سه‌ڵاحی گه‌رمیان له دیمانه‌یه‌کی (هاوڵاتی)دا…. سازدانی: ئازاد جه‌لال
سایکۆلۆجی که‌سێتی کورد و چه‌ند پرسێکی تر
له دیمانه‌یه‌کی (هاوڵاتی)* له‌گه‌ڵ د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان داسازدانی: ئازاد جه‌لال
به‌شی یه‌که‌م
هاوڵاتی: د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م دیمانه‌یه‌دا باس له که‌سێتی تاکی کورد ده‌کات و بۆچوونی وایه که خاوه‌ن که‌سێتییه‌کی ته‌ندروست نییه، پێیوایه داشکاو و دڵه‌ڕاوکێی هه‌یه له ڕووی سایکۆڵۆجییه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که تا ئێستا کورد نه‌یتوانییه له گرێی برابچووکێتی گه‌لانی دراوسێی ڕزگاری بێت.
هاوڵاتی: كةسيَتى لة رِووى سايكؤلؤجييةوة ضيية؟
زاراوه‌ی که‌سێتی که ئینگلیزییه‌که‌ی Personality یه له ووشه Persona ی لاتینییه‌وه هاتووه و ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌رده‌می گڕیکهکان به واتای ده‌مامک (ماسک) دێت، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و ده‌مامکه‌ی که ئه‌کته‌ره گریکه‌کان ڕوی خۆیانیان پێی دائه‌پۆشی له‌کاتی نواندن له سه‌ر شانۆدا. مهبهستێش له‌و زاراویه دیمه‌نی به‌رچاوییه که به ده‌مامکه‌وه خۆی ئه‌نوێنێت، به‌ڵام له بواری سایکۆلۆجیدا لایه‌نه شاراوه‌کانی ناخی مرۆڤیش ئه‌گرێته‌وه که به‌شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌رئه‌که‌ون. که‌سێتی چه‌مکێکی ئاڵۆزه و زۆر واتا له خۆ ئه‌گرێت، ئه‌وه‌شه وایکردوه که جێگای مشتومڕێکی زۆر بێت له لایه‌ن زانایانی بواری ده‌روونناسییه‌وه و بۆچوونی جیاجیای له‌سه‌ر بێت و هه‌ر یه‌که‌و له ڕوانگه‌یی تیۆر و تێڕوانینی خۆیه‌وه پێناسه‌ی تایبه‌تی بۆ دارێژێت. ئه‌کرێت که‌سێتی ئاماژه بێت بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی تاک له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی ده‌وروبه‌ری، یانیش ئه‌و کاردانه‌وانه‌ی که تاک لای خه‌ڵکانی تر بهجێیئههێڵێت له‌کاتی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵیاندا. ئه‌توانین که‌سێتی وا چاولێکهین وه‌ک قه‌واره‌یه‌کی تایبه‌ت به هه‌ر تاکێکه‌وه، که کۆمه‌ڵیک تایبه‌تمه‌ندی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی ئه‌گرێته خۆ و به‌وانه‌ش ئه‌ناسرێته‌وه له‌لایه‌ن که‌سانی تره‌وه و لێشیان جیائه‌کرێته‌وه.
