په‌یامی ته‌فره‌ده‌رانه…و …په‌یامی ڕاشكاوانه..!…… موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
په‌یامی ته‌فره‌ده‌رانه…و …په‌یامی ڕاشكاوانه..!
(ده‌رباره‌ی كۆنگره‌ی جی 20 و ناڕه‌زایه‌تی یه‌كان )
موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
mozafar_as@yahoo.comدیمه‌نه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كۆنگره‌كه:
ڕۆژی دووی ئه‌م مانگه له له‌ندنی پایته‌ختی به‌ریتانیا، له سه‌نته‌ری ئیكسل له ناوچه‌ی دوكلاندز ،له ژێر چاودێری یه‌كی توندی پۆلیسی ئاشكرا و نهێنی، به سه‌رپه‌رشتی گۆردن براون، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا،به‌به‌شداری نزیك به دووسه‌د كه‌س له سه‌رۆك و به‌رپرسانی وڵاته‌كانی جیهان و سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌كانی جیهان وبه سه‌رف كردنی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی كه بۆ هه‌ر كه‌سیك یه‌ك میلۆن دۆلار سه‌رف كراوه ئه‌مه وێرای سه‌رف كردنی پاره‌ی تر له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی به‌شدار بۆوه‌وه دووه‌مین كۆنگره‌ی سه‌رانی جی 20 یانی سه‌رانی بیست ووڵاتی پیشه‌سازی گه‌وره‌ی جیهان كه له85%ئابوری جیهان له ژێر كۆنترۆڵیاندایه دوای كێشمه‌كێشێكی زۆر كۆتایی هات.
كێشمه كێشی سه‌ره‌كی له نێوان هه‌ر یه‌ك له فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا له لایه‌ك و به‌ریتانیاو ئه‌مریكا له لایه‌كی تر له‌سه‌ر خاڵیكی گرینگ ،ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌بو ،كه فه‌ره‌نساو ئه‌ڵماینا ده‌یانوت ده‌بێت بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌جنده‌ی كۆنگره‌كه ئه‌وه‌بێت كه بڕیار بدرێت له‌سه‌ر دانانی پرانسیپی توند بۆ چاودێری كردنی سیسته‌می پولی جیهان . به‌ریتانیاو ئه‌مریكاش پێشنیاری ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه پاره‌ی زیاتر له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رف بكرێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری جیهان و به‌رگرتن و چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه.دوای گفتۆگۆ و مشت و مڕێكی زۆر كۆنگره‌كه گه‌یشت به كۆمه‌ڵێ پێشنیار و بڕیار كه له كۆتایی دا به به‌یانێكی خیتامی و له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌گه‌ری دا له لایه‌ن براونه‌وه خوێنرایه‌وه. خوێنه‌ران ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌م لینكانه په‌یامی ختامی یه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی و فارسی و ئینگلزی بخوێننه‌وه: .http://news.bbc.co.uk/hi/arabic/world_news/newsid_7980000/7980488.stm. http://www.bbc.co.uk/persian/world/2009/04/090402_ba-g20-closed.shtml
://news.bbc.co.uk/2/hi/business/7981347.stm
شایانی ئاماژه پێكردنه سازدانی لوتكه‌ی جی 20 یه‌كه‌مجار له 15 نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی پار،یانی هه‌ر دوو مانگ دوای كاره‌ساته گه‌وره‌كه‌ی مانگی هه‌شت، كه تیایدا ووڵدستریت، هه‌ره‌سی هێنا، له‌سه‌ر پێنشیاری جۆرج ده‌بلیو بۆش سازدرا‌و پێك هات.هه‌ر ئه‌وكاتیش ئه‌و كوۆبونهوهیه ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌رگرتن بوو به‌م قه‌یرانه كه سه‌ره‌تاكه‌ی له مانگی 7-8 ساڵی 2007 به ئیفلاسی چه‌ند بانكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ده‌ستی پێكرد و پاشان له مانگی هه‌شتی ساڵی پار به ته‌واوی ته‌قی یه‌وه.هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه سازدانی ئه‌م لوتكه‌ی جی 20 زیاتر له‌سه‌ر لاشه‌ی شه‌كه‌تی لوتكه‌ی جی حه‌وت و جی هه‌شته. یان به مانایه‌كی تر وه‌ك سه‌رانی سه‌رمایه‌داری ده‌ڵێین جۆریك له گه‌شه‌كردن و باڵاكردنی جی حهوتو هه‌شته.
