Skip to Content

Saturday, December 14th, 2024
كوده‌تای كوردان له‌موسڵ…..كرێكار كه‌ركوكی

كوده‌تای كوردان له‌موسڵ…..كرێكار كه‌ركوكی

Closed
by May 6, 2009 گشتی

كوده‌تای كوردان له‌موسڵ
كرێكار كه‌ركوكی

یه‌كێك له‌و بانگه‌شانه‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی كوردی تا ئێستا ده‌یكرد و ده‌وڵه‌تانی رۆژئاواو ناوچه‌كه‌ی پێ‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵتاند بریتی بوو له‌ دیموكراتی و پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی دیموكراتیه‌ له‌ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامداوه‌ و به‌هه‌ڵبژاردن هاتۆته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌ش به‌ ده‌سكه‌وت ده‌زانن و به‌ منه‌تێكی ده‌زانن به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و ده‌وڵه‌ته‌ دیموكراتیه‌كان كه‌چی ئێمه‌ هه‌مومان شه‌ڕی ناوه‌خۆ و سه‌رجه‌م جه‌وله‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌مان له‌بیره‌ و هه‌ندێك له‌و پاڵه‌وانانه‌ی كه‌ ده‌ركه‌وتن له‌م شه‌ڕه‌دا ئێستا له‌په‌ڕله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بێبه‌زه‌یی بوون و داهێنانیان ده‌كرد له‌ كوشتنی گه‌نج و لاوی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌مه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ دیموكراتی و ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی پێ‌ قبووڵ نه‌بوو هه‌رله‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نیشانه‌ی نارازیی و شه‌ڕ دیار بوو تا ئه‌وه‌ی پۆسته‌كانیان به‌ یه‌كسانی به‌شێوه‌ی نیوه‌ به‌ نیوه‌ دابه‌ش كرد ئێستاش دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ به‌ناو ئازادیه‌و بانگه‌شه‌ی پێشكه‌وتن و شارستانی بوون جارێكی تر دووباره‌ حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی كوردی دیموكراتیه‌ت و ئاڵوگۆری ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ قوت نه‌درایه‌وه‌ ئه‌مه‌ كرۆكی ئه‌مباسه‌یه‌ كه‌ ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م وه‌ك لای هه‌موومان ئاشكرایه‌ كه‌ عێراق له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی به‌بارودۆخێكی زۆر دژوار و تایبه‌تی ئه‌منی و سیاسی دا تێپه‌ڕ بوو ئه‌مه‌ش له‌ له‌یه‌ك ترازانی ریزه‌كانی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دروست بونی چه‌ندین لایه‌ن و گروپ و دابه‌ش بوون به‌سه‌ر پارتیه‌ تایفی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێكیان ئه‌م بارودۆخه‌ نوێیه‌یان لا قبوڵ بوو و به‌شداریان له‌م پرۆسه‌ نوێیه‌ كرد و هه‌ندێكیان بایكۆتیان كرد و به‌شدار نه‌بوون ئه‌مه‌ی دوایی تێبینیان هه‌بوو له‌سه‌ر دووباره‌ دارشتنه‌وه‌ و بنتیات نانه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێ‌ به‌تایبه‌ت كه‌ هه‌ندێكیان له‌ حكومه‌ته‌ له‌ ناوچوه‌كه‌ی به‌عس سودمه‌ند بوبون و ده‌سه‌لاتداربون و شۆڤێنی بون …..