که‌سێتی هه‌ر تاکێک، کۆیه‌کی یه‌کگرتوو و ریکخستنێکی ئاڵۆزی کۆمه‌ڵێک شێوازی هه‌ڵسوکه‌وت و په‌ی پێبردنه که ئه‌و که‌سه له‌وانی تر جیائه‌کاته‌وه. لێره‌دا به پێویستی نازانم باس له تیۆره جیاجیاکانی ده‌روونناسی بکه‌م، ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی پێبکه‌م ئه‌وه‌یه که هه‌موو پێناسه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که که‌سێتی شێوازی هه‌ڵسوکه‌وت و بیرکردنه‌وه و په‌ی پێ‌بردنی تاکه که‌س ئه‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و شێوازانه‌ش سیفه‌تن بۆ تاکه‌که‌س و له‌که‌سانی تری جیا ئه‌که‌نه‌وه. هه‌ر تاکێکیش له ئێمه که‌سێتییه‌کی تایبه‌ت به خۆوه هه‌یه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که کۆمه‌ڵێک خاڵی هاوبه‌شی له نێوان تاک و ئاوانیتردا نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌و ڕاستییه بگرینه به‌رچاو که هێچ جۆره که‌سێتییه‌ک له بووندا ده‌قاوده‌ق له که‌سێتییه‌کی تر ناچێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دووانه‌ش بن، هه‌ر وه‌ک چۆن په‌نجه‌مۆری هه‌ر که‌سێک له هین ئه‌وانیتر جیاوازه. بۆیه ئه‌توانم که‌سێتی به چوارچێوه‌یه‌ک پێناسه بکه‌م که ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی هه‌ر تاکێک له ئێمه کؤئهکاتهوه که تاڕاده‌یه‌کی زۆر نه‌گۆڕن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی تاکن و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه ئه‌نوێنێت که تاک پێی ئه‌ناسرێته‌وه. دیاره که‌سێتی تاکی مرۆڤ بوونی نییه به بێ بوونی له نێو که‌سانی ده‌وروبه‌ریدا، چونکه که‌سێتی چه‌مکێکی ڕێژه‌ییه له هرزی ئه‌واندا و هه‌روه‌ها له ڕوانینی تاکیش بۆ خۆی. زۆر جاریش له‌وانه‌یه هه‌ردوو ڕوانینه‌که (ڕوانینی ده‌وروبه‌ر بۆ تاک و ڕوانینی تاک بۆ خۆی) ناکۆک بن.
ده‌روونناسی بایه‌خێکی زۆری به بۆاری که‌سێتی داوه. لهسهرتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه، به به‌رده‌وامی زانایان و توێژه‌رانی بواری ده‌روونناسی له هه‌وڵی بێووچانی شیکردنه‌وه و پۆلینکردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سێتی تاکی مرۆڤن، له‌وانه زانایانی به‌ناوبانگی ده‌روونشیکاری (فرۆید و یۆنگ و هۆرنێ و فرۆم و ئه‌ریکسۆن)، هه‌روه‌ها مورای و شيلدون و ئه‌لپۆرت و گیلفورد و کاتیل و ئهیزهنک و ده‌یانی تر. به شێوازی جۆراوجۆر هه‌وڵی پۆلینکردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سێتی کراوه، به شێوه‌یه‌ک که هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ک کۆمه‌ڵێک هه‌ڵسوکه‌وت و سیفه‌تی هاوشێوه له خۆ ئه‌گرێت. به‌ناوبانگترین ئه‌و پۆلینکردنانه ناسراوه به لیستی (پێنج فاکته‌ره گه‌وره‌کان) Big Five Factors که بریتین له:
دڵفراوانی Extroversion – چاکهنواندن Agreeableness – ویژدان زیندووی Conscientiousness – نیرۆتیسیزم Neuroticism – کراوه‌یی Openness.
له که‌سێتی هه‌ر تاکه‌که‌سێکدا جۆره تایبه‌تمه‌ندییه‌ک به‌دی ئه‌کرێت که به‌هۆی کاردانه‌وه‌ی ژینگه‌وه یان له ڕێگای په‌روه‌رده‌کردن و پێگه‌یاندی خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئه‌خلاقی و ئایینی و هرزییهوه پێکدێت. له‌پاڵ ئه‌و یایبهتمهندییه بایۆڵۆجییانهی که له ڕێگای جینه‌کانه‌وه پشتاوثشت ئه‌گوازرێنه‌وه.