به‌ڵام هاوكات له ده‌ره‌وه‌ی كۆنگره‌كه و له ناو شه‌قامه‌كانی له‌ندن ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی كرێكار و بێكار و قوتابی و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر ، له چین و توێژه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ناڕه‌زایه‌تی یان ده‌رده‌بڕی له دژی كۆنگرهگه.به‌شداربوان نه‌ك هه‌ر له له‌ندن و شاره‌كانی به‌ریتانیاوه، به‌ڵكو له زۆر شوێنی ئه‌وروپاوه هاتبون .وه له ئاكامدا شه‌ڕوپێكدادان له نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و پۆلیسدا ڕویدا‌و سه‌دان كه‌س ده‌سگیركراو ده‌یان كه‌س بریندار بوون و یه‌كێك له خۆپیشانده‌رانیش به‌ناوی تۆملنسون كه ڕۆژنامه فرۆشێكی به‌ریتانی بوو به‌هۆی سه‌ختی
لێدان لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا‌و، بووه یه‌كێك له دیارترین قوربانی یه‌كانی سیسته‌می چه‌وسێنه‌رو گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه‌داری و گیانی له پێناو ئه‌و دروشم و خواستانه دانا كه ئه‌و و هه‌زاران كه‌س له دژی لوتكه‌ی جی 20 به‌رزیان كردبۆوه .وه زۆریك له خه‌لكی جیهان له ڕێگای كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یانده‌وه شایه‌دی وه‌حشیگه‌ری پۆلیس بوون كه چۆن به سه‌گ وئهسپسوار و گازی فرمیسك رێژ بهرببونه گیانی خۆپشانده‌ران .
جی 20 : په‌یامی ته‌فره‌ده‌رانه و په‌یامی ڕاشكاوانه:
هه‌روه‌ك به كورتی له پێشه‌وه ئاماژه‌مان پێكرد ڕێكخستنی ئه‌م كۆنگره جیهانی یه‌ی جی 20 راسته‌وخۆ بۆ دانانی ڕێگای چاره‌و ڕزگاركردنی سیسته‌می سه‌رمایه‌رداری بوو له‌و قه‌یرانه‌ی كه ئه‌م سیسته‌مه له مانگی هه‌شتی ساڵی پاره‌وه به ئاشكرا له ئاستی هه‌موو جیهاندا توشی هاتووه. ئه‌گه‌رچی ڕه‌گه‌ی ئه‌م قه‌یرانه قوڵه وه‌ك ووتمان یه‌كه‌مجار له قه‌یرانی سه‌رمایه‌ی عه‌قاری و پاشان بانكی له ئه‌مریكاوه له ساڵی 2007وه سه‌ری هه‌ڵداوه پاشان ئه‌م قه‌یرانه به شاده‌ماره‌كانی تری سه‌رمایه‌دا ڕۆ چوه خوارێ تا ئیتر نه‌ك هه‌ر سه‌رمایه‌ی دارایی به‌ڵكو مه‌یدانه‌كانی پیشه‌سازی و بارزگانی و هه‌موو مه‌یدانه‌كانی تریشی گرته‌وه.وه هه‌موو نه‌خۆشی یه‌كانی تری وه‌ك كهساد و ئینكماش و عجز تا ده‌گاته ئاستی كۆمه‌ڵگا وه‌ك بیكاری ملیۆنی و هه‌ژاری بی سنور و كهمكرنهوهو ته‌نانه‌ت برینی بودجه‌ی مه‌یدانه خزمه‌تگوزاریه‌كان …هتد له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌خۆشی ئه‌م سیسته‌مه سیاسی یه ده‌ركه‌وت . ته‌نانه‌ت هه‌ر دوای چه‌ند مانگ به حكومی باڵاده‌ستی ئابوری و سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مریكا وه‌ك تاكه زلهێزی جیهانی و ڕابه‌ری سه‌رمایه‌داری بازاری ئازاد قه‌یران وه‌ك سه‌ره‌تان سه‌رتاپای جیهانی گرته‌وه‌و بۆ هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپاو ئاسیای ناوه‌ند و ته‌نانه‌ت ووڵاتانی به‌ناو جهانی سێهه‌میشی گرته‌وه. هیچ وهڵاتیك نه‌بوو كه‌م تا زۆر پڕیشكی قه‌یرانی پێ نهپهریبَی. ته‌نانه‌ت ووڵاتانێكی پشت به‌ستو به سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی وه‌ك چینیش ئاستی گه‌شه‌یان له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا هاتۆته خوارێ. هه‌تا ده‌گاته ووڵاتانی تازه پێگه‌یشتوی وه‌ك، ووڵاتانی كه‌نداو له‌وانه‌ش دوبه‌ی، كه به لوتكه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری له قه‌ڵه‌م ده‌درێت به جۆریك له جۆره‌كان توشی ئه‌م قه‌یرانه هاتوه . ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سیك تاوێك سه‌رنجی ته‌له‌فزیونی دوبه‌ی و ده‌زگاكانی تری ڕاگه‌یاندنی ووڵاتانی كه‌نداوی دابێت ڕۆژانه باسی هاتنه خواره‌وه‌ی گه‌شه(نمو)ی ئابوری دوبه‌ی ده‌گات به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌وه.به‌م شێوه‌یه ئێستا ئیتر خودی سه‌ران و پارێزه‌رانی ئه‌م سیسته‌مه له بیرمه‌ندو سیاسه‌تمه‌دار و خودی سه‌رمایه‌داره‌كان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه ئیتر سیسته‌مه‌كه‌یان توشی چ قه‌یرانێك هاتووه . به ووته‌ی خۆیان ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئه‌مڕۆ كه ئه‌م سیسته‌مه توشی هاتووه له‌و قه‌یرانه‌ش گه‌وره‌تره كه ساڵی 1929 سه‌رجه‌م سیسته‌می سه‌رمایه‌داری توشی هات. وه زۆریان ده‌یگیرنه‌وه بۆ یه‌كه‌مین قه‌یران كه سه‌رمایه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1825 كه هێشتا سه‌رمایه له هه‌ڕه‌تی له‌ویدا بوو له ئه‌وروپا توشی هات.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی قسه‌ی بیرمه‌ندو لیكۆڵهرهوه ئابوری و سیاسی یه‌كانی بۆرژوازی بده‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه له زمانی خۆیانه‌وه كه سه‌رمایه‌داری توشی چ قه‌یرانیك هاتووه. ئه‌وه‌تا له‌م باره‌یه‌وه و له سه‌روبه‌ندی سازدانی ئه‌م كۆنگره‌یه یه‌كێك له بیرمه‌ندو لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی ئابوری سه‌رمایه‌داری له گۆڤاری نیوزویك ڕۆژێك پێش گۆنگرهكه ده‌ڵیت:ئێمه به‌م قه‌یرانه گه‌یشتینه كۆتایی نیو سه‌ده له ده‌سه‌ڵاتی ئابوری بازاری ئازادی ئه‌مریكا به هه‌موو كاره‌كته‌ره سیاسی و ئابوری و ته‌نانه‌ت ئایدیۆلۆژی یه‌كانیشی یه‌وه، بۆیه ئیتر پێویستمان به سیسته‌مێكی تازه‌ی ئابوری و سیاسی و ته‌نانه‌ت به یه‌ك ڕیز به‌های نوێ هه‌یه.ئه‌م ده‌ربرینه مانا سیاسی یه‌كه‌ی یانی كۆتایی هاتنی باڵا ده‌ستی ئه‌مریكا و نه‌زمه نوی یه‌كانی باڵی نیولیبرالیزم كه تاتچه‌ریزم و ڕیگانیزم ریبازه سیاسی یه‌كه‌ی بوو له چه‌ند ده‌یه‌یه‌ی ڕابردوودا.
