لێكچوونی هۆكاره‌كانی شكستی شۆڕشی ئه‌یلول و بارودۆخی ئه‌مڕۆی ناو یه‌كێتی….
لێكچوونی هۆكاره‌كانی شكستی شۆڕشی ئه‌یلول و بارودۆخی ئه‌مڕۆی ناو یه‌كێتی له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی مێژوویی‌دا
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین
munaa_2020@yahoo.comبه ده‌گمه‌ن ئێمه بۆ خۆمان دیراسه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیمان بۆ شكستێك یان هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی خۆمان كردووه، ئه‌مه‌ش به حه‌ق هۆكاری ئه‌وه‌یه كه له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا مێژووش موڵكی خه‌ڵك نییه، به‌ڵكو هه‌ر وێستگه‌یه‌ك یان هه‌ر رووداوێكی مێژوویی موڵكی لایه‌نێكی سیاسی یان بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتداره، ده‌ست بردن بۆی ده‌خرێته بازنه‌ی ته‌شهیركردن یان رووكاندنی حورمه‌تی ئه‌و لایه‌نه یان ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، لێره‌دا به نمونه ئه‌گه‌ر باس له شۆڕشی ئه‌یلول و گرفت و كێشه و هۆكاره‌كانی شكستی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بكه‌ین ئه‌وه راسته‌وخۆ برایانی پارتی پێی قه‌ڵس ده‌بن و به‌هێرش و پیلانی دوژمنكارانه‌ی ده‌زانن بۆ سه‌ر خۆیان، به‌ڵام له راستیدا كاتی ئه‌وه هاتووه ئێمه ئه‌م دیارده‌یه ره‌تبكه‌ین و به مه‌نتق بیر بكه‌ینه‌وه، له‌م پانتاییه‌شدا ده‌بێ برایانی پارتی ئه‌و حه‌قیقه‌ته له مێشكیاندا بچێنن كه شۆڕشی ئه‌یلول به ته‌نیا قۆرخی پارتی و بارزانی نییه تا كه‌سی تر نه‌توانێ قسه‌ی له سه‌ر بكات و راوبۆچۆنی جیاوازی له سه‌ر هه‌بێت، ئه‌وه مێژووه، مێژووش موڵكی سه‌رتاپا خه‌ڵكی كورده له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان، له شكستیشدا شكستی نه‌ته‌وه‌یه‌كه و باجه‌كه‌شی هه‌موو كورد ده‌یدات. لێره‌دا ئه‌م پێشه‌كییه‌ی من بێ مه‌ڵامه‌ت نییه، چونكه ئه‌مه پێشه‌كی خوێندنه‌وه‌ی دیراسه‌یه‌ك یان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی مێژوویی پسپۆڕێكی بواری مێژووییه نه‌ك به ته‌نیا شاره‌زا و به ئه‌زموون، به‌ڵكو كه‌سایه‌تییه‌كی به‌جه‌رگ و دڵسۆزی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه‌یه وده‌یه‌وێ خزمه‌ت به دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات. نووسه‌ر له‌م نووسینه به پیت و به‌ره‌كه‌ته‌یدا دیراسه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی و ورد بۆ شۆڕشی ئه‌یلول ته‌نها به مه‌به‌ستی تۆماركردنی راستی مێژوو ناكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ به‌راوردێك له نێوان ئه‌وكات و بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان به گشتی و یه‌كێتی به‌تایبه‌تی بكات، چونكه پێیوایه نه‌خۆشی وگرفته‌كان له نێوان ئه‌و دوو زه‌مه‌نه‌دا زۆر له یه‌ك ده‌چن ئه‌گه‌ر ئێمه ئێستا فریای چاره‌سه‌ر نه‌كه‌وین ئه‌وه بێگومان ئاینده‌ی ئه‌مڕۆشمان له‌وكات باشتر نابێت. راستییه‌كی تر كه به‌های زیاتر به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌دات ، تا ئه‌مڕۆش خه‌ڵكێكی زۆر پێیانوایه كه هۆكاری ده‌ره‌كی و پیلانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها هۆكاری شكستی شۆڕشی ئه‌یلول بوون، به‌ڵام ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌و راستیه به خه‌ڵك ده‌ڵێت كه هۆكاره ناوخۆییه‌كان و گرفت و كێشه‌كانی ئه‌وكاته‌ی پارتی و شۆڕشی ئه‌یلول به باڵای ئه‌و هۆكاره ده‌ره‌كییانه كاریگه‌رییان له سه‌ر شكسته‌كه هه‌بوو، بۆ زیاتر سه‌لماندنی ئه‌م راستیه‌ش كۆمه‌ڵێ له‌و گرفت و كێشه و گه‌نده‌ڵیانه باس ده‌كات ، و به به‌راورد له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی ده‌یخاته دووتای یه‌ك ته‌رازوه‌وه. به داخه‌وه ده‌ڵێم ئه‌م نووسینه كه به قه‌باره‌ی كتبێكی سه‌د لاپه‌ڕه‌ییه تا ئه‌مڕۆ ده‌ستاوده‌ست بڵاو ده‌بێته‌وه و رووی