له باره‌ى میدیاوه…. هه‌واڵ….محه‌مه‌د حاجى كه‌ریم
له باره‌ى میدیاوه
(15)
هه‌واڵ
محه‌مه‌د حاجى كه‌ریم
هه‌واڵ وه‌ك ستوونى سه‌ره‌كى هه‌ر كه‌ناڵێكى میدیا گرنگییه‌كه‌ى ناشاردرێته‌وه، چونكه هه‌ر هه‌واڵه دواجار ده‌بێته راپۆرت و به‌دواداچوونى رۆژنامه‌وانى، مه‌به‌ستم نییه له‌لایه‌نى تیۆری هه‌واڵ بدوێم و پێناسه‌ى چه‌مك و شێوازى داڕشتنى بكه‌م، ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمه ئاوڕدانه‌وه‌یه له چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى كوردى له‌گه‌ڵ هه‌واڵ.
سه‌ره‌ڕاى هاتنه‌ئاراى ئامرازه‌كانى گه‌یاندنى هه‌واڵ به شێوه‌یه‌كى خێرا، كه‌چى هێشتا ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى كوردستان نه‌یانتوانیوه به‌خێرایى ده‌ستیان به هه‌موو هه‌واڵێك بگات. راسته بۆ هه‌واڵى ده‌ره‌وه پشت به ئاژانس و كه‌ناڵه‌كانى میدیاى جیهانى ده‌به‌ستن، لێ به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆر له كه‌ناڵه كوردییه‌كانمان خاوه‌ن تۆڕێكى فره‌وانى په‌یامنێران نین، تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئاماده‌ییان له‌زۆربه‌ى ناوچه‌كان هه‌بێ، به‌مه‌ش زۆر جار له بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى گه‌رم و سه‌رنجڕاكێش بێ به‌ش ده‌بن.
ناكرێ له‌م رووه‌وه هه‌موو كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى كوردستان بخه‌ینه یه‌ك ئاست، بۆ نموونه ره‌نگه هیچ كه‌ناڵێكى میدیا به رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و سایت و رۆژنامه‌كانیشه‌وه، به قه‌د كه‌ناڵێكى وه‌ك (كوردستان تیڤى) خاوه‌ن تۆڕى فره‌وانى په‌یامنێران نه‌بێت، هه‌رچه‌ند هه‌ندێك كه‌ناڵى دیكه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆر په‌یامنێریان له شوێنه جیاجیاكانى كوردستان هه‌یه، به‌ڵام هێشتا له ئاستى پێویست دانیین. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش تا هه‌نووكه هیچ كه‌ناڵێكى راگه‌یاندن نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست سوود له ته‌كنه‌لۆژیاى گه‌یاندن وه‌ربگرێ و كارێك بكات زۆر به‌خێرایى هه‌واڵى پێبگات. دیسان به‌هۆى ئه‌وه‌ى راگه‌یاندنكارانى كوردستان ئه‌وه‌نده‌ى كاره‌كه‌یان پشت ئه‌ستووره به خولیا و ئه‌زموونى رۆژانه، چاره‌گى ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ست نییه به لایه‌نه پسپۆرییه‌كه‌ى، بۆیه‌شه وه‌ك چۆن سه‌رتاپاى رۆژنامه‌وانى كوردى له بازنه‌ى گرفت و ناته‌واویى ده‌سوڕێته‌وه، هه‌واڵیش وه‌ك ره‌گه‌زێكى گرنگى رۆژنامه‌وانى له‌و ره‌وشه به‌ده‌ر نییه. هه‌رچه‌ند له‌م دووسێ ساڵه‌ى دوایدا به‌هۆى كردنه‌وه‌ى هه‌ندێك خولى رۆژنامه‌وانى، ئاست و تواناى زۆر له‌هه‌واڵنێر و نووسه‌رانى رۆژنامه و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان چۆته قۆناخێكى باشتر، به‌ڵام هێشتا زۆرجار به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ناڕاست له وردبینى و بابه‌تیبوون دوور ده‌كه‌ونه‌وه. هه‌واڵ واتا گه‌یاندنى زانیارى سه‌باره‌ت به‌رووداوێك، نابێ له دووتوێى هه‌واڵێكدا به‌هیچ جۆرێك لایه‌نگرى بۆ هیچ لایه‌ن و كه‌سێك بوونى هه‌بێ. كه‌ناڵه‌كانى میدیا متمانه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر په‌نا ببه‌نه به‌ر هه‌واڵى هه‌ڵبه‌سترا و و ئاست نزم. له‌هه‌ندێك وڵات‌دا ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌كان هه‌واڵى ناڕاست بڵاوبكه‌نه‌وه، زیان به‌ناوبانگیان ده‌كه‌وێ و ناچار ده‌بن باجى هه‌ڵه‌كانیان بده‌ن، به‌ڵام له هه‌ندێك وڵات زۆر جار كه‌ناڵه‌كانى میدیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌ڵات، یان حزبێك هه‌واڵى ناڕاست و بێ بنه‌ما بڵاوده‌كه‌نه‌وه، نموونه‌شمان میدیاى توركییه، كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام په‌نا ده‌بنه به‌ر دروستكردنى سیناریۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى دوور له هه‌قیقه‌ت، چونكه هه‌ڵسوڕێنه‌رانى ئه‌و كه‌ناڵانه به‌خواستى ده‌سه‌ڵات كار ده‌كه‌ن و دژ به به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌كانى غه‌یره تورك ده‌جولێنه‌وه، به‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر تووشى لێپێچینه‌وه نابن، بگره پشتیوانى ماكى و مینۆكیش به‌ده‌ست دێنن. ره‌نگه نموونه‌ى ئه‌م میدیایه له‌وڵاتى ئێمه نه‌بێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رۆژنامه‌وانى كوردیش خاڵى نییه له‌هه‌واڵى ئاست نزم و ناڕاست، یان هه‌واڵى سارد و سڕ و دووباره.. ئه‌وه‌تا میدیاى حزبى هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى حزب ده‌خاته سه‌رووى كارى پیشه‌یی و ئه‌گه‌ر هه‌واڵێك كه‌مترین زیانى بۆ حزبه‌كه هه‌بێ بڵاوى ناكاته‌وه، یان به ئاره‌زووى خۆى گه‌مه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه ده‌كات، به‌مه‌ش هه‌ندێك له‌ره‌گه‌زه‌كانى ئه‌و هه‌واڵه ونده‌بن و خوێنه‌ر یان بینه‌ر و بیسه‌ر ناتوانێ باوه‌ڕى پێبكات. هه‌رچى رۆژنامه ئه‌هلییه‌كانیشن كار له‌سه‌ر وروژاندن ده‌كه‌ن، هه‌ر رۆژنامه‌یه‌كیش كار له‌سه‌ر دروستكردنى ناكۆكى نێوان دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت و گرووپه‌كانى خه‌ڵك بكات، رۆڵى ئاژاوه نانه‌وه ده‌بینێت. ده‌بێ كه‌ناڵه‌كانى میدیا پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵ بكه‌ن، مه‌به‌ستیان گه‌یاندنى راستییه‌كان بێت، نه‌ك دروستكردنى ململانێ له نێوان حكومه‌ت و پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگا. بؤ نموونة رۆژنامه‌یه‌كى كورى له‌هه‌واڵێكدا به‌دوو مانشێتى جیا نووسیبووى (مووچه‌ى وه‌زیره‌كانى كوردستان ده‌بێته ده ملیۆن دینار…. مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وه‌ك به‌غدا زیاد ناكات) كه‌چى دوایى وه‌ك وته‌بێژى حكومه‌ت روونى كرده‌وه و له بڕیاره‌كه‌شدا هاتووه، پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته. ئینجا ئه‌و هه‌واڵه هه‌ر مه‌به‌ستێكى له‌پاڵدابێ ده‌چێته خانه‌ى ناڕاستى و چه‌واشه. ده‌بێ میدیا له گه‌یاندنى زانیاریه‌كاندا خاوه‌ن په‌یامێكى راستبێژ بێ، نابێ ببێته مایه‌ى به‌لاڕێبردنى خه‌ڵك. ئه‌ركى هه‌ر كه‌ناڵێكى راگه‌یاندنه بێ لایه‌نانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بكات، ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌و گه‌یاندنى راستییه، ده‌بێ دووربێ له گیانى لایه‌نگیرى و بوغز و كینه.
نكۆڵى له‌وه‌ناكرێت هێشتا له‌م وڵاته رۆژنامه‌وان ناتوانێ ده‌ست بۆ هه‌موو هه‌واڵێك به‌رێ و ئازاد بێ له گه‌یاندنى هه‌موو شتێك، چونكه هێشتا به بیانووى پیرۆزى ئاین و داب و نه‌ریت و به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و هه‌ستیارى قۆناخه‌كه، جۆره‌ها كۆتوبه‌ند له‌سه‌ر رێى كارى رۆژنامه‌وانى قوتده‌كرێنه‌وه، هێشتا رۆژنامه‌گه‌رى نه‌یتوانیوه په‌رده له‌سه‌ر زۆر پرس و دیارده‌ى قێزه‌ون لابداو په‌نجه بخاته سه‌ر كێماسى و گه‌نده‌ڵی گه‌وره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێ رۆژنامه‌وان پیشه‌ییانه كار بكات و نابێ ئه‌خلاقى پیشه‌یى بدۆڕێنێت و هه‌واڵى ناڕاست بڵاوبكاته‌وه. هه‌رچه‌ند ئه‌ركى رۆژنامه‌وان سه‌خت و گران بێ و هێشتاش زۆرى مابێ ببێته خاوه‌ن وڵاتێكى دامه‌زراوه‌یى و سیسته‌مێكى سیاسى نموونه‌یى و سیاسه‌تێكى شه‌فاف له‌به‌ڕێوه‌بردن، لێ نابێ متمانه‌ى خۆى له‌ده‌ست بدا و تووشى هه‌ڵه‌بێ، نابێ خۆشى وه‌ك به‌رامبه‌ره‌كه‌ى بكه‌وێته خانه‌ى گه‌نده‌ڵى. به‌كورتى وێڕاى هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان ناكرێ بڵین تا هه‌نووكه میدیاى كوردى هیچ پێنگاڤێك نه‌چۆته پێشه‌وه، به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌گه‌ر ئیراده و نیازێكى راستگۆیانه ئاماده‌یى هه‌بێ، زۆرترى لێ شین ده‌بێته‌وه و رۆژێك دادێ سه‌رده‌مه سه‌خت و دژواره‌كه ته‌واو بێت.كۆتایى