هه‌وڵێك به‌ره‌و دروست كردنى كلتورێكى گه‌نجانه…كۆشان عه‌لى بهردهكۆزى
هه‌وڵێك به‌ره‌و دروست كردنى كلتورێكى گه‌نجانه
كۆشان عه‌لى بهردهكۆزى (زه‌مانى) *هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك، ئایدۆلۆژیا و جیهان بینى یا(worldview)ێك پشت رِاستى سه‌رجه‌م چالاكى و به‌ها فیكرى و رِهمزى و كۆمه‌ڵایه‌تىیه‌كانى ده‌كاته‌وه. به درێژایى مێژوو ئه‌م جیهان بینىیه ده‌بێته باكگراوند بۆ كۆمه‌ڵگاكه، و له‌دواجاردا كۆمه‌ڵگایه‌ك به كۆى سه‌رجه‌م كایهكانىیهوه دێته‌به‌رهه‌م. كۆمه‌ڵگا به‌رهه‌مى مێژوویه‌كى به‌رده‌وامه، وه‌كو چۆن كلتوریش به‌هه‌مان شێوه به‌رهه‌مى مێژوویه‌كى به‌رده‌وامه‌و هه‌ریه‌ك له كۆمهڵگاو كلتور سات له‌دواى سات گۆرِانى رِیشهیىیان تێدا رِوودهدات. هه‌ربۆیه‌شه مێژووى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگایه‌ك و بارودۆخه سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تىیه مێژوویىیهكان كاریگه‌رى رِاستهوخۆیان ده‌بێت بۆسه‌ر شێوازى كۆمه‌ڵگاكان. كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه ئه‌وه‌نده‌ى ده‌رهاویشته‌ى چه‌ند شوناس و دونیابینى ئهوانىترى دراوسآیهتى، ئه‌وه‌نده به‌رهه‌مى خودى خۆى نىیه. كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى، به رِاددهیهكى زۆر، به‌رهه‌مى ئهوانىتره، هه‌ر لهكلتوریانهوه تا ده‌گاته شته رِۆژانهیىیهكانیش.
چه‌ند ساڵى رِابردوو، كه نزیكه ببێت به دوو ده‌یه، ئه‌م پارچه‌ى كوردستان تایبه‌تمه‌ندى خۆى وه‌رگرتووه. دوان له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له بنهرِهتهكان و رِهخنه گرتن له‌م پارچه‌یه‌ى كوردستان، به دڵنیایىیهوه كوردستانێكى واقیعىتر فه‌راهه‌م دێنێت. كوردستان، و كورد وه‌كو خهڵككهى، له‌ئێستادا بهرِاددهیهكى زۆر ته‌پ و تۆز و غوبارى ئه‌ویتریان به‌سه‌ره‌وه ماوه، له ئێستادا قسه‌كردن له كوردستانێكى سه‌ربه‌خۆ، ته‌نها خۆى له ئاستێكى جوگرافیدا ده‌بینێته‌وه، چونكه خوێنى ئازادى به‌به‌ر جه‌سته‌ى كلتور، فیكر، جیهانبینى و بواره مهعنهوىیهكانى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا تێپهرِى نه‌كردووه.
