
یادگارییه‌كانم به‌ر له‌وه‌ی بمرم……په‌سار
یادگارییه‌كانم به‌ر له‌وه‌ی بمرم
په‌سار
Pasar82@yahoo.comزۆر دوودڵ بووم له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م نازانم ناوی بنێم چی؟ ئه‌م نووسینه له چاوه‌ڕوانی مردن‌دا نووسراوه، شه‌ڕی زیندووێكه به وشه له‌گه‌ڵ مردن، هه‌ندێك جار خۆ ده‌ست دانه به "پاكی مردن" و هه‌ندێك جار جه‌نگه له‌گه‌ڵی، راسته ئه‌و نه‌مرد و نه‌خرایه ژێر خۆڵه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئێستا مردووه و به روحی كه‌سێكی دیكه ده‌ژێت كه ناوی "په‌سار" نییه، كه‌سێك كه چاوه‌ڕێی مردنی ده‌كرد، به‌ر له‌وه‌ی بمرێ ویستی چه‌ند یادگارییه‌ك بۆ خوێنه‌ران به جێ بیڵیت.
یه‌كه‌م رۆژ له‌چاوه‌ڕوانی مردن‌دا:
چه‌ند جارێكه كه‌سێك له خه‌ودا دێته لام و پێم ده‌ڵێت "زۆرت نه‌ماوه، تۆ ده‌مریت!!". ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته سێ جار دووباره بووه‌وه كه‌مێك نارحه‌تی كردم، تا ئه‌و راده‌یه‌ی وای لێكردم هه‌ست بكه‌م كه ده‌مرم، له كاتێكدا زۆر حه‌زم له ژیانه، بۆیه ده‌بێت له‌و ماوه كورته‌ی كه ماومه زۆرترین شت بكه‌م … له‌و ماوه كورته ده‌بێت زۆر بژیم.
كه‌سێك هه‌یه له خه‌ودا دێته لام و پێم ده‌ڵێت تۆ به‌م نزیكانه ده‌مریت، وه‌كو ئه‌وه‌ی من چیتر شایسته‌ی ئه‌و ژیانه نه‌بم. مردن خه‌ریكه ده‌بێته هاورێم و ناچارم ده‌كات خۆشم بوێت، خۆ من پێشتریش هه‌ر خۆشم ویستووه، به‌ڵام داخه‌كه‌م نازانم له دوای مردن چی هه‌یه؟! ژیانێكی دیكه؟! مردنێكی كۆتایی؟! به‌هه‌شت؟! دۆزه‌خ یان ژیان له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه كه نامبینن؟! وه‌كو ئه‌وه‌ی له فیلمه‌كانی "هۆلیود" هه‌یه.
حه‌ز ده‌كه‌م له دوای مردن ژیانێكی دیكه هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواجار هه‌ر حه‌زم له ژیانه و ده‌مه‌وێت بژیم.. كاتێك كه ده‌ڵێم ده‌مرم له‌به‌رئه‌وه نییه كه من به‌ئاسانی خۆم داوه‌ته ده‌ست مردن.. ئاماده‌م بۆ یه‌ك چركه‌ی ژیان شه‌ڕی زۆر بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر شت ماوه بیكه‌م، ئه‌زیزانی زۆرم هه‌یه نامه‌وێت به‌جێیان بێڵم، بێگومان زۆر بیریان ده‌كه‌م، به‌ڵام وه‌ك گوتم ئه‌گه‌ر ژیانێكی دیكه هه‌بێت ئه‌وه زۆر زۆر خۆشیانم ده‌وێت، ئه‌وكات من بوونم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیری كه‌سانێكی خۆشه‌ویست بكه‌م كه ئه‌وانیش هه‌ن.
