هه‌بوو نه‌بوو موحسنێک بوو مولازم بوو….سه‌مه‌دی مه‌لا ئه‌حمه‌د
هه‌بوو نه‌بوو موحسنێک بوو مولازم بوو
ماوه‌یه‌کی که‌م بوو له زیندان ئازادکرابووم، له‌ته‌ک هاورێ و برامدا کاکه سه‌لاح ( له ره‌وه‌که‌دا له‌ته‌ک کوره شانزه ساڵانه‌که‌یدا شه‌هیدبوو)، چووم بۆ مه‌له‌گاکه‌ی سه‌رچنار بۆ مه‌له‌کردن که نه‌مده‌زانی.
زۆر قه‌ره‌بالخ بوو، جارجار خۆم ده‌خسته ته‌نکاییه‌که‌وه و له‌شم ته‌رده‌کرد. دانیشتبووین و میوه‌مان ده‌خوارد، کاک سه‌لاح پێمی گوت (ئه‌و پیاوه ده‌بینی که مایۆیه‌کی له پێدایه و خاولیه‌کی به‌شانه‌وه‌یه، ئائه‌وه‌یه مولازم موحسین). تا ئه‌و کاته من ئه‌و که‌سه‌م نه‌بینیبوو.
چه‌ند کورێکی گه‌نجی له‌ده‌وربوو، جارجار مه‌له‌یان ده‌کرد و یاری ئاویان ده‌کرد، جار جاریش له‌سه‌ر کورسێکه و له‌به‌ر هه‌تاوه‌که خۆی هه‌ڵده‌خست.
من له‌وساته‌وه ئیدی سه‌رنجی ئه‌و پیاوه‌م ده‌دا و زوو زوو تێمده‌روانی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم شێوه‌ی بچمی له مێشکمدا تۆمارکه‌م. ده‌مروانییه هه‌ڵسوکه‌وتی. له‌پر چاوم لێ‌بوو ته‌کسیه‌ک له‌به‌رده‌رگا وه‌ستا و سایه‌قه‌که دابه‌زی و رووه‌و موحسین هات. له‌وه‌ده‌چوو بیناسێت، چوونکه به‌بی ترس و پرس، یه‌کراست هاته به‌رده‌می و چرپاندی به‌گوێیدا و ئیدی رۆی.
یه‌کسه‌ر دوای ئه‌و چرپه‌یه موحسن هه‌ڵسا و خۆی وشککرده‌وه و رۆیشت، گه‌نجه‌کانیش به‌دوایدا.
لای ئێواره به پاس گه‌راینه‌وه‌مان بۆ سلێمانی، له‌به‌رده‌م کارگه‌ی جگه‌ره دابه‌زین به‌مه‌به‌ستی چوونه‌وه‌مان بۆ ماڵی کاک سه‌لاح.
له‌به‌رده‌م دائیره‌ی ئه‌مندا، که ئێستا بۆته شوێنی رێکخراوه دیموکراتێکان، ژنێک و دوو کچمان بینی پیاوه چه‌ک به‌ده‌سته‌کانی ئه‌من له ئۆتۆمبیلێک دایانگرتن و راپێچیان کردنه ئه‌منه‌که‌وه.
پاشان بیستمان چی قه‌ماوه:
چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک له پاش به‌جێهێنانی کاری شه‌وی رابردوو، له ناوشار له‌ماڵێک ماونه‌ته‌وه، ژماره‌یان شه‌ش پێشمه‌رگه‌بوون: نه‌رمین، فریشته، هه‌ردوو برا به‌ختیار و ڕه‌وفی عه‌به ره‌ش، هوشیارو ساڵح.
سایه‌ق ته‌کسێکه هه‌واڵی شوێنه‌که‌یانی به موحسین گه‌یاندبوو ئه‌ویش خۆی و مه‌فره‌زه‌که‌ی چوبووه سه‌ریان. ئابڵوقه‌ی ماڵه‌که‌یان دابوو.
پێشمه‌رگه‌کان ئازایانه لێیان هاتبوونه ده‌ست و له حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌وه موحسنیان له‌سه‌ربان کۆڵه‌وارکردبوو. به‌ڵام ده‌رئه‌نجام پێشمه‌رگه‌کان شه‌هیدبوون و ئه‌وانه‌ی ئێمه له‌به‌ر دائیره‌ی ئه‌مندا بینیمانن: نه‌رمین و فریشته بوون له‌ته‌ک باجی ئامینی دایکی شه‌هید ساڵح. له پاش ئه‌و روداوه ئه‌من ماڵه‌که‌شیان روخان. هه‌فته‌ی دوای ئه‌م رووداوه، هیوای برای شه‌هید به‌ختیار و ڕه‌وف به مه‌فره‌زه دێته ناو شار و ئه‌ویش شه‌هید ده‌کرێت. شایانی باسه باوکیشیان هه‌ر شه‌هیدکرا.