گه‌شی رووناكی بڵاوبوونه‌وه‌ی به ئاشكرا نه‌دیوه، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه ئێمه تا ئه‌مڕۆش به نیگایه‌كی نادروست و زۆر ته‌سكه‌وه ته‌ماشای راستیه‌كان ده‌كه‌ین و به كاڵ و كرچی بیرۆكه‌كان ده‌هۆنینه‌وه، ته‌نانه‌ت تا ئه‌مڕۆش به ئاشكرا هیچ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نوسێك ناتوانێ ناوی شكست و دۆڕاندن له‌و شۆڕشه بنێت یان باسی كه‌موكوڕیه‌كانی بكات، جا لێره‌دا له پێناو ئه‌وه‌ی جارێكی تر مێژووی شكست دووباره نه‌بێته‌وه و نه‌كه‌وینه دوای كڵاوی قوچ ، ده‌بێت ئه‌و زنجیر و پاوانه‌ی ده‌ستمان بپسێنین و به جه‌رائه‌ته‌وه راستیه‌كان بخه‌ینه سه‌ر كاغه‌ز و قسه‌وباسی له سه‌ر بكه‌ین، چونكه دان نه‌نان به شكست و دۆڕاندن و بوونی گه‌نده‌ڵی داخستنی ده‌رگای چاره‌سه‌ركردن ورزگاربوون له هه‌موو نه‌خۆشی و گۆڕانێك داده‌خات. لێره‌دا پێش داخڵ بوونمان به‌م باسه ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم جۆری خستنه ڕووی ئه‌م نووسینه ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو كه نووسه‌ر هیچ نیازێكی شه‌ڕانگێزی یان تاوانباركردنی كه‌سێكی دیاریكراوی نییه و هیچ حیزبێك یان لایه‌نێك كه ئێستا بونیان هه‌یه به هۆكاری ئه‌و شكسته دانانێت ، به‌ڵكو مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی وانه‌یه‌كه بۆ داگیرسانی چرای چاكسازی و گۆڕان له‌م باروزروفه خراپ و تاریكه‌ی ناو یه‌كێتی به تایبه‌تی و كوردستان به گشتی. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا دوكتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان مامۆستای به‌شی مێژوو له زانكۆی سلێمانی شێوازی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی به چه‌ندین بڕگه و خاڵ ده‌ڕازێنێته‌وه ، له هه‌ر بڕگه‌یه‌كیشدا راستییه‌ك ده‌خاته روو كه یه‌كێك له نه‌خۆشیه سه‌خته‌كانی شۆڕشی ئه‌یلول بووه، هاوكات به پرسیارێكی به‌رامبه‌ریش هاوشێوه‌یی بارودۆخی ئه‌مڕۆی ناو یه‌كێتی باس ده‌كات. من بۆ خۆم له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا به باشی ده‌زانم تا زۆرترین راستی به‌كه‌مترین وشه له مه‌ڕ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به خوێنه‌ر رابگه‌یه‌نم، به‌شێكی زۆری راستیه‌كان له چه‌ند بڕگه‌یه‌كدا ده‌خه‌مه روو، دواتریش به‌یه‌ك پرسیار سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی نووسه‌ر كۆ ده‌كه‌مه‌وه.
شۆڕشی ئه‌یلول كه له‌ساڵی 1961ه‌وه ده‌ستی پێكرد و له ساڵی 1975 كۆتایی هات له ماوه‌ی ئه‌و چوارده ساڵه‌دا چه‌ندین به‌رزونزمی و هه‌ڵشكان و داكشانی به خۆوه بینی، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌یتوانی ئه‌و بار‌و زروفه دامه‌زرێنێت كه ببێته پایه‌یه‌ك له كاتی روودانی هه‌ر موئامه‌ره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی یان دووقۆڵی نێوان دووڵات خۆی پێ راگرێت و به‌رده‌وامی به‌خۆی بدات، له ماوه‌ی چوارساڵ دانوستاندا پارتی نه‌ك هه‌ر هیچی نه‌كرد به‌ڵكو رۆژ به رۆژ به هۆی سیاسه‌تی چه‌وت و هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی به‌رپرسانیه‌وه حیزب و شۆڕش به‌ره‌ولاوازی و گه‌لیش به‌ره‌و بێ متمانه‌یی و بێزاری ده‌ڕۆیشت، له ساڵی 2003 تا ئه‌مڕۆ كه ده‌كاته شه‌ش ساڵ له دوای رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه و دامه‌زراندنی كیانێكی نوێ بۆ ده‌سه‌ڵاتی عێراق یه‌كێتی و پارتی نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی خه‌ون و ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد به‌جێبێنن و بستێك له زه‌ویه داگیركراوه‌كانی بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر خاكی كوردستان، به‌ڵكو به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وكات سیاسه‌ت و كرده‌وه خراپ و نادروسته‌كانیان بوونه هۆكارێك بۆ كوشتنی گیانی ئینتما و نیشتمانپه‌روه‌ری.