هاوڵاتی: كةسيَتى تاكى كورد لة كامةيانة؟
پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌م هه‌روه‌ک پێشتر باسم لێوه‌کرد، هه‌ر تاکێکی مرۆڤ له ڕۆی که‌سێتییه‌وه جیاوازه له هه‌ر که‌سێکیتری ده‌روروبه‌ری سه‌ره‌ڕای ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که به ڕواڵه‌ت و له شێوه‌ی جه‌سته و سیمای ده‌ره‌وه تا ڕاده‌یه‌کی زۆریش له‌یه‌کتر بچن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له یه‌ک سگیش له‌دایک بووبن. بۆیه ناکرێت باس له تاک وه‌ک ستانداردێک بکه‌ین بۆ گه‌لێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک. به‌ڵام هه‌ر وه‌کو بیرمه‌ندی عێراقی عه‌لی ئه‌لوه‌ردی ئه‌ڵێت: که‌سێتی تاکه‌که‌س و که‌سێتی کۆمه‌ڵ دوو ڕووی یه‌ک دراون. چونکه ئاشکرایه که تاکه‌که‌سه‌کان پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵن و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه هاوبه‌شانه‌ی له نێوان که‌سێتی تاکه‌که‌سه‌کان، که‌سێتی ئه‌و کۆمه‌ڵه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دیاریئه‌که‌ن.
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک، بێگومان خاوه‌ن که‌سێتییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ته به‌خۆیه‌وه‌یه که جیایئهکاتهوه له گه‌ل و نه‌ته‌وه و گروپه ئه‌تنیکه جیاجیاکانی تری دهوروروبهر و وڵاتانی تری جیهان. چونکه هه‌ر کۆمه‌ڵ و گروپێکی مرۆیی به‌ده‌ر له زۆری و که‌می ژماره‌یان، هاوبه‌شن له بڕێکی زۆر له خه‌سڵه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وت و نه‌ریت و به‌ها و ئاڕاسته و شێوازی ژیانی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه، که فاکته‌رن بۆ دروستبوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سێتییه‌کی سه‌ربه‌خۆ و به پێی ئه‌وه جیائه‌کرێنه‌وه له کۆمه‌ڵ وگروپه‌کانی تر . که‌واتا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه کولتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییانه‌ی که به شیوه‌یه‌کی ڕێژه‌یه‌یی جێگیر و چه‌سپاون له‌ناو کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا و جیایان ئه‌کاته‌وه له گه‌لان و نه‌ته‌وه‌کانی تر، که‌سێتی کورد دیاریئه‌کات و هه‌ر تاکێکی کوردیش بڕێک له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تیدایه و ئه‌بێته بایزی ئه‌وه‌ی پێبناسرێته‌وه و جیاکرێته‌وه له تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی تر، به‌ده‌ر له بیروبۆچوونی و تێڕوانینی و هه‌ڵوێستی تاکه‌که‌سی تایبه‌ت بۆ پرسه جیاجیکانی ژیان.
بۆچوونی جۆراوجۆر هه‌یه له‌سه‌ر که‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی، له‌وانه بۆچوونی بیرمه‌نده فه‌ره‌نسییه‌کانه که قه‌واره‌ی سیاسی واتا "ده‌وڵه‌ت" به پێوانه‌یه‌کی گرنگ ئازانێت بۆ یه‌کبوون و که‌سێتی نه‌ته‌وایه‌تی، که له‌و ڕێکخراوه سیاسییه‌وه (ده‌وڵه‌ت) سه‌رچاوه ئه‌گرێت. به پێچه‌وانه‌ی ناسیۆنالیسته‌کانی ئه‌ڵمان، که زمان و کولتور به گرنگترین بنه‌ما دائه‌نێن بۆ نه‌ته‌وه وکه‌سێتی نه‌ته‌وایه‌تی، چونکه زمانی هاوبه‌ش ئامرازی ده‌ربڕین هه‌ست و نه‌ست و که‌له‌پوور و نه‌ریته. له‌به‌رئه‌وه‌ی بوونی زمانێکی هاوبه‌ش، کولتورێکی هاوبه‌ش ئه‌گه‌یه‌نێت که بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی که‌سێتیی نه‌ته‌وه‌ییه. له پاڵ فاکته‌ره‌کانی تره‌وه وه‌ک: خاک و مێژوو و چاره‌نووسی هاوبه‌ش. هه‌ره‌وها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمان ڕؤلێکی هه‌ستێاری هه‌یه له ده‌رخستنی ناسنه‌مه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک و ئامرازی گه‌یاندنی زانیارییه‌کان و په‌یوه‌ندی نێوان تاکه‌که‌سه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه و که‌ره‌سته‌ی پێکه‌وه‌لکان و له‌یه‌کتر گه‌یشتنه له‌پێناو ئامانجه هاوبه‌شه‌کانیان.
