Skip to Content

Sunday, December 8th, 2024
له‌به‌رچاو ونبوونی پیته‌کان  کاتی خوێندنه‌وه‌ و نووسین….گوڵاڵه‌ پشده‌ری

له‌به‌رچاو ونبوونی پیته‌کان کاتی خوێندنه‌وه‌ و نووسین….گوڵاڵه‌ پشده‌ری

Closed
by April 28, 2009 گشتی

Dyslexia                                               

                                 له‌به‌رچاو ونبوونی پیته‌کان  کاتی خوێندنه‌وه‌ و نووسین

 Dyslexia وشه‌یه‌کی یۆنانییه‌ و واتاکه‌ی:  نه‌توانین/نه‌بوون  Dys= و  وشه  Lexia= . ده‌کرێت بڵێین نه‌توانینی خوێندنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌  نابینایی له‌ ووشه دا پێناسه‌ ده‌کرێت.
ئه‌و کێشه‌یه‌ به‌ کۆمه‌ڵێک گرفت یان نه‌خۆشی ده‌گوترێت که‌ به‌ تایبه‌تی کێشه‌ی خوێندنه‌وه‌،نووسین و زمان ده‌گرێته‌وه‌.
Dyslexia چه‌ندین جۆری جیاواز  و قۆناغی هه‌یه.Dyslexia کێشه‌ی تێکچوونی گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤه‌ که‌ له‌ هه‌موو ته‌مه‌نێکدا دێته‌پێش.

هۆکاره‌کانی په‌یدابوونی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ جارێ له‌ لایه‌ن لێکۆڵه‌ران و زانایانی زانست نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌.
به‌ڵام ئه‌گه‌ره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌یه‌ک له‌ مێشکدا.له‌و به‌شه‌ی مێشکدا که‌ ئه‌رکی وه‌رگرتن و به‌یه‌که‌وه‌به‌ستنی  ده‌نگه‌کان و نیشانه‌ وێنه‌ییه‌کانی  هه‌یه‌ ،باش کار ناکات. به‌هه‌رحال له‌وه‌دا کۆکن که‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ژێنێتیکی (ویراسی یه)‌.
40%تا 50%ی ئه‌و منداڵانه‌ی که Dyslexia یان هه‌یه‌،‌ دایک یان باوکیشیان  Dyslexia  ی هه‌یه‌.
ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ردووکیان هه‌یانبوو،ئه‌وه‌ ڕێژه‌که‌ ده‌چێته‌ سه‌رووتر تا 80%.
ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ کێشه‌ی Dyslexia یان هه‌یه‌،توانای وه‌رگرتنی زانیاری نوێ(زایه‌ڵه‌/ده‌نگه‌کان ، ووشه‌کان و تێکست) یان که‌متره‌ و به‌ دره‌نگتر  په‌یام وه‌رده‌گرن به‌ به‌راورد له‌ گه‌ل که‌سانی دیکه‌دا‌.
ئه‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندیی به‌ زیره‌کییه‌وه‌ نییه‌.ئه‌وان تێگه‌یشتنیان له‌ خه‌ڵکی دیکه‌ که‌متر نییه‌ و هه‌ندێکجار له‌ بیردا باشتریشن. زۆر له‌ داهێنه‌ران و  که‌سانی باڵاپۆست گرفتی Dyslexia یان هه‌یه‌.رێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ dyslexiaیان هه‌یه‌ یه‌ک له‌ سه‌ر بیسته‌.

 

