نا بۆ لیستی داخراو، به‌ڵێ بۆ لیستی کراوه
هاوڵاتیانی کوردستان به واژۆی خۆتان پشتگیریی بکه‌ن له هه‌ڵمه‌تی:
نا بۆ لیستی داخراو، به‌ڵێ بۆ لیستی کراوه
نا بۆ ڕێگرتن له ده‌نگدانی هاووڵاتیانی هه‌رێم له هه‌نده‌ران
نا بۆ نه‌دانی هه‌لوده‌رفه‌ت و کاتی گونجاوو پێویست بۆ هه‌موو لیست و قه‌واره سیاسی و سه‌ربه‌خۆکانی به‌شدار له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا
نا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی نا دیموکراسی و شارستانیی و ئازاد
نا بۆ به‌کارهێنانی داموده‌زگا حکومییه‌کان و دارایی هه‌ریم بۆ خزمه‌تی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن لیستی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
http://www.petitiononline.com/KRP2009/petition.htmlکوردستانیانی ئازیز، خوشک و برایان، دوای خوێندنه‌وه‌ی تێکسته‌که، تکایه ئه‌و لینکه‌ی سه‌ره‌وه بکه‌ره‌وه و به بایه‌خه‌وه ته‌نها بۆ یه‌کجار و به ناوی سیانی و ئه‌دره‌س و شوێنی ژیانی خۆته‌و واژوه‌که‌ت بکه بۆ پشتیوانی له داواکریه‌کان، خۆی ئۆتۆماتیکی ده‌گات.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له 19/5/2009 دا خولی یاسایی په‌رله‌مانی کوردستان ته‌واوده‌بێت. مه‌خابن ئه‌م جاره‌ش ده‌سه‌ڵات که‌مته‌رخه‌می نواند و دره‌نگ به‌خۆکه‌وت بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان. واپێویست بوو ده‌ستپیکردنی واده‌ی ده‌ستنیشانکراو، ته‌واوی هه‌لومه‌رج و زه‌مینه و وورده‌کاریه‌کانی ئه‌نجامدانی خولێکی تری هه‌ڵبژاردنی گشتی له هه‌رێمی کوردستان چه‌ند مانگێک پێش ئێستا ئاماده‌بوونایه، تۆمارکرکردنی لیستی قه‌واره سیاسی و بێلایه‌نه‌کان و ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له‌ناوه‌وه و له‌ده‌ره‌وه ته‌واوبوونایه و هه‌موو پێداویستییه‌کانیان بۆ هه‌ڵبژاردن له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازاد‌و دیموکراسی و یه‌کساندا ده‌ستی پێبکردایه. به‌ڵام هه‌روه‌ک ده‌بینرێت په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ک و کۆمسوێنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێڕاق و حکومه‌تی فیدرالی عێڕاق له‌لایه‌کیتره‌وه، هه‌ریه‌که‌و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی، سستیان نواند له‌و کارانه‌دا. هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌کات هه‌ڵبژاردنی گشتی هه‌رێمی کوردستان له‌واده‌ی خۆیدا نه‌کرێت و وه‌کو هه‌موو جاره‌کانی دی به بڕیاڕیکی سیاسی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی ئێستا درێژبکرێته‌وه.، که ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ناکامیه‌کی تره به ناکامیه‌کانی سیسته‌می حکومڕانێتی هه‌رێم.ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردن به زه‌قی ئه‌وه‌یان پێوه دیاره که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و کراوه‌و دیموکرات ده‌ترسێت و ناتوانێت گۆڕانکاری له ژیانی سیاسی هه‌رێم و ده‌رئه‌نجامه‌کانی قبوڵبکات. هه‌ڵبژاردن له‌لای ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزبی باڵاده‌ست گرێیه‌کی سیاسی و ترسێکی هه‌میشه‌ییه و ته‌نیا به‌و مه‌رجه پابه‌ند ئه‌بن که خۆیان سه‌رکه‌وتوبن تیایدا و جڵه‌ویی ده‌سه‌ڵات هه‌ر به‌ده‌ستی خۆیانه‌وه بێت.
