
كۆڕه‌و ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه‌ی مفه‌وه‌زات نابووتی كرد…..ستیڤان شه‌مزینانی
كۆڕه‌و ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه‌ی مفه‌وه‌زات نابووتی كرد
ستیڤان شه‌مزینانی
Shamzini79@hotmail.com
كۆڕه‌وی زیاتر له‌دوو ملیۆن ونیو كه‌س له‌هاووڵاتیانی باشووری كوردستان له‌به‌هاری ساڵی 1991 كه‌زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئه‌و كاته‌ی باشووری پێكده‌هێنا، رووه‌و تاریكیی سنووره‌كان وچارهنووسێكی نه‌زانراو، یه‌كێك لهدهگمهن وناوازهترین رووداوی سیاسییه له‌مێژووی كۆن ونوێی كوردستاندا. به‌و هۆیه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بهتێكڕاو به‌جیاوازیی دیتن وئایدیاو چین ورهگهزهوه بهكۆدهنگیی لهریفراندۆمێكی تراژیدییدا بۆ هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ری عه‌ره‌بی عێراقییان ره‌تكرده‌وه. ئاخر ئه‌وێ رۆژێ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی ئێستا فڕێدراوه‌ته په‌ڕاوێزه‌وه، بێئه‌وه‌ی بزانێت بۆ كوێ ملده‌نێت وچاره‌نووس بهكوێی ده‌گه‌یه‌نێت، ملی رێگه‌ی كۆچێكی گرتبووه به‌ر كه‌ته‌نانه‌ت ژیانی تاراوگه‌و ده‌ربه‌ده‌ریی وتاریكیی هه‌موو ئاسۆكانی پێ باشتربوو له‌مانه‌وه‌ی له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی سهركوتگهرو دڕنده‌ی وه‌ك ریژێمی به‌عسدا. له‌مباره‌وه نووسه‌ری نێودار "ده‌یڤید ماكداول" له‌كتێبه‌كه‌یدا "مێژووی هاوچه‌رخی كورد" ده‌نووسێت "ترسی گشتیی سه‌رانسه‌ری كوردستانی گرته‌وه. زیاتر له‌یه‌ك میلۆن ونیو كورد ماڵ وژیانی خۆیان به‌جێهێشت وبهترسهوه به‌دوای جێگایه‌كی ئه‌میندا روویان له‌ئێران وتوركیا كرد. هه‌موو ئه‌و رێگا‌و كوێره رێگایانه‌ی به‌ره‌و سنووره‌كان ده‌چوون له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌هۆی ئاپۆره‌ی خه‌ڵكه‌وه گیران. له‌سه‌ر رێگای توركیا رۆژنامه‌نووسێك وتی: به‌چاوی خۆی نزیكه‌ی پێنجسه‌د كه‌سی دیوه به‌و بۆمبا فۆسفۆرییانهی هه‌لیكۆپته‌ره‌كان ههڵیاندهڕشت كوژراون". له‌لای خۆیه‌وه كوردناس ونووسه‌ری كتێبی "ئاغا‌و شێخ وده‌وڵه‌ت" مارتن ڤان بۆرنیسن ژماره‌ی ئه‌و كوردانه‌ی له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانی 1991 شوێنی خۆیان به‌ره‌و سنووره‌كانی ئێران وتوركیا جێهێشتبوو به‌زیاتر له‌دوو میلۆن هاووڵاتی كوردی پیاو وژن تۆمار ده‌كات. گرنگیی ئه‌و كۆچڕه‌وه میللیی ونهتهوهییهی زیاتر له‌دوو میلۆن ونیو كوردی باشووری وڵات، هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو، جه‌ماوه‌ر نایه‌وێت جارێكی دیكه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی حكومه‌تی به‌عسییه‌كاندا یه‌ك تاكه هه‌ناسه‌ش بدات، نه‌خێر ئه‌و رووداوه سه‌رنج وسۆزی دنیاشی له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌لای دۆزی كورددا راكێشا، هه‌ر كاریگه‌ریی وكارتێكردنی ئه‌و رووداوه تراژیدییه بوو، ته‌نانه‌ت "جۆرج بوش"ی وه‌ها لێ‌كرد به‌په‌له "جه‌یمس بیكه‌ر"ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بنێرێته ئۆردوگای ئاواره كورده‌كان، بیكه‌ر له‌سه‌روه‌ختی گه‌ڕانه‌وه‌یدا به‌زمانێكی غه‌مگین وتی "ئه‌وه‌ی من به‌چاوی خۆم بینیم زۆر له‌وه زیاتره باوه‌ڕی پێبكرێت". میدیا بیانییه‌كان وێنای ئه‌م كۆچڕهوهیان وه‌ك رووداوێكی ده‌گمه‌نی سه‌ده‌ی بیسته‌م گواسته‌وه، ئه‌و وێنایانه‌ی له‌رێی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه گه‌یشتنه چاوی هاووڵاتیانی جیهان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك بوو له‌وه‌تی كورد هه‌بووه‌و هه‌یه، هه‌رگیز ئه‌وه‌نده چاوی میدیا‌و زوومی كامێرای ده‌ستگاو ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی له‌سه‌ر نه‌بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه كه‌به‌بڕوای من لهكۆِرهو تراژیدیترو وروژێنهرتربوون نه‌یانتوانی به‌و ئه‌ندازه‌یه سۆزی دنیا به‌لای خۆیاندا رابكێشن، راسته به‌ژێر لێوهكردنی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه په‌یوه‌ندیی بهبهرژهوهندیی زلهێزه‌كانه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام كۆڕه‌و، بووه دیارده‌یه‌ك ئیداره‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا تووشی شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره كرد، به‌وه‌ی جڵه‌ویان بۆ ریژێمی سه‌ددام وهێزه ئاسمانییه‌كانی به‌عس شلكرد، هه‌تاوه‌كوو سه‌ركووتی راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێراق بكات. وه‌خته بڵێم ئه‌م واقیعه‌ی له‌دوای ساڵی 1991ه‌وه له‌باشووری كوردستان دروستبووه قه‌رداری كۆڕه‌وه، كۆڕه‌ویش قه‌رداری چاوی كامێرای میدیاكانه. ته‌نانه‌ت ژه‌نه‌راڵ "بیكیلی" فه‌رمانده‌ی ئه‌وكاته‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان، له‌یه‌كێك له‌كه‌مپه‌كانی ئاواره كورده‌كان، له‌به‌رده‌م حاشاماتێكی زۆری كورده‌كاندا وتی "شتێك ئێمه‌ی هێناوه‌ته ئێره كامێرا بوو، له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵبده‌ن دۆزهكهتان باشتر بناسێنن". هه‌ر ئه‌و رووداوه بوو له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی فه‌ڕه‌نساو فرانسوا میترانی سه‌رۆكی ئه‌وده‌می فه‌ڕه‌نسا، وای له‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی كرد له‌رۆژی 4-4- 1991 كۆببێته‌وه، تاوه‌كوو بڕیاری 688 ده‌ربكه‌ن، كه‌بووه قه‌ڵغانی پاراستنی كورد هه‌تا ساته‌وه‌ختی رووخانی بته‌كه‌ی سه‌ددام له‌ساحه‌ی فیرده‌وسی به‌غداد له‌به‌هاری 2003. هه‌تا ئێره هه‌موومان ده‌زانین كۆڕه‌وی میلۆنیی كورد دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كوردی لهدۆزێكی لۆكاڵیی وناوخۆیی وڵاتێكه‌وه كرده دۆزێكی نێونه‌ته‌وه‌یی كهزلهێزهكانی دنیا ده‌خاله‌تی تێدا بكه‌ن. هه‌تا ئێره بۆ هه‌ر كوردێك ئاشكرایه كۆچڕه‌وی ملیۆنیی خه‌ڵكی كورد ئه‌گه‌ر ژیرانه‌تر له‌وه‌ی كرا مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بكرایه ئه‌وه خه‌باتی رزگاریخوازیی گه‌لی كوردستانی ده‌گه‌یانده وێستگه‌ی ده‌وڵه‌تی سهربهخۆو دانپێدانراو له‌لایه‌ن ته‌واوی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، چوونكه هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چوون ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه كورده‌كانیش له‌رێی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانه‌وه گره‌نتی مافه‌كانیان بكرێت، كۆڕه‌و ئه‌گه‌رچی رووداوێكی زۆر تاریك ورهشه له‌مێژووی گه‌لی كوردستاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی سیاسییه‌كان وهه‌ڵپه‌ی مفه‌وه‌زات لێی گهڕاباو باشووری به‌ماره به‌جاش له‌عێراقی "كۆماری ترس"و سه‌ركوت وگۆڕی به‌كۆمه‌ڵ ماره نه‌كردایه‌ته‌وه ئه‌وه له‌مێژه‌وه بوو لانیكه‌م ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی قانوونی جێگه‌ی خۆی ده‌كرده‌وه. هاوڕێ ودۆستی نێزیكم "ناسر حه‌فید" كه‌له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له‌سوێد ده‌ژی ویه‌كێكه له‌نووسه‌رو چالاكه‌كانی بواری سیاسه‌ت، بۆی گێڕامه‌وه: له‌كاتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، زۆر مانگرتن وخۆپیشاندانمان له‌ستۆكهۆڵم سازدا، ده‌مانوویست سۆزی سوێدییه‌كان به‌لای ئه‌و تراژیدیا مرۆییه‌ی له‌باشووری كوردستاندا روویده‌دا رابكێشین. به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بوو، یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتاره سوێدییه چه‌پانه‌ی ببووه هاوڕێم پێی‌ووتم: سه‌رده‌مانێك هه‌موو دنیا بهڤێتنامهوه خه‌ریكبوو، دواجار ڤێتنام ئازادبوو، رۆژێكیش دێت خۆری ئازادیی ئێوه هه‌ڵبێت وهه‌موو دنیا بهئێوهشهوه خه‌ریك بێت، بۆ من ئه‌و قسه‌یه له‌دوای ئه‌نفالی ساڵی 1988 قابیلی هه‌رسكردن وبڕواكردن نه‌بوو. به‌ڵام له‌دوای راپه‌ڕین ولهسهروهختی كۆڕه‌ودا ئه‌و پێشبینییه‌م به‌چاوی خۆم بینی، بینیم پیره‌ژنێكی زۆر لاواز بهسندوقێكهوه كۆمه‌كی بۆ كورد كۆده‌كرده‌وه، منیش لێی چوومه پێشه‌وه‌و وتم منیش كوردم. له‌وه‌ڵامدا پیره‌ژنه‌كه وتی: من هه‌قی تۆم چییه؟!، من یه‌كه‌م كه‌س بووم كۆمه‌كم بۆ ڤێتنامییه‌كان كۆكرده‌وه ئێستاش هه‌ر یه‌كه‌م كه‌سم كۆمه‌ك بۆ ئاواره كورده‌كان كۆده‌كه‌مه‌وه!. ئه‌وه‌بوو په‌رله‌مانتاره‌كه پێیوتم: ئه‌ها كاتی خۆی پێمووتی، ئه‌وه ئه‌مڕۆش خۆری ئێوه لهههڵهاتندایهو دنیا به‌ئێوه‌وه خه‌ریكه، تاوه‌كوو بتانكهنه حكومه‌ت. به‌ڵام دوای پرۆسه‌ی دانوستان وچوونی وه‌فدی به‌ره‌ی كوردستانیی ئه‌وكاته، به‌سه‌رۆكایه‌تی "مام جه‌لال" ویاوهرێتی "ره‌سوڵ مه‌مه‌ندو سامی عه‌بدولڕه‌حمان ونێچیرڤان بارزانی" ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی سوێد به‌سه‌رسامییه‌وه وتی: نه‌تانتوانی كه‌ڵك له‌و هه‌له وه‌رگرن، له‌وه زیاتریش ئێمه‌تان تووشی شۆك وشهرمهزاریی كرد.