ئه‌م پاڵه‌وانیه‌ش وه‌ک زۆربه‌ی ئه‌وانی دی خراوه‌ته گۆر و که‌س باسی ناکات.
بۆ ماوه‌یه‌ک موحسین هه‌ر به شه‌له‌شه‌ل ده‌رۆیشت و کابرای سایه‌ق ته‌کسیش نه‌مزانی چی به‌سه‌رهات! ئایا به سزای خۆی گه‌ێنرا یان ئه‌ویش ئه‌مرۆ شته.
مولازم موحسین دوژمنی هه‌موو شاری سلێمانی بوو، شاری سلێمانیش هه‌مووی دوژمنی ئه‌و بوون. به‌رۆژ که ده‌گه‌ڕا و سه‌ردانی چه‌ند دوکانێکی دیاریکراوی ده‌کرد، سێ چوار گه‌نجی به‌دواوه‌بوو. هه‌ر یه‌که‌یان بۆ پاراستنی ئه‌و سوچێکی شه‌قامه‌که‌ی ده‌گرت. کاتێک به‌رێده‌که‌وت له‌م به‌ر و ئه‌وبه‌ری جاده‌که‌وه دوراودور به‌دوایدا ده‌رۆیشتن.
شه‌وانیش که ده‌رده‌چوو بۆ ناوشار، ئه‌وه‌ی ده‌مانبینی ته‌نها دوو زیلی سه‌ربازی بوون به پرۆجه‌کته‌رێکه‌وه به شه‌قامه‌کاندا تا دره‌نگانێک ده‌هاتن و ده‌چوون. ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له زیله‌کاندا بوون خۆیان ده‌دا له ده بۆ پانزه سه‌رباز، ئه‌مانه و ئه‌وانه‌ی رۆژێش هه‌موو پیاوی ئه‌من بوون و مانگانه‌ی خۆیان وه‌ک هه‌موو موچه‌خۆرێک وه‌رده‌گرت.
موحسین له چه‌ندین هه‌وڵی کوشتن رزگاری بوو، نازانین له‌کوێیه و چی به‌سه‌رهات، خۆزگه بدۆزرایه‌ته‌وه و دادگایی بکرایه، نا نا به‌قوربانه، با نه‌دۆزرێته‌وه دڵنیام حیزبێکی کوردستانی وه‌ک خه‌زره‌چی، سوڵتان هاشم، وه‌فیق سامه‌رائی و ته‌ها محێدین مه‌عروف، شێخ جه‌عفه‌ری موحافیز، ته‌حسین شاوه‌یس، دکتۆر ئومێد مه‌تحه‌ت موباره‌ک و …هتد به‌رگریان لێده‌کرد و ده‌یکرده (خه‌ت مائیل)ی خۆی.
موحسین رۆیشت و دیارنه‌ما، له‌ته‌ک ونبوونیدا کۆمه‌ڵێک یادگاری تاڵی بۆ ئه‌هلی شار به‌جێهێشت. به‌ڵام دیارده‌ی فرکوهوری ئۆتۆمبیله‌کان هه‌ر به‌رده‌وامن له کوردستاندا. ئه‌م جاره موحسین و دوو زیله‌که‌ی نییه که هه‌موو شار دوژمنیان بوو، به‌ڵکو نوێنه‌رانی خه‌ڵکن، ئه‌وانه‌ی نیوه‌ی سه‌رجه‌م ده‌نگی ده‌نگده‌رانیان له ده‌نگدانه‌کاندا به‌ده‌ستهێناوه. ئێستا به‌رپرسانی ئه‌و حیزبانه‌ن که رێچکه‌ی ئۆتۆمبیله پر چه‌کداره‌کانیان رێگه له هاتوچۆی خه‌ڵکی ده‌گرن.
کاتێک دێن و به‌رێده‌که‌ون ئه‌م سه‌ر و ئه‌وسه‌ریان دیارنیین. ژماره‌یان له ژماردن نایه‌ن. ده‌ڵێن به‌رپرس هه‌یه خۆی ده‌گاته جێگای مه‌قسه‌د به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌کانی هێشتا سه‌رێکیان له‌به‌ر ماڵه‌وه‌دا تازه سلف لێده‌ده‌ن.