له ساڵی 1974 تا 1975 به‌شی هه‌ره‌زۆری دانیشتوانی شاره‌كانی كوردستان په‌یوه‌ندییان به شۆڕشه‌وه كرد و جێگا و ماڵ و خوێندن و دووكان و كه‌سابه‌ته‌كانیان به‌جێهێشت هه‌موو چوونه به‌ره‌ی شۆڕشه‌وه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی كورد هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ به‌كارخستنی ئه‌و خه‌ڵكه نه‌بوو نه‌یده‌زانی چۆن ئیداره‌یان بدات، بۆیه كاتێك كه رێككه‌وتنامه‌ی جه‌زایر بۆ تواندنه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول مۆر كرا، سه‌ركردایه‌تی كورد و پارتی نه‌یانتوانی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی زۆر كورتیش خۆیان راگرن و كه‌مترین ویستی خه‌ڵك به سه‌ر به‌عسدا بسه‌پێنن، به‌واتا هه‌موو شۆڕش و خوێنی هه‌زاران شه‌هید له ته‌سلیم بوونه‌وه زیاتر هیچی تری لێ نه‌دوورایه‌وه. نووسه‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌تا له خستنه‌ڕووی هۆكاره‌كانی ئه‌و شكسته به هۆكاره ناوخۆییه‌كان ده‌ست پێده‌كات له‌وانه:
1) هۆكاره حیزبیه‌كان
– پێگه‌یه‌كی چینایه‌تی خێڵكی له ناو حیزب‌دا باڵاده‌ست بوو.
– له بواری په‌روه‌رده‌كردنی كادر و پته‌وكردنی رێكخستنه‌كاندا زۆر لاموبالات و لاواز بوو.
– لاوازبوونی بیری نه‌ته‌وایه‌تی و ئینتمای حیزبی و نیشتمانی له نێو پێشمه‌رگه و خه‌ڵكدا. (له هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ كه یه‌كێتی به حیزبێكی سۆشیال دیموكرات ناو ده‌برێت به‌ڵام زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری كادره باڵاكانی نازانن سۆشیال دیموكرات چییه و هیچ پێناسه‌یه‌كیان بۆی نییه).
– له رووی ته‌كه‌تول و باڵ باڵێنه‌وه چه‌ندین باڵ و گروپی جیاواز له ناو پارتیدا هه‌بوون، ئه‌مانه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵی شكاندنی ئه‌ویتری ده‌دا.
– بارزانی سه‌رۆكی پارتی بوو، به‌ڵام باوه‌ڕی به كاری حیزبی نه‌بوو بۆیه خۆی به ته‌نیا كۆنترۆڵی هه‌موو شاده‌ماره ژیاریه‌كانی حیزبی كردوه.
– له دوای ساڵی 1970ه‌وه بارزانی بۆ زیاتر قایمكردنی جێگه و پێگه‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی مه‌سعود و ئیدریس بارزانی هێنایه پێشه‌وه و كردنیه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی. ئه‌م سیناریۆیه ئه‌مڕۆ له ناو یه‌كێتیدا ئه‌وه‌نده به‌ربڵاوه ته‌جاوزی سكرتێری گشتی ده‌كات، چه‌ندین مه‌كته‌بی سیاسیمان هه‌یه كوڕ و كچه‌كانیان ئاماده ده‌كه‌ن تا بكرێن به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یان سه‌ركردایه‌تی یان وه‌زیر یان ئه‌ندام په‌رله‌مان.
– جێبه‌جێ نه‌كردنی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ناو حیزب، داننان به‌م راستیه له لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پارتی بۆ خۆیان دراسه و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌و سه‌رده‌مه و هۆكاره‌كانی شكستیان كردبێت، به‌ڵام ته‌نها له‌و خاڵانه‌دا سودیان له‌و وانه‌یه وه‌رگرتوه كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و خودی سه‌رۆكی پارتی و پته‌وكردنی یه‌كڕیزی حیزب ده‌كات.
– رۆژ به رۆژ بیروباوه‌ڕی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كزبووندابوو، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ بارزانیدا زیاتر مۆركی شوێن كه‌وتوویی وه‌رده‌گرت.
– به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و دیار رێكخستنه‌كانی حیزب له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لێكترازاندا بوو، هه‌ستی كادر و ئه‌ندامانی حیزب به به‌رپرسیارێتی و لێپرسراوی نه‌مابوو.