سه‌باره‌ت به که‌سێتی کورد، چ جۆره که‌سێتییه‌که؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پرسیاره هه‌روا ساده و ئاسان نیه. چونکه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانستی جۆراوجۆر هه‌یه بۆ ده‌ستنیشانکردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سێتی کورد. به پێی زانیاری من چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ک هه‌ن له‌م بواره‌دا به‌ڵام ده‌گمه‌نن. پێویسته سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی تایبه‌ت بێته‌کایه‌وه بۆ بایه‌خدانی زیاتر بۆ لێکۆڵینه‌وه و دیراساتی سۆسیۆلۆجی و سایکۆلۆجی و سایکۆ- سۆسیۆڵۆجی و سایکۆ- پۆلیتیک. چونکه ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی زانستی و لێکۆلێنه‌وه‌کان له‌و بوارانه‌دا، ده‌بنه بنچینه‌یه‌کی گرنگ بۆ پلاندانان و داڕشتنی ستراتیجێکی گشتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و میتۆدی په‌روه‌رده‌یی بۆ پاشه‌ڕۆژێکی پرشنگدارتر بۆ کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان له هه‌موو بوارێک‌دا به تایبه‌تیش له بنیادنانی که‌سێتییه‌کی ته‌ندروست و خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌کی دیاریکراو به خۆیه‌وه. هاوڵاتی: كةى كةسيَتى تاكى كورد دةبيَتة كةسيَتييةكى تةندروست؟
پرسیاره‌که خۆی ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که کورد خاوه‌ن که‌سێتییه‌کی ته‌ندروست نیه. منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام و به پێویستیشی ئه‌زانم ڕۆشنایی زیاتر بخه‌مه سه‌ر ئه‌م بۆچوونه. وه‌کو ئاماژه‌م پێ‌کرد، زمان بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی ناسنامه و که‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر گه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌یه‌که. کورد تا ئێستا خاوه‌ن زمانێکی یه‌کگرتوو نیه، بگره کوردێکی زۆر به‌تایبه‌ت له باکووری کوردستان نه‌ک هه‌ر ئاشنا نین به زاراوه‌کانی تر، به‌ڵکو به زاراوه‌ی ناوچه‌که‌ی خۆشیان نائاخڤن. زۆر سه‌خته هه‌ورامییه‌ک له کرمانجێکی ژوور‌و تێبگات.
