
لاوان و هه‌ڵبژاردن
لاوان و هه‌ڵبژاردن
كرمانج عه‌لی
kirmanjali@gmail.comئه‌گه‌ر تا چه‌ند مانگێك پێش ئێستا گوته‌ی سه‌ره‌كی لاوان ئه‌وه‌بوو كه ده‌یانگوت ئه‌و په‌نجه‌یه ده‌بڕم ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردن ده‌نگ بدا، ئه‌وا ئه‌مڕۆ خۆشبه‌ختانه ئه‌و بۆچوونه به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چێ و ئاراسته‌ی گه‌نجی كوردستان به‌ره‌و ئه‌و ئاقارهیه كه ده‌یه‌وێ گۆڕان بكا.
هه‌ڵبژاردن به‌ده‌رله‌وه‌ی كه پره‌نسیبێكی گرنگی سیسته‌می دیموكراسییه و له رووی سیاسییه‌وه به‌هایه‌كی به‌رزی هه‌یه، له هه‌مان كاتدا وه‌ك مافی تاكه‌كانیش له ده‌ستنیشانكردنی ئێستا‌و ئاینده‌یان گرنگی زۆری هه‌یه. بونیادی كۆمه‌ڵی دیموكرات و مه‌ده‌نی به‌بێ هه‌ڵبژاردنی پاك و ئازاد ئه‌سته‌مه بوونی هه‌بێ. به‌رده‌وامی هه‌ر سیسته‌م و حوكمڕانییهكیش په‌یوه‌سته به پیاده‌كردنی ئه‌و پره‌نسیبه. ئه‌گه‌رنا شێوه‌و ناوه‌ڕۆكی سیسته‌می حوكمڕانی به‌ره‌و دیكتاتۆری و تۆتالیتاری ده‌گۆڕێ و له‌نێو هه‌ناوی سیسته‌مه‌كه‌ش گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی په‌ره‌ده‌سێنێ و ته‌واوی وڵات ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ردی قورسی ئه‌م په‌تا سه‌ره‌تانیه.
گۆڕان ئه‌وكاته به‌رپاده‌بێ كه هه‌ڵبژاردن به هۆشیارییه‌وه لای خه‌ڵك پێشوازی ده‌كرێ و سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌بێته سه‌نگه‌ری شه‌ڕی به‌رنامه‌كان به‌ره‌و دنیایه‌كی باشتر. له‌وێوه ده‌نگ ده‌بێته ده‌نگی ویژدان و به‌رپرسیارێتی و جیاكردنه‌وه‌ی ره‌نگه‌كان له‌یه‌كتر ده‌بێته ده‌نگی نهخشڕێژی دێمۆكراسی.
لاوان كه له‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگه زیندووه‌كاندا ده‌توانن رۆڵی باش و به‌رچاو ببینن، له‌هه‌ڵبژاردنیش ده‌توانن سه‌نگی خۆیان به‌ده‌ربخه‌ن له‌پێناو ئاینده‌یه‌كی گه‌ش.
له كوردستاندا ده‌نگی ناڕه‌زایی لاوان له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌هه‌مووكاتێك زیاتر به‌رزبۆته‌وه‌و چاوی گه‌نج وردتر گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و خراپی ره‌وشی ئیداری و سیاسی كوردستان ده‌بینێ. گه‌نجی كوردستان ئێستا ئاگادارتر له‌جاران له‌خۆی و وڵات و ده‌وروبه‌رو جیهان ده‌ڕوانێ.له‌وه‌ش گرنگتر ئیراده‌ی گۆڕان لای لاوان له كوردستان ئێستا له‌ساڵانی پێشتر زیاتر بووه‌و ئومێد ده‌كرێ ئه‌و گه‌نجانه‌ی بڕوایان به گۆڕان هه‌یه بتوانن كاریگه‌ری زیاتریان هه‌بێ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و گه‌نجانه بۆ لای خۆیان كێش بكه‌ن كه هێشتا بڕیاری ده‌نگدانیان نه‌داوه یان پێیان وایه ده‌نگدان و ده‌نگنه‌دان وه‌ك یه‌ك وایه.
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان جیاوازی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو. ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌جاران زیاتره. ئیراده‌ی گۆڕان بوونی هه‌یه. خه‌ڵك كه پێشتر وێڵ بوو به دوای به‌دیل و كه‌سی به به‌دیلی پارتی و یه‌كێتی نه‌ده‌خوێنده‌وه، ئیستا چاوی خه‌ڵك ره‌نگه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زه‌رد و سه‌وز ده‌خوێنێته‌وه‌و په‌لكه زێڕینه‌ی دیموكراسی و گۆڕان له ئاسۆی داهاتوو خه‌ریكه خۆی ده‌نه‌خشێنێ.
پێم وانیه وه‌رزی پێش هه‌ڵبژاردن له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام بگوزه‌رێ. هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن توند ده‌بن و به بۆچوونی من به‌ده‌رنابێ له بهكارهێنلنی توند‌و تیژی و كڕینی زیمه‌تی خه‌ڵك و دروستكردنی فایل و هه‌ڕه‌شه‌و به‌كارهێنانی زمانی زبر و دهستخستنهنێو كاروباری حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجامدانی لێكترازاندن له‌نێو ئه‌و حزبانه (وه‌ك ئه‌وه‌ی زه‌حمه‌تكێشان). ئه‌مانه‌و جگه له‌وه‌ی به‌بڕوای من له‌و ماوه‌یه‌دا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا زهقدهكرێنهوهو ده‌كرێنه بابه‌تی گه‌رمی راگه‌یاندن و له‌وێوه دروشمه قه‌ومییه‌كان به‌رزده‌بنه‌وه‌و له په‌نا دروشمه‌كانیش هه‌وڵده‌ده‌ن كارته‌كان وا تێكه‌ڵ بكه‌ن تا ئه‌و راده‌یه‌ی بڵێن ئه‌وه‌تا له كاتێكدا ئێمه شه‌ڕی به‌غدا ده‌كه‌ین له‌پێناو مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌رله‌م كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن له‌پێناو چه‌ند كورسییه‌كی په‌رله‌مان ئه‌زموونه نازداره‌كه‌مان ناشیرین ده‌كه‌ن و ئاو ده‌كه‌نه ئاشی دوژمن. ئه‌مانه چه‌ند هه‌وڵێكی چاوه‌ڕوانكراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و ده‌بێ خه‌ڵكی گۆڕانخواز له‌و مه‌سه‌لانه بگه‌ن. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئیستا چاوی میدیای جیهانی و ناوه‌نده سیاسییه‌كانی ئه‌مێریكا و ئه‌وروپاو عیراق باشتر چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن و ئاسان نیه بتوانرێ سنووری پێشێلكارییه‌كان ببه‌زێنرێ.
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بایه‌خ و گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌و ده‌بێ لاوان له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا وه‌ك هه‌میشه خاوه‌ن رۆڵ و سه‌نگی مێژوویی خۆیان بن له پیناو ئاینده‌یه‌كی رۆشن و مه‌ده‌نی و دێمۆكراسی.