Skip to Content

Wednesday, September 11th, 2024
ئه‌وه‌ی جنێو به‌ یه‌كێتی و پارتی بدات خه‌ڵات ده‌كرێت …رزگار كۆچه‌ر

ئه‌وه‌ی جنێو به‌ یه‌كێتی و پارتی بدات خه‌ڵات ده‌كرێت …رزگار كۆچه‌ر

Closed
by April 24, 2009 گشتی

ئه‌وه‌ی جنێو به‌ یه‌كێتی و پارتی بدات خه‌ڵات ده‌كرێت …
رزگار كۆچه‌ر

r_kochare@hotmail.com

دلنیام ئه‌و به‌ناو رۆژنامه‌نوسه‌ی كه‌ من مه‌به‌ستمه‌ ئه‌م چه‌ند دیره‌ بخوینیته‌وه‌ زوو به‌ چه‌ند ناویكی خیله‌كی پاشگر و خوازراو هه‌رچی توهمه‌و قسه‌ی ناشیرن هه‌یه‌ وه‌ك ئینشا بۆم رێز ده‌كات بی ئه‌وه‌ی تۆزقالیك ره‌چاوی بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌نوسی بكات به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌ منی زۆر هان دا ئه‌م چه‌ند دیره‌ بنوسم ته‌نها بوونی كۆمه‌ڵێك به‌لگه‌ی زیندووه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌لی ئه‌م به‌ناو رۆژنامه‌نوسه‌ كه‌ رۆژێك هه‌موو لایه‌كی پێ‌ شاد ده‌كه‌م .
 ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ له‌ كوردستان ئه‌م ماوه‌یه‌ باشترین كاسبی بریتیه‌ له‌ وه‌ته‌نیات فرۆشتن و خۆ فشكردنه‌وه‌ جینو دان به‌ پارتی و یه‌كیتی به‌ بێ‌ هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی رازی كار  , كاسب كاران و  بازرگانانی ئه‌م سوپه‌ر ماركێته‌ش به‌ناو هه‌ندێ‌ رۆژنامه‌نوسن كه‌ خوا كردوێتی زوو وه‌رقه‌ ستۆكه‌كه‌یان بۆ هه‌موو لایه‌ك كه‌شف ده‌بێت , هاورێیه‌كم بۆی گێرامه‌وه‌ كه‌ به‌ناو رۆژنامه‌نوسێك گوتوێتی هه‌ركه‌ جنێوم به‌ پارتی و یه‌كێتی دا ئه‌وا ده‌رگای خێرو به‌ره‌كه‌تم لێ‌ ده‌كرێته‌وه‌ بۆیه‌ ئێستا ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌م كۆنه‌ براده‌ره‌ سه‌ری زارو بنی زاری جنێو دانه‌ به‌ پارتی و یه‌كێتی و حكومه‌ت كه‌چی له‌ ژێره‌وه‌ش پیاوه‌كانی حزب و حكومه‌ت ئۆتۆمبێلی دوا مۆدیلی بۆ ده‌كرن و خانووی بۆ نۆژه‌ن ده‌كه‌ن و منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر گیرفانی ئه‌م هه‌موو ره‌ش و رووته‌ی وڵات باشترین نشته‌رگه‌ری ته‌جمیلی بۆ ده‌كه‌ن به‌س ته‌نها تا كاكی رۆژنامه‌نوس پیاوانی ده‌سه‌ڵات ریسوا نه‌كات ..!