له لایه‌کی تره‌وه نائومێدی تاکه‌که‌سی کورد له سه‌ربه‌خۆیی نه‌ک هه‌موو نیشتمانه‌که‌ی، بگره ئه‌و به‌شه‌ی ئێستاش به‌ناوه فیدرالییه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌غدا و وڵاتانی دهوروبهرییدایه. تا ئێستا گه‌لانی عه‌ره‌ب و فارس و تورک هه‌ر یه‌که‌یان له‌و ووڵاتی خویاندا ئه‌گه‌ر کورد به دوژمن دانه‌نێن ئه‌وا له باشترین حاڵه‌تدا خۆیان به خاوه‌ن ماڵ و براگه‌وره دائه‌نێن له به‌رامبه‌ر به کورد. بۆیه من وای ئه‌بینم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه کورد به گه‌لێک سیفه‌تی جوانه‌وه ناسراوه له لای ڕؤژههڵاتناسان و گه‌لانی ده‌ووروبه‌ری وه‌ک نموونه: ڕاستگۆیی و لێبوردن و خؤشباوهڕیی و وه‌فاداری و گیانی لێبوردن و ئازایه‌تی. به‌ڵگه‌ش زۆرن بۆ ئه‌وانه که من خۆم بهدیمکردووه، کاتێک که‌سێکی عه‌ره‌ب لێی پرسیووم: ئایا تۆ کوردیت؟ عه‌ره‌بێکی تر پێشئه‌وه‌ی من وه‌ڵام بده‌مه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێت به‌ڵێ کورده، ووتویه‌تی (نا‌بینیت چه‌ند مرۆڤێکی باش و به سیفه‌ته، هه‌ر به‌وه بزانه کورده). به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی ئه‌وتوو له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستدا نییه، من که‌سێتی کورد به که‌سێتییه‌کی داشکاو و به دڵه‌ڕاوکێ ئه‌بینم له باره‌ی سایکۆڵۆجییه‌وه. چونکه هێشتا کورد خاوه‌ن زمانی یه‌کگرتوو نیه و تا ئێستا بمانه‌وه‌ێ و نه‌مانه‌وێت نه‌یتوانییوه له هه‌ستی برا بچوکێتی گه‌لانی دراوسێی ئازاد بێت. تا ئێستاش له مه‌ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی جێنۆسایدکردندایه به هۆی نادیاری بارودۆخی سیاسی کوردستان و ناوچه‌که و هه‌ڕه‌شه‌ی په‌یتاپه‌یتای برا دوژمنه‌کانی ده‌وروبه‌ر و بێمتمانه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی ئێستای هه‌رێم به هۆی گه‌نده‌ڵی و نا عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌می خزمه‌تگوزاریی به‌رزبوونی ڕێژه‌ی بێکارییه‌وه. من پێموایه که‌سێتی کورد له قه‌یراندایه و بۆ ده‌رچوونیش له‌و قه‌یرانه، پێویست به بایه‌خدان و ئاوڕدانهوهیکی ته‌واوه‌تی هه‌یه به گه‌شه‌پێکردنی سیسته‌می کۆمه‌ڵاییه‌تی و په‌روه‌رده و کولتور و زمانی یه‌کگرتوو و ریفۆرم له سیسته‌می سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدا و چه‌سپاندنی یاسا و پشتیوانی نیوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به مافی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک دور له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی دوباره‌بوونه‌وه‌ی جینۆسایدکردن و سیاسه‌تی نا مرۆڤانه له دژی له داهاتوودا.
هاوڵاتی: ضى كةسيَتى دروست دةكات؟