بێگومان ئه‌و پهرِهگرافهى سه‌ره‌وه جێگه‌ى رِهخنهى به‌شێك له خوێنه‌ران ده‌بێت. به‌ڵام، به جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیى وه‌رگرتن له هێزێكى زه‌به‌لاحى ئه‌وكاته، ماناى وانىیه ئیتر ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌ته‌واوى كایهكانىیهوه سه‌ربه‌خۆیى خۆى وه‌رگرتبێت. سه‌ربه‌خۆیى هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به سه‌ربه‌خۆیى فیكرى ئه‌و كۆمهڵگایهوه به‌ستراوه‌ته‌وه. كۆمه‌ڵێك هێز هه‌بوون و هه‌ن، كه هه‌میشه هه‌وڵى نه‌پساوه‌یان داوه كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له قۆناغێكه‌وه به‌ره‌و ئه‌ویتر ئارِاسته بكه‌ن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و پرِۆسانهش له ئاستێكدا نىیه كه چووبێته قاڵبى رِههاى خۆیه‌وه‌و به‌ته‌واوى ئه‌زموونى خۆى بكات له واقیعدا. ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارى له‌پشته‌وه‌بووه، به‌شێكى زۆرى ئه‌وه‌بووه كه چه‌ندین هێز هه‌ن ترسى گۆرِانیان هه‌یه‌و ئه‌م ترسه‌ى خۆیان به‌وه به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رامبه‌ر بترسێنن! یان له هه‌ندآ بواردا هه‌ندآ هێزو خێڵ و چینى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه ئامادهیىیان نه‌بووه بۆ گۆرِان. به‌هه‌رحاڵ، به‌ڵام پرسى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه، لهكوآوه گۆرِان بكرێت؟ كام هێز ئه‌م گۆرِانه ده‌كات؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ى پێشوو به‌وه بده‌مه‌وه، گوایه گه‌نجانى ئه‌م وڵاته ده‌توانن ئه‌و گۆرِانه بگرنه ئه‌ستۆ و پێویسته ئه‌وان ئه‌و پرِۆسهیه ههڵبسورِێنن. یه‌كێك له‌و سه‌رو رِیش سپیانه‌ى ئه‌م وتاره ئه‌خوێنێته‌وه، له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌فه‌رموێت: چما ئێمه گه‌نجمان هه‌یه تاوه‌كو گۆرِان بكات؟ دوكاندارێكى بهرِێزیش كه ئه‌م گۆڤاره‌ى به‌ده‌سته‌وه‌یه، ده‌فه‌رموێت: برام كوا گه‌نجى ئێمه خۆى پآبهرِێوه ده‌چێت تاوه‌كو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بهرِێوهببات و گۆرِانى تێدا بكات. ئه‌و سیاسىیهش كه به‌خێرایى ئه‌م وتاره ده‌خوێنێته‌وه، ده‌فه‌رموێت: هه‌ر ئهوهمابوو!
ئایا گه‌نجى ئێمه به‌و شێوه‌یه‌یه؟ به‌شێك له‌وه‌ى ده‌گوترێت ده‌رباره‌ى گه‌نج، بهدڵنیایىیهوه له واقیعیشدا ده‌بینرێت. چونكه گه‌نجى ئێمه، له ئێستادا، له لوتكه‌ى بآ ئومێدى و بآ هیوایىدایه. هه‌ر گه‌نجێكى ئه‌م وڵاته ده‌مى ده‌كاته‌وه‌و كۆمهڵآ رِهخنه ده‌گرێت، هاوارى له‌ده‌ست هه‌موو شتێك هه‌یه، هه‌ر له مۆبایل و ماڵه‌وه‌ی، تا ده‌گاته خوێندن و كاروبارهكهى.
هه‌موو ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر گه‌نجى ئێمه‌دا هاتووه‌و هه‌موو ئه‌وه‌ش كه خۆى باسى ده‌كات، به‌رهه‌م و كاردانه‌وه‌ى چه‌ندین مامه‌ڵه‌ى هێزو پێكهێنه‌ره‌كانى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه. له‌م وڵاته‌دا، گه‌نج ده‌كرێت به هه‌موو شتێك دواجاریش سه‌رى له‌هیچه‌وه ده‌رده‌چێت.
به‌ڵام لێره‌وه ئیتر ده‌بێت سه‌رجه‌م هێزه‌كانى كۆمه‌ڵگاى ئێمه دڵنیابن له‌و گرِوتینهى گه‌نج هه‌یه‌تى بۆ گۆرِان و پاراستنى گۆرِانكارىیهكان. ده‌بێت دووباره گه‌نج بهكاربخرێتهوه، وه‌كو ئه‌و هێزه‌ى له‌پێشوودا ئازادى كرد له‌ده‌ست هێزه كۆنزه‌رڤاتیڤه‌كان، له‌ئێستاشدا ده‌توانێت ئازادى بكات له‌ده‌ست هێزه داگیركه‌ره شوناسى و مه‌عریفى و فیكرىیه كۆن و باوه‌كان.