ئه‌وه‌ی زۆر ماییه‌ی گاڵته‌ جاریه‌ ئه‌م به‌ناو كۆنه‌ براده‌ره‌ ئێستا خۆی له‌سه‌ر باڵی ریفرۆم ئه‌ژمار ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌م لاش دوو فلسی به‌ركه‌وێت چونكه‌ وه‌ك ده‌ڵێن بۆ ریسوا كردنی و هه‌ردوو حزبه‌ ده‌سه‌ڵات داره‌كه‌ی كوردستان ئێستا لای ریفرۆم خوازان خه‌نجه‌ر له‌ كاییه‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌ی دوو قسه‌ی به‌م دوو حزبه‌ گوت ئه‌وا ئه‌گه‌ر رابردوشی پر بێت له‌ خیانه‌ت و به‌عسیاتی ئه‌وا ده‌بێت كه‌ناڵه‌كانی میدیای به‌ناو سه‌ربه‌خۆی بۆ بكرێته‌وه‌ تا له‌سه‌روه‌ وه‌ك فریادره‌س نیشان بدرێت وله‌ ژێره‌وه‌ش دوو سه‌د و په‌نجایش وه‌رگرێت  ؟!
به‌نده‌ كاتێك له‌ كوچه‌و كۆڵانه‌كانی شاره‌كه‌م قه‌سدم پیره‌ هه‌ولێره‌ رێده‌كه‌م تۆزقاڵێك ئینتمام بۆ ئه‌م وڵاته‌ نامێنێ‌ چونكه‌ هه‌ست ده‌كه‌م له‌ شاره‌كه‌م غه‌ریبم و پاشان هه‌ر خه‌ڵكی لابه‌لا له‌م كۆنه‌ شاره‌ بۆته‌ خاوه‌ن شوقه‌و ڤیلاو دوا مۆدێلی ئۆتۆمبێل سه‌مه‌ره‌تریش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ تا ئێستا نازانرێ‌ لسه‌ر كێ‌ی حسێب ده‌كرێن و پیاوی چ لایه‌نێكن ئیلا مه‌گه‌ر به‌ جنێوه‌كانیان بناسرێن , من هیچ كات نه‌مبیستووه‌ ئه‌وه‌ی جنێو و بوختان دروست بكات خه‌ڵات بكرێت كه‌چی له‌ كوردستان جنێو فرۆشان و كۆنه‌ پیاوانی به‌عس وه‌ك پیشه‌ی جارانیان وا بۆشی ئه‌م دوو حزبه‌یان وه‌رگرتووه‌ ئیلا مه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ وه‌رقه‌ی ده‌ستیان كه‌شف بكات كه‌ به‌چ مه‌به‌ستێك بارزگانی به‌م خه‌ڵكه‌ سته‌م لێكراوه‌كه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن , ماییه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌ بۆ مرۆڤ قسه‌ به‌ یه‌كێتی وپارتی بڵێت كه‌چی له‌ ژێره‌وه‌ ببَیته‌ جاسوسی ئه‌م دوو حزبه‌و و له‌ ژێره‌وه‌ تریش ئۆتۆمبێل و پاره‌ له‌م دوو حزبه‌ وه‌رگرێت له‌مه‌ش شه‌رمه‌زارتر ئه‌وه‌یه‌ پیاوه‌ ده‌سه‌ڵات داره‌كانی ئه‌م دوو حزبه‌ پاره‌ بده‌ن به‌م به‌ناو رۆژنامه‌نوسانه‌ تا له‌ سه‌ریان نه‌نوسرێت , هه‌رچه‌نده‌ وه‌ك دیاره‌ هۆكاری گه‌نده‌ڵی و ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێ‌ به‌ناو رۆژنامه‌نوسی جنێو فرۆش به‌رهه‌م هێنه‌ری هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات دارن به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵی ئێمه‌و خه‌ڵكه‌ به‌گشتی ئه‌وا هه‌ر كاتێك ئه‌و به‌ناو رۆژنامه‌ نوسانه‌ له‌ سه‌نگه‌ری هه‌ر لیست و هه‌ر حزبێك بن ئه‌وا ده‌بێت سه‌دقه‌ بۆ هاتن و بڵاو بونه‌وه‌ی جۆرێكی تازه‌ی كاری رۆژنامه‌ گه‌ری لێ‌ی بده‌ین كه‌ خۆی له‌ جنێو دان له‌ پێناو سواڵ كردن و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن ده‌دۆزێته‌وه‌ ؟!

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.