
پڕۆسه‌ی دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆن له‌كوردستاندا
پڕۆسه‌ی دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆن له‌كوردستاندا، له‌سه‌ره‌تاوه ئۆپۆزیسیۆنێكی ڕۆشنبیری جیدی بووه..
ئیسماعیل حهمهئهمینتهوهرێك له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پارله‌مان وشه‌ڕی لیسته‌كان
گۆڤاری نێوه‌ند5- پارتی ویه‌كێتی بڕیاریانداوه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به‌یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌شداریی بكه‌ن، ئه‌م یه‌ك لیستی وهاوپه‌یمانییه به‌رده‌وامه‌ی ئه‌و دوو حیزبه له‌ترسی دۆڕاندنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ئه‌و دوو حیزبه نه‌یانتوانی له‌نیوه‌ی زیاتری رێژه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنن، ئایا مانای وانییه ناتوانن به‌ناوی زۆرینه‌وه قسه‌بكه‌ن؟ ئایا ئیتر كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه پارتی ویه‌كێتی چیتر به‌ناوی زۆرینه‌ی ره‌هاو زۆرینه‌ی ته‌واوه‌وه نه‌دوێن؟ به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی كاتی ئه‌وه نییه پارتی ویه‌كێتی به‌قه‌باره‌ی خۆیان مامه‌ڵه بكه‌ن؟.
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: ئه‌وه هه‌ڵبژاردنه كه‌قه‌باره‌ی سیاسی پارتی و یه‌كێتی دیاریده‌كات، ئه‌وه ده‌نگی خه‌ڵكه پارتێكی سیاسی سزاده‌دات و پارتێكی دیكه له‌نێو خه‌ڵكه‌وه ده‌باته سه‌ر كورسیه‌كانی ده‌سه‌ڵات. به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌وه ده‌نگدارانی ئازادن له‌پڕۆسه‌ی دیموكراتیدا ته‌واوی قه‌باره‌ی سیاسیه‌كان و چاره‌نوسی خۆیان دیاریده‌كه‌ن. گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كه‌م هه‌نگاوی دیموكراسیه به‌ڵام دوائامانجی پڕۆسه‌ی دیموكراسی نیه، به‌مانای پڕۆسه‌ی دیموكراسی پابه‌نده به‌چه‌نده‌ها فاكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه و سه‌رجه‌م كلتوری سیاسی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا. هه‌تاوه‌كو كولتوری سیاسی له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، جوڵه‌ی خه‌ڵكان له‌مامه‌ڵه‌كرنیاندا له‌گه‌ڵ پرسیاره سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خۆیان، چالاكتر و هه‌مه‌لایه‌نتره. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م تێزه‌وه نامۆبوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراو به‌كلتوری دیموكراسی و كه‌می ئه‌زمون له‌م بواره‌دا، زۆر جار كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. زۆرجار میلله‌تان له‌قۆناغێكی تایبه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌نگ بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵه ده‌ده‌ن، بۆنمونه ده‌نگدانی ئه‌ڵمان بۆناسیونال سۆسیالزمی نازی، كه‌یه‌كه‌م كاری تێكشكاندنی هه‌موو ده‌زگا ده‌ستوری و دیموكراسیانه بوو، كه‌له‌وه‌و به‌ر له‌كۆماری ڤایماردا چه‌سپێنرابوو. زۆر جار هێزێكی تۆتالیتاری و فاشی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه دێته سه‌ر حوكم. به‌مانای زۆر هێزی نادیموكراسی هه‌ن له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیموكراسیه‌وه بۆ تێكشكاندنی دیموكراسی كارده‌كه‌ن. بۆنمونه هه‌ڵبژاردنی (به‌ره‌ی ڕزگاری جه‌زائیر) به‌زۆرترین ده‌نگ، هێزێكی توندڕه‌وی ئیسلامی بوو، یه‌كه‌م كاریان گۆڕینی پڕنسیبه سه‌ره‌تایه‌كانی دیموكراسی ده‌وڵه‌تی بوو به‌شورای ئیسلامی. ده‌بینین هه‌ڵبژاردن تاكه ئامانج نیه، به‌ڵكو هۆكارێكه بۆ په‌ره‌پێدان و بنیانانی پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌به‌رئه‌وه گره‌وكردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ته‌نها، ته‌نانه‌ت بردنه‌وه‌ی لیستێكی سه‌ربه‌خۆ، له‌به‌رامبه‌ر لیستی داخراوی یه‌كێتی و پارتی مانای سه‌ركه‌وتنی ئه‌به‌دی دیموكراسی ناگه‌یه‌نێت له‌كوردستاندا، به‌ڵام مه‌رجێكی گرنگه له بنیانانی پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسی، كه‌پارتی و یه‌كێتی به‌هه‌موو هێزێكیانه‌وه ڕێگری سه‌ره‌كین له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنیدا.