تاکی مرۆڤ که دێته ژیانه‌وه سه‌رباری ئه‌و فاکته‌ره بایۆڵۆجییانهی که له ڕێی جینه‌کانه‌وه ئه‌گوازرێنه‌وه و تیایدا لایه‌نێک له‌که‌سێتی دیاری ئه‌کات، له‌یه‌که‌م ساته‌کانی ژیانییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌کات و له‌و ژینگه‌یه‌ی تێیدا په‌روه‌رده ئه‌بێت به پرۆسه‌ی فێربووندا تێئه‌په‌ڕێت و لێوه‌ی فێرئه‌بێت و کاردانه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتیدا بهجیئههێڵێت. واتا ئه‌و مرۆڤه وه‌ک که‌سێک، سات له‌دوای سات و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ که‌سێتییه‌کی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه‌ی بۆ دروست ئه‌بێت. که‌سێتی هه‌ر تاکێک ئاماژه‌یه بۆ خودی ئه‌و که‌سه، وه‌ک زاراوه‌ش له کوردی‌دا دیاره له ووشه‌ی "که‌س" ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و به ئینگلیزییه‌که‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک زاراوه‌یه‌کی لاتینییه، به‌ڵام ئاماژه‌شه بۆ ووشه‌ی"Person" که هه‌مان واتا کوردییه‌که ئه‌گه‌یه‌نێت. هه‌موومان له‌ناو کۆمه‌ڵدا ئه‌بیستین که فڵانه که‌س، که‌سێکی خۆشه‌ویسته، یان له‌سه‌ر که‌سانی تر، سیفه‌تی جۆراوجۆر دێته گوێمان؛ که‌سێکی مڕومۆچ و گرژه، که‌سێکی شه‌ره‌نگێزه، که‌سێکی لاوازه، که‌سێکی کاریگه‌ر و به‌هێزه یان که‌سێکی ڕاستگۆ و خاوه‌ن قسهیخۆیهتی. ئه‌وانه هه‌موو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی زاڵه به‌سه‌ر تاکه‌که‌سه‌وه و له‌لای که‌سانی ده‌وروبه‌ی به‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌ناسرێن. به‌ڵام له بواری سایکۆڵۆجیدا ناکرێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و جۆره بۆچوونانه‌دا بوه‌ستین. به‌ڵکو پێویست به تێڕوانینێکی وورد ئه‌کات بۆ دیاردکرنی که‌سایه‌تی هه‌ر تاکێک.
بێجگه له فاکته‌ره‌کانی بایۆڵۆجێ و ژێنگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه له دروستبوونی که‌سێتی، چه‌ند فاکته‌ری تر هه‌ن که ڕۆڵی گرنگ ئه‌بینن له دروستبوونی که‌سێتی هه‌ر تاکێکی مرۆڤ. بۆ نموونه هه‌رکه‌سێکمان له کات و شوێنی دیاریکراودا ڕۆڵێک له ناو کۆمه‌ڵانی ده‌وروبه‌رماندا ئه‌بینین. هه‌ره‌ها زۆرجار کۆمه‌ڵ ڕۆڵی تاک دیاریئه‌کات وه‌ک چۆن ڕۆڵی ژنان له‌ناو کۆمه‌ڵدا جیا ئه‌کاته‌وه له ڕؤڵی پیاوان، یان پلهوپاییهی کۆمه‌ڵایه‌تی تاک وا پێویست ئه‌کات که که‌سێتییه‌کی تایبه‌تی هه‌بێت و زۆرجار گه‌وره‌یی ته‌مه‌ن ئه‌بێته هۆی به‌خشینی ئه‌و ڕۆڵه تایبه‌ته. نموونه‌ش له‌باره‌یه‌وه، که‌سێتی سیاسییه‌ک وا پیویست ئه‌کات تایبه‌تمه‌ندییه‌کی جیاوازی هه‌بێت، هه‌ر وه‌ک چۆن پیاوێکی ئایینی وا پێویستئهکات تایبه‌تمه‌نییه‌کی هه‌بێت له که‌سێتیدا یان دهڵاڵیک یان ژنه سه‌ماکه‌رێک. هه‌ر که‌س به پێی ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئه‌یگێڕێت تایبه‌تمه‌ندییه‌ک له که‌سێتیدا جێگیرئه‌بێت، هه‌ڵبه‌ته کورتی و درێژ خایاندن له گێڕانی ڕؤڵدا کاردانه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه.
هاوڵاتی: جياوازى نيَوان كةسيَتى سياسىء مرؤڤی ئاسايي ضيية؟
دیاره که‌سیێتی سیاسی چه‌مکێکی گشتییه. له که‌سێکی سیاییهکهوه بۆ یه‌کێکی تر پێناسه‌که‌ی ئه‌گۆڕێت و هه‌ر یه‌که‌و جۆره شێوازێک له سیاسه‌ت پهیڕهوئهکات. وه‌ک نموونه، ده‌سه‌ڵاتداری دیکتاتۆر و سته‌مکار و سه‌رکرده‌یه‌کی شۆڕشگێری خه‌باتکار و دڵسۆز بۆ ئامانجی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، هه‌ردوو که‌سێتی سیاسیین. سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی که‌سێتییان جیاوازن و هه‌ر یه‌که‌شیان جیاوازه له که‌سێتی مرۆڤی ئاسایی.
