و فرۆشتی..
له كه‌ناری به‌نده‌ره‌كان
به نرخه‌كه‌ی شه‌قامێكی كڕی
ناومان نا..
شه‌قامی برسێتی*هه‌ڵهاتن
زه‌مان هه‌ڵهات
بۆ جێگه‌یه‌ك
كۆن بو
وه‌كو.. كۆنی.. هه‌بو نه‌بو.* بڕیار
بڕیارم دا شتێك كۆبكه‌مه‌وه
له یاده‌وه‌ریمدا..
دێمه‌وه،
ده‌گه‌ڕێم به دوای گوڵێكدا
یان ..
سه‌ربازگه‌یه‌ك.*له خۆبایی بون
هه‌مو جۆله‌كه‌یه‌ك له من ده‌چێت
رێزی ده‌گرم
كه شیاویه‌تی
ته‌نها چۆله‌كه‌یه‌ك نه‌بێت
كه به‌رده‌كان نه‌یانپێكا.* فرمێسك
گوڵه جۆیه‌ك له گه‌نم
گوڵه جۆیه‌ك له قوڕ
فرمێسكیش خۆڵه..
ساڵه‌كان وشكیان كرد.
سه‌رچاوه: كۆمه‌ڵه شیعری (أحلام مبلله )چاپی یه‌كه‌م به‌غداد 2007
له ژماره 38 ی 4/ 2009 له كۆَفاری (هه‌نار)دا بڵاوبۆته‌وه.