– سه‌رهه‌ڵدان وگه‌شه‌كردنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و فه‌رزكردنی به سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له هه‌موو پله‌وپایه جیاجیاكاندا.
– خراپی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیه‌كان گه‌یشته ئاستی دژایه‌تیكردنی یه‌كتر ، تا یه‌كتر شكاندن و ته‌ڵه‌نانه‌وه بۆ یه‌كتری. ئاشكرایه ئه‌م هۆیانه سه‌رتاپایان به زیاده‌وه ئه‌مڕۆ له حاڵ و باری یه‌كێتیدا هه‌ن، پارتی وه‌ك حیزب سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه‌ی شۆڕش نه‌بوو، به‌ڵكو یاریده‌ده‌ری ده‌زگای بارزانی بوو، زۆرجاریش یاریده‌ده‌رێكی بێ كه‌ڵك بوو، بۆیه ئه‌مه به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه ناوخۆییه‌كانی شۆڕش و روودانی كاره‌ساتی هه‌ره‌س داده‌نرێت.
2) هۆكاره گشتییه‌كان
– بواری په‌روه‌رده‌كردنی شۆڕشگێڕانه‌ی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌كان به ته‌واوه‌تی پشت گوێ خرابوو.
– زیادكردن و وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی حیزب به بێ سانسۆر، واتا زیادبوونی چه‌ندایه‌تی له سه‌ر حیسابی چۆنایه‌تی.
– ره‌چاونه‌كردنی دانانی كه‌سی شیاو له جێگای گونجاوی خۆیدا.
– نه‌بوونی به‌رنامه و پلان بۆ نوێكردنه‌وه و پێشخستنی داموده‌زگا و رێكخستنه‌كانی حیزب، به‌واتا له بری ئه‌وه‌ی حیزب، حیزبی پرۆژه و جه‌ماوه‌ر بێت ببووه دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی دیاریكراو.
– ئه‌ندامانی حیزب وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك مسعود دانی پێدا ده‌نێت و ده‌ڵێ: "هه‌موو تووشی له‌خۆبایی ببووین، رۆژ له دوای رۆژ گیانی شۆڕشگێڕیمان له ده‌ست ده‌دا، له جیاتی ئه‌وه‌ی سود له‌و سه‌ركه‌وتنه وه‌رگرین و رێكخستنی پارتی پێ بچه‌سپێنین له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌رگای به‌ره‌ڵڵایی و فه‌وزا كرایه‌وه، شتی ئه‌ساسی كه بۆ هه‌ر شۆڕشێك پێویسته له‌بیرچوو".
– فه‌وزا و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی له كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكدا دیارده‌ی بێ به‌رنامه‌یی و دیاری نه‌كردنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی هێنایه كایه‌وه.
– پشتگوێخستنی كادر و په‌روه‌رده نه‌كردنی له رووی فكر و په‌روه‌رده‌یی و ده‌ستپاكییه‌وه.
– زیادبوونی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و دارایی و ئیداری له ناو ده‌زگاكانی حیزب و لێ نه‌پرسینه‌وه له‌ئیختلاس و سیاسه‌تی خزم خزمێنه‌ی به‌رپرسان.
– له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولدا به‌رپرسان به زۆری روویان كرده كاری قاچاخچێتی له گه‌ڵ ئێران‌دا و به ماوه‌یه‌كی زۆر كورت بوون به سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون. ئه‌وكات شۆڕش له كه‌سی نه‌ده‌پرسیه‌وه، توێژی گه‌نده‌ڵكارانی حیزب له داموده‌زگاكانی بارزانی زیاتر , له‌كه‌سی تر نه‌ده‌ترسان، ئه‌وانیش له به‌ر ئه‌وه‌ی سودمه‌ند بوون له‌م كارانه كه‌سیان سزا نه‌ده‌دا.
په‌راوێزخستن و پشتگوێخستنی كه‌سانی شۆڕشگێڕ و به‌توانا و ده‌ست پاك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانی ناشۆڕشگێڕ و هه‌لپه‌رست، هه‌موو پێوه‌ره‌كان هاتبووه سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ شه‌ڕده‌كات و كێ شه‌ڕ ناكات، كێ ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی بارزانییه و كێ راوبۆچوونی جیاوازی هه‌یه.
– بارودۆخی شۆڕش گه‌یشته ئاستێك به‌رپرسانی باڵا نه‌ك گوێیان له‌كه‌س نه‌ده‌گرت، به‌ڵكو گوێیان له كادر و به‌رپرسه نزمه‌كانیش نه‌ده‌گرت.
– ته‌شه‌نه‌كردنی سیاسه‌تی رازیكردن و به‌ره‌ڵڵایی و سزانه‌دانی سه‌رپێچی كه‌ران له كادر و به‌رپرس.