ده‌ترسم بچمه ژیانێكی دیكه كه ئاسمان و پایز و بارانی لێ نه‌بێت، كه‌سێكی لێ نه‌بێت خۆشم بووێت، هه‌رچه‌نده زۆر له عه‌شق ده‌ترسم دوای ئه‌وه‌ی كه (هه‌ناسه)كه‌م خۆش‌ویست، ئه‌و بۆ من هه‌موو ژیان بوو.. ئه‌و بۆ من پێكه‌نینی سپێده‌یه‌كی جوان بوو.. وه‌ك ئێواره بێده‌نگه‌كانی بیابان وابوو.. ئاماده‌بووم شه‌ڕی بۆ بكه‌م و شه‌ڕیشم بۆ كرد، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی له شهر بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌و خۆی برینداری كردم!!! خودایه چه‌نده ناخۆشه له پێشه‌وه شهر بۆ كه‌سێك بكه‌یت و ئه‌و له دواوه لێت بدات و بریندارت بكات!!! نازانم بۆ ئه‌مه دروست بوو؟! شتێك شایه‌نی ئه‌وه نه‌بوو ئه‌و خۆی له من دووربخاته‌وه و بریندارم بكات!!!
(هه‌ناسه)ـه‌كه‌م خۆزگه هه‌ست به‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌م ده‌كه‌یت، كه به‌رامبه‌ر به تۆ هه‌مه، ئاماده‌م له هه‌ر چركه‌یه‌كدا هه‌زار جار خۆشم بوێی، بگره ملیۆن جاریش، هه‌ر كاتێك بته‌وێت، ئاماده‌م قوربانی خۆڵی ژێر پێت بم، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده بزانه كه چه‌ند عاشقی تۆم و هه‌رگیز بڕواناكه‌م ئه‌گه‌ر له ژیاندا بمێنم و بتوانم هیچ كه‌سێكی دیكه‌م خۆش بوێت…
لێره وه‌ستام له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌كم هات كه له ده‌زگا له‌گه‌ڵمان كار ده‌كات… ئه‌مڕۆ نابێت زیاتر بنووسم، ده‌بێت سه‌رقاڵی شتی دیكه بم، ژیان كورته و زۆرم نه‌ماوه.
ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 15/10/2007دووه‌م رۆژ له‌چاوه‌ڕوانی مردن‌دا:
نازانم بۆ ده‌بێت به‌رله‌وه‌ی بمرم بزانم كه ده‌مرم؟! ئه‌مه چ سه‌ختییه‌كه به‌ر له مردن بۆ من دروست بووه؟! ده‌كرا له كاتێكی دیاری نه‌كراو بمرم و لێی بێ ئاگا بم، خۆزگه‌م به‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر ده‌ژین .. خۆزگه‌م به‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن یه‌ك چركه زیاتر له من بژین، خۆ زۆرجار حه‌زم له خه‌وتنی كۆتایی بووه، به‌ڵام ترس ئه‌وه ناڵێت مردن ئه‌و كاته جوانه كاتێك كه هه‌ست به‌بێزاری ژیان ده‌كه‌یت. به‌هه‌رحاڵ.. من چاوه‌ڕێی مردنم و ده‌بێت به‌جوانی پێشوازی لێ بكه‌م (ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر مردن هات) هه‌ندێك جار بهگومانیشم له‌وه‌ی بێت.
له بیرمه زۆرجار كه (هه‌ناسه) له ژیان بێزار ده‌بوو، پێم ده‌گوت "(هه‌ناسه) بێزا مه‌به، من ئاماده‌م بۆ یه‌ك چركه‌ش شه‌ڕ بۆ مانه‌وه‌م بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر حه‌زم له ژیانه".