هتد و هه‌ندێكی تریان به‌یه‌كجاری ره‌فزی ئه‌م بارودۆخه‌یان كرد و ده‌ستیان دایه‌ كوشت و بری هاوڵاتیانی عێراقی و سه‌ربازانی هاوپه‌یمانان و عیراقیان به‌ره‌و وێرانی برد و عێراق چه‌ندین ساڵ بۆ دواوه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنیات نانه‌وه‌ تا ئێستاش به‌باشی به‌رێوه‌ ناچێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵیه‌ له‌پرۆسه‌ سیاسی و دیموكراتیه‌كه‌ پێشكه‌وتنی به‌رچاو هاتۆته‌ دی ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ‌ باسی بكه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بوو كه‌له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو جگه‌ له‌ سێ‌ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم و كه‌ركوك كه‌ كێشه‌ی له‌سه‌ره‌ دوای ئه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد و دوای زنجیره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی نا ته‌ندروست و كوشتن و ئاواره‌كردنی كریستیانه‌كانی موسڵ كه‌ دیاربوو به‌چ مه‌ستێك بوو و دوای تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری له‌لایه‌ن كورد و ئوسامه‌ نوجێفی په‌رله‌مانتاری عێراق گوایه‌ ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌م كاره‌ كورد به‌تایبه‌تیش پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌ستی كرد به‌ تۆمه‌تبار كردنی ئوسامه‌ نوجێفی و برا و خزم و كه‌سه‌كانی به‌م كاره‌ و به‌ تیرۆریست و تێكده‌ر ناویانده‌بردن و هه‌ندێك به‌ڵگه‌ی لاوازیان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌زیاتر خزمه‌تی پێگه‌یاندن له‌ زیان و ئه‌مانه‌ی كرد به‌ پاڵه‌وان له‌ موسڵ , وه‌كو هه‌موو جارێك ئه‌گه‌ر كورد ویستبێتی دژایه‌تی یه‌كێك بكات به‌شی ئه‌وه‌ی تیا ناهێڵێته‌وه‌ كه‌ بتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كتر دابنیشن روبه‌ر و كێشه‌كان باس بكه‌ن به‌شێوه‌ی سه‌رده‌میانه‌ و به‌هه‌رحاڵ هه‌ڵبژراردن ده‌ستی پێكرد ئه‌مجاره‌ش وه‌كو هه‌موو جاره‌كانی تر سه‌ركردایه‌تی كورد خۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنن و هه‌تاوه‌كو ڕێژه‌ی كورسیه‌كانیشیان دیاری ده‌كرد به‌ڵام ئه‌نجام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع واده‌رنه‌چوو كه‌چی پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ تیرۆیست و تێكده‌ر بوون به‌لای كورد زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌یان به‌ده‌ست هێنا و مافێكی ده‌ستوری و یاساییان به‌ده‌ست هێنا تاوه‌كو به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌م شاره‌یان بكه‌وێته‌ ده‌ست له‌م بارودۆخه‌ ئه‌وان سه‌رجه‌م پۆسته‌كانیان بۆخۆیان دانا له‌م شاره‌ كه‌چی لیستی كوردی كه‌به‌ناوی لیستی نه‌ینه‌وای برایه‌تیه‌ بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایانكرد تائێره‌ ده‌توانین بڵێین شتێكی ئاساییه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ واش نیه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئاسایی نه‌بوو ئه‌وه‌بو كه‌ به‌هاندانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی سێ‌ له‌ قائیمقامه‌كانی ئه‌م شاره‌ و سه‌رجه‌م شاره‌دێكانی سه‌ربه‌م قائیمقامیه‌تانه‌ كه‌ كوردن په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م پارێزگایه‌ بڕی و مامه‌له‌كانیان وه‌ستاند به‌مه‌ش كورد جارێكی تر روی ره‌شی خۆی به‌ جیهان و عه‌ره‌ب نیشاندا و كوده‌تایان له‌ سه‌ر ئه‌و دیموكراتیه‌ته‌ كرد كه‌ به‌شدار بوون له‌ به‌دیهێنانی و له‌پێناویدا جه‌نگان شانبه‌شانی هێزی هاوپه‌یمانان به‌ڵام ئێستا روون بۆوه‌ كه‌ به‌شداری كردنه‌كه‌ ته‌نیا بۆ ده‌سكه‌وت و تاڵانی بو كه‌ هه‌موومان بینیمان له‌ شاشه‌ی میدیاكانی جیهان هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بۆ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ روون بویه‌وه‌ كه‌ كورد هه‌رده‌م په‌رۆشی