گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران … … دڵشاد تاقانه
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران …
وه‌ڵا کانی شــووی کرد !
شۆک و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی ساته وه‌ختی پڕ له هێماکانی پرسیار و سه‌رسوڕمان و خاڵ و فاریزه و له نێو دووکه‌وانه و چه‌ندین بگره و به‌رده‌ی خێرای هۆشی کچه کورده‌ی هه‌نده‌رانی ، هه‌ربه‌خۆی ده‌یزانی و ده‌یویست بیگه‌یه‌نێته ڕاستیه‌که له‌م سه‌ردانی کۆنه هه‌واره که جێ نه‌زه‌رگه‌ی ساڵانێکی ته‌مه‌نی منداڵی ، خولیایه‌کی له مێژینه و سۆزئامێزبوو به‌بیرتیژی له‌هه‌گبه‌ی یاده‌وه‌ری غوربه‌تیدا ده‌ژیا بۆیه ویستی ڕاسته‌وخۆ دیده‌نی بکا : یه‌کیان کانی بوو که‌چی شووی کرد ! چۆن ؟ بۆ ؟ به‌خه‌نده‌وه له‌به‌ر خۆیه‌وه لێکی دایه‌وه نا نا هه‌ر نوکته‌یه دایکی کانی گاڵته ده‌کا بۆ دڵنیایی جارێکی تر له کانی ده‌سته‌خوشکی پرسیه‌وه ؟ هه‌ر به هه‌مان تۆن و شێوه دایکی کانی به‌شێوازی تایبه‌تی خۆی که هه‌ر وابوو پیتی شینی نه‌ک له نێوان ددانه‌کانی به‌ڵکو به‌هێز له‌بن مهراشویهوه به ده‌نگێکی نازۆکی مێیانهیهوه له‌گه‌ڵ ملی لاره و لاری به‌سه‌ری ده‌کرد و ده‌ری ده‌بڕی جارێکی تر بهخۆههڵکێشانێکهوه دووباره‌ی کرده‌وه ووتی : ئه‌ره وه‌ڵا کانی شوی کرد و ئێستا ماڵی له له‌نده‌نه . سه‌رسامی وای له کچه کرد ئه‌وجا به‌ده‌نگی بڵند بیربکاته‌وه… کانی کیژۆڵه‌یه‌کی خرپنی سپیلکه‌ی ده‌م و چاو پان بوو پێش هه‌شت نۆ هاوین که چووینه هه‌نده‌ران له‌به‌ر ده‌رگای ئه‌م دوو خانووه‌ی هه‌ردوو ماڵمان به‌کرێ له ناوی ده‌ژیاین پێکه‌وه ئه‌وکاته ته‌مه‌نمان سێ چوار ساڵی بوو ، خۆرخۆرۆکه و مۆریانێ و شیشانێ هه‌روه‌ها ماڵه قوڕێنهمان به جۆگه‌له گواوهکهی ناوه‌ندی کۆڵان ده‌کرد ، خۆم تازه شانزهساڵیم ئه‌و دوو سێ ساڵیش له‌من بچوکتر بوو . وه‌ڵاهی سه‌یره و باوه‌ریشم کرد به‌ڵام نازانم کانی شوی به کام کلتور ، کام ئاین یانیش کام یاسا کرد ! خۆ ڕاسته به‌س دیسانه‌وه پێکه‌نینم دێ بڕواناکه‌م ده‌پرسمه‌وه ئاخربۆ ؟
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com