ده‌بێت چه‌ند لیتر به‌نزین رۆژانه سه‌رف که‌ن و چه‌ندیشی له‌پاڵدا ده‌خورێت؟
ئه‌ی پاره‌ی فیته‌ر و غه‌سل و ته‌شحیمیان چه‌نده؟
ئه‌ی کاتێک به‌رێده‌که‌ون بۆ شاره‌کانی دی، پاره‌ی نه‌سریه و خواردن وجێگای حه‌وانه‌وه‌یان ده‌بێت بگاته چه‌ند.
جاران ئه‌وانه‌ی گیان له‌سه‌رده‌ست ،بێ به‌رانبه‌ر، به‌رگریان له ماف و خاکه‌که‌مانیان ده‌گرت وه‌ک (شه‌هید به‌ختیار، ره‌وف، هوشیار و سالح) پێمان ده‌گوتن پێشمه‌رگه
ئه‌ی ئه‌مانه‌ی ئێستا؟
خۆ ئه‌مانه به‌رگری له خاک و مافه‌کانمان ناگرن، ئه‌مانه به چه‌که‌وه به‌دوای به‌رپرسه‌کانه‌وه‌ن. ئه‌م کاره‌ش به‌به‌رانبه‌ر ده‌که‌ن و مانگانه وه‌رده‌گرن نه‌ک وه‌ک خۆبه‌خشێک.
کاتێک به‌رپرسه‌کان له کۆبوونه‌وه‌کانن، له ده‌عوه‌ت و قاوڵتین و تا شه‌ودره‌نگ ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه، ئه‌مان له‌به‌ر ده‌رگا، سه‌رما بێت یان گه‌رما، هه‌ڵده‌وه‌ستن و چاوه‌روانن که‌ی ئه‌وان کۆتایی به کۆری شه‌و ده‌هێنن، دێنه‌ده‌ره‌وه و سوارده‌بن و به هۆرنێکی قایم خواحافیزی له ماڵی میواندار ده‌که‌ن و هه‌موو گه‌ره‌کیش له خه‌و راده‌چڵه‌کێنن.
به‌ڵام به‌رپرس وه‌نه‌بێ ئاگای لێان نه‌بێت و پشتگوێ‌یان بخات، به‌ڵکو دڵی لایانه و بیریان لێده‌کاته‌وه بۆیه له هه‌موو ئه‌و دانیشتن و ده‌عوه‌ت و زیافه‌تانه‌دا پاشماوه‌ی خواردنه‌کانیان بۆ ده‌نێرێته ده‌ره‌وه.
ئه‌م ئینسانانه کاریان زۆره، تێیاندایه منداڵانی به‌رپرسان بۆ مه‌کته‌ب ده‌با و ده‌هێنێت. چێشت لێنده‌نێن و قاپ ده‌شۆن، ماڵ پاکده‌که‌نه‌وه، خه‌فاره‌تی ماڵان ده‌گرن، له‌ته‌ک خانه‌واده ده‌چنه بازار و ئه‌م دوکان و ئه‌و دوکان ده‌که‌ن، ده‌یان گه‌یه‌نن بۆ ئاهه‌نگ ، پرسه و بۆنه‌کان و ده‌شیانهێننه‌وه .
له‌پاڵ ئه‌م کارانه‌دا هه‌ره‌شه و لێدانی خه‌ڵکیشیان پێده‌سپێردرێت.
هه‌ڵبه‌ت به پێی پۆستی به‌رپرسه‌که ژماره‌ی ئینسان و ئۆتۆمۆبیله‌کان زۆرترده‌بن. واته له‌یه‌ک مۆنیکاوه ده‌ستپێده‌کات تا چه‌ند مۆنیکا و پیکاب و زیل.
هه‌موو ئه‌م چه‌کدارانه‌ش پله و پایه‌ی جۆراوجۆریان هه‌یه.
ئاخۆ مه‌سره‌فی ئه‌م ئینسانانه له میزانییه‌ی حکومه‌تدا چه‌نده؟
باشتر وایه به‌رله سه‌رژمێری گشتی، سه‌رژمێرێکی ئه‌م که‌سانه و مه‌سره‌فه‌کانیان بکرێت و بزانرێت چه‌نده.
له‌ته‌ک رێزمدا بۆ هه‌موو ئه‌م ئینسانانه، کارکردن و نان په‌یداکردن شێوه‌ی زۆری هه‌یه، ته‌نها پرسیارم ئه‌وه‌یه
من پاش به‌راوردکردنم له نێوان ئه‌رک و پیشه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌رک و پیشه‌ی ئه‌م ئینسانانه ناتوانم ناوی پێشمه‌رگه یان لێبنێم، ئه‌ی ئێوه ناویان ده‌نێن چی؟سه‌مه‌دی مه‌لا ئه‌حمه‌د
سوید
samadkader@hotmail.com