من پێموایه گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له‌چه‌ند خاڵێكدا كۆده‌بێته‌وه. یه‌كه‌میان وه‌ك (دارن دۆرف) گوته‌نی، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌م پارتێكه‌وه بۆ ئه‌ویتر. ئه‌مه یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی و پارته‌كانی تره له‌ڕووی قبوڵكردنی دیموكراتیانه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن. تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌و پڕنسیبانه‌ن كه‌هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌كی به‌سه‌رزاره‌كی و له‌میدیاكانی خۆیانه‌وه ڕۆژانه پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
دووهه‌میان ئاستی لیستی سه‌ربه‌خۆ و لیسته‌كانی دیكه له‌م پڕۆسه‌یه‌دا تاقیده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا، هه‌ڵبژاردن فاكته‌رێكه بۆ په‌ره‌په‌دانی دیموكراسی له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، لێره‌وه مامه‌ڵه‌ی لیسته‌كانی دیكه له‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا و جۆری گفتوگۆی سیاسی و پڕۆژه‌كانیان بۆ دوارۆژ و میتۆدی كاركردنیان، ئاستی تێگه‌یشتنی ئه‌و لیستانه بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی ئاشكراده‌كات. هه‌ر له‌و كاندیده‌كانیه‌وه ئاستی لیسته‌كانمان بۆ ئاشكرا ده‌بێت. جیهانبینیان بۆ سیاسه‌ت و په‌ڕله‌مان و گه‌نده‌ڵی و دۆزی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ن كه‌ئه‌م لیست له‌وی دیكه جیاده‌كاته‌وه. به‌مشێوه‌یه كه‌سایه‌تیه‌كان و مێژوویان، ئاستی ڕۆشنبیریان، ڕابوردوویان و زۆر فاكته‌ری دیكه ده‌نگده‌ری ئازاد ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م لیسته یان ئه‌ویتر. دیاره پارتی و یه‌كێتی له‌به‌ر هۆیه‌ك بێت مافی خۆیانه ته‌حالوف بكه‌ن و پێكه‌وه له‌دژی لیسته‌كانی دیكه بچنه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه. به‌ڵام میتۆده‌كانی ئه‌وان و كه‌سانی نێو لیسته‌كه‌یان و ترسیان له‌لیستی كراوه‌یه كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و پرسیاره له‌لای هه‌ڵبژێری ئازاد دروست ده‌بێت؛ كه‌ئه‌م هه‌موو پێداگرتنه چیه له‌سه‌ر لیستی داخراو؟، تۆ بڵێی ئه‌م دووحیزبه دووكه‌سیان نه‌بێت وه‌ك ده‌م وچاوێكی جوانی سیاسی له‌لیستێكی كراوه‌دا خۆی كاندید بكات؟. ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵك ده‌یكات ئه‌وه‌یه بۆچی لیستی داخراو، تاوه‌كو ئێستا په‌ڕله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی قه‌ناعه‌تپێكه‌ری نیه بۆ ئه‌م پرسیاره. ئایا ئه‌م دوو پارته به‌م هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگر و ده‌زگا ده‌وڵه‌تی و میلیشیا و به‌نێو ده‌زگاڕۆشنبیریه‌وه، توانای ئه‌وه‌ی نیه له‌لیستێكی كراوه‌دا كاندیدی متمامه‌نپه‌كراوی نێو خه‌ڵكی هه‌بێت، كه‌توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌نگ بۆ خۆی و حزبه‌كه‌ی زامن بكات؟. ئه‌مه ئه‌م قه‌یرانه ئه‌خلاقیه قوڵه‌یه كه‌پارتی و یه‌كێتی پێوه‌ی ده‌ناڵێنن و ده‌زانن حیزبه‌كه‌یان دوای هه‌ژده‌ساڵ حوكمكردن توانای ئه‌وه‌ی نیه له‌لیستی كراوه‌دا بێته مه‌یدانی هه‌ڵبژاردن. كورد گووته‌نی خۆیان كوشته‌ی مشته‌ی نێو هه‌مبانه‌كه‌ی خۆیانن. بڕیاری به‌په‌له‌ی په‌ڕله‌مان بۆ لیستی داخراو تێگه‌یشتنی دیموكراسیانه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كات، كه‌بێگومان دیموكراسیه‌تێكی كارتۆنی نه‌بێت هیجی دیكه نیه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌به‌م بڕیاره‌ی لیستی داخراوه ئه‌وه‌سه‌لمێندرا، په‌ڕله‌مانی كوردستان جگه له‌مه‌كته‌بێكی شه‌و نه‌بێت هیچی دیكه نیه، كه‌له‌پێشه‌وه ده‌ست هه‌ڵبڕا، ئه‌وانیتریش ده‌ست هه‌ڵده‌بڕن. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌په‌رله‌مان خه‌ڵكی جیدی تێدایه و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی تێدایه كه‌تاسه‌رئێسقان له‌م به‌كارتۆنیكردنی په‌ڕله‌مان و به‌مه‌كته‌بی شه‌وكردنه بێزارن. لێره‌وه كاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌ركردنی ئاشتیانه و دیموكراسیانه‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌یه كه‌نازانن چۆن و بۆچی بوون به‌ئه‌ندامی په‌رله‌مان. پارتی و یه‌كێتی په‌ڕله‌مانیان وه‌ك شانۆی بووكه شووشه‌ی گوێڕایه‌ڵ، وه‌ك (قه‌ره‌قۆز) ده‌وێت، نه‌ك په‌ڕله‌مانێكی كارا له‌ووردو درشتی حكومه‌ت بپرسێته‌وه.
سێهه‌م خاڵی گرنگی هه‌ڵبژاردن له‌وه‌دایه. كه‌ئاستی هۆشمه‌ندی تاكی كوردیمان له‌پرسه چاره‌نوسیه‌كانی خۆی، هۆشمه‌ندی سیاسیانه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته ژێر تاقیكردنه‌وه. به‌مانای تاوه‌كو چه‌نده خه‌ڵكی ئێمه بڕوای به‌هه‌ڵبژاردن هه‌یه وه‌ك میتۆدێك بۆ گۆڕانكاری له‌ژیانی خۆیدا؟. تاچه‌نده توانیویه‌تی له مه‌حسوبیه‌ت و شارچێتی و خێڵه‌كیه‌ته‌وه تێپه‌ڕبێت بۆ كاركردن له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و یه‌كسان و به‌خته‌وه‌ر؟. تاچه‌نده خه‌ڵكی ئێمه بڕوای به‌ئازادی هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی خێڵ وخێزان گروپ و حیزبه‌كه‌ی؟، تاچه‌نده به‌هاكانی دیموكراسیه‌ت و ئازادی ئه‌زمونی مرۆڤی كوردی قاڵكردۆته‌وه؟. من خۆم ئه‌م خاڵه به‌گرنگترین خاڵ ده‌بینم و به‌وپه‌ڕی په‌رۆشه‌وه چاودێری ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌كه‌م.
خاڵێكی گرنگ هه‌یه لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م، ئه‌ویش كاركردنی ڕۆشنبیرانه له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ هاتۆته كایه‌وه. دروستبوونی ئه‌م لیستانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر لیستی داخراوی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ژده‌ساڵه‌ی پڕ نشوستی پارتی و یه‌كێتی دا‌به‌زن، به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رئه‌نجامی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركرده یان ئه‌و گروپه‌یه نیه له‌حیزبێكی دیاریكراو، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی ئه‌و دۆزی ڕه‌خنه فیكری و ڕۆشبیریه كه نوخبه‌ی ڕۆشنبیری له‌سه‌ره‌تای ڕا‌په‌ڕینه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ موماره‌سه‌ی كردووه. گه‌ر به‌ووردی سه‌یری سه‌رجه‌م پڕۆسه‌ی دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆن بكه‌ین له‌كوردستاندا، سه‌ره‌تا ئۆپۆزیسیۆنێكی ڕۆشنبیری جیدی بووه كه‌له‌هه‌موو بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و فیكردا، كاری له‌جوڵاندنی ناڕه‌زایی خه‌ڵكداكردووه. ته‌نانه‌ت پێش دامه‌زراندنی ڕۆژنامه ئه‌هلیه‌كان ئه‌م بزواته ڕۆشنبیریه له‌نێو كوردستان و مه‌نفادا له‌پڕۆژه‌ی (ڕه‌هه‌ند)دا یه‌كیان گرته‌وه، به‌مانای خودی پڕۆژه‌ی ڕه‌هه‌ند و ڕۆشنبیرانی ده‌وری له‌پێش سه‌ركرده‌كانه‌وه هه‌موو بنه‌ما سایكۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانی پارتی و یه‌كێتیان خسته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌مه بنه‌تۆوی ئه‌و بزواته‌ی ئه‌مڕۆیه كه‌سیاسی كاری له‌سه‌ر ده‌كات. كاتێك ئێمه‌ی نوسه‌ران ڕه‌خنه‌ی جیدیمان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی ده‌گرت، به‌ڕێز نه‌و شیروان موسته‌فا به‌شه‌رمێكی سیاسیانه‌وه باسی له‌گه‌نده‌ڵی ده‌كرد.