دروست كردنى كۆمه‌ڵگایه‌ك یاخود كلتورێكى گه‌نجانه یه‌كێكه له هه‌ره كاره لهپێشینهیىیهكان بۆ گه‌یاندنه ئه‌نجامى ئه‌و خه‌ونه‌ى كه به‌رهه‌مهێنانى كۆمه‌ڵگا و كلتورێكى نوآ و سه‌ربه‌خۆیه. ئه‌ویش به‌وه‌ى گه‌نجان سوود له‌و به‌رهه‌مه نوآیهى جیهانى نوآ وه‌ربگرن، كه دروست كردنى گروپ و ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆیه، وه ئه‌نجامدان و هێنانه‌دى هیواو ئومێدى چه‌ندین گهنجىتر لهرِێگهى ئه‌و گروپ و ده‌ستانه‌وه.
بۆئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا و كلتورێكى گه‌نج دروست بكه‌ین، به‌رله‌هه‌ر هێزێكى تر‌ى كۆمه‌ڵگا، ئه‌بێت خودى گه‌نجان ئاماده‌یى دروست كردنى ئه‌و كۆمه‌ڵگه و كلتوره‌ى تێدا هه‌بێت. له‌دواجاریشدا خودى كۆمه‌ڵگا، مه‌رج نىیه ئه‌و كلتوره گه‌نجه قبووڵ بكات، هه‌ربۆیه‌شه گه‌نجان ده‌بێت پشتگیرى (support) له خودى خۆیانه‌وه وه‌ربگرن. دروست كردنى ئه‌م كلتوره، جیاكردنهى نیشتمان و پارچه‌یه‌كى ئه‌م وڵاته نىیه، حوكمى زاتى و فیدراڵیه‌ت نىیه، به‌ڵكو قووڵ كردنه‌وه‌ى كه‌لتورى گه‌نجه به‌ناخى كۆمه‌ڵگادا. ئه‌وكاته‌ى كۆمه‌ڵگا رِووپۆش ده‌كرێت به كلتورى گه‌نج و، بنه‌ماكانى ئه‌و كلتوره له‌ناو كۆمه‌ڵگادا رِهنگ ده‌داته‌وه. ئیتر لێره‌وه كوردستان به مانا مه‌عنه‌وى و فكرىیهكهى هه‌میشه ئازاد ده‌بێت و رِووهو نوآبوونهوهیهكى به‌رده‌وام هه‌نگاوده‌نێت.
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئهمریكاو به‌تایبه‌ت له‌دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م نمونه‌ى دروست كردنى كلتورى گه‌نجانه به‌رچاو ده‌كه‌وێت. كه هه‌ندآ جار ئه‌م كلتوره به سه‌ب-كه‌لتور (subculture) ناوده‌برێت، ئه‌میش بهناماى ئه‌وه‌ى دروست كردنى كلتورێكى لاوه‌كى له‌ناو كلتورێكى گه‌وره‌دا. ئه‌م كلتوره به‌گوته‌ى (هێبدیگ) به‌وه جیاده‌كرێته‌وه له كلتوره گشتىیهكهى كۆمه‌ڵگا كه ئه‌ندامه‌كانى كۆمهڵآ سیفه‌تى جیاوازیان هه‌یه، هه‌ر له جل و بهرگیانهوه، ستایلى قژ داهێنانیان و سه‌رده‌م سیما دهرهكىیهكانى تریان.
