پێشنیاره‌کانی ناوه‌ندی رێگاچاره‌ی بۆ ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی له واشینگتۆن له باره‌ی پرسی کورد
پێشنیاره‌کانی ناوه‌ندی رێگاچاره‌ی بۆ ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی له واشینگتۆن له باره‌ی پرسی کورد
و: خاليدناوهندی رێگاچاره بۆ ئاشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی له واشینگتۆن، مسكۆ، برۆكسێل له راپۆرتێك دا له ژێر ناوی "پێشگیری كردن له ناكۆكی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد"
كه له لایه‌ن(هێنری جی بارکی)، كۆمه‌ڵێك پێشنیار‌و رێگاچاره‌ی ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له به‌ر چاویان بگرێ. ئه‌م راپۆرته‌كه له 50 لاپه‌ڕه پێك هاتووه، پێنج خاڵ ده‌ستنیشان ده‌كات و راده‌سپێرێ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌زیه‌ی كورد له‌به‌رچاویان بگرێ:
1ـ سه‌قامگیركردنی سیسته‌مێكی دیموكرات و فیدراڵ و هه‌ریمێكی مه‌شروعی كوردی له باكووری عیرَاق.
2ـ چاره‌سه‌ركردنی هێمنانه كێشه‌ی كه‌ركوك.
3ـ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندێكی كارا له نێوان توركیه‌و هه‌رێمی كوردستان.
6ـ چاره‌سه‌ری هێمنانه‌ی كێشه‌ی كورد و تورك له توركیه.
7ـ په‌ره‌پێدانی تێروانینێکی وردتر له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له ئێران و سوریه.
سه‌باره‌ت به قه‌زیه‌ی كورد له ئێران:
له ئێران، كورده‌كان بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌گه‌رچی بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت توانیان یه‌كه‌م كۆماری سه‌ربه‌خۆ پێك بێنن. كۆماری مهاباد به پشتیوانیی سۆڤییه‌ت دامه‌زرا له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 1946و له لایه‌ن مه‌لا مسته‌فا بارزانی باوكی سه‌رۆكی ئێستای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری كرا. به‌ڵام له كۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا هێزه‌كانی سوڤییه‌ت له ئێران پاشهكهشهیان كرد. رێژیمی ئێران ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری داگیر كرده‌وه‌و هێندێك یاسای سه‌خت و بێ ره‌حمانه‌ی به سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سه‌پاند. رێبه‌رانی ناسیۆنالیستی له سێداره دا‌و ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی كۆماری بۆ جارێكی تر به ئێرانه‌وه گرێ دایه‌وه.
بارزانی گیانی خۆی قوتار كرد‌و رای كرد به‌ڵام بوونی له مهابادو كارابوونی له كۆمار ئه‌وی كرده قاره‌مانێكی سه‌ره‌كیی جووڵانه‌وه‌ی پان ـ كوردیسم .
به پێچه‌وانه‌ی توركیا، شا رێگای به هێندێك ئازادیی بڵاوكراوه‌ی فه‌رهه‌نگی و كولتووری بۆ كورده‌كان دا‌و، بۆ ساڵانێك كه كورده‌كان له فۆڕمی ئاشكرای ناسیۆنالیستی كورد كشانه‌وه ده‌یانتوانی به كوردی چاپ و بڵاوکراوه‌یان هه‌بێ. هێزه‌كانی پاراستنی نهێنی ئێران ـ ساواك ـ ته‌نانه‌ت پشتگیری ئیزگه‌یه‌كی كوردیان كرد به‌ڵام ئه‌وه به هیچ شێوه نه‌بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه كورده‌كان واز له گه‌شه‌پێدانی رێكخراوی نهێنیی خۆیان بێنن.
له دوای ساڵی 1979 كێشه‌ی نێوان كورد‌و رێژیمی ئێران سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه. رێژیمی نوێی ئه‌و كات هیچ پێكهاتنێكی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورد‌و خواسته‌كانی تێدا به‌دی نه‌كرا. كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی دا كه به هۆی نزیكایه‌تی ره‌گه‌زیی نێوان كورد‌و فارسه‌كان هاوپێوه‌ندییه‌ک پێك بێت.