مه‌به‌ستمه بڵێم له‌و سه‌روه‌خته‌دا كه‌هێشتا سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌كامپی ئاواره‌كاندا بووندا، سه‌دان بنه‌ماڵه له‌پرسه‌ی ماته‌مینی له‌ده‌ستدانی كه‌سوكاریاندا بوون، بڕیاری پهلهپڕوزكێی رووكردنه به‌غداو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله دۆڕاوه‌كانی دانوستان، هیچ لۆژێكیك وهیچ مۆراڵێك وهیچ هه‌نگاوێكی سیاسیی پشتگیریی لێنه‌ده‌كرد. كریس كۆچێرای رۆژنامه‌نووس وكوردناسی فه‌ڕه‌نسیی به‌سه‌رسووڕمانه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رانی به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه ده‌نووسێت "لهرهوشێكدا كه‌به‌شێوه‌یه‌كی خێرا رای گشتیی دنیا له‌زه‌مینه‌ی پشتیوانیی ویارمه‌تی به‌سوودی كورده‌كان به‌ره‌و فراوانبوون ده‌چوو، ئه‌وان ئه‌م كاته‌یان بۆ دانوستانی نوێ له‌گه‌ڵ سه‌ددام حسێن هه‌ڵبژارد، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، حكومه‌ته‌كانی رۆژئاوا له‌ژێر فشاری رای گشتیی بۆ یه‌كه‌مین جار چه‌ند بڕیارێكیان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی كورده‌كان په‌سه‌ندكرد، بۆ ئه‌م كاره‌ش هه‌زاران سه‌ربازی كارامه‌یان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشێلكاریی هێزی هه‌وایی عێراق ئاماده‌كرد كهرێگایان نه‌ده‌دا هیچ گومانێك له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی هه‌وایی ناوچه‌كانی كوردستان په‌یدا بێت. رابه‌رانی كورد له‌هه‌لومه‌رجێكی سه‌رسامدا ده‌ستیانكرد به‌گفتوگۆ، له‌كاتێكدا هه‌زاران كورد له‌سه‌رماو به‌فردا گیانیان سپارد، جه‌لال تاڵه‌بانی وسێ كه‌سی دیكه له‌رابه‌رانی كورد له‌ته‌له‌فزیۆن بینران وسهددامیان له‌ئامێز گرت وماچیان كرد، (ئه‌مه گوناهێكی گه‌وره‌یه، هه‌نگاوێكه بۆ خۆكوژیی)، ئه‌م وته‌یه له‌لایه‌ن نوێنه‌رێكی پارتی كۆمۆنیستی عێراق له‌پاریس بهیانكرا". به‌مجۆره سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كوردیی له‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه نه‌یتوانی كه‌ڵكێكی ئه‌وتۆ وه‌ربگرێت، به‌ڵكو دیسان رێگه ته‌قلیدییه‌كانی خۆی گرته‌وه به‌ر كه‌بریتیبوو له‌یاریی هه‌میشه كورد تیا دۆڕاوی دانوستان ده‌گه‌ڵ به‌غداد. ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانی كورد بێ گوێدانه ئه‌و هاوسۆزیی وهاوپشتیوانییه جیهانییه‌ی له‌و وه‌خته‌دا له‌كورد ده‌كرا وداوای گره‌نتی زیاتر ده‌كرا بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتیانی كورد، پشتیان كرده واقیع، روویان له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رگێڕاو قیبله‌نمای خۆیان ئاڕاسته‌ی به‌غدادی پایته‌ختی وردوخاشكردنی خه‌ونی كورد وپلانه جهههنهمییهكانی له‌ناوبردن وگهلكوژیی كورد كرده‌وه. ته‌نانه‌ت "نه‌وشیروان مسته‌فا" ساڵی رابردوو له‌رێی ئه‌و زنجیره وتاره‌ی له‌رۆژنامه‌ی "رۆژنامه" بڵاویكرده‌وه له‌مه‌ڕ مفه‌وه‌زاتی ساڵی 1991، باس له‌وه‌ده‌كات وه‌ختێك به‌مام