جیاوازی جێنده‌ری له كۆمه‌ڵگای كوردیدا….حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
جیاوازی جێنده‌ری له كۆمه‌ڵگای كوردیدا
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د رهسوڵسهرهتا پێویسته بزانین جیاوازی جێنده‌ری چییه‌و ئاكامه‌كانی چین؟ جیاوازی جێنده‌ری یان ره‌گه‌زی بریتییه له ههڵاوێردو جیاوازیكردن له‌نێوان ره‌گه‌زی نێر‌و مێدا، به‌و واتایه‌ی كه له‌نێو خێزاندا‌و پاشان له كۆمه‌ڵگادا رۆڵ وئه‌رك و مافی پیاوبهسهر ژن‌دا زاڵ بكرێت و پێگه‌ی ژن له خوارتری پیاودا حسێبی بۆ ده‌كرێت. له‌نێو ئێمه‌شدا جیاوازی ره‌گه‌زی لهوپهڕیدایهو با بزانین بۆچی و چۆن ئه‌م ره‌وشه دروستبووه؟
خێزانی كورد كه كه‌وتۆته كۆمه‌ڵگایه‌كی نێو ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینهوهو له‌ژێر سایه‌ی ره‌حمه‌تی دوو هێزدایه، كولتوور‌و ئایین، هه‌ردووكیشیان به دژواری وهرچهرخانو گۆڕانكارییان تیادا مه‌یسه‌ر ده‌كرێت، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاش له‌گه‌ڵیدا رادێنو ده‌قی پێوه‌ده‌گرن، بۆ وێنه دابونهریتو نۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی خێڵ‌و هۆزدا یه‌كانگیر ده‌بنه‌وه، گووتاری ئاینیش هۆكاره بۆ سه‌رده‌ستبوونی پیاوان، له كۆمه‌ڵگایه‌كیشدا كه هێزو ده‌سه‌ڵات كه‌وته ده‌ست تاقه یه‌ك ره‌گه‌زه‌وه، ئیدی قفڵ له زۆربه‌ی مه‌سه‌له‌و بابهتو كێشه‌كانی ژیان دهدرێتو كلیله‌كه‌شی ده‌چێته گیرفانی ئه‌و ره‌گه‌زه‌وه كه پیاوه.
عه‌قڵییه‌تی باوی نێو كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراو، نایه‌كسانی ره‌گه‌زی و جیاوازی جێنده‌ری له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێدا فه‌راهه‌مده‌كات، ئه‌م نایهكسانییهش له واقیعدا به ته‌واوه‌تی ره‌نگده‌داته‌وه‌و ده‌سه‌ڵات ده‌داته ده‌ست پیاو، دواجار نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی ماف‌و ئه‌ركدا ده‌خه‌مڵێنێ، ماف ده‌دات به پیاو، مافی ژنیش زهوتدهكاتو ئه‌ركی زۆریان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنی..
كاردانه‌وه‌ی ئه‌م جیاوازییه له كۆمه‌ڵگادا نایه‌كسانی‌و نادادوه‌ری ده‌سته‌به‌رده‌كات كه هیچ بوارێك ناهێڵێته‌وه بۆ سازدانی گفتوگۆ‌و دیالۆگ له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێدا، پاشان لێدان‌و هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن شه‌رعییه‌تی خۆی پێده‌درێت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارو توندوتیژی به‌رهه‌مدێنی، دواجار تاكه‌كان ناتوانن بوار به یه‌كتر بده‌ن هێمنانه گفتوگۆ بكه‌ن، ئیدی ئه‌و خێزان و كۆمه‌ڵگایه دوور ده‌بێت له مه‌ده‌نییه‌ت‌و پره‌نسیپی دیموكراسی تیادا نابێت و هه‌رگیز به‌ره‌و گۆڕان و پێشكه‌وتن هه‌نگاو نانێت، جیاوازی قبوڵناكهنو ناتوانن فه‌رهه‌نگی ئاشتی و لێكبووردن ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و هه‌ست به‌ماناكانی ئاسووده‌یی ناكه‌ن!