وه‌ک هه‌ر هه‌موو که‌سێک که بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامه‌نجه‌کانی کارئه‌کات، که‌سی سیاسی له هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانجه سیاسییه‌کانیدا هه‌موو توانایه‌کی خۆی ئهخاتهگڕ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێگای جۆراوجۆر ئه‌گڕێته به‌ر. که‌سێتی سیاسی وه‌ک هه‌ر که‌سێتییه‌کی تر درووستبوی کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری جۆراوجۆره و وه‌ک باسم لێوه‌کرد له‌پاڵ فاکته‌ری بایۆڵۆجی فاکته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کارئه‌که‌نه سه‌ر که‌سێتی، به‌ڵام که‌سێتی سیاسی به پێی ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئه‌یگێڕێت جۆره خه‌سڵه‌ت و هه‌لسوکه‌وتێک جیای ئه‌کاته‌وه له که‌سانی تر و ئه‌بنه تایبه‌تمه‌ندی که‌سێتی له‌لای. دیاره به‌گوێره‌ی مه‌وقعییه‌تی ئه‌و که‌سه له‌و سیسته‌مه سیاسییه‌ی تیایدا ڕۆڵئهبینێت و به پێی جۆری سیسته‌مه‌که‌ش (دیموکراسییه، دیکتاتۆری تۆتالیتارییه). هه‌رچه‌نده ڕۆڵ وه‌ک باسم لێوه‌کرد فاکته‌رێکه له دیاریکردنی تایبه‌تمه‌ندی که‌سێتی، به‌ڵام جۆری کهشێتیش کارئه‌کاته سه‌ر شێوه‌ی ڕۆڵگێران، بۆ نموونه سه‌ددام حوسین ئه‌گه‌ر خاوه‌ن که‌سێتییه‌کی شهرنگێز و سایکۆپات نه‌بوایه که ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایتی و په‌روه‌رده‌ی منداڵی کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دروستبوونی دانابوو، ئه‌و ڕۆڵه‌ی نائهبینی که به‌دیمانکرد و ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و وێرانکاری وکاره‌ساتانه بوو که‌به‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراق و به‌تایبه‌تی گه‌لی کوردی هێنا. وه‌ک زانراوه یه‌کێک له سیفه‌ته‌کانی که‌سی سیاسی تاکڕه‌و و خۆپه‌رست، پێچوپه‌نایه له ده‌ربڕین به‌مه‌به‌ستی داپۆشینی ڕاستییه‌کان (مراوه‌غه)، له‌گه‌ڵ چه‌واشه‌کاری و په‌نابردن بۆ تاکتیک و گه‌مه‌ی (فرتوفێڵ) سیاسی. هه‌ره‌وه‌ها خۆسه‌پاندن و توندڕه‌وی له بڕیارداندا، یان په‌یڕه‌کردنی شیوازی میکاڤیللیانه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ڕێگایه‌ک به ڕه‌وا ئه‌زانێت گه‌ر چی پێچه‌وانه‌ی به‌ها کومه‌ڵایه‌تی و ئهخلاقێیهکانیش بێت.