ڕۆشنبیران له‌پێش دروستبوونی ئه‌م هه‌موو ڕۆژنامه ئه‌هلیانه، شتروكتو‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و ئاسۆگه‌كانی كاركردنی سیاسیان خستبووه ژێر پرسیاره‌وه. باچه‌ند نمونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه. هێشتا زۆربه‌مان كوردستان‌مان جێنه‌هێشتبوو، گه‌ر یاده‌وریم خیانه‌تم لێ نه‌كات پێش شازده ساڵ له‌مه‌و به‌ر بیرم دێت زنجیریه‌ك كۆڕمان له‌هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی گرت، شێرزاد حه‌سه‌ن و من و به‌ختیار عه‌لی‌و چه‌ند نوسه‌رێكی دیكه هه‌ر یه‌كه‌و ئێواره‌یه‌كی هه‌بوو، ئامانجی ئه‌و كۆڕانه ڕێگه‌گرتنه له‌شه‌ڕی ناوخۆیه‌ك كه‌ئه‌و زه‌مه‌نه هێشتا هه‌ڵنه‌گیرسابوو. ئه‌م ئه‌گه‌ره له‌سه‌ر زاری به‌ختیار عه‌لی به‌جوانترین شێوه ته‌عبیری له‌خۆی كرد، به‌وه‌ی كه‌كوردستان له‌به‌رده‌م ده‌رگاكانی ئه‌فغانستانه‌كی دیكه‌دایه…ئه‌وه نوسه‌ران بوون له‌پێش ڕیفۆرم و سیاسیه‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه ئیفلیجی په‌رله‌مانی كوردی شانزه‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ریان ڕاگه‌یاند، (شێرزاد حه‌سه‌ن) له‌كۆڕێكی جه‌ماوه‌ریدا به‌ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گووت: ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان جگه له‌قه‌ره‌قۆزێك نه‌بێت به‌ده‌ست حیزبه‌وه هیچی تر نیه.. ئه‌مه‌و سه‌ده‌ها نمونه‌ی دیكه گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه‌ڕۆشنبیران كارێكی زۆریان بۆ دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆنێكی كارا كردووه، ئۆپۆزیسیۆنێك كه‌به‌هه‌قه‌ت خاوه‌نی كلتورێكی سیاسی بێت. زۆرانبازیه‌كانی داهاتووی كوردستان هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و دۆزه ڕه‌خنه‌یه‌ن كه‌له‌دوایدا ڕۆژنامه ئه‌هلیه‌كان كاریان له‌سه‌ر‌كرد و ئێستاش ڕۆلێكی چالاك ده‌بینین له‌چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵات. لێره‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم، گه‌ر لیسته سه‌ربه‌خۆكان گره‌وی ڕۆشنبیران بدۆڕێنن، ئه‌وا گه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ده‌شدا سه‌ربكه‌ون، ئه‌وا له‌داهاتوودا ده‌دۆڕێن. ئه‌مه‌یه پڕۆسه‌ی دیموكراتی كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كلتور له سیاسه‌ت جیانابێته‌وه، گه‌ر جیابۆوه ئه‌وا جگه له‌لیستی داخراو نه‌بێت هیچی دیكه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت. پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره، وه‌ك له‌چه‌ند گوتارێكدا ئاماژه‌م پێداوه، زۆرانبازی نێوان ئۆپۆزیسیۆنێكی ڕۆشنبیری و ده‌سه‌ڵاتێكی تۆتالیتاریه كه‌حوكمی بنه‌ماڵه ده‌خاته سه‌روو به‌هاكانی ئازادیه‌وه. لێره‌وه پێداویستی بۆ مۆدێلێكی سیاسی نوێ له‌نێو پڕۆسه‌ی سیاسی كوردیدا، له‌تیۆری ڕۆشنبیرانه‌وه په‌لی هاویشتۆته نێو واقیعی سیاسی كوردیه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی كوردستاندا ئاستی پێگه‌یشتنی سیاسیانه‌ی خۆی ده‌خاته ژێر تاقیكردنه‌وه.