وه‌كو توێژه‌رو كۆمه‌ڵناس ده‌توانم بڵێم: كۆمه‌ڵگا داخراوهكهمان، نایه‌كسانی و جیاوازی و نادادوه‌ری دروستكردووه، هاوكێشه‌یه‌كی هاوسه‌نگی پێكنه‌هێناوه له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا كه دوو بوونه‌وه‌رو دوو كه‌سی ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بن.. دوو هاووڵاتی یه‌كسان بن به‌رامبه‌ر به یاسا‌و له دادگادا حسێبی یه‌ك مرۆڤیان بۆ بكه‌ن..
بۆیه خێزان و كۆمه‌ڵگا تاكی كورد به شێوازێكی غهریزیو نامه‌عریفی ده‌خوڵقێنن، به‌و مانایه‌ی كه كه‌متر ڕه‌گه‌زو كه‌ره‌سته‌كانی شارستانیی و مه‌ده‌نیی پێده‌به‌خشێت.. په‌روه‌رده‌یه‌كی میتۆدی- مهدهنیـی نییه تا بتوانێت كه‌شوهه‌وای یه‌كسانی جێنده‌ری و ته‌باییی لێبورده‌یی له نێو تاكه‌كانیدا به‌ركه‌ماڵ بكات، ئه‌و دوو چه‌مكه‌ش ده‌توانن تاك و تاكگه‌رایی دروستبكه‌ن، كه دیاره ماف‌و ڕێزی مرۆڤـ له نێو كۆمه‌ڵی مهدهنیو دیموكراسی ئازاد‌دا پارێزراوه‌و په‌ره‌پێدراوه!
دیالۆگی نێوان نێر‌و مێ، مۆدێلێكی گه‌وره‌یه‌و رۆژئاواییه‌و سیستمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه‌یه‌و عه‌لمانییه‌ت پێڕه‌وی ده‌كات.. دیالۆگ له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌چه‌سپێ، كه دیارده‌ی توندوتیژی له هزرو ره‌وشتی مرۆڤه‌كانیدا قێزه‌ون و دانسقه بێت، كه جیاوازی ڕه‌گه‌زیی نێوان نێر‌و مێ به‌پێی یاسا‌و ده‌ستوور بنه‌بڕ كرابێت، كه عه‌قڵییه‌تێك سالار‌و زاڵ بێت و بتوانێت سه‌رباری جیاوازییه ڕه‌گه‌زی و ئه‌تنی و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و فیكرییه‌كان ڕێز له مرۆڤ بگرێت.. كه بتوانێت له جێی هه‌ڕه‌شه‌و لێدان و سووكایه‌تی پێكردنی مرۆڤدا، خۆشه‌ویستی و رێزی مرۆڤـ فه‌راهه‌م بكات..
ئه‌م جیاوازییه جێنده‌ریه درێژكراوه‌ته‌وه بۆ هه‌موو پانتاییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، بۆ وێنه: جیاوازی نێوان سۆزی باوك و سۆزی دایك، باوك و كوڕێك.. پۆلیس و هاووڵاتییه‌ك.. پێستڕه‌ش و سوورفلێك، مرۆڤێكی ساغ‌و كه‌مئه‌ندامێك، موسڵمان‌و كریستیان‌و یهزیدیو كاكهییهك، زیره‌ك و ده‌به‌نگ، ئیشكهرو ته‌مه‌ڵ و …..تاد.
كاتێك یه‌كسانی ره‌گه‌زی دێته كایه‌وه‌و سه‌روه‌ر ده‌بێت كه هێزو توانای خێڵ و هۆزو حیزب و گووتاری ئاینی په‌ڕگیر لاواز بكرێت‌و سه‌روه‌ری بدرێته‌وه به یاسا‌و ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی و عه‌لمانی و لیبڕاڵ له‌لایه‌ن حوكمڕانێكی مه‌ده‌نی و عه‌لمانی و لیبڕاڵه‌وه ده‌سته‌به‌ركرا.