
ورده‌نان له یاده‌وه‌ریی ئه‌نفاله‌وه
ورده‌نان له یاده‌وه‌ریی ئه‌نفاله‌وه
ههندرێنبه مناره‌ی خڵووزی یاده‌کانته‌وه هه‌ڵده‌زنێم،
بێ تۆ
پشتی ئه‌م خه‌راباته
تهی ده‌که‌م.
///
ئێستا رمبه‌ی ئێواره‌ی تۆپه‌کان و
هاڵاوی خه‌ڵووز و بۆن
نیگا رسته به‌ستووه‌کانم
به‌ره‌و که‌ونی له خوێن گهوزیودا،
توڕ هه‌ڵده‌ده‌ن.
وێنه‌ی بێ چوارهچێوهت،
له ژووری تۆزلێنیشتووی رهبهنیما
شه‌هید ده‌که‌ن.
///
ساڵ: خۆڵه‌مێشی وڵاته و
له‌و کۆڵانه‌دا، مانگی ئێمه
گه‌رده‌لووله و ده‌یفڕێنێ.
///
به ته‌مای چۆله‌که‌ی سه‌فه‌رم،
له نێوان ئه‌م دوو کێوه کراس ئاگره و
ئاسمانه کاسه‌دا،
تۆ کتێبی ده‌تخوێنمه‌وه.
تۆپه‌کانیش ده‌رفه‌ت ناده‌ن
ته‌وام که‌ی!
///
له‌و هه‌بوونه‌وه،
له‌م دۆزه‌خه خوسگرهدا
باڵنده‌کان به دوای سێبووری
بۆنمان که‌توون!
///
نامه‌یێ تر له رۆخ چه‌می روح و
دوا دیداردا بخوێنه‌وه،
کتێبه‌که‌ت تۆپ سووتاندی!
///
من رۆژانه له‌سه‌ر لووتکه به‌رزه‌کاندا
ئێشگری چیای یادهکانم،
نه‌با جاشه‌کان داگیرمان که‌ن،
یاده‌کانت به دیلبگرن.
گوێم له هه‌نسکی گریانه،
ئه‌و نامانه بخوێنه‌وه
کێو دهتبیسێ!
///
هه‌ر ئاگره و به نێڵه … نێڵ
باڵای ئه‌م کێوانه ده‌لێسته‌وه و
سیمای داربه‌ڕووه‌کانیش،
وه‌ک دووریمان ره‌ش ده‌چنه‌وه.
///
هه‌ر تۆی له‌گه‌ڵمدا رێدهکهی،
ئه‌م روحه یهقت ناکاته‌وه؛
ده‌زانم تۆش،
وه‌ک تارمایی ئه‌و کێل و داوهڵانهی بهجێمهێشتوون،
جێم ده‌هێڵی!
///
به‌سه‌ر برینی رێچکهکاندا
هه‌نگاوی برسییه‌تی ده‌مخوا و
له‌تی گیانم له پشووه‌کانی هه‌ڵه‌تی
گه‌رووی شهکهتیمدا
له بن که‌ڤرێ دهشێرمهوه.
خه‌ونێک له لانه‌ی
کۆتره کێویلکهکانی گه‌وه‌ڕان
بۆ بوونێکی له کێویش کێویتر
بۆ ئایینده دهتروکێنم!
///
قه‌ره‌وڵ و سه‌گه‌ل
بناره‌که‌ی ئهوبهریشیان ته‌نیه‌وه.
سه‌وڵی ده‌ستی که‌شتییه‌وانی
پێده‌شتی گه‌مارۆدراو،
خه‌وی ئێمه‌ی لێکدهترازاند.
///
سێبه‌ره‌کان لێکده‌ئاڵێن.
هه‌تاو برژانگی هه‌ڵده‌وه‌رێ.
ئه‌شکه‌وته‌کان وێکدێنه‌وه.
دێهاتنشینه‌کان پاش ئاوێزانبوون
ده‌یان جار لێک‌دابڕان،
سووتان…
له هیکڕا سێبه‌ری بۆن راوی نان و
نه‌هاتنه‌وه.
///
بۆ کوێم ده‌به‌ن؟
که به‌رد و ئاو لێک‌دابڕان،
تابووته‌کان به‌ڕێوه بوون!
گۆڕیش نه‌ما،
چیا بنێژن.
///
رووم ده‌شته‌که‌ی گه‌رمیانه و
شوون ئه‌نفالی هه‌ڵگرتووه.
لێوم ماکی داخ و وه‌ڕسی
هه‌ڵکه‌ندراوی دوا جاری
سه‌ر کێلی که‌وشه‌نی
لێ زیز بووه!
///
ئێستا هزرم
وه‌ک ئه‌و رۆژه‌ی،
مه‌رگ له گه‌رووی شه‌پۆڵدا
تاوی بۆ ده‌هێناین،
که "ئیوان"ی لانه‌واز بوو
بێباکانه دوا داستانی نسکۆکانی
بۆ دهبێژاین!