جه‌لال وترا، پێویسته له‌گه‌ڵ سه‌ددام وریابین وپێویستمان به‌گره‌نتی نێونه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه، ئه‌و له‌وه‌ڵامدا وتوویه‌تی "ئێمه گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تیمان ناوێت، سه‌ددام خۆی گره‌نتییه". ئه‌گه‌ر له‌م وته‌زایه كه‌مێك وردبینه‌وه‌و لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تاقیگه‌یی بۆ بكه‌ین، دیسان راستیی ئه‌و بزووتنه‌وه ناسیۆنالیستییه كوردییه فیدراڵیخوازهمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ هه‌میشه چاوی له‌به‌غداد بووه‌و له‌بری بنیاتنانه‌وه‌ی كوردستانێكی سهربهخۆو هه‌نگاوی ده‌وڵه‌ت، خه‌ونی بهبرابهشیی وبهشدارییكردنی حكومه‌ته‌وه بینیوه له‌به‌غداد، هه‌ر ئه‌م فاكته ساكاره نیشانمان ده‌دات بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی فیدراڵیخواز هه‌میشه هه‌موو هه‌له‌كانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردیی ده‌كاته قوربانیی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غداد، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی كوردستان ناگۆڕێته‌وه به‌و بڕه مافه كرچ وكاڵهی به‌غداد به‌منه‌ته‌وه پێیده‌دات.
جه‌لال تاڵه‌بانی وكۆی سه‌رانی به‌ره‌ی كوردستانی چه‌ندان ئه‌زموونی تریان له‌بواری دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌ددام وحكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق هه‌بوو، سه‌رئه‌نجامی هه‌موو مفهوهزاتهكانیان بینیبوو، كه‌جگه لهههڵگیرساندنهوهی خولێكی تری جه‌نگ وشه‌ڕی نابه‌رابه‌ر شتێكی تر نه‌بووه. ته‌نانه‌ت دوای چوونی مام جه‌لال وشاندهكهی هاوڕێی، له‌لێدوانێكیدا، مام جه‌لال دووپاتیده‌كاته‌وه بڕوای بهمفهوهزات وگرتنه‌به‌ری رێگه‌ی به‌غدا نه‌بووه، به‌ڵام ترسی له‌دروستبوونی ئهرمینیایهكی تر له‌تاراوگه وه‌های له‌سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی كرد، بگه‌نه بڕیاری دانوستان، ئه‌و ده‌ڵێت "من دژی گفتوگۆكردن بووم، به‌ڵام ئێمه ناتوانین ته‌نیا وه‌كوو پارتێكی سیاسیی كاربكه‌ین، ئێمه سێ ملیۆن ئاواره‌مان هه‌یه كه‌ده‌بێت بیر له‌چاره‌نووسیان بكه‌ینه‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ماڵی خۆیان وماڵه‌كانیان دروستبكه‌نه‌وه". له‌باری واقیعیشه‌وه مفه‌وه‌زات نه‌یتوانی هیچ بۆ كورد به‌ده‌ستبهێنێت جگه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شار‌و شارۆچكه‌كان، به‌ڵام لهرووییهكی تره‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی له‌دۆزی كورددا وگه‌وره‌یی وشكۆی كۆڕوی كه‌مكرده‌وه، هه‌رئه‌مه وایكرد هاوسۆزیی هاووڵاتیانی دنیا كه‌مبێته‌وه‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه حكومه‌ته‌كانی رۆژئاوا رزگاریان بوو له‌فشاری ئه‌و رای گشتییه‌ی له‌سه‌ریان بوو بۆ هاریكاریی وپاڵپشتیكردنی مرۆیی وسیاسیی دۆزی كورد. كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌بوو شاندی كوردیی له‌به‌غداد هیچ شتێكی سه‌وز نهكردو وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی تر به‌ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵكو بۆ خولێكی تر سه‌ددام حسێن ورژێمهكهی وه‌ها لێبكه‌ن هه‌ندێك ماف بۆ كورد به‌ره‌وا ببینن ودانیپێدابنێن. هه‌روه‌كوو "نادر ئینتیسار" نووسیوێتی "وه‌فدی كورد بۆ گفتوگۆكردن به‌سه‌رۆكایه‌تی تاڵه‌بانی هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا ئیمزا نه‌كرد، به‌ڵام خولێكی دیكه‌ی گفتوگۆی عێراق وكورد له‌حوزه‌یرانی ساڵی 1991دا ده‌ستیپێكرده‌وه". كه‌وابوو دانوستانی ساڵی 1991 نه‌ك هه‌ر هیچی بهكوردو خه‌باته نهپساوهكهی له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆییدا نهبهخشیی، به‌ڵكو بووه یه‌كێك له‌گرنگترین فاكتۆره‌كانی نابووتكردنی كۆڕه‌و وكه‌مكردنه‌وه‌ی رادده‌ی هاوكاریی وپاڵپشتیی جیهانیی بۆ كورد. چونكه كورد له‌رێی مفهوازهتهوه په‌یامی ئه‌وه‌ی به‌جیهان گه‌یاند: پێویستیی به‌هاوكاریی كه‌س نییه‌و ده‌توانێت له‌رێی مێزی گفتوگۆوه قه‌ناعه‌ت به‌حكومه‌تی به‌غداد بهێنێت ودۆزی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و بگه‌یه‌نێته خاڵی چاره‌سه‌ركردن. له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌وڵانه، كه‌وتبوونه دوای رووداوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال وقهلاچۆكردنی كورد‌و خاپووركردنی گوند وئاواییهكانی كوردستان، كه‌وتبوونه دوای هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كورد كهلهسهدهی بیسته‌مدا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه به‌سه‌ریدا هێنرابوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هێشتاش سه‌ركرده‌كانی كورد له‌بری به‌كارهێنانی كارتی كۆچڕه‌وی ملیۆنیی خه‌ڵكی كوردستان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه كردیانه هۆو به‌هانه‌یه‌ك بۆ رووكردنه‌وه به‌غدادو درێژه‌دان به‌مانه‌وه‌ی خاكی باشووری كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌زۆر داسه‌پاوی عێراقدا. هه‌روه‌ك "م.شێرزاد حه‌سه‌ن" له‌وتارێكیدا ده‌نووسێت "له‌وه‌ته‌ی هه‌ین په‌یوه‌ندیی نێوان كورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب وفارس وتورك، په‌یوه‌ندییه‌ك بووه كهسنوورهكانی نێوانمان سنووری مه‌رگ وخوێن بووه، گه‌وره‌ترین درۆ ئه‌وه بووه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا براین، برایه‌تیی بڕیارێك نییه له‌ناو ئه‌و مێژووه درۆزنه‌دا بوونی هه‌بووبێ، مێژوویه‌ك كه‌جگه له‌زمانی شمشێرو بارووت هیچی دیكه‌ی نه‌زانیوه. مێژوویه‌ك كهحوكمێكی كهڵهگایی به‌وان به‌خشیوه‌و بۆته حوكمێكی پیرۆز‌و خواهانه، ئه‌وانه هه‌میشه رۆڵی ئاغا‌و بهگلهرو ئێمه‌ش رۆڵی مسكێن وپاڵهو سهپانیمان بینیوه، ئه‌وان سه‌ردارو ئێمه كۆیله، ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتدارو ئێمه‌ش ژێرده‌سته، ئه‌وان پتر له‌هه‌زار ساڵه به‌كولتوورێكی خوێناویی