شایانی باسه دوو خاڵ زۆر سه‌رنج ڕاكیشه له‌م قه‌یرانه‌ی كه سه‌رمایه‌رداری ئه‌م ده‌وره‌یه توشی هاتووه كه سه‌ران و بیرمه‌ندانیان زۆر جار ئاماژه‌ی پی ده‌ده‌ن.ئه‌وانیش ،یه‌كه‌م: ئه‌و خاڵه‌ی كه له كۆنگره‌دا ئاماژه‌یان پێدا كه ئیتر ئه‌م سیسته‌مه كه له سه‌ره‌تای جه‌نگی سارده‌وه تا ئهمرو ،كه ئه‌مریكا ڕابه‌ری كردووه ،كه بریتی بووه، له سه‌رمایه‌ی پشت به‌ستو به بازاری ئازاد ته‌نانه‌ت ئه‌و ستراتیژه‌ش كه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كان كه بۆش به ناوی سیسته‌می نوی ی جیهانی و نه‌خشه‌ی جیهانگیری ڕای گه‌یاند ئیتر بی كه‌ڵك بووه‌و كۆتایی پی هاتووه. ئه‌وان ئێستا پێویستیان به سیسته‌میكی نوی و ستراتیژی نوی یه له هه‌مو ئاسته‌كاندا. وه ئه‌م په‌یامه له قسه‌كانی ئۆباما‌و براون و میركل و ساركوزی دا به ئاشكرا دیار بوو .به تایبه‌تی ته‌سریحاته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئۆباما كه به ئاشكرا بانگه‌واز ده‌كات كه ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له مه‌ینه‌تی یه‌كی گه‌وره‌دایه‌و چاوه‌روانی له دۆسته‌كانی هه‌یه له ئاستی جهان تا هاوكاری جدی بكه‌ن بۆ رزگار بوون له‌م مه‌ینه‌ته.
خاڵی دووه‌م : كه زۆر گرینكه، ئه‌وه‌یه كه بیرمه‌ندانی سیاسی و فكری و ئابوری خودی بۆرژوازی باسی دروستی تیوری ماركس(لای ئه‌وان ماركس ته‌نها وه‌ك ئابوریناس و فه‌یله‌سوف نه‌ك وه‌ك شۆرشگیر) ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئابوری كه ده‌ڵیت: قه‌یران بارێكی چارهه‌ڵنه‌گری خودی سیسته‌می سه‌رمایه‌یه، چونكه به‌رهه‌م له سایه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌دا به خاتری پێویستی یه‌كانی كۆمه‌ڵگا و مرۆڤ نایه‌ته به‌رهه‌م. به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه تا هه‌رچی زیاتر سه‌رمایه قازانج به‌ده‌ست بێنێ و سه‌رمایه كه‌ڵه‌كه بكرێت. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌رچی زیاتر چه‌وسانه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر، یانی چینی كرێكار، و زیاتر به‌دیهێنانی زێده‌بایی. بۆیه ناچار سه‌رمایه‌داری بۆ ئه‌وه‌ی له قه‌یرانی ده‌وری رزگاری ببێت وا پێویست ده‌كات هه‌رچی زیاتر به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ر و سه‌رجه‌م خه‌ڵكیدا بیشكینیتهوه. یانی بێكاری ملیۆنی و هه‌ژاری په‌ره‌پێداو جه‌نگ به‌رێ بخات و باجی زیاتر بكاته سه‌ر خه‌ڵكی وبه ده‌یان شێوه‌ی تر هێرش بكاته سه‌ر خه‌ڵكی. وه‌ك كه‌م كردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری یه‌كانی خوێندن و ته‌ندروستی و ..هتد .به‌ڵام ئه‌م باره‌و ئه‌م رێگا چاره‌یه‌ش به ده‌ر له ئیراده‌ی سه‌رمایه‌داری ،خه‌ڵكی ناچار ده‌كات به ناڕه‌زایه‌تی زیاتر و خۆ ڕێكخستنی زیاتر له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه چینی كریكار.بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی تیوری قه‌یران لای ماركس به‌ڕای من ده‌كرێت سود نوسینه‌كه‌ی هاوڕێ خه‌سره‌و سایه وه‌ربگێرێت كه به‌كورتی ڕوونی كردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م لینهكهC:\Users\Aava\Desktop\Denegkan –ماركس كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی تیوری قه‌یرانی.mht. بۆیه ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی یه‌ی له دژی سه‌رانی كۆنگره‌ی جی 20 به‌رێخرا كه ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌شداری كرد سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر وا نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌وان به شوێن ڕێگا چاره‌ی ئه‌م قهیرانهوهن به قازانجی خه‌ڵكی، ئه‌وه په‌یامه‌كه‌یان زۆر گومڕاكهرو و ته‌فره‌ده‌ره.