تیۆره‌ى جیاواز ده‌رباره‌ى ئه‌م كلتوره هه‌یه. تیۆره‌ى ماركسى واى ده‌بینێت كه ئه‌م كلتوره كلتورێكى جیاوازه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كار له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ى كلاس و كاستێكى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كاته‌وه. (جێفرسۆن و هاڵ) واى ده‌بینن ئه‌م مامه‌ڵه و شێوه رِهمزىیه به‌جۆرێك له جۆره‌كان وه‌كو په‌رچه‌كردارێكه به‌رامبه‌ر هێزه هه‌ژموون خوازه‌كان. له‌لایه‌كى تره‌وه ماركسزمهكانى (قوتابخانه‌ى فرانكفۆرت) واى ده‌بینن كه ئه‌م كلتوره ده‌بێته هۆكارێك بۆئه‌وه‌ى بۆشایىیهك دروست بكات له‌نێوان هه‌ندآ له كلتوره گه‌نجانه به‌رهه‌م هاتووه‌كان به‌وه‌ى كه هه‌ندآ جار دژ به‌یه‌كتریش كار بكه‌ن.
(ستان كۆهێنت) واى ده‌بینێت كه ئه‌م كلتوره ناكرێت وه‌كو هێزێكى یه‌كگرتووى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌یر بكرێت كه به‌رامبه‌ر هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رِووبهرِوو ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه میدیایه كاریگه‌رى ئه‌م كهلچهره بهرِوونى دهخاتهرِوو. به‌ڵام دووباره (هێبدیگ) ئه‌م سه‌ب-كهلچهره وه‌كو په‌رچه‌كردارێك ده‌نوێنێت كه ته‌حه‌دداى كلتوره سته‌مكار و ههژموونخوازهكان ده‌بێته‌وه.
جگه له‌و تیۆرانه‌ى تیۆریزه‌ى ئه‌م بابه‌ته ههستیارو نوآیه ده‌كه‌ن (به‌تایبه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگاى ئێمه نوآیه)، سهرژمێرىیهكانیش ئه‌وه دهخهنهرِوو كه كه گه‌نجان به‌هۆى كاریگه‌ر بوونیان به میدیا و به‌هه‌مان شێوه‌ش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر میدیا، به‌شێوازێك له شێوازه‌كان كلتورێكیان به‌رهه‌م هێناوه. چونكه سهرژمێرىیهكان ئه‌وه دهخهنهرِوو كه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى گه‌نجان كرِیارى نزیكه‌ى (2) ترِیلیۆن دۆلارن له كاڵاكانى میدیا و ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌نددارن پێوه‌ى. ئه‌مه‌و چه‌ندین سایتى ئینته‌رنێت و كۆمپیانیا ئه‌لیكترۆنى و ته‌كنه‌لۆژى زۆر دیارى ئێستاى جیهان وه‌كو (Microsoft, Yahoo, Google, Ebay, ESPN) گه‌نجان رِۆڵێكى به‌رچاوى تێدا دهگێرِن. كه له رِاستیدا ته‌كنه‌لۆژیا كاریگه‌ریه‌كى زۆر رِاستهوخۆى هه‌یه بۆسه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ئابوورى كۆمه‌ڵگاكان. بۆیه گه‌نجان له‌و بواره‌دا ئه‌توانن رِۆڵى خۆیان بگێرِن.
گه‌ر دووباره بگهرِێینهوه ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ى خۆمان، به‌پآى سه‌رژمێریه نێودهوڵهتىیهكان گه‌نجانى ئاسیا (%60)ى هه‌موو گه‌نجانى جیهان پێك ده‌هێنن. بهمانایهكىتر كۆمه‌ڵگاكانى ئێمه گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌تى هه‌لى گه‌نجانه‌ى تێدایه. رِاسته كۆمه‌ڵێك بوارى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى رِێگرى سه‌ره‌كین له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنى بزووتنه‌وه‌ى گه‌نجانه‌دا، به‌ڵام ده‌بێت دڵنیابین كه گۆرِانه گه‌وره مێژوویىیهكان به قۆناغى جیاواز و به پله‌ى جیاوازدا رِآدهكهن تاوه‌كو ده‌گه‌نه مه‌نزڵ. ئه‌وه‌تا له ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تاى پهنجاكانهوهو هه‌ندآ رِوخسارى گه‌نجانه ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام به‌شێوازێك له شێوازه‌كان نه‌توانراوه ئه‌وه وه‌كو ده‌ركه‌وته‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى جیاواز جیابكرێته‌وه. به‌ڵام ده‌بینین دواى ته‌نها ده‌یه‌یه‌ك ده‌بینین كه بزووتنه‌وه‌ى هیپهكان ده‌رده‌كه‌وێت و له‌دواى ده‌یه‌یه‌كى تریشه‌وه‌و له ساڵى 1970دا (پهنك) و ده‌یه‌یه‌كیش دواى ئه‌وه (هیپ هۆپ)ه‌كان ده‌ركه‌وتن كه كاریان له‌سه‌ر سه‌ب-كه‌لچه‌رى (رِاپ)ى توند ده‌كرد.