– نه‌بوونی سه‌ركردایه‌تی به‌كۆمه‌ڵ و دامه‌زراندنی چه‌ند سه‌نته‌رێكی به‌هێز له جێگای ئه‌ودا سیمایه‌كی دیاری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی حیزب و شۆڕش بوو.
– بڵاو بوونه‌وه‌ی بیرۆكراتیه‌ت و زۆربوونی ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵات ببووه دیارده‌یه‌كی باو له ناو حیزب‌دا.
– زیادبوونی زوڵم و زۆری ده‌زگاكانی ئاسایش و پاراستن به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ركه‌سێك له به‌ر خۆشیه‌وه گله‌یی له حیزب بكردایه یان رایه‌كی جیاوازی هه‌بووایه به دڵی ئه‌وان نه‌بوایه، ئه‌وا یه‌كسه‌ر راپۆرتی له سه‌ر ده‌نووسرا و به‌ند ده‌كرا یان دوور ده‌خرایه‌وه بۆ ئێران، یان هیچ نه‌بێ له باره‌گایه‌كدا ده‌ست به سه‌ر ده‌كرا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پاراستن ببووه پارتێككی سه‌ربه‌خۆ له ناو پارتیدا.
– زیادبوونی ناكۆكی و دژایه‌تیكردنی یه‌كتر له نێوان زۆربه‌ی داموده‌زگا و رێكخراوه‌كانی حیزب‌دا.
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا نووسه‌ر راوچی ئاسا زۆر ورد بینانه به دوای راستیه‌كاندا ده‌گه‌ڕێ، له‌م بڕگه‌یه‌دا بۆ زیاتر دڵنیاكردن و زیادكردنی به‌ڵگه‌یه‌كی تر له سه‌ر دروستی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی وته‌یه‌كی نووسه‌ر و رووناكبیر و شۆڕشگێڕی ئه‌و سه‌رده‌مه جرجیس فه‌تحوڵڵا دێنێته‌وه، كه له سه‌ر ئه‌و رۆژانه ده‌ڵێ " چ گاڵته بازاڕییه‌ك بوو، هه‌موو هه‌ر گه‌مه‌كردن بوو، شتێ نه‌بوو ناوی مافی گه‌ل و پارتی بووبێ، هه‌رگیز شتی وا نه‌بوو نه‌ده‌نگی هه‌بوو نه ره‌نگی هه‌بوو".
3) هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
– شۆڕشی ئه‌یلول له بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی قوڵترین ئاڵوگۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بدات بۆ خۆی كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی عه‌قڵیه‌تی عه‌شایریه‌وه به‌مه‌ش هه‌موو ده‌رگایه‌كی بۆ ئه‌نجامدانی ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستاندا له رووی خۆی داخست.
– شۆڕش به ته‌واوه‌تی گونده‌كانی پشتگوێخست هیچ هه‌نگاوێكی بۆ بنیاتنانه‌وه و خزمه‌تگوزاری له رووی رێگه‌وبان و خوێندن و ته‌ندروستی و…….. هتد نه‌نا.
– جێبه‌جێكردنی یاسای كشتوكاڵ و چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه‌كانی زه‌وی و زار و بونیاتنانی ژێرخانی ئابووری گونده‌كان ده‌بوایه یه‌كێ له كاره سه‌ره‌كییه‌كانی شۆڕش ببوایه نه‌یكرد.
– له رووی ئیداره و رێكخستنه‌وه‌ی ژیانی گوندنشینه‌كان ، ده‌بوو پارتی سیستمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن بۆ دێهاته‌كان بسه‌پێنێت، به‌ڵام نه‌یكرد و له بری ئه‌مه گرنگیی دا به كوێخا وسه‌رۆك خێڵه‌كان، و پیاوه كۆنه‌كان هه‌ر وه‌كو خۆیان مانه‌وه.
– پشتكردن له‌بواری خوێندن و په‌روه‌رده و زانست. له سه‌رده‌می ئه‌یلولدا ئه‌وه‌ی گرنگ نه‌بوو بارودۆخی ته‌ندروستی ده‌زگاكان و له‌ش ساغی خه‌ڵك بوو.
– به درێژایی ماوه‌ی چوار ساڵ له 1970تا 1974 هیچ كارێكی ئه‌وتۆ یان هیچ پرۆژه‌یه‌كی دیار بۆ دروستكردن و چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كان ئه‌نجام نه‌درا، زۆربه‌ی ئه‌و پارانه‌ی حكومه‌ت بۆ ئه‌و كار و پرۆژانه ده‌ینارد ده‌چووه گیرفانی ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌وه كه هه‌ر خۆیشیان به‌رپرس بوون.
– له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حیزب و خه‌ڵك و ناو حیزب خۆیشی له سه‌ر بنچینه‌ی خێڵكه‌ی دامه‌زرابوون.
– حیزب به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌ستی ده‌خسته نێو كاروباری رێكخراوه مه‌ده‌نی و دیموكراسیه‌كان و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانه‌وه.