له ڕاستیدا په‌یامی سیاسی و ئابوری سه‌رانی كۆنگره‌ی جی 20 وه‌ك له په‌یامه 29 خاڵی یه‌كه‌ی ڕایان گه‌یاند به كورتی ئه‌وه‌یه: كه ده‌بێت سه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌كان له پێشه‌وه‌ی هه‌مویان ئه‌م 20 ده‌وڵه‌ته زلهێزه ئابوری و سیاسی و سه‌ربازی یه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌میكی نوێ كه ته‌واو جیاواز بیت له‌و سیسته‌مه‌ی كه له ده‌یان ساڵی ڕابردوو پیاده كراوه . ئه‌مه‌ش یانی ڕاگه‌یاندنی كۆتایی هینان به ده‌سه‌ڵاتی تاقانه‌ی زلهێزی ئه‌مریكا له هه‌موو ڕوویه‌كی ئابوری و سیاسی و سه‌ربازی یه‌وه .وه دابه‌ش كردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی جیهان له نێوان ئه‌م گه‌وره زلهێزانه.به‌ڵام ئه‌وان هه‌نگاوی یه‌كه‌می به‌دیهێنان و دامه‌زراندنی ئه‌م سیسته‌مه نوێ یه و دابه‌شكردنه نوێ یه به‌وه گرێ ده‌ده‌نه‌وه كه له پێشدا سیسته‌میكی دارایی نوێ له ئاستی جیهان دابنێن له جیاتی ئه‌و سیسته‌مه‌ی پێش‌و و به حوكمی ململانێ و كیشمهكێشی هه‌مه‌لایه‌نه كه له ده‌یان ساڵی ڕابردوو، پولی ئه‌مریكا، یانی دۆلار ، ببووه پێودانگ و سه‌نته‌ری هه‌موو جۆره ئاڵووێرهكانی تری سه‌رمایه‌و كاڵا له ئاستی جیهاندا.
هاوكات خاڵیكی تری په‌یامه‌كه‌یان كه زۆر گرینك بوو به لایانه‌وه ده‌ورو نه‌خشی ده‌وڵه‌ت بوو له ڕێكخستنی ئابوری و بازار و قانونمهندی یه‌كانی.وه هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م په‌یامه‌ش بوو كه كۆنگره بریاری به‌خشینی یهكو نیو ترهلیۆن دۆلاری دا به دامه‌زراوه دارایی و پولی یه‌كانی وه‌ك بانكی جیهانی و سندوقی دراوی جیهانی.وه بڕیاریشه تا ساڵی 2010 نزیك به 5 تریلیۆن دۆلار كۆمه‌ك بكرێت به‌و دامه‌زراوانه له ئاستی جیهان و محه‌لی دا، تا ئابوری جیهان ببوژیینهوهو به حیسابی خۆیان جارێكی تر توشی قه‌یرانی وه‌ها نه‌بنه‌وه. هاوكات پێشنیاری ئه‌وه‌شیان كرد كه ده‌بێت ئه‌و دامه‌زراوانه، بنه‌مای دامه‌زراوی و رهوشهكانی بگۆردێرن كه تا ئیستا زیاتر به قازانجی سه‌رمایه‌ی ئه‌مریكی و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بووه،ئیتر چ بانكی جیهانی یاخود سندوقی دراوی جیهانی و سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی بێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دامه‌زراوه پۆلی و دارایی یانه كه بنكه‌كانیان له ئه‌مریكان و سه‌رمایه‌ی ئه‌مریكی گه‌وره‌ترین هه‌ژمونی