به پێچه‌وانه‌ی جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له به‌ینی كورده‌كان و ئێرانییه شیعه‌كان، ئێرانییه‌كان كولتووری كوردیان زیاتر قبوڵ كردووه. رابردووی گرینگی ئه‌و كولتووره ده‌یتوانی ئێران به‌ره‌و پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌و ئهنگراسیۆنی گشتی به‌رێ.
دوو هێزی سیاسی كوردی: حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه باره‌گاكانیان له كوردستانی عێراق دامهزراندو له به‌رامبه‌ردا كورده‌كانی عێراق پێشیان به هه‌موو جۆره چالاكییه‌کی چه‌كداریی ئه‌و دوو حیزبه گرت كه پێشتر دژ به ئێران ئه‌نجامیان ده‌دا. له به‌رامبه‌ردا گرووپی ـ PJAK كه لاباڵێكی په‌كه‌كه‌یه‌و له‌و ساڵانه‌ی دوایی دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه نه‌بۆته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ ئێران به‌ڵام به چالاكییه‌كانیان ترسیان بۆ هێزه‌كانی خولقاندوه.
بوونی پژاك له چیاكانی كوردستانی عێراق بیانووی ئه‌وه‌ی داوه‌ته رێژیمی ئێران كه تۆپبارانی هێندێك له ناوچه‌كانی بكات و هه‌روه‌ها بۆته پاڵنه‌ری ئه‌وه‌ی كه ئێران و توركیا هاوكاری سیاسی و ئیتلاعاتی زیاتر به دژی پژاك و په‌كه‌كه بكه‌ن و پێوه‌ندییه سیاسییه‌كان له سه‌ر حیسابی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه.
ده‌وڵه‌تی تازه‌ی ئه‌مریكا، ده‌توانێ پشتیوانی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له كاناڵی پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران و سوریه كار بكات بۆ باشتركردنی وه‌زعی كورده‌كانی ئه‌م دوو وڵاته‌و له هه‌مان كاتیش دا نابێ چاوه‌ڕوانی بۆ كوردی ئێران و سووریه دروست بكه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه، واشینگتۆن ده‌بێ وا بكات كه توركیه، ئێران و سوریه تێ بگه‌یه‌نێ كه هاوكاریی ئه‌و دوو وڵاته ناكات له دژی كوردستانی عێراق.
له كۆتایی دا، ئه‌گه‌ر كێشه له گه‌ڵ ئێران و سوریه ببێت به سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌و كاته ئه‌مریكا ده‌بێ مه‌سه‌له‌ی كورد زۆر به خێرایی له ده‌ستووری كاری خۆی دابنێ.
په‌یام دان به ئێران و سوریه:
پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران و سوریه ئێستا به‌و جۆه نیه كه ئیمكان بدات به ئه‌مریكا كه مه‌سه‌له‌ی كورد له ئه‌م دوو وڵاته‌دا بێنێته گۆڕێ.
سوریه‌و ئێران نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه ئه‌مریكا گه‌ره‌كیه‌تی كه كوردی ئه‌م دوو وڵاته شۆڕش بكه‌ن و ببێته هۆی شێواندن و سه‌رئێشه بۆ ئه‌و دوو رێژیمه‌و ته‌نانه‌ت رووخاندنیان.
ئه‌مریكا پێی خۆش نیه جوڵانه‌وه‌یه‌كی به‌ربه‌رینی ناسیۆنالیستیی كورد له ناوچه‌كه بێته گۆرێ، له حاڵه‌تێكی ئاوادا مه‌جال بۆ ئه‌مریكا نامێنێت كه له ژێر رووناكایی خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ئاماژه پێكراودا كار بكات. ده‌وڵه‌تی تازه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێ ئه‌م په‌یامه بدا كه چ به ئاشكرا‌و چ به نهێنی كار ناكات بۆ ته‌شویقی كورده‌كانی ئێران و سوریه بۆ شه‌ڕو شۆڕش.
سه‌رچاوه:
PREVENTING CONFLICT OVER KURDISTAN.
HERRI J. BARKEY
CARNEGIE ENDOWMENT
FOR INTERNTIONL PEACE