ئه‌نفال…..کوێستان عومه‌رزاده
ئه‌نفال
له‌م ئێواره ههناریهدا
هاتوم
پڕ به‌گه‌روی وڵاتێکی
دڵ بریندار ، هاوار بکه‌م و
پێ‌و، بڵیم
چه‌پکێ تریفه‌م له‌گه‌ل کازیوه‌ی
خه‌ونێکدا ، بۆ بنێرن
بۆ من و، ژنه ئه‌نفاله‌کانی
ئه‌م ده‌شتی کاکی به کاکیه
تا چاوه‌ڕوانیمان هه‌ڵوه‌ری
چیتر دڵمان کون کون نه‌بێ
با چیتر، چاوی په‌نجه ره‌ی خه‌یاڵمان
به‌ره‌و گه‌رمیان تار نه‌بی
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ئێمه 21 ساڵه
هه‌ر هه‌موو کۆتره بێ وهژنهکان
شهودهخهینه جامی مه‌ستی سپێ ده‌و
له‌به‌رده‌م پهنجهوهی ڕوانیندا
قژی ته‌مه‌ن شانه ده‌که‌ین
لایه لایه‌و ، نمه‌ی بارانی گه‌ڕانه‌وه‌ی
هه‌رهه‌موو هه‌ناسه‌کان
دهوهرینین
ئێمه ژنه بی وه‌رزه‌کانی ولات
ماره بڕاو، به
په‌چه‌ی ره‌ش و، حه‌بای ڕه‌ش و،
وه‌رزی ڕه‌شه‌وه
به‌دو ئه‌ژنۆی ئاسنین
به‌دو چاوی پر له حه‌سره‌ت
چاوه‌روانین
دوباره
هه‌تاو بمان دۆزێته‌وه
به‌هار ئاشت بیته‌وه له‌گه‌لمان
چاوه‌روانی
گه‌رانه‌وه‌ی
جه‌سته‌ی خه‌زانه وه‌رزێکی
ئێوه‌ین
تا گه‌ڵاکانی ته‌مه‌نتان
دوای وهرینیش
کۆکه‌ینه‌وه
،،،،،،،،،،،،
ده‌وه‌رنه‌وه
باده‌نگی گریان چی تر
ڕوحمان له ژێر سێبه‌ر ئیواره‌دا
نه‌باته‌وه
ده‌وه‌رنه‌وه
با چیتر
ته‌زوی ئه‌نفال
دڵمان شه‌قار شه‌قار نه‌کا
با ، باهۆزه‌ی ئه‌نفال
له‌بیر که‌ین
بێ مروه‌تی به‌سه‌ر پشتی
ڕوباردا شۆڕکهینهوه
،،،،،،،،،،،،،،،
دهوورنهروه
با، بانگی سهڵاتی ئه‌نفالم رۆ
له‌فه‌رهه‌نگی ئه‌م ولاته
بئ خۆره‌دا بسڕینهوکوێستان عومه‌رزاده