ڕۆڵی وێنه كێشان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دڵنیایی و ئارامی …چۆمان ابوبكر
ڕۆڵی وێنه كێشان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دڵنیایی و ئارامی ..
چۆمان ابوبكر
هونه‌ر زۆركات ده‌ربڕین بووه له ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی هونه‌رمه‌ند، لێره‌داو به‌تایبه‌ت ده‌مه‌وێت باس له هونه‌ری نیگار كێشان بكه‌م كه زۆر جار لای هونه‌رمه‌ند ئه‌م حاڵه‌ته بووه‌ته هۆی ئارام بونه‌وه‌یه‌كی ڕۆحی و فكری و ده‌روونی و هه‌ندێك جاریش ده‌ربڕینی ترسه‌كانی بووه، بۆ وێنه، مرۆڤ له‌كۆندا كاتێ له ئه‌شكه‌وته‌كاندا ژیاوه وێنه‌ی ئاژه‌ڵه دڕنده‌كانی كێشاوه كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری یارمه‌تیده‌ر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی باری ده‌روونی خۆی كه ترس بووه له‌و ئاژه‌ڵانه و له‌م ڕێگایه‌وه مه‌ترسیه‌كانی خۆی ده‌ربڕیوه‌و ئارامی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ خۆی، لێره‌وه هه‌ستی به دڵنیایی‌و ئیراده كردووه، زۆر جار ده‌ربڕینی زمان و قسه كردنیش هه‌مان به‌ژداری ده‌بێت، به‌ڵام خاڵه جیاوازه‌كه ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ند له‌ڕێگای دروست كردنی دونیا جیاوازه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌توانێت گوزارشت له حاڵه‌ته ده‌رونیه‌كانی خۆی بكات و شێوه‌و وێنه‌یه‌ك دابهێنێت كه شایه‌نی سه‌یركردن و سه‌رنج بێت و بپارێزرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هاندانێكی خودی و هێز ده‌به‌خشێته كه‌سی هونه‌رمه‌ندو پشتگیریه‌كی ده‌رونی ده‌بێت بۆی. كاتێك هونه‌رمه‌ند ده‌ست ده‌كات به كاركردن له‌سه‌ر ڕووی تابلۆیه‌ك ته‌واوی فكر‌و ئایدیا‌و هۆشی ده‌خاته سه‌ر تابلۆكه بۆبه‌رهه‌م هێنانی كارێك كه ته‌واوی فكر‌و ئایدیای خۆی تێدا به‌رجه‌سته‌بكات و دواجاریش گوزارشت ده‌بێت بۆ به‌تاڵ بونه‌وه‌ی ئه‌و باره دژواره‌ی كه تیایدا دروستبووه، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مانی كۆنه‌وه هونه‌ر به‌شێوازی جۆراو جۆر له بواری پزیشكی ده‌رونیدا به‌كارهێنراوه به‌شێوه‌ی پڕۆگرام و به‌چه‌ند دانیشتنێك له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا كه ده‌رگای گفتوگۆ ئاوه‌ڵا ده‌كات، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی نه‌خۆش ده‌دات بۆ ناسینی خود‌و گرفت و ئاڵۆزیه ده‌رونیه‌كانی، به‌ڵام ئه‌م چاره‌سه‌ركردنه بۆ شاره‌زایی نیه له هونه‌ردا، به‌ڵكو ڕێگه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ ده‌ربڕین و گوزارشت كردن له خۆی نه‌ك پره‌ودان به‌هونه‌ر.
بۆیه نیگاركێشان هۆكاری ڕێك‌و پێك به‌كار هێنانی خه‌یاڵ و خه‌ونه‌و گوزارشت كردنێكی ئازادانه‌یه له خود‌و ئه‌و گیر‌و گرفتانه‌ی كه به‌رده‌وام به‌ریان ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌یش له ڕێگای تابلۆ‌و به‌كارهێنانی ڕه‌نگ و هێماوه ده‌رده‌بڕرێت.
لێره‌دا په‌یوه‌ندیه‌كی ڕۆحی و گفتوگۆیه‌كی به‌رده‌وام دروست ده‌بێت له‌نێوانی هونه‌رمه‌ندو تابلۆكه‌دا، به‌و پێیه‌ی هونه‌رمه‌ند به به‌رده‌وامی سه‌رقاڵی گۆڕین و زیادكردن و لابردنی هێماو ڕه‌نگ و فۆڕمه له پێناو ڕازی بوونی له به‌رهه‌مه‌كه‌ی، ئه‌مه‌یش ده‌بێته تێكه‌ڵ بونێكی ڕۆحیی هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ تابلۆكه و سه‌ره‌نجامیش پیشان دانیه‌تی به بینه‌ر كه لایه‌نێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندی كردنه به‌وانیتره‌وه، ئه‌ویش له‌ڕێگای ئه‌و په‌یامه‌وه‌یه كه له كاره هونه‌ریه‌كه‌یدا ئاڕاسته‌ی ده‌كات و له‌كۆتاییشدا هونه‌رمه‌ند هه‌ست به دڵنه‌وایی و ئاسوده‌یی ده‌كات، له‌م بڕانجه‌وه كۆنترۆڵی هه‌موو نائومێدی و باره ئاڵۆزه‌كانی ناو ده‌رونی ده‌كات، زۆرجاریش به‌تاڵبونه‌وه ده‌بێت له‌وباره ئاڵۆزانه‌ی كه له‌منداڵیدا توشی بووه كه پێویستی به تێركردنی ده‌رونی هه‌یه له رَیگای خه‌یاڵ و هونه‌ره‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی له‌وباره نائاسایی و خه‌فه كراوانه‌ی كه ئێستاش هونه‌رمه‌ند توشی ده‌بێت، بۆیه به جۆرێكی ڕاست و ته‌واو به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كه ده‌رده‌بڕێت كه دڵنه‌وایی خۆی و كه‌سایه‌تی خۆی پێ بكات و پارێزگاری له‌و نزیكایه‌تی و بیره‌وه‌ریانه بكات به جۆرێكی گونجاو، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپ دروست نه‌كات له‌سه‌ر ده‌رونی خۆی، چونكه هونه‌رمه‌ند گه‌ره‌كیه‌تی واقعی خۆی و واقعی كۆمه‌ڵگاكه‌ی به‌ڕاستی بگوێزێته‌وه تاوه‌ك و ده‌رونی خۆی بپارێزێت له ناڕێكی و ئازار، ئه‌ویش له‌ڕێگای ده‌ربڕین و گواستنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی ناو ده‌رونی خۆیه‌تی.
بۆیه نیگاركێشان به‌ژدار ده‌بێت بۆ تێگه‌ییشتن له هه‌ست و ناكۆكیه خودیه‌كان.