چواره‌م خاڵ كه‌پێویسته ئاوڕی لێبده‌ینه‌وه،مامه‌ڵه‌ی یه‌كێتی و پارتیه له‌گه‌ڵ گه‌مه‌ی دیموكراسی كه‌له‌هه‌ڵبژارندا به‌رجه‌سته بووه. ده‌مێك ڕێگری لیستی داخراوی ده‌خه‌نه به‌رده‌م، ئێستاش ڕێگری پاره ده‌خه‌نه به‌رده‌می كه‌هیچ شتێك لای پارتی و یه‌كێتی زۆر نه‌بێت، پاره‌یه. له‌داهاتووشدا گه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی هه‌ڵبژاردنیش چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر توند‌و تیژی، خوڵقاندنی بارودۆخێك كه‌پێویستی به‌باری نائاسایی هه‌بێت و له‌باری نائاسایشدا هه‌ڵبژاردن بۆ داهاتوویه‌كی دیاری نه‌كراو دواده‌خرێت، ئێستا ئه‌م توندوتیژیه له‌هه‌ڕه‌شه و نانبڕین و گوتاری شه‌رانگێزدا ده‌ستیپێكردووه. گه‌ر ئه‌م یاریه‌ش سه‌ری نه‌گرت ئه‌وا نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت، كه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك پێكهاته‌یه‌كه له‌بیرۆی سیاسی حیزبه‌وه خۆی درێژ ده‌كاته‌وه و سه‌رانی كۆمیسیۆنه‌كان ئه‌دامی باڵای ئه‌و دوو حیزبه‌ن!. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كۆمسیۆنانه و به‌بێ بوونی لیژنه‌ی دیكه‌ی حكومه‌تی ئێراقی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، چاواڕوانی ساخته‌كاری گه‌وره‌ی لێده‌كرێت. پڕۆسه‌ی سه‌رپه‌رشتی سنوقه‌كان و كردنه‌وه و ئاماره‌كان ده‌بێت به‌ته‌نها له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمسیۆنه‌كانی كوردستاندا نه‌بن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و فاكته‌ر و سیناریۆیانه‌ی كه‌خه‌یاڵی شاعیره، به‌ڵام بستێك دوور نیه له‌واقیعی سیاسی كوردستانه‌وه.
پێنجه‌م فاكته‌ر له‌م هه‌ڵبژارد‌نه‌دا درز تێكه‌وتنی هاوكێشه‌ی په‌نجا به په‌نجایه. هه‌موو درزتێكه‌وتنێك له‌م هاوكێشه‌یه چه‌نده له‌قازانجی پڕۆسه‌ی دیموكراتیه، ئه‌وه‌نده‌ش له‌قازانجی پارتی و یه‌كێتی خۆیانه، بێگومان گه‌ر بیانه‌وێت به‌خۆیاندا بچه‌نه‌وه. ئه‌مه په‌یامی منه بۆ هه‌موو ئه‌ندامێكی پارتی و یه‌كێتی كه دڵسۆزه بۆ پارته‌كه‌ی خۆی. گه‌ر ئه‌مجاره‌ش ده‌نگ بده‌نه‌وه به پارتی و یه‌كێتی، ئه‌وا به‌ده‌ستی خۆتان ماڵی پارتی و یه‌كێتی ده‌ڕوخێنن، بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌تان له‌تۆتالیتاریه‌ت و گه‌نده‌ڵی بپارێزن، ده‌نگی بۆ مه‌ده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا حزب گوێ له‌كه‌سه دڵسۆز و پاكه‌كانی خه‌باتی خۆی بگرێت، ئه‌وا باحیزب سزای خۆی له‌ڕێگه‌ی سنوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه وه‌رگرێت. هه‌مووجارێك گوتوومه. هه‌موو حزبێك بۆ نوێبوونه‌وه‌ی خۆی پێویستی به‌وه هه‌یه جار جاره له‌سه‌ر كورسی ئۆپۆزیسیۆن دابنیشێت، ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌كی سه‌ختی دیكه‌ی دیموكراسیه..
سوپاس
نورنبێرگ
ئه‌م بابه‌ته له‌گۆڤاری نێوه‌ندی كۆتایی مانگی ئا‌پریل ٢٠٠٩ بڵاوبۆته‌ته‌وه.