ئاڵای کوردستان ……دڵشاد تاقانه
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران ..
ئاڵای کوردستان …ئاڵا پیرۆزیه سومبولی فه‌ڕمی پێناسینی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته بۆ نیشتمان ناسنامه‌یه هه‌رده‌م له سه‌روی سه‌ر له به‌رزی ده‌شه‌کێته‌وه سروودی بۆ ده‌خوێنرێ مرۆڤ له ئاستیدا ئاماده‌ی پێشمه‌رگه‌ییه به‌ڕێزه‌وه ده‌ست له‌سه‌ر سینگه و سه‌ر داده‌نه‌وێنێ ، ئاڕمێکه هه‌موو نیشانه‌یه‌کی بوون و سه‌روه‌ری تێدا به‌دی ده‌کا له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی له‌رینه‌وه‌ی هه‌رده‌م له‌ناخه‌وه پێ ی ده‌ژیه‌ته‌وه . ئاڵای کوردستان هه‌موو واتایه‌که تابڵێ ی خۆشه‌ویسته لای کوردان به‌تایبه‌تیش نه‌وه‌ی نوێ له ناو هه‌زاره‌ی میلله‌تانی هه‌نده‌ران شانازه خۆی پێ ده‌ناسێنێ …. لاۆو به‌کوردی ـ کرمانجی زمانی پژابوو له ماڵێ هه‌ر به‌کوردی ده‌په‌یڤی ، نه‌زانی بوو بزمانه‌کا دینێ ده‌نگ کا . له پۆله‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی ڕۆژێک مامۆستا له سه‌ر لاپه‌ڕ نه‌خشه هێڵی له‌ره‌ی ئاڵای بێ ڕه‌نگی دا به فێرخوازه‌کان ، داوای کرد هه‌ر که‌س ڕه‌نگی ئاڵای وڵاته‌که‌ی خۆی بڕه‌نگێنێ ! هه‌ریه‌که ئه‌رکی خۆی به‌جێ هێنا کۆمه‌ڵێکیان ئاڵای ئه‌ڵمانی ، هه‌ندێکیان یۆنانی و ئیتاڵی ، یه‌ک دووێک تو‌رکی ، چه‌ند دانه‌ی جیاوازی ئه‌فریکی و ئاسیایی ڕه‌نگڕێژ کرابوون ، ئه‌ویش به‌ده‌ست و په‌نجه خڕه ڕه‌نگ ئه‌سمه‌رکه‌ی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هێڵکاریه‌که‌ی سوورکرد ناوه‌ڕاستی سپی هێشته‌وه ژێره‌وه‌ی سه‌وزکرد ئه‌وجا وێنه‌ی ڕۆژه بیست و یه‌ک تیشکه‌که‌ی نه‌ورۆزی زه‌ردکرد . منداڵه‌که‌ی ته‌نیشتی به سه‌رنج و ده‌نگی به‌رز گوتی : ئای چه‌ند جوانه ! به ورته ورت پرسی ڕه‌نگ و هێماکانی لێ ده‌کرد . له‌و کاته مامۆستاش لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌وانه‌ی ته‌واو ببون خڕ ده‌کرده‌وه گه‌یشته لاوۆ ڕووپه‌ڕه‌که‌ی بینی له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پرسێکی گه‌وجانه‌ی لێ کرد: بۆ ئاڵای تورکیات نه‌کردووه ؟ ئه‌ی تۆ تورک نیت ؟ “ به گرژی یه‌وه“ چۆن نازانی ؟ کوڕه کورده‌ش زمانی تو‌رکی نه‌ده‌زانی به‌ڵام ده‌یزانی مامۆستاکه تورکه زۆر به بڕوا‌و دڵنیایی یه‌وه به زمانی بیانی وه‌ڵامی دایه‌وه : نا ئه‌ز کوردم ژ کوردستانێ تێم ، ئه‌ڤیش ئالایا منه . له‌و کێشمه کێشمه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێ له کچ و کوڕه هاوپۆله‌کان هه‌رچه‌نده له گلرم بلرمی تو‌رکی و توڕه‌یی مامۆستاکه نه‌گه‌یشتن به‌ڵام زانه‌حه‌ز وای لێکردن به‌ده‌وریانه‌وه سه‌ره‌تاتکێ و به‌رزی سه‌رنووکه پێ بن به‌ده‌م شاردنه‌وه‌ی فرقه فرقی پێکه‌نین مله قورته‌یان بوو بۆ بینین و ناسینی ئاڵاکه .
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com