به‌سه‌ریاندا هه‌یه، كاریگه‌ری زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ژمون و ڕۆڵونهخشی ئه‌مریكا له ئاستی جیهان له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه. ئێستاش به ئیفلاس بوونی ئه‌مانه، له‌سه‌ر هه‌مویانه‌وه، ۆلدستریت ئیتر ئه‌مریكا ئه‌و هه‌ژمونی و دهرونهخشهی نامێنێت. بۆیه ئیتر وه‌ك باسمان كرد له‌و كۆنگره‌یه‌دا به ئاشكرا مه‌رگی نه‌زمی نوێی جیهانی ئه‌مریكایان له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه ڕاگه‌یاند.به‌م شێویه ڕوونه ئیتر ئه‌م په‌یام و بڕیار‌و ئیجرائاتانه چ په‌یوه‌ندی یه‌كی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كرێكار و هه‌ژاری جیهانه‌وه نی یه و ته‌نها بۆ ڕزگار كردنی دامه‌زراوه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیانه ، جا چ له ده‌ست ئه‌م قه‌یرانه‌و چ له ده‌ست ناڕه‌زایه‌تی یه‌كانی خه‌ڵكی جیهان بێت. چونكه چه‌نده تارمایی دێوه‌زمه‌ی قه‌یرانه‌كه به‌سه‌ریانه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش زیاتر هه‌ست به تارمایی قوڵی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی جیهان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی بانكی جیهانی له‌سه‌رو به‌ندی قه‌یرانه‌كه له مانگی هه‌شتی ساڵی پار ووتی: ئه‌گه‌ر بارودۆخ وا بڕوات ڕووبه‌ڕوی شۆڕشی برسی یه‌كان ده‌بینه‌وه.جا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێت له‌سه‌رو به‌ندی ئه‌م قه‌یرانه‌دا هاتنه پێشه‌وه‌ی خودی شۆرشی برسی یه‌كان و ،ناو و جێگه‌و ڕێگه‌ی ماركس و تیوری یه‌كه‌ی هه‌رچه‌ند قسه‌ی كرێكاران و كۆمۆنیسته‌كان بووه به‌ڵام ئێستا_له هه‌ر روانگهیهكیشهوه بێت_ ئه‌وه قسه‌ی خودی چینی بۆرژوایه له سیاسهتمهدارو بیرمه‌نده‌كانی.
بۆیه په‌یامی ئێمه كرێكاران و كۆمۆنیسته‌كان په‌یامێكی ڕاشكاوانه و ئاشكرایه، به‌رانبه‌ر سه‌رانی كۆنگره‌ی جی 20 و سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌داری . هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ماركسی ڕابه‌ر زیاتر له 150 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مانیفێستی كۆمۆنیسدا ڕای گه‌یاندوه كه ده‌ڵێت ( با چینه چهوسینهرهكان به‌رانبه‌ر شۆڕشی كۆمۆنیستی سهرتاپان بێته له‌رزین. كرێكاران له‌م شۆڕشه‌دا بێجگه له زنجیره‌كانیان هیچ له ده‌ست ناده‌ن، به‌ڵام جیهانێك به‌ده‌ست دێنن.كرێكارانی جیهان یه‌كگرن!