خۆیانه‌وه سواری كولتووری ئێمه بوون وچییمان هه‌بوو لێیان سه‌ندین، به‌زه‌بری شمشێرو باج وخه‌راج مێژوویه‌كی زۆڵی خۆیان كرد به‌مێژووی زاڵ به‌سه‌ر ئێمه‌دا". به‌كورتی له‌وه‌تی سه‌ده‌ی بیست هاتووه‌و كوردستان به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی كۆنه‌په‌رستی ناوچه‌كه‌دا دابه‌شكراوه، كورد هه‌ر گیرۆده‌ی سته‌می میللی ونه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه، به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتدا گیرۆده‌ی ئه‌و ئاوه‌زه سیاسییه كورتبین وناواقیعییهش بووه، هه‌موو كات به‌زمانێكی نه‌رمونیانه‌وه دروشمی برایه‌تی درۆزنانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی چه‌وساوه‌و ژێرده‌ستی كوردی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست وده‌سه‌ڵاتداری داگیركه‌ری كوردستان هه‌ڵكردووه، ئاخر برایه‌تیی لهدرۆیهكی شاخدار به‌ولاوه چیتره، ئه‌گه‌ر خۆمان به‌برای ئه‌وانه بزانین ئه‌نفالیان كردووین وبستێكی خاكی عێراق نه‌ماوه جه‌سته‌ی مرۆڤێكی ئێمه‌یان تێدا نه‌شاردبێته‌وه؟. هه‌ر كاتێك جووله‌كه‌كان خۆیان به‌برای نازیست وئهڵمانه توندڕه‌وه‌كان زانی، هه‌ر كاتێك ئه‌رمه‌نه‌كان بوونه برای گیانی به‌گیانی عوسمانلی وتوركهكان، هه‌ر كاتێك فه‌له‌ستینییه‌كان بوونه به‌برای یه‌هوودییه‌كانی ئۆرشه‌لیم، ئه‌وكات كوردیش ده‌توانێ ومافی خۆیه‌تی دروشمی برایه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان هه‌ڵبكات وگوێی دنیای پێ كه‌ڕ بكات. ئاخر هه‌ر ئه‌م كولتووری خۆ به‌كه‌مزانین وخۆ بچووككردنهوهیه بووه، ئێمه‌ی وه‌ها لێكردووه هه‌ر بهداگیركراویی وستهملێكراویی بمێنینه‌وه. نابووتكردنی كۆڕه‌و به‌ئه‌نجامدانی مفه‌وه‌زات یه‌كێكه له‌و ده‌یان هه‌ڵه‌و هه‌نگاوه سیاسییه كوێرانهیهی هه‌میشه هه‌له زێڕینه‌كانی له‌كیس كورد بردووه. به‌ڵام ئیتر سیاسه‌ت وایه بچووكترین هه‌ڵه گه‌وره‌ترین هه‌ڵدێری له‌پشته‌وه‌یه، بچووكترین زرنگیی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌مه‌وه‌یه، وه‌لێ به‌داخه‌وه كورد به‌چه‌شنی په‌ندێكی پێشینانی لێ به‌سه‌رهاتووه كه‌ده‌ڵێت "له‌شوێنێك عه‌رد هه‌یه‌و ئاو نییه، له‌شوێنێكی دیكه ئاو هه‌یه‌و عه‌رد نییه". مێژووی ئێمه‌ش هه‌روا بووه یان ئه‌وه‌تا سه‌ركرده‌ی زرنگ ونهتهوهییمان هه‌بووه‌و واقیع ودنیا له‌دژی بوون، یان دنیا له‌گه‌ڵمان بووه‌و واقیع شانسی پێداوین، سه‌ركرده‌ی باشمان نه‌بووه، سه‌ركرده‌یه‌ك وه‌ك گاندی بێت یان هیچ نه‌بێت بیسمارك بخاته‌وه بیرمان. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا نابووتكردنی كۆچڕه‌وی میلۆنیی كورد له‌به‌هاری 1991، ئه‌گه‌ر تاوانێكیش نه‌بێت بۆ سه‌رانی به‌ره‌ی كوردستانی، ئه‌وه به‌ئاسانیی ده‌توانین بڵێت گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژوویی بوو به‌درێژایی ته‌مه‌نی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له‌سه‌راپای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.