Dyslexia ،زیاتر له‌ کاتێ خوێندنه‌وه‌دا خۆی ده‌رده‌خات.ئه‌و به‌شه‌ی مێشک که‌ ئه‌رکی خوێندنه‌وه‌ی هه‌یه‌،ده‌بێت به‌ خێرایی پیته‌کان ڕێکبخات و هاوکات داڕشتنی پیته‌کان وه‌کو تێکست و تێگه‌یشتنی زۆر جار وێکڕا دژواره‌.
کاتێ مرۆڤ(گه‌وره‌ یان بچووک) به‌ ده‌نگی به‌رز ده‌بێ بخوێنێته‌وه‌ یان بنووسێت،ئه‌وا ئه‌و که‌سانه‌ زۆر هه‌ڵه‌ ده‌که‌ن و سه‌ریان لێده‌شێوێت.
مرۆڤێک که ‌ dyslexia ی هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌:
-که‌متر توانای  له‌به‌ر کردن/وه‌رگرتنی زانیارییه‌کانی له‌ مێشکیدا هه‌بێت یاخود فێری بێت،
-که‌متر ده‌وتوانێت بابه‌تێک بنووسێته‌وه‌،
– که‌متر توانای هه‌یه‌ باسی دوور و درێژ تێبگات،
– جار هه‌یه‌‌ که‌ ناتوانێت ڕسته‌یه‌ک بێ هه‌ڵه‌ بڵێت و وته‌کانی تێکه‌ڵن/ئاڵۆزن،
– هه‌ستی ” بێبڕوایی به‌ خۆی” بۆ په‌یدا ده‌بێت،
– هه‌ستی ”خۆ به‌ که‌م زانین له‌ ئه‌قڵدا” به‌ به‌راوورد له‌ گه‌ل که‌سانی دیکه‌،
– هه‌ندێکجاریش هه‌ست ده‌کات که‌ زۆر باشه‌ و شته‌کان زوو  تێده‌گات.

نیشانه‌کانی Dyslexia
– دره‌نگتر/له‌ سه‌رخۆتر تێگه‌یشتن له‌ ڕاهێناندا/مه‌شقکردندا،
– که‌مبوونی هه‌ستی هاوسه‌نگی/هاوکێشی،
– هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌یی ژماره‌کان،
– ژانه‌سه‌ر دوایی ماوه‌ییه‌کی درێژ خوێندنه‌وه‌،نووسین یان فێربوون.
ئه‌گه‌ر بێتوو Dyslexia ده‌ستنیشان نه‌کرێت/نه‌ناسرێت ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی دواکه‌وتنی منداڵ له‌ پڕۆجه‌ی فێربووندا.منداڵ به‌ ڕێکوپێکی نایه‌ته‌ قوتابخانه‌.هه‌روه‌ها له‌ هه‌ندێک وانه‌دا دواکه‌وتنیان پێوه‌ دیاره‌ وه‌کو وانه‌ی ماتماتیک.زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ له‌ قۆناغێکی نزمدا له‌ قوتابخانه‌ ده‌مێننه‌وه‌.ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری نه‌رینی هه‌یه‌ بۆ په‌یدابوونی بێبڕوایی به‌خۆبوون.
هه‌رچه‌نده‌ له‌ منداڵێکه‌وه‌ تا منداڵێکی دیکه ‌جیاوازه‌.هه‌ندێک منداڵ زووتر وه‌رده‌گرن له‌وانه‌ی دیکه‌.
ئه‌و منداڵانه‌ی که‌ Dyslexia یان هه‌یه‌، زۆر به‌ خاوی یان له‌سه‌رخۆ ده‌توانن بخوێننه‌وه‌ و ووشه‌کان حنجه‌ بکه‌ن. یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌‌ به‌ خێرایی،که‌ وشه‌کان ده‌توانین بڵێین پێش بینینیان ده‌خوێندرێنه‌وه‌.ئه‌و منداڵانه‌ی که‌ Dyslexia یان هه‌یه‌ زۆر هه‌ڵه‌ ده‌که‌ن له‌ خوێند‌نه‌وه‌دا، و نووسینه‌کان به‌ باشی ناخوێندرێنه‌وه‌ و زۆر وشه‌ ره‌ش ده‌کرێنه‌وه‌.یان به‌ پێچه‌وانه‌ ئه‌وان زۆر به‌ له‌سه‌رخۆیی ده‌نووسن.ئه‌گه‌ر هاتو منداڵ به‌ مه‌شقکردنی زۆر باشتر نه‌بوو،ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ Dyslexia ی هه‌بێت.ئینجا له‌ تێستێکدا ده‌رده‌که‌وێت و  کام جۆره‌ له‌ Dyslexia ی هه‌یه‌.(ئه‌و تێسته‌ له‌ قوتابخانه‌کانی هۆڵه‌ندا دا ده‌کرێت).

سه‌رچاوه‌:

Magazine ,gezondheid&zo nr.1 voorjaar 2009
www.dyslexieweb.nl
http://www.dyslexie.net/media/nieuwsbrief/Nieuwsbrief%20Dyslexie%20RID%2023%20februari%202009.pdf

گوڵاڵه‌ پشده‌ری
Amsetrdam

 

Previous
Next