– له شۆڕشی ئه‌یلولدا ئه‌قڵیه‌تی خێڵكه‌ی و كۆنه‌په‌رستانه په‌یوه‌ندییه‌كانی دیاری ده‌كرد، په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌ركردایه‌تی وگه‌ل له‌رێگای چه‌ند كه‌سێكه‌وه بوو، بۆ نمونه خێڵ له رێگای سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه و ناوچه‌یه‌ك له رێگای تاكه به‌رپرسێكه‌وه بوو.
– كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له لایه‌ن بارزانیه‌وه ئه‌و فه‌زایه‌ی دروستكرد كه سه‌رتاپا گرفت و كێشه و دوژمنكاریه‌كانی بنه‌ماڵه و بارزانی ببنه كێشه و گرفت و دوژمنی حیزب، به‌مه‌ش چه‌ندین دوژمنی سه‌رسه‌ختی خێڵه‌كی بۆ شۆڕش دروست بوون.
– له ماوه‌ی ته‌مه‌نی شۆڕشی ئه‌یلولدا جیاوازییه‌كی چینایه‌تیی زۆر له‌نێوان به‌رپرسه‌كانی شۆڕش و خه‌ڵكی ساده‌دا دروست بوو، به‌رپرسه باڵاكان و فه‌رمانبه‌رانی حیزب و زۆرێك له داروده‌سته‌كانی له خۆشگوزه‌رانی ورابواردندا بوون، خێزانه‌كانیان له ئێران ژیانی باڵا و خۆشیان ده‌گوزه‌راندا، به‌ڵام خه‌ڵكی ساده و پێشمه‌رگه و خێزانه‌كانیان له ژیانی كوله‌مه‌رگی و ترسی و نه‌هامه‌تیدا رۆژیان به‌ڕێ ده‌خست.
– زۆربه‌ی پیاوانی بارزانی كه له‌رابردوودا به ژیانێكی كه‌مده‌رامه‌ت و كوله مه‌رگیه‌وه هاتبوون ، بوون به كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن سامان و پاره.
– ئه‌و كات كه‌س نه‌یده‌ویست هیچ به‌رپرسێك له سه‌ر گه‌نده‌ڵی یان ناڕێكی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
– جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان موچه‌ی پێشمه‌رگه و به‌رپرسدا هه‌بوو. پێشمه‌رگه مووچه‌كه‌ی له ده دینار تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد به‌ڵام به‌رپرس هه‌بوو مانگانه سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی بۆ رابواردن خه‌رج ده‌كرد.
4) هۆكاره سه‌ربازیه‌كان
– له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولدا له جیاتی په‌ره‌وه‌رده‌ی شۆڕشگێڕانه به‌شێوه‌یه‌ك به‌ره‌ڵڵایی و خۆپه‌رستی و بیروكراتیه‌ت له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا باو بوو. تفه‌نگ سیاسه‌تی ئاراسته ده‌كرد، واته ئه‌و كه‌سانه ده‌نگیان زوڵاڵ بوو كه هێزی چه‌كدارییان له‌گه‌ڵدا بوو.
– بارزانی به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا هێزی پێشمه‌رگه له ده‌ست چه‌ند كه‌سێكی تایبه‌ت به خۆیدا چڕ بكاته‌وه ئه‌مانه‌ش به زۆری خه‌ڵكی ناحیزبی و ناشاره‌زا بوون.
– له ساڵی 1970 به‌دواوه به ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی حیزب له لایه‌ن بارزانیه‌وه قۆرخ كرا. پارتی وه‌ك حیزب لێی دوور خرایه‌وه.
– به‌ره‌ڵڵایی و بێ سه‌روبه‌ری له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا زۆر زیادی كرد، كه‌س گوێی به رێكخستن وسلسله‌ی موراجعه نه‌ده‌دا.
– په‌یوه‌ندی نێوان پێشمه‌رگه و به‌رپرس گه‌یشتبوه ئاست و شێوه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان مسكێن و ئاغا.
– خزم خزمێنه و براده‌رایه‌تی رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بوو له دانانی كه‌سه‌كان له پۆسته گرنگ و هه‌ستیاره‌كاندا، ئه‌مانه و ده‌یان هۆكاری دیكه له هه‌ر چوار جۆره هۆكاره‌كه كه من بۆ خۆم پێموایه نه‌ك به كتێبێك به‌ڵكو چه‌ندین ده‌زگا و سه‌نته‌ر و ده‌یان كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌وێت تا بكرێته وانه‌یه‌كی مێژوویی و باری لاری ئه‌مڕۆی پێڕاست كرێته‌وه.