///
بۆ: ئه‌بو ئایار (*)
زه‌رده‌په‌ڕه و
"مه‌ڕانێ" (*) وه‌ک ساڵی ساڵان
ده‌ستی چه‌پی له که‌مه‌ری شه‌نگی ده‌نێ و
چاوبڕکانێ له‌گه‌ڵ تیشکی هه‌تاو ده‌کا و
گوێ بۆ رازی پێشمه‌رگه و
باڵنده‌ی سه‌ر دارگوێزه‌کان راده‌دێرێ.
"مه‌ڕانێ" هه‌روه‌ک دایکم
چاو له ئاسمان،
تێر تێر ده‌گری.
شاخ ده‌گیرێ… شاخ چۆل ده‌کرێ!
تۆ ئامێز له که‌ڤری
خوێن پژا و و
"مه‌ڕانێ"ی مه‌وته‌نی خه‌ون و نامه ناکه‌یته‌وه.
گووله به چاوی ئابلۆقه‌ی مه‌رگ ده‌نێ و
سه‌ر به تابلۆی ژیان ده‌که‌ی،
به شاخی ژیان ههڵدهکاڵێی!
///
کاتێ هاتین
له نیوه‌ڕێی نادیارییدا،
خه‌ون و تفه‌نگ
له خۆم وێڵتر بهجێماوبوون.
له بناری پڕ توله‌ڕێ
له حه‌ژمه‌تی چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌مدا،
وه‌ک دوو سێوی،
سه‌ریان به که‌ڤرێک کردبوو!
///
من نیم شه‌پۆڵ گێژهنم لێده‌دا و
پاژنه‌م له‌سه‌ر چڵکی به‌رد ده‌ترازێنێ.
سات، نا:
واته واتی نه‌هامه‌تیی و رشانه‌وه‌ی
قوتدانی فریوه،
ته‌کان به ده‌نگی ته‌پ و
له‌شی مۆمیای رۆژه‌کان ده‌نێ.
خۆزگه‌ش وه‌ک ناسنامه و کتێێبهکان
له ژێر تاوێره‌کان،
به سێبه‌ر و نهێنییه‌کان سپێردراوه
یان له نووته‌کی شه‌ودا قه‌تیسماون.
ئه‌وه‌تا داڵه هه‌تاو دزه‌کان
به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه سروودی خۆگرتن ده‌جوون.
به نێوان ده‌رفه‌تی
له‌تی ساچمهکانهوه هاتووم،
چمکی سێبه‌ری شاخانم
به تێشوو بۆ ئێره کێشاوه،
برینی ده‌نگ و سێبهرهکانمی پێدهپۆشم.
(**) ئه‌بو ئایار، شێوه‌کار و پێشمه‌رگه‌یه‌کی حیزبی شیوعی بوو. له دوا هێرشه‌کانی ئه‌نفالی بادیناندا، کاتێک سه‌رباز و جاشه‌کان، ئه‌و جاشانه‌ی که "شۆڕگێڕ"ی ئه‌مڕۆن، له کاتی هێرشکردنیان بۆ گوندی "مه‌ڕانێ"ی بناری چیای "گارا"دا گه‌مارۆی کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن، له‌وێدا ئه‌بو ئایار به گولله‌یه‌ک خۆی ده‌کوژێ و تابلۆکانی به خوێن ته‌واو ده‌کات.
///
تێبینی:
ئه‌مڕۆ له‌ناو ئه‌و به تاڵانبردن و ئه‌نفالکردنه‌وه‌ی "ئه‌نفال"دا، هه‌موو گوتنه‌کان بێجگه له به‌رده‌وامییه‌ک له‌و تاڵانکارییه‌ی به‌ناوی "ئه‌نفال"ه‌وه بۆشایی رۆژنامه و تێڤییهکان پڕده‌که‌نه‌وه هیچ تر نین. ل بۆیه لێره‌وه تاکوو ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌ی که بوو به که‌ره‌سه‌ی تاڵانچییه‌کان وه‌ک خۆی بدوێ؛ په‌رۆشی دڵ له ناو قسه بهرخۆرکراوهکانی ئه‌مڕۆ ریسوا نه‌بن؛ شوونپێیهکان له‌وه زیاتر نه‌کولێنه‌وه… لێده‌گه‌ڕێم، ئه‌و کۆپله شیعرانه که به ده‌م ترپه‌ی دڵ و گرژیی روح و ترسی دهوروونی لووره‌ی تۆپهکانهوهوه له دایکبوون، وه‌ک بۆنی پیرۆزی ورده نانێکی ئه‌و رۆژگاره برسییه، یادی خۆڵه‌مێشی ئه‌و یاده‌وه‌رییه "ئه‌نفال"کراوه بکه‌نه‌وه.
کۆپله‌کان له کۆشیعری "دوا نوێژه‌کانی چیا و سه‌فه‌ری مه‌حاڵ"دا، که له 1993 چاپکراوه، بڵاوکراونه‌ته‌وه.