له ڕاستیدا ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆ كه به‌رانبه‌ر به جی 20 و هه‌موو ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانانه‌ی تر كه له وڵاتانی تری جیهان ساز ده‌درێت، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له یه‌ك ساڵی رابردوو دا له دژی ئاكامه‌كانی ئه‌و قه‌یرانه ساز دراوه، سه‌ره‌ڕای هه‌ر كهمو كوڕی و نارۆشنی یه‌ك له ئاسۆ‌و ئامانج و ڕێكخستنیان هه‌مووی له ژێر سایه‌ی په‌یامه‌كه‌ی مانیفستی كۆمۆنیستدایه كه تاكه ڕێگای رزگار بوون له هه‌موو سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری و ئاكام و مه‌ینه‌تی یه‌كانی ته‌نهاو ته‌نها گرتنه‌به‌ری ڕێگای شۆڕشی سۆسیالستی چینی كرێكارانه.به‌ڵام ممكن نی یه شۆرشی كرێكاری به بێ حزبی پێشه‌نگی كرێكاری ئه‌نجام بدرێت. وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیش بدرێت سه‌ركه‌وتنی تاسه‌ری ممكن نی یه، هه‌روه‌ك ماركس له یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانی شۆڕشی كۆمۆناره‌كان ئاماژه‌ی پێ ده‌دات.
به ڕای من ئه‌مڕۆ بۆ وه‌ستانه‌وه به ڕووی ئه‌م قه‌یرانه، تا ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری نه‌توانن چ ئاكامه‌كه‌ی به‌سه‌ر كریكاراندا بشكینهوه، چ بۆ رزگار بوون له ده‌ست هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری ڕێكخستن یه‌كخستنی ڕێزی ملیۆنی خودی خۆمان ،كرێكاران و كۆمۆنیسته‌كانه له حزبه كۆمۆنیسته كریكاری یه به نفوزه كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كاندا به تایبه‌تی له وڵاتانی ئهروروپاو ئه‌مریكا.هه‌روه‌ها دارشتنی پلاتفۆرمێكی هاوبه‌شه له‌م ساته‌دا بۆ هه‌رچی زیاتر هه‌ڵخڕاندن و كۆكردنه‌وه‌ی چینی كریكار و سه‌رجه‌م توێژه بێ به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا.تا ریگا نه‌ده‌ین بۆرژوازی ده‌سه‌ڵاتدار به‌هۆی حكومه‌ته‌كانیانه‌وه قه‌یرانه‌كه به‌سه‌رماندا بشكێننه‌وه.
به تایبه‌تی له و ووڵاتانه‌ی وه‌ك جی20 كه ئه‌م قه‌یرانه له‌و ووڵاتانه زیاتر ته‌قیوه‌ته‌وه‌و كاریگه‌ری هه‌ر ئه‌مرۆ زۆر
زیاتره له‌سه‌ر كرێكاران و خه‌ڵكی هه‌ژارو نه‌دار.
له‌م باره‌یه‌وه لیره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌و نوسینه بده‌م كه هاوڕێ فاتح شیخ، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری_حیكمهتیست له كۆنگره‌ی 3 ی حزبیاندا وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێك و پلاتفۆرمیك به‌رانبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه ڕای گه‌یاندوه. به بڕوای من ئه‌و ڕاگه‌یانده ده‌كرێت ببێته پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش بۆ كۆمۆنیسته‌كان و سۆسیالسته‌كان و هه‌ر لایه‌ن و كه‌سێكی ئازادیخواز و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بروایان وایه تاكه ڕێگای رزگار بوون له‌م قه‌یرانه و سه‌رجه‌م سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و به‌دی هێنانی دونیایه‌كی باشتر سۆسیالیزم و شۆرشی سۆسیالیستی یه. هه‌نگاو هه‌ڵگرتن و ده‌رهێنانی نه‌خشه كار بۆ پیاده كردنی ئه‌و به‌یانه‌ی هاورێ فاتح ده‌روازه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ به‌ڕێ خستنی یه‌ك بزوتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری و قودره‌تمه‌ند ، وه زۆر زۆر قوترهتمهندترو ئاسۆ رۆشنتر له‌وه‌ی ئێستا له دژی جی 20 بهڕیخراوه و به‌ڕێ ده‌خریت ،له ئاستی ئه‌وروپا له دژی سه‌رمایه‌داری و هه‌موو دامه‌زراوه ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی نوسینه‌كه‌ی هاورێ فاتح ده‌توانن سه‌رنجی ئه‌م لینكه بده‌ن به فارسی.
http://www.hekmatist.com/kongereh18-fateh.htmlنیوه‌ی ئهیپرلی 2009