ناکامیه‌کانی په‌رله‌مانی حیزبی هۆکاره بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان نه‌بێته خاوه‌ن ده‌ستوری خۆی و خاوه‌نی ده‌زگایه‌کی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن به خۆیه‌وه. عه‌قڵیه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی به‌رچاوته‌نگه بوه‌ته هۆی په‌کخستنی هه‌ڵبژاردن له کوردستان و نه‌توانێت وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی دیمۆکراسی و مافێکی سه‌ره‌تایی خه‌ڵک، به‌شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک و بێ ساخته و فرتوفێڵ له‌کاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.له هه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانکراوی په‌رله‌ماندا، له پێناویی ڕێگه‌گرتن له گۆڕانکاری و کۆتایهێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی حیزب به‌سه‌ر حکومه‌تدا، هه‌موو هه‌وڵێکیان خستۆته کار بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به هه‌مان سیناریوی په‌رله‌مانی پێشوو ببه‌ن، که ئاشکرایه له ناکامی بۆ هه‌رێمی کوردستان وئه‌زمونه‌که‌ی هیچی تری لێ هه‌ڵناکڕێت.
ئێمه وه‌ک ڕێکخراوێکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌ست به مه‌ترسی گه‌وره ئه‌که‌ین بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراسی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی کوردستان که له‌ژیر کۆنترۆڵی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
_ په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می لیستی داخراو له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و سه‌پاندنی به‌سه‌ر هه‌موو کیانه‌کاندا، پێشیلکاریه‌کی ئاشکرایه به مافی ده‌نگده‌ران، که کێ به نوینه‌رایه‌تی خۆیان هه‌ڵبژێرن و په‌یڕه‌وکردنی نزمترین ئاسته‌کانی دیموکراسیه له پرۆسه‌ی ده‌نگدان. ئه‌و سیسته‌مه‌ی که هه‌میشه پانتاییه‌کی گه‌وره بۆ حیزبه‌کان ده‌هێڵێته‌وه بۆ هه‌یمه‌نه‌کردن به‌سه‌ر حکومه‌تدا، و ئه‌بێته هۆی خزاندنی که‌سانی پاشه‌ڵ پیس و خاوه‌ن فایل بۆ لیسته‌کان و دواتریش وه‌ک ئه‌ندام له په‌رله‌مان.
_ به بیانوی ئاماده‌نه‌بوونی لایه‌نه ته‌کنیکی و هونه‌ریه‌کانی هه‌ڵبژاردن. ڕێگا نادرێت به کورده‌کانی هه‌نده‌ران به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بکه‌ن و به‌مه‌ش زوڵمیکی گه‌وره له‌و ژماره زۆره‌ی هاوڵاتیان ده‌کرێت که به‌هۆی ناکامیه‌کانی ئه‌زمونی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوون.
_ یه‌کێتی و پارتی به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌واو نایاسایی که‌وتونه‌ته به‌کارهێنانی هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات و دارایی و ئابوری کوردستان به قازانجی خۆیان له هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا و هه‌ر ئێستاش هه‌ڵمه‌تی کڕینی ده‌نگه‌کان له هه‌موو ده‌ڤه‌رو ناوچه‌کان ده‌ستیان پێکردووه. که ئه‌مه‌ش پێشێلکردنی یاسا‌و پرێنسیپه‌کانی هه‌ڵبژاردنێکی ئاواڵه‌و ڕه‌وایه که نابێت هیچ لایه‌نێکی پاڵێوراو ده‌سه‌ڵات و پۆسته‌کانی ده‌وڵه‌ت و سه‌رچاوه داراییه‌کانی وڵات بۆ مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌کاربهێنێت. له کاتێکدا مه‌رجی قورس و ڕێگری ئه‌خرێته ڕیی ئه‌و لیستانه‌ی که داوای گۆڕان ئه‌که‌ن و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و کار کردن له پێناو یه‌کسانی و سه‌روه‌ری یاسا و بوژاندنه‌وه‌ی کوردستان و خزمه‌تگه‌یاندن به خه‌ڵکی له ناو خاڵه گرنگه‌کانی به‌رنا‌مه‌یاندایه.ناوه‌ندی چاک داواده‌کات له هه‌موو ڕاگه‌یاندنه گشتی و سه‌ربه‌خۆکانی کوردستان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هه‌موو هاوڵاتیانی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه، پشتگیری له‌م هه‌ڵمه‌ته بکه‌ن و به ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی نیشتیمانی و دیموکراتی خۆیانی بزانن، ئه‌و دیارده دزێو و مه‌ترسیدارانه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و ئاکامه‌کانی دووربخه‌نه‌وه و ڕێگانه‌ده‌ن ئه‌زموونی پێشوو دووباره بێته‌وه، هه‌تاکو کوردستان بۆ چوار ساڵی ئاینده ببێته خاوه‌نی په‌رله‌مانێکی کاراو لیهاتوو که بتوانێت نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بکات.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
www.cahk.info www.nawandihalabja.com chak.org@gmail.com