بڕێک سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه پێویسته له که‌سێتی سه‌رکرده‌ی سیاسی ڕاسته‌قینه بوونی هه‌بێت له‌وانه: ڕاستگۆیی، ده‌ستپاکی، ئه‌مانه‌ت، ئه‌خلاق، بێفیزی، به‌رگریکردن و قوربانیدان له پیناو گه‌ل و ووڵاته‌که‌یدا. پاراستنی دارایی نه‌ته‌وه‌یی، پێشگویی خستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی له‌به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی. له مێژوودا نموونه‌ی ئه‌و سه‌رکردانه زۆرن، له‌وانه سه‌رۆکی ههرهپێشووی سودان عه‌بدلره‌حمان سوار ئه‌لزه‌هه‌ب و سه‌رکرده‌ی ناوداری فه‌ره‌نسای کۆچکردوو جه‌نه‌رال چارل دیگۆل. هه‌رچه‌نده ئه‌و سیفه‌تانه پێویستن له هه‌موو هاوڵاتییه‌ک هه‌بن و پێویست به ستایش‌کردن ناکات، به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌کین بۆ سه‌رکرده‌ی سیاسی ڕاسته‌قینه. گه‌ر سه‌رکرده‌ی سیاسی ئه‌و جۆره سیفه‌تانه نه‌پارێزێت و پێچه‌وانه‌یان بنوێنێت، چیتر ناکرێت به‌سه‌رکرده دابنرێت لای جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌ی و متمانه و ڕێزی خه‌ڵک له‌ده‌ستئه‌دات، ئه‌گه‌رچیش به خۆسه‌پاندن و به‌کارهێنانی هێز و راگه‌یاندن به پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه‌کانه‌وه خۆی بنوێنێت. له‌واقیعی ئه‌مڕۆماندا نموونه ئه‌و جۆره که‌سێتییه سیاسییانه‌ش زۆرن و لای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکیش ده‌رکه‌وتوون.به شێوه‌یه‌کی گشتیش ڕۆڵی که‌سی سیاسی زۆرجار وا پێویستئهکات که دیبلۆماسسیانه مامه‌ڵه‌بکات له‌گه‌ڵ نه‌یاران و ئه‌و لایه‌نانه‌ی که له ململانێدان له گه‌ڵی یان له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه سیاسییه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌کات. ئه‌مه‌ش وائه‌کات که په‌نا به‌رێته به‌ر فڕوفێڵی سیاسی و یاسایی و به‌هه‌ر نرخیک بووه، دور له ڕاستییه‌وه پێداگرێت له‌سه‌ر هه‌ڵویست و پاراستنی به‌ژه‌وه‌ندییه‌کانی. له که‌سێتی سیاسی ناوداری ئینگلیز وینستۆن چرچل ئه‌گێرنه‌وه له کاتی سه‌ردانێکیدا بۆ گۆڕستانێک و ڕێکردنی به نێو گۆڕکاندا له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکدا و له‌کاتێکدا هه‌موو بێده‌نگبوون، ئه‌و له پڕا پێدهکنێت. لێئهپرسن چی وایکرد پێبکه‌نێت؟ چرچل په‌نجه بۆ کێلی گۆڕێک درێژئهکات که له‌سه‌ریدا ههلکۆڵرابوو (ئالێره‌دا سیاسه‌تمه‌داری به‌ناوبانگ و پیاوێکی ڕاستگۆ له‌خاکدا نێژراوه) و ئه‌ڵێت: سه‌یری ئه‌و دوو سیفه‌ته ناکۆکه بکه‌ن له‌و پیاوه‌دا کۆبووبوهوه، چۆن ئه‌بێت که‌سێک سیاسه‌تمه‌دار بیت و ڕاستگۆش بێت. که‌سێتی سیاسی به پێی ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئه‌یگێڕێت خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌که به خۆیه‌وه و ئاستی به‌رپرسیارێتی و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌وه‌ی ئه‌کات ڕه‌نگدانه‌وه‌یان ئه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری. پێوێسته ئه‌وش بڵێم که که‌سێتی سیاسی سه‌رکه‌وتوو، به‌ده‌ر له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ئاماژه‌ی پێکرا، که‌سێکی زیره‌ک و خاوه‌ن توانایه‌کی تایبه‌ته کهجیایئهکاتهوه له که‌سانی ئاسایی له کاتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان.
…………………………………………………………………………………………………………….
* هاوڵاتی ژماره 516 ی ڕۆژی 15/4/2009