
له که‌یسی جینۆسایدی فه‌یلییه‌کانه‌وه …..ڕووناک شوانی
له که‌یسی جینۆسایدی فه‌یلییه‌کانه‌وه
ڕووناک شوانیله سه‌ر و به‌ندی دادگایی‌کردنی تاوانبارانی که‌یسی جینۆسایدی فه‌یلیه‌کان، که له که‌ناڵه‌کانی تیڤی بڵاوکرانه‌وه، چیرۆکی به‌سه‌رهاتی شکاتکاره‌کان هێنده ویژدان ههژێنبوون، که مرۆڤ نه‌یده‌توانی له کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی جیابکاته‌وه، به‌ڵکو له هزری بیسه‌ردا، هه‌مووی تێکڕا ده‌بن به زنجیره به‌ڵگه‌یه‌کی به‌یه‌که‌وه گرێدراوی کۆمه‌ڵکوژی کورد. له دانیشتنی ڕۆژی 21/4 دا، له کاتیکدا که یه‌کێک له شکاتکاره‌کان بار و دۆخی خێزانه‌که‌ی ده‌گێڕایه‌وه که چۆن یه‌کێک له کچه‌کانی به ناوی مه‌یسوون، له نزیک سنووری ئێران، مین له ژێر پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و پاش ئه‌وه‌ی که شه‌و و ڕۆژێک به‌ده‌م ئازاره‌وه و به بێ چاره‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه، کۆچی دوایی کردووه. ئه‌م به‌سه‌رهاته وای له دادوه‌ر کرد که ڕوو له عه‌لی کیمیایی بکات و ئه‌و پرسیاره‌ی ئاراسته بکات که ئایا به چی یاسایه‌ک ڕه‌وایه که خه‌ڵکی وڵاتێک له نیشتیمانیک ده‌ربکرێن که پێش دروستبوونی خودی وڵاته‌که دانیشتووی بوونه و به‌شداری بنیاتنانی بوونه و قوربانیان بۆ داوه. له وه‌ڵامدا عه‌لی کیمیایی ئه‌و که‌سانه‌ی به خیانه‌تکار و جاسووسی دوژمنانی عێراق له قه‌ڵه‌مدا و به چاوقایمییه‌وه به‌رگری له سهرگهردانیکردنی هه‌زاران خێزانی فه‌یلی کرد. ئه‌و به‌رگرییه هێنده‌ی تر دادوه‌ری تووڕه کرد و داوای له سه‌عدون شاکر کرد که وه‌کو به‌رپرسێکی ئه‌وکاته‌ی عێراق به‌ڵگه‌یه‌ک بهێنێته‌وه بۆ ئه‌و پێشێلکارییه، که به پێی کام یاسای ده‌وڵه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ڕێگه‌یان به خۆیاندا ئه‌و خه‌ڵکه له ماڵی خۆیان ده‌ربکه‌ن، ئاواره و ماڵوێرانیان بکه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان. له کاتی ئینکارکردنی وه‌تبان ئیبراهیم و عه‌لی کیمیایی له‌و تاوانانه، دادوه‌ر باسی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی کرد که له‌به‌رده‌ستی دادگادایه سه‌باره‌ت به فرۆشتنی کچانی ئه‌و خێزانانه و فه‌رمووی که ئاماده‌یه لیستی ناوی کچه‌کان و که‌س و کاریان، و ئه‌و وڵاته بخاته به‌رده‌ست که دادوه‌ری به‌ڕێز به ( أرض الحقیره) ناوی برد و بازرگانهکانیشی به ( قوادین) ناوزه‌دکرد، هه‌مووی نیشانی تاوانباران بدات. زۆر ده‌مێکه ئه‌و رێکخراوه مه‌ده‌نیانه‌ی که له پێناو ناساندنی ئه‌نفال به جینۆسایدی کورد خه‌بات ده‌که‌ن، له‌وانه‌یش ناوه‌ندی چاک، باسی فرۆشتنی کچانی ئه‌نفالکراو به چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بی ده‌که‌ن، له‌وانه‌یش وڵاتی میسر،به‌ڵام ئه‌م داواکارییه له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێکی کورده‌وه نکوڵی لێکراوه، له‌وانه‌یش دواجار له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری عێڕاق، به‌ڕێز مام جه‌لاله‌وه بوو. ئه‌مڕۆ له دادگای باڵای عێراق و له‌سه‌ر زمانی دادوه‌ر ڕه‌ئوف ڕه‌شیده‌وه باس له‌و به‌ڵگه‌یه ده‌کرێت. بۆیه ئه‌وه ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه که ئه‌و به‌ڵگه‌یه به‌هه‌ند بگرێت. ئاشکرا کردنی ناوی وڵاتێک که ده‌ستی هه‌بووبێت له بازرگانیکردن به کچانی کورده‌وه له سایه‌ی ڕژێمی به‌عس و سه‌رده‌می ئه‌نفالدا، سوودیکی گه‌وره به که‌یسی ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید ده‌گه‌یه‌نێت له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا. وێڕرای ئه‌وه‌ی که کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن مێژوو و زمان و بوونی له چوارچێوه‌ی هه‌رێمێکی فیدراڵی له عێڕاقی ئه‌مڕۆی به ناو دیموکراسیدا، و بۆ گێڕانه‌وه‌ی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد، مافی خۆیه‌تی که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی داوا له‌و وڵاته ( وڵاتانه ) بکات که داوای لێبوردن له کورد بکه‌ن و ئه‌نفال به جینۆسایدی کورد بناسێنن .
22/4/2009 ستۆکهۆڵم