دووه‌م :هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان
نووسه‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵی داوه زۆر به كورتی یان له پانتاییه‌كی زۆر كه‌مدا زیاترین زانیاری و ورده‌كاری بداته خوێنه‌ر، به‌تایبه‌تی له‌م به‌شه‌دا كه باس له هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كه‌ی رووخانی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌كات، هه‌موو باسه‌كه له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك زیاتر تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام به هۆی شاره‌زایی و وردی له نووسینی باس و لێكۆڵینه‌وه‌دا نووسه‌ر ته‌واوی باسه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه تا هه‌موو رووه‌كانی به خوێنه‌ر پیشان ده‌دات، من بۆ خۆم پێموایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك یان نووسه‌رێك بیه‌وێت خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م باسه بكات و حه‌قی خۆی بداتێ ده‌بێ له خودی باسه‌كه یان له قه‌باره‌ی باسه ئه‌سڵیه‌كه زیاتری له سه‌ر بنوسێت، ئه‌م سیفاته‌ش له‌و باس و لێكۆڵینه‌وانه‌دایه یا خود ده‌كرێ بڵێین سروشتی ئه‌و باس و لێكۆڵینه‌وانه‌یه كه زۆر به ئاكادیمی و نایابی ده‌نوسرێنه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م به‌شه ده‌كرێته چه‌ند بڕگه‌یه‌كه‌وه له‌وانه:
1-په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان
– شۆڕشی ئه‌یلول و بارزانی به ته‌واوه‌تی پشتیان به ده‌ره‌وه به‌ست، به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئێران و ئه‌مریكا، به‌مه‌ش شۆڕش نه‌ك هه‌ر سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ده‌ست دا، بگره ئه‌وه‌نده تێكه‌ڵ به ئێران ببوو ئه‌و سیمایه‌ی وه‌رگرتبوو كه وا ده‌رده‌كه‌وت بزووتنه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ خزمه‌تی ئامانجی ستراتیژی سیاسی وئابووری ئه‌و وڵاته، ئه‌و كاته‌ش وه‌كو ئێستا كۆمه‌ڵی كوردی هه‌موو پێویستیه‌كانی هه‌ر له سه‌لكه پیازێكه‌وه تا گه‌وره‌ترینیان له ئێرانه‌وه بۆ ده‌هات، هه‌موو كۆمه‌ڵ ببوون به كوتله‌یه‌كی به‌كاربه‌ری بێبه‌رهه‌م.
– سه‌ركردایه‌تی شۆڕش توانای هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌لومه‌رجی تازه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی وئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی هاتبوونه پێشه‌وه نه‌بوو، بۆیه زۆربه‌ی پێشبینیه‌كانیان به هه‌ڵه‌دا چووبوو.
– په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌زگای ئاسایشی ئه‌مریكا cia و بارزانی گه‌یشته راده‌ی پێكهێنانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیی هاوبه‌ش، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی نه‌یتوانی ئه‌و هه‌له به باشی بڕه‌تێنێ، یه‌كێ له هه‌ڵه گه‌وره‌كانیشی ئه‌وه بوو بارزانی له‌بری دانانی كه‌سانی شاره‌زا و شیاو و به ئه‌زموون هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی خۆی كاك مه‌سعود و كاك ئیدریسی دانا، ئه‌مانیش كه ئه‌و كات تازه له هه‌ڕه‌تی لاوێتیدابوون ئه‌و شاره‌زاییه‌یان له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌خشه وپیلانه‌كانی ده‌زگا ئاسایشیه‌كاندا نه‌بوو. ئه‌مانه و چه‌ندین بڕگه و خاڵی تر كه تێكڕا هۆكاره‌كانی شكستی شۆڕشی ئه‌یلول بوون، لێكچوونێكی زۆریشیان له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌مڕۆی ناو یه‌كێتیدا هه‌یه. نووسه‌ر به زانستی و راستگۆیی ده‌یخاته روو.
له حه‌قیقه‌تدا رووخانی شۆڕشی ئه‌یلول به‌لای به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌كانی تری دنیاوه پێشبینی نه‌ده‌كرا، لای زۆرێك له سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی جیهان رووخانی ئه‌و شۆڕشه به‌و خێرایی و ئاسانییه چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا و شۆكێك بوو بۆیان، به‌ڵام به‌لای بارزانی و سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌وكاته‌وه، ئه‌مه كارێكی چاوه‌ڕوان كرا‌و بوو ,چونكه بۆخۆیان هه‌موو ئه‌و گرفت و هۆكارانه‌یان ده‌زانی هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی زۆر به ئاسانی ته‌سلیم به خواست و ویستی پیلانگێڕان و دوژمنان ببن.
له به‌شی دووهه‌مدا هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی كه له باسه‌كه‌دا باس كراوه چ وه‌ك بڕگه یان خاڵ لێره‌دا وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێكرد له یه‌ك پرسیاردا چڕی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا بارودۆخی ئه‌مڕۆی ناوی یه‌كێتی هه‌مان ئه‌و حاڵ و باره‌ی شۆڕشی ئه‌یلولی نییه، به‌واتایه‌كی تر هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی ئه‌وكات ، ئه‌مڕۆ به زیاده‌وه له حاڵ و باری یه‌كێتیدا نییه؟ نووسه‌ر له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا شێوازی پرسیاركردن بۆ زیاتر جه‌خت كردنه‌وه و یه‌قینی له سه‌پاندنی راستیه‌كان به‌كار دێنێ و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان جێ دێڵێت بۆ خوێنه‌ر چونكه رۆژانه خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشی و گرفتانه‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و وه‌ڵامی یه‌قینیان لایه. له رووی ده‌ره‌كییه‌وه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه لێكچوونی هه‌ردوو شۆڕش له‌وه‌وه ده‌خاته روو كه ئه‌وكات هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداریی كارای وڵاتانی ئه‌مریكا و جه‌زائیر بۆ پێكهێنانه‌وه‌ی ئێران و عێراق و لێدانی كورد له ئارادا بوو، ئایا ئێستا هه‌وڵێكی چڕی وڵاتانی عه‌ره‌بی له لایه‌ك و ئێران و توركیا و سوریا له لایه‌كی تره‌وه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی شیعه و سوننه‌ی عه‌ره‌ب تا پێكه‌وه ببن به گورزێكی به‌هێز بۆ لێدانی كورد له ئارادا نیه؟
پوخته‌ی گوته و ئه‌وه‌ی ئه‌م باسه ناڕاسته‌وخۆ به خوێنه‌ری ده‌ڵێت هه‌ر گرفتێك به گێلی بهۆنرێته‌وه ئاكامه‌كه‌ی هه‌ر ده‌بێ شكست بێت، كورد به گێلی خۆی خزانده ناو هاوكێشه سیاسیه‌كانه‌وه بۆیه زۆر به ئاسانی كه‌وته چاڵی دوژمنانیه‌وه و بووه فاكته‌رێك بۆ خزمه‌تكردنی ئامانجه سیاسیه‌كانی دوژمنانی، ئاكامی ئه‌م شكسته‌ش ته‌نیا كۆتایی ئه‌و شۆڕشه نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌رهاویشته‌كانی تا چه‌ندین ساڵ دوای خۆی بگره تا ئه‌مڕۆش كاریگه‌رییان هه‌یه چونكه ئه‌مه حه‌قیقه‌ته كاتێ كه گڵۆڵه‌ی شكستی هه‌ر میلله‌تێك بكه‌وێته لێژی كۆمه‌ڵی ئه‌و میلله‌ته به زه‌حمه‌ت و دره‌نگ ده‌توانێ هه‌ڵی بكاته‌وه.
له‌مه‌ڕ ئه‌م باسه ئه‌وه‌ی مایه‌ی ئازار و غه‌مه زیاتر ئه‌وه‌یه كه ئێمه تا ئه‌مڕۆش ناتوانین به ئازادی دیراسه و لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌و شكسته بكه‌ین و شیكاری زانستی و ورد بۆ ئه‌و بارودۆخه بكه‌ین، بگره ناتوانین ناوی شكستی لێ بنێین، هیوادارم ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه و خودی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش خۆی له‌بری ئه‌وه‌ی رق دروست بكات و به ته‌شه‌نوجه‌وه ته‌ماشا بكرێت ببێته فاكته‌رێك بۆ گۆڕینی ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته ،كه من بۆ خۆم پێموایه تا ئه‌مڕۆ له به‌شی هه‌ره‌زۆری تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌دا بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكرێت هه‌یه و خه‌وتووه و له كاتی خۆیدا هه‌ڵده‌ستێت و زۆرجاریش كاره‌سات ده‌خوڵقێنێت، هاوكات هیوادارم سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به وردی دیراسه‌ی ئه‌م باسه بكه‌ن و ناوه‌رۆك و ئامانجه‌كانی بخه‌نه ژێر پرسیار و لێكدانه‌وه‌ی وردی بۆ بكه‌ن و سودی لێوه‌رگرن، چونكه ئه‌مڕۆ ده‌توانن گرفته‌كانتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و یه‌كێتیش وه‌ك ئه‌م باسه به بیرتان دێنێته‌وه چه‌ندین جار تووشی شكست و نوشوستی گه‌وره بووه و له ئاقاره‌كانی مه‌رگ و داڕمان گه‌ڕاوه‌ته‌وه ،به‌ڵام توانیویه‌تی جارێكی تر خۆی دروست بكاته‌وه و بگاته لوتكه ،چونكه ئه‌مه ره‌نگه ئه‌مڕۆ بكرێت به‌ڵام سبه‌ی رۆژ كه هه‌موو شتێك كۆتایی هات و لێتان عه‌یان بوو كه ئێوه هه‌ڵه‌تان كردووه په‌شیمانی هیچ سودێك نادات.