بۆیه كۆمه‌ڵگاى ئێمه وه‌كو چۆن له‌سه‌ره‌تاى جیابوونه‌وه‌ى خۆیدایه‌و له‌هه‌وڵى داماڵینى خۆیه‌تى له كلتوره جیاوازه‌كانى پێشوو، ئابهوشێوهیهش ده‌بینین كلتور‌و كۆمه‌ڵگایه‌كى گه‌نجانه، ده‌بێت هه‌وڵى جیددى بۆ بدرێت بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست بێته‌به‌رهه‌م و ، وه‌كو له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ى پێدرا ده‌كرێت كه گه‌نجان و ئه‌م كلتوره هۆكارى گۆرِانى سه‌ره‌كى بن، ته‌نانه‌ت له كلتوره سهرهكىیهكهى خۆشیاندا. ئه‌وه‌ى لێره‌دا پێویسته به هاوكارى سه‌نته‌ره‌كانى گه‌نجان و لاوان و گه‌نجانیش خۆیان به پله‌ى یه‌كه‌م، هه‌وڵێكى خۆبه‌خشانه بده‌ن بۆئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا دووباره نوآبكهنهوهو خۆیان له گروپى جیاوازدا رِێكبخهن بۆ به‌رگرى كردن له مافه سه‌ره‌تایى و بنهرِهتىیهكانیان به‌شێوازێكى مه‌ده‌نى. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى باسه لێره‌دا، ئه‌وه‌یه كه دروست كردنى كلتورێك به‌ناوى كلتورێكى گه‌نجانه‌وه هه‌رچه‌ند هه‌ولێكى نه‌پساوه‌و به‌رده‌وامى ده‌وێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دروست بوونیدا گۆرِانێكى جهمسهرگیرو هه‌میشه‌یى (لانى كه‌م بۆ ساتێكى دیاریكراو) ئه‌نجام ده‌دات.
-كورته‌ی ئه‌م بابه‌ته له ژماره (518)ی ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) دابه‌زیوه.*www.koshan.ucoz.com
پرِۆفایل
-رِاهێنهر له‌بوارى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى.
-سه‌رنووسه‌رى رِۆژنامهى (چاكسازى) بووه له رِانیه.
– له بوارى گه‌نجان و فیكرى و ئه‌ده‌بى چه‌ندین نووسینى هه‌یه.
-له ئه‌كسێس پرِۆگرامى (UKH) ده‌خوێنێت.سه‌رچاوه‌كان:
1- Cohen, Stan (1964) “Folk Devils and Moral Panics”, Paladin, London.
2- Hall, Stuart & Jefferson, Tony (1993) “Resistance Through Rituals: Youth Subcultures in Post-war Britain”, Routledge, London.
3- Hebdige, D. (1979) “Subculture: The Meaning of Style”, London: Methuen.
4- Kahn, Richard & Douglas Kellner(2003) “Internet Subcultures and Oppositional Politics”, in David Muggleton (ed), The Post-subcultures Reader, London: Berg.
5- UN World Youth Report (2003) “The Global Situation of Young People”, <http://www.un.org/esa/socdev/unyin/wyr/index.html>.