هونه‌رمه‌ندو كڵاشینكۆف چی به‌یه‌كه‌وه كۆیانده‌كاته‌وه؟
هونه‌رمه‌ندو كڵاشینكۆف چی به‌یه‌كه‌وه كۆیانده‌كاته‌وه؟
ئاسۆ عوسمانزهكهریا عه‌بدوڵا یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی خاوه‌نی ده‌نگێكی خۆشه‌و بێ‌شومار هه‌واداری هه‌یه، ئه‌مه راستییه‌كه نابێت نادیده‌ی بگرین و دانی پێدانه‌نێین، به‌ڵام جێگای داخه زه‌كه‌ریا وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ناسراو، خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆر، هه‌ڵویست ولێدوانه‌كانی بۆته جێگای نیگه‌رانی و بێزاریی خه‌ڵك ولێره‌و له‌وێش له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسانه‌وه ره‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته ده‌كرێت وكورد وته‌نیش مێش نه‌بۆته میوانی وهیچ كاتێك وه‌ڵامێكی راشكاوانه‌ی بۆ ئه‌و ره‌خنانه نه‌بووه كه‌ئاڕاسته‌ی كراون. نازانم كاك زه‌كه‌ریا رۆژنامه‌كان ده‌خوێنێته‌وه یان ئه‌ویش وه‌ك به‌رپرسه‌كان سه‌رقاڵی كاروكه‌سابه‌ته‌و فریای خوێندنه‌وه‌یان ناكه‌وێت؟ هه‌رچه‌نده زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا خۆی به‌یه‌كێك له‌هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگ وگه‌وره‌كان ده‌ناسێنێت، به‌ڵام هه‌ڵوێست ولێدوانه‌كانی پێچه‌وانه‌كه‌یمان پێشانده‌دات!. "هونه‌رمه‌ندی مه‌زن ده‌بێـت هه‌ڵوێستی مه‌زنی هه‌بێت ". به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له‌م هونه‌رمه‌نده‌ی ده‌بینین وده‌یبیستین له‌گه‌ڵ په‌یامی هونه‌ردا گه‌لێك لێك جودان. گه‌ر سه‌یرێكی هه‌ڵوێستی هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانی جیهان بكه‌ین، ئه‌و راستییه وه‌ك رۆژی رووناك خۆی نیشانمان ده‌دات. راسته زه‌كه‌ریاعه‌بدوڵا ده‌نگێكی خۆشی هه‌یه، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندێكی مه‌زن وگه‌وره نییه وه‌ك خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات. ئاخر له‌كاتێكدا گه‌نجانی ئه‌م وڵاته به‌ده‌ست بێكاریی وهه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن زه‌كه‌ریا باس له‌كرینی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌كات، تائێستا هه‌واڵێكمان نه‌خوێندۆته‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده رۆژێك له‌رۆژان كۆنسێرتێكی بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار سازكردبێت، نه‌مانبیست له‌و سه‌رمایه‌و سامانه زۆره‌ی خۆی باسی ده‌كات و كه‌س نازانێت له‌كوێ په‌یدای كردووه یارمه‌تی هه‌ژارانی پێبدات، نه‌مان دیت زه‌كه‌ریا نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بكاته‌وه، یارمه‌تیی منداڵانی ئه‌نفالكراوه‌كان بدات. ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له‌زه‌كه‌ریا بكه‌ین كڕینی فڕۆكه‌ی تایبه‌تی پێویستتره یان یارمه‌تیدانی لاوانی وڵاته‌كه‌ت؟، هاوڕێیه‌تیكردنی كوڕه به‌رپرسه‌كان زه‌روره یان پشتیوانیكردنی لاوانی هه‌ژاری كوردستان؟. به‌داخه‌وه‌ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین وده‌یبیستین زه‌كه‌ریا خه‌ریكی ئاهه‌نگ گێڕانه بۆ به‌رپرسه‌كان و هاوڕێیه‌تیكردنه له‌گه‌ڵ پاره‌دارو گه‌نده‌ڵه‌كان. سه‌یروسه‌مه‌ره‌تر له‌مانه ئه‌م وێنه‌یه‌ی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵایه به‌م كلاشینكۆفه‌وه خه‌ریكی ده‌ستڕێژه هه‌رچه‌نده دیارنییه نیشانه‌كه‌ی كاك زه‌كه‌ریا چییه؟، به‌ڵام ده‌مه‌وێت به‌م كاكی برایه بڵێین ئێمه چه‌ند ساڵه هاوار ده‌كه‌ین كه‌ژینگه‌ی كوردستان وێرانكراوه ده‌بێت كار بۆ پاراستنی بكه‌ین, خێره جه‌نابتان به‌م كڵاشینكۆفه‌وه نیشانه له‌چی ده‌گرنه‌وه‌و راوی چی ده‌كه‌ن؟، من نازانم به‌ئیجازه‌ی كام ده‌زگای پۆلیس وئاسایش چه‌كی هه‌ڵگرتوه‌و وابه‌ئاسانی نیشانه ده‌گرێتـه‌وه! ئایا زه‌كه‌ریا له‌خۆی پرسیوه هه‌ر گوله‌یه‌ك له‌و كڵاشینكۆفه‌وه ده‌رده‌چێت ره‌نگه كۆتایی به‌ژیانی كه‌سێك بهێنێت؟، یان له‌خۆی پرسیوه ده‌نگی كڵاشینكۆفه‌كه‌ی" لانه" له‌چه‌ند باڵنده‌و ئاژه‌ڵی ئه‌و ده‌شت وده‌ره تێكده‌دات ؟ به‌نده دڵنیایه زه‌كه‌ریا ئه‌وانه‌ی به‌لاوه گرنگ نه‌بووه، ئه‌گه‌ر هه‌ستی به‌و راستییانه بكردایه هه‌رگیز كڵاشینكۆفی نه‌ده‌كرده هاوڕێی خۆی. له‌بیرمه له‌یه‌كێك له‌ژماره‌كانی گۆڤاری" نێوه‌ند"دا له‌گه‌ڵ هه‌والێكدا، وێنه‌یه‌كی "مه‌سعود بارزانی"مان دانا، پێش چاپكردنی" نێوه‌ند"، براده‌رێك پێی وتم مه‌سعود بارزانی پێی ناخۆشه ئه‌م وێنه‌یه‌ی بڵاوبكرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه‌ره‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه، منیش وێنه‌كه‌م لاداو له‌وتێگه‌یشم بارزانی له‌به‌رئه‌وه‌پێی ناخۆشه لاوان چاو له‌و وێنه‌یه‌بكه‌ن و جگه‌ره‌كێشان وه‌ك دیارده‌یه‌كی ئاسایی سه‌یربكه‌ن. (www.facebook.com به‌ڵام جێگای داخه كاك زه‌كه‌ریاعه‌بدوڵا له‌یه‌كێك له‌لاپه‌ره‌كانی ماڵپه‌ڕی (
كه تایبه‌ته به‌خۆی به‌شانازییه‌وه ئه‌م وێنه‌یه‌ی داناوه بێ ئه‌وه‌ی بیرێك له‌وه‌بكاته‌وه كه‌ئه‌م كاره‌ی ئه‌و ده‌بێته هاندانێك بۆلاوان تا ئه‌وانیش وه‌ك زه‌كه‌ریا چه‌ك هه‌ڵگرتن كارێكی ئاسایی بێت لایان، به‌داخه‌وه به‌نده نازانێت هونه‌رمه‌ندو كڵاشینكۆف چی به‌یه‌كه‌وه كۆیان ده‌كاته‌وه !،مه‌گه‌ركاك زه‌كه‌ریاخۆی بتوانێت باس خاڵی هاوبه‌شی هونه‌ره‌كه‌ی وكڵاشینكۆفه‌كه‌یمان بۆبكات.
تێبینی:بۆ بینینی وێنه‌كه بڕوانه ئه‌م لینكه.
http://www.facebook.com/pages/zakaria-abdulla/47641408244?ref=ts#/pages/zakaria-abdulla/47641408244?v=photos&viewas=1096015388