ئه‌دۆنیس شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب له‌سلێمانی میوانه
ئه‌دۆنیس" شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب له‌سلێمانی میوانه
ستیڤان ئه‌حمه‌د (شه‌مزینانی)ئه‌دۆنیس ئه‌و شاعیره هه‌ره گه‌وره‌و ناسراوه‌یه،وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات شیعری به‌فیكره‌وه موتوربه كردووه، من كه‌خۆم ساڵانێكه به‌وردیی هه‌ر نووسینێكی ئه‌وم دیبێت بێگومان خوێندوومه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رسامم به"ئه‌دۆنیس"ی ره‌خنه‌گرو بیریار، هیچ كات ئه‌وه‌نده شه‌یداو وێڵی شیعره‌كانی نه‌بووم. ئه‌گه‌رچی ده‌مزانی كانی وسه‌رچاوه‌ی شیعریی ئه‌و رۆژ له‌دوای رۆژ، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی خێرای ته‌مه‌ن و وه‌رزه‌كاندا، هه‌ر ده‌ته‌قێت وتاڤگه‌ی شیعره‌كانی هه‌تاوه‌كوو دێت هاژه‌یان زیاتر ده‌گاته لامان.به‌ڵام رۆژی 16-4-2009ئه‌مجاره رووبه‌ڕوو ئه‌دۆنیسی شاعیر‌و بیریارم له‌زۆر نزیكه‌وه وبه‌راسته‌وخۆیی بینی، ئه‌گه‌رچی ده‌مێكه له‌ناو ماڵپه‌ڕه‌كان ورووپه‌ڕی گۆڤار‌و رۆژنامه‌كاندا وێنه‌ی ئه‌وم بینیوه، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌نزیكه‌وه‌و به‌واقیعی له‌گه‌ڵ ئه‌و بیریاره گه‌وره‌یه به‌ده‌م رێوه دوو قسه‌یه‌كمان پێكه‌وه كرد. ئه‌گه‌رچی ئه‌دۆنیس له‌و ئێواره‌ی بنكه‌ی ئه‌ده‌بیی ورووناكبیریی گه‌لاوێژ له‌شاری سلێمانی بۆ وی ئاماده‌كردبوو، بڕیار نه‌بوو هیچكام له‌شیعره‌كانی بخوێنێته‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ی تینوو "مه‌به‌ستمان ئاماده‌بووانه" ناچارمان كرد هه‌ر هیچ نه‌بێت چه‌ند كورته شیعرێكی خۆی بخوێنێته‌وه، ئه‌و شیعرانه‌ی له‌وێ خوێندییه‌وه من پێشان هه‌موویانم خوێندبۆوه، كه‌چی به‌ده‌نگ وئیقاعی ناسكی خۆی به‌جۆرێك بوو ده‌تگووت، هه‌رگیز وشه‌یه‌كم لێیان نه‌خوێندۆته‌وه. نازانم هۆیه‌كی چی بوو؟ به‌ڵام ره‌نگه ئه‌مه‌یان بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و به‌هه‌موو روحییه‌تێكه‌وه قه‌سیده‌كانی ده‌خوێنده‌وه كه‌ناچاری ده‌كردین زه‌ینی به‌ینێ. ئه‌وجا له‌ولاوه ئه‌و گفتوگۆ وده‌مه‌ته‌قێ گه‌رم وگوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خوێنه‌وه‌ران وهه‌واداره كورده‌كانی، ئه‌وه‌نده‌ی تر "ئه‌دۆنیس"ی له‌نزیكه‌وه پێناساندم، ئه‌گه‌رچی ناچاربووم بۆ خزمه‌تی ئازیزانی وه‌ك "فه‌رهاد شاكه‌لی – دكتۆر ره‌فیق سابیر" هۆڵه‌كه به‌جێبهێڵم، به‌ڵام خۆم پێنه‌گیراو هه‌ر چوومه‌وه ناو هۆڵ، كه‌چی ئه‌مجاره تراژیدیای كاره‌بابڕان هۆڵه‌كه‌ی سه‌راپا تایرك كرد‌و ئه‌دۆنیسی شاعیر سه‌یری له‌و رووداوه لێهات ومنیش لای خۆمه‌وه تووشی ئیحراجییه‌ك ببووم هه‌رگیز نه‌مده‌زانی چۆن بچم تێیبگه‌یه‌نم ئه‌مه حاڵی وڵاتێكه تۆی بۆ هاتووی،ئاخر من به‌و تراژیدیای كاره‌بابڕانه ئه‌وه‌نده شه‌رمه‌زارببووم وامده‌زانی ئێستا ئه‌دۆنیس رووده‌كاته من وگله‌ییم لێده‌كات، ئه‌گه‌رچی ئه‌و نه منی ده‌ناسی ونه لایه‌نی داوه‌تكار بووم.به‌هه‌رحاڵ هاتنی"ئه‌دۆنیس"ی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب وبیرمه‌ندی ناسراوی به‌ره‌گه‌ز سوریایی به‌جۆرێك بوو خۆشبه‌ختانه ئه‌و ته‌وه‌قووع وچاوه‌ڕوانییه‌ی له‌ومان هه‌بوو له‌جێگه‌ی خۆیدا بوو. من هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توان بڵێم سوپاس بۆ ئه‌دۆنیس وپه‌یڤه هه‌ره جوان وناسكه‌كانی، سوپاس بۆ بنكه‌ی گه‌لاوێژ كه‌ئه‌و شاعیر‌و بیرمه‌نده‌ی له‌نزیكه‌وه پێناساندین كه‌بمانه‌وێ یان نا راسته‌وخۆ وناراسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌شێكی زۆری نه‌وه‌ی خوێنه‌رو خوێنه‌واری كورد داناوه. ئه‌دۆنیس ئه‌و ئه‌دۆنیسه بوو له‌رێی كتێب ونووسینه‌كانییه‌وه ناسیبوومان، ئه‌دۆنیس ئه‌و پیاوه بوو هه‌ر له‌دووره‌وه سكێجمان كردبوو, جارێكی تر جیا له‌به‌خێرهاتن سوپاست ده‌كه‌م بۆ ئه‌و كاته زۆر كه‌مه‌ی به‌منت به‌خشی وبه‌سه‌رپێیانه‌وه ئه‌وه‌ی له‌ناو دڵمدا بوو پێمووتی:ئایا ئه‌مڕۆ له‌هه‌ڵه‌بجه هه‌ستت به‌چی كرد؟. ئه‌ویش وتی:شه‌رمه‌زاریی وه‌ك عه‌ره‌بێك. ئه‌وجا دووباره به‌خێربێیته‌وه ئه‌ی شاعیری ناسراو "مامۆستا ئه‌دۆنیس".
تێبینی:وێنه‌كان وێنه‌ی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌یه كه‌له‌هه‌مان رۆژدا له‌ته‌ك "ئه‌دۆنیس"دا گیراون.
Shamzini79@hotmail.com