ئه‌و شته‌ی كه ئارامم ده‌كاته‌وه و كه‌مێك ئه‌و پیاوه‌م لێ‌دوور ده‌خاته كه مردن بۆ منی ناردووه ، ئه‌م نووسینه‌یه! بۆیه هه‌ر په‌نا بۆ نووسین ده‌به‌م…."نووسین" ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بوای ئێستا ده‌بوو به چی خه‌ریك بم؟
خۆ زۆر له‌و ساتانه‌ی كه ژیان و مرۆڤه‌كانی بێ تاقه‌تیان ده‌كردم، حه‌زم ده‌كرد زووتر بمرم، ئای كه جوانی مردن، ئه‌گه‌ر له‌و كاته بێیت كه ئێمه ده‌مانه‌وێت .. زۆر جوانی، به‌ڵام نه‌ك له‌و كاته‌ی كه نامانه‌وێت بێیت. پێموایه له‌مه هه‌ڵه نیم جارێك وته‌ی كه‌سێكی ناوداریشم له‌م باریه‌وه خوێندۆته‌وه، له‌و كاته‌ی كه خه‌ریكی خوێندن بووم له ماڵی "شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی" له هه‌ولێر، ئه‌وكات ساڵی یه‌كه‌مم بوو له پۆڵی شه‌شی ئاماده‌یی، ئه‌و كات نه‌مده‌زانی به‌رۆژێكی وا ده‌گه‌م، هه‌موو هیوام ئه‌وبوو وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ی ئاسایی ئه‌م دنیایه بژیم، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستا "مه‌به‌ستم به‌رله‌وه‌ی هه‌ستی مردنم لا دروست بێت" حه‌زی ئه‌وه‌م هه‌بوو ببم به شاعیرێكی ناودار و له‌هه‌مان كات ببم بهعاشقێكی ناوداری ئه‌م دنیایه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌مرم و هه‌ست ده‌كه‌م نه‌متوانی ببم به‌هیچ كامێكیان، گرنگ له‌و كاته تا راده‌یه‌ك له خۆم رازی بووم، له هه‌وڵ دابووم هه‌موو و ئاواته‌كانم بێنمه دی، به‌ڵام ئه‌فسوس (هه‌ناسه) یه‌كه‌م تێكشكێنه‌ری خه‌ونه‌كانم بوو كه نه‌یهێشت ببم به‌و عاشقه ناوداره.
دایكم زۆر خۆش ده‌وێت، هه‌ست ده‌كه‌م هیچم له ژیان بۆی نه‌كرد، ره‌نگه له‌م چه‌ند رۆژه ده‌بێت زۆر شتی بۆ بكه‌م، به‌هه‌مان شێوه بۆ براكانم، ده‌بێت به‌رله‌وه‌ی بمرم هه‌ندێ ئاواتیان بێنمه جێ، به‌ڵام ته‌نها ئومێدێكم ئه‌وه‌یه حه‌ز ده‌كه‌م له‌و ساته‌ی كه ده‌مرم له‌گه‌ڵ (هه‌ناسه)بم، حه‌ز ده‌كه‌م له‌سه‌ر سینگی ئه‌و دوا هه‌ناسه‌كانم بده‌م، به‌ڵام تۆ بڵێی ئه‌و به‌مه رازی بێت؟ بۆنا؟! پێی ده‌ڵێم بزانم چی ده‌ڵێت؟ بڕواناكه‌م ئه‌و تا ئه‌و راده‌یه دڵ ره‌ق بێت، چونكه تا ئێستاش هه‌ست ده‌كه‌م خۆشه‌ویستییه‌كی به‌رامبه‌ر بهمن ماوه، بۆیه هه‌ر ده‌بێت ئه‌وه‌ی پێ بڵێم، چونكه ره‌نگه ئه‌وه دوا ئومێدم بێت له هه‌موو ژیانمدا، بۆئه‌وه‌ی دواجار بچمه لای باوكم كه ده‌مێكه بیری ده‌كه‌م و ئه‌و هه‌ر لێم ناپرسێت، ئاخر ده‌ڵێن تۆ ناچیته سه‌ر قه‌بری.. ئێ من چی له قه‌بری بكه‌م كه هیچ به من نه‌به‌خشێت یان نه‌توانم هیچی پێ ببه‌خشم؟
شه‌وی دووشه‌ممه 15/10/2007سێیه‌م رۆژ له‌چاوه‌ڕوانی مردن‌دا:
رۆژ له‌دوای رۆژ روخسارم زیاتر به‌لای مردن‌دا ده‌چێت.. به‌ژیان ده‌ڵێت به‌سه زیاتر رووناكی خۆر و مانگ به‌روومدا مه‌ده، پێویستم پێیان نییه، بڕۆ ئه‌مه به كه‌سێكی ناو زیندان بده كه ته‌مه‌نێكه پێویستی پێیه‌تی. به‌هه‌رحاڵ.. ئه‌وه‌ی كه منی به‌ژیان هێشتۆته‌وه نووسینی چه‌ند شتێكه و له‌هه‌مان كات ئه‌نجامدانی چه‌ند شتێكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای مردنم به‌جێی بڵێم، ئێستا وه‌رزی پایزه، حه‌ز ده‌كه‌م بچم بۆ پاركه‌كه‌ی هه‌ولێر، گه‌لا زه‌رده‌كان وه‌كو پاییزی ساڵه‌كانی دی كۆبكه‌مه‌وه و بۆنیان بكه‌م و جوانترینشیان نامه‌یه‌كی له‌سه‌ر بنووسم بۆ هاوڕێیه‌كه‌م یان له شوێنێك هه‌ڵیواسم یان له ناو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و كتێبه‌ی هه‌ڵگرم كه ده‌یخوێنمه‌وه، زۆر حه‌ز له‌مه ده‌كه‌م، له‌هه‌مان كات زۆر ده‌ترسم له‌وه‌ی یادگهرییه جوانهكانیشم بیر بخاته‌وه و ئه‌و كات زیاتر تامه‌زرۆی ده‌ست گرتنی مردن بم بۆئه‌وه‌ی دواجار بمكه‌نه ناو گۆڕێكه‌وه و ته‌نیا جێم بێڵن، ئای ئه‌مه‌ش سه‌خت و ناخۆشه.. تۆ بڵێی دایكم ئه‌و كات چی بكات؟ براكانم چۆن له‌وێ جێمدێڵن؟ بڕوا ناكه‌م دایكم ئه‌مه بكات، مه‌گه‌ر به زۆر له گۆڕهكهمی بكه‌نه‌وه، زۆر دایكی وام بینیووه بۆ مناڵه‌كانیان وا ده‌كه‌ن، من له‌و كاته‌ی باوكم به خاك سپێردرا ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه نه‌بووم، له ترسی ئه‌وه‌ی قبوولی ئه‌وه‌م نه‌بێت له ژیانی دووری بخه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و زۆر ژیانی به‌لاوه خۆش بوو، بۆیه ئه‌وان سه‌ركه‌وتن و من له خواره‌وه مامه‌وه.
تۆ بڵێی (هه‌ناسه) ئه‌وكاته چی بكات كه من ده‌مرم؟ كێ ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێ ده‌گه‌ینێت؟ ده‌بێت ژماره‌كه‌ی بده‌مه ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن، نازانم ئه‌و چۆن ده‌ستبه‌ردارم ده‌بێت من بخرێمه ناو قوڵایی ئه‌م خاكه‌وه؟ هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌ڵێت تۆ ئیحساسمست كووشتووه و خۆشه‌ویستیم وه‌ك عاشقێك بۆت نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و له‌مه درۆزنه و هه‌رگیز بڕوای پێ ناكه‌م، ئه‌و ته‌نها ده‌یه‌وێت لێم رابكات، له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه هۆی ئه‌و راكردنه‌ی له من چییه؟ "په‌سار"ێك خه‌ونه‌كانی وه‌ك نووسینی شیعرێك ده‌خسته پاڵ یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ژیانێكی جوان بۆ خۆی و (هه‌ناسه) دروست بكات، به‌ڵام له‌ناكاو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و وشه‌كان نه‌مان، ته‌نانه‌ت پیته‌كانیش هه‌مووی كه‌وتنه بیابانێك و له‌وێ ئه‌وه‌نده تینوون خه‌ریكه خوڵ ده‌خۆن و بێده‌نگ ده‌بن، به‌هه‌رحاڵ.. ئه‌و عه‌شقه‌م شتێك بوو كه له ژیان شانازیم پێوه ده‌كرد، كه‌چی ته‌مه‌ندرێژی نه‌بووه هاوڕێی…
زۆر زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌مه، زۆر جار وا هه‌ست ده‌كه‌م ته‌نها ئه‌ركی من ئه‌وه بووه ئه‌م په‌یوه‌ندییه دروست بكه‌م، ئه‌گه‌ر سه‌رنه‌كه‌وتم ژیان كۆتایی پێدێت، ره‌نگه هۆی مردنیشم هه‌ر ئه‌وه بێت! تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر (هه‌ناسه) وه‌ك خۆشه‌ویستێك بگه‌ڕێته‌وه باوشم من نه‌مرم؟! نازانم!! به‌ڵام پێم وایه من هه‌ر ده‌مرم… ته‌نها چاوه‌ڕێی مردنم و هیچی تر نا.. له‌به‌رئه‌وه‌ی دواجار ده‌مرم.. ده‌مرم.. ده‌مرم.
ئێواره‌كه به‌ره‌و تاریكی ده‌مبات و ئاسمان هه‌ورێكی پاییزی خستۆته ژێر خۆی.. به‌سه.
ئێواره رۆژی سێشه‌ممه 16/10/2007چوارم رۆژ له چاوه‌ڕوانی مردن‌دا:
سڵاو له تۆ ئه‌ی ژیان.. سڵاو له هه‌موو جوانییهكانت.. خۆشحاڵ بووم به‌ناسینت.. ئه‌مجاره كۆچی تۆ ده‌كه‌م، تۆش كۆچی من، تۆ بڵێی جاریكی تر به‌یه‌كتر شادبینه‌وه؟ من حه‌ز ده‌كه‌م.. ئه‌ی تۆ؟
ئه‌مڕۆش ویستم هه‌ندێك شت بنووسم، پێم وایه تێپه‌ڕبوونی هه‌ر رۆژێك، واته نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌نگاوێك له مردن، ئێمه بۆ دروست كراین؟! بۆئه‌وه‌ی دواتر بمرین؟ ره‌نگه جوانی ژیانیش هه‌ر له‌وه بێت كه ده‌زانی دواجار ده‌مرێت.. مردن یاسهیهكه بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ زۆر وه‌حشیانه مامه‌له بكات و بژیت….به‌سه.
نیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه 17/10/2007پێنجه‌م رۆژ له‌چاوه‌ڕوانی مردن‌دا:
له رۆیشتن و دانیشتن، مردن هه‌ر به‌دوامه‌وه‌یه، چۆن زه‌وی قورسایی مرۆڤی بۆ خۆی راكێشاوه و ئاسمانیش له‌وه خۆی بێ ده‌نگ كردووه… هه‌ست ده‌كه‌م مردنیش بۆ خۆم ده‌بات و ژیانیش له‌مه خۆی بێده‌نگ كردووه، بۆ كه‌س به هانامه‌وه نایێت؟! بۆ كه‌س ناڵێت مه‌مره؟! بۆ كه‌س هه‌ست به‌وه ناكات كه جێهێشتنم بۆشاییه‌ك له‌و فراوانییه‌ی جیهان دروست ده‌كات؟! به‌ڵام كێ ده‌ڵێت وایه؟! ره‌نگه سه‌رقاڵی و خه‌مه‌كانی مرۆڤ وابكات من شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بم كه‌سێك بیر له‌و مه‌سه‌له‌ی من بكاته‌وه، كێ ده‌ڵێت من شایه‌نی ئه‌وه‌م كه‌سێك بێت خه‌م بۆ من بخوات؟ نا.. بڕواناكه‌م وابێت، هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌وانه‌ی رۆژێك منیان ناسیووه فرمێسكێكم بۆ ده‌رێژن و ره‌نگه خۆشه‌ویستانم بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌رمنیان له بیر بێت.
نازانم خۆم چی ده‌كه‌م، زۆر شت ماوه نه‌مكردووه و ده‌بێت بیكه‌م.. ئه‌مه زۆر ناره‌حه‌تم ده‌كات. "په‌سار" ده‌بێت تۆ پێت وابێت كه تۆ ناچاری ئه‌مه بكه‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ ژیان به جێدێڵیت و ماڵئاوایی له ژیانی زیندووهكان ده‌كه‌یت.. ته‌نها خۆت ده‌ستی مردن ده‌گریت و به‌ره‌و نادیارێك ده‌چیت، بۆیه ده‌بێت هه‌موو ئه‌و شتانه بكه‌یت….
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 18/10/2007رۆژی شه‌شه‌م له‌چاوه‌ڕوانی مردن‌دا:
هیچ جار حه‌زم له رۆژی هه‌ینی نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌لامه‌وه رۆژێكی خۆش‌بوو، هه‌رچه‌نده رۆژی هه‌ینی بوو. حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو رۆژه‌كانم هه‌ینی بێت، به‌ڵام ته‌نها نامه‌وێت بمرم.
ده‌مه‌وێت به‌رله‌وه‌ی بمرم هه‌موو ئه‌و شوێنانه ماچ بكه‌م كه به‌سه‌ریدا رۆیشتوومه، هه‌موو رۆژێ جارێك ماچیان ده‌كه‌م، به‌ڵام ته‌نها نامه‌وێت بمرم، دوو رۆژه وره‌م دابه‌زیووه و زۆر له مردن ده‌ترسم، ئه‌و كوڕه ئازاییه نیم كه چاوه‌ڕێی مردنم ده‌كرد. دواجار ده‌بێت نه‌ترسم، چۆن به سه‌ر بڵندی له نه‌بوونه‌وه هاتمه بوون، ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه له هه‌بوونه‌وه بچمه‌وه نه‌بوون. مرۆڤ له نه‌بوونه‌وه دێت و ده‌چێته‌وه نه‌بوون. ئه‌مشه‌و وا به‌ئاسانی ته‌واو نابێت، ئه‌مه سێ فیلمی بیانی ده‌بینم و شه‌ویش هه‌ر درێژ ده‌بێته‌وه، جگه له‌كاتی فیلمه‌كان ریكلامی زۆریشی له‌گه‌ڵدا هه‌یه، به‌ڵام شه‌و هه‌ر درێژه، ده‌ترسم هه‌ر ته‌واویش نه‌بێت، ئه‌مه زۆر سه‌خته، كه‌س لێم تێدگات… من بۆ كێ قسه ده‌كه‌م؟ بۆ كێ ده‌نووسم؟ هه‌مووی قۆڕه.. نا ده‌بێت بنووسم كه من یه‌كه‌م كه‌س بوومه به‌رله‌وه‌ی بمرم هه‌ستم به‌مردن كردووه، هه‌رچه‌نده كه‌سیش پێم بڕوا ناكات، ته‌نها له‌و كاته نه‌بێت كه ده‌مرم و ئه‌م شتانه‌م ده‌خوێننه‌وه. ئای چه‌ند بیری ئه‌و ساتانه ده‌كه‌م كه زۆر رقم لێی بووه، زۆر حه‌زم له‌وه‌یه ئێستا ببمه‌وه ئه‌و قوتابییه تهمبهڵهی قوتابخانه كه رقی له خوێندنی وانهكانییهتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام دڵ ته‌نگه كه نا‌خوێنێت و هه‌ست ده‌كات ده‌بێت بخوێنێت، زۆر حه‌ز ده‌كه‌م بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌و رۆژانه، به‌مه‌رجێك نه‌مرم.. ئای كه سه‌ختی مردن، زۆر سه‌ختتری له‌دابڕانی عه‌شقێكی شێتانه، تۆ كۆتایی هه‌موو شته‌كانی ئه‌ی مردن، خۆشم دهویێت، به‌ڵام حه‌ز ناكه‌م بمبه‌یت بۆ خۆت، ئه‌مجاره به‌ده‌ست به‌تاڵی بڕۆوه، ته‌نها بۆ جارێك به‌ده‌ست به‌تاڵی بڕۆوه، نامه‌وێت بێم گه‌ر رێگه‌م پێ بده‌یت، حه‌ز ده‌كه‌م بمێنمه‌وه له ژیان، زۆر شت ماوه بیكه‌م، ره‌نگه ئه‌م قسه قۆڕ بێت و وابزانی كه ئه‌مه تاكه حه‌زی منه، به‌ڵام زۆر خه‌ونم به‌وه‌وه بینیووه كه‌سێكم زۆر خۆشبوێت و بڕیاری ئه‌وه‌م له‌گه‌ڵ بدات كه تا مردن به‌یه‌كه‌وه بژین و دواتر منداڵیشمان هه‌بێت دهبهێڵه وه‌كو زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان منیش ئه‌مه بكه‌م، ده‌زانم دواجاریش هه‌ر ده‌بێت بمرم، به‌ڵام من هیچ پێویستییه‌كی تۆ پڕ ناكه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر بمرم، كه‌چی ئه‌گه‌ر من نه‌مرم تۆ زۆر كارێكی مه‌زن ده‌كه‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ی نامه‌وێت له‌گه‌ڵ تۆ بێم، تۆ خۆت بڕۆ.. ئه‌وه‌نده برۆ تا رێگات لێ ون ده‌بێت و قه‌ت ناگه‌ڕێیته‌وه.. بڕۆ ئه‌ی مردن با ئێمه‌ش كه‌مێك بحه‌سێینه‌وه، رقم لێته ئه‌ی مردن.. برۆ……برۆ….
شه‌وی هه‌ینی 19/10/2007رۆژی حه‌وته‌م له‌چاوه‌ڕوانی مردن‌دا:
ئه‌و كاتانه‌ی كه رۆژه‌كان لێكچوون، وا جوانتره خۆت كۆتایی به‌ژیانی خۆت بێنی.. نا وانییه، ره‌نگه ئه‌و رۆژه‌ی كۆتایی به‌ژیانی خۆت دێنی، به‌یانییه‌ك بێت كه له رۆژه‌كانی تر نه‌چێت، مرۆڤ خۆیه‌تی رۆژه‌كان لێك ده‌چووێنێ، ده‌كرێت به‌رده‌وام گۆڕان له‌ژیاندا بكه‌یت، ته‌نانه‌ت ده‌بێت ماوه ماوه گۆڕان له كاریشدا بكه‌یت، ئای كه كاركردن خۆشه، مرۆڤ ته‌نها به‌كاره‌وه جوانه، ئه‌م قسه‌یه زۆر له‌لای خه‌ڵكی به ئاساییه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام من گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه وایه.
ئه‌و هه‌موو كاره‌ی ژیان به‌جێ دێڵم و به‌ره‌و مه‌مله‌كه‌تی مردن ده‌ڕۆم، ره‌نگه دوای ماوه‌یه‌كی تر له‌وێ كارم ده‌ست بكه‌وێت، چ كارێك ده‌بێ له‌وێ هه‌بێت؟! ره‌نگه دڵی ئه‌و كه‌سانه بده‌مه‌وه كه دوای من دێن.
شه‌وی شه‌ممه 20/10/2007رۆژی هه‌شته‌م له‌چاوه‌ڕوانی مردن‌دا:
به‌سه له نووسین بێزار بووم، نامه‌وێت چیتر بنووسم، ته‌واو مردن.. من ته‌واو.. ئه‌گه‌ر دێیت.. وه‌ره، نامه‌وێ چیتر چاوه‌ڕێت بم، له‌و ژیانه گوماناوییهش رزگارم بكه، تاكه شتێك كه ئومێدم پێی ماوه تۆی، پێم خۆشه ئه‌گه‌ر پاشگه‌ز بوویته‌وه، به‌ڵام توخوا وه‌ك چۆن هه‌موو شه‌وێك كه‌سێك ده‌نێریته لام و پێم ده‌ڵێت "زۆرت له ژیان نه‌ماوه…….."، ئه‌مجاره پێم بڵێ "تۆ نامریت و زۆرت له‌به‌رده‌م ماوه بۆ ژیان…….".
چاوه‌ڕێم ئه‌ی مردن… چاوه‌ڕێی وه‌ڵامم.
شه‌وی یه‌كشه‌ممه 21/10/2007تێبینی:
* بۆ بڵاوكردنه‌وه ئه‌م یادگارییانه، جگه له ده‌ستكارییه‌كی بچووكی زمانه‌وانی، هیچ ده‌ستكاری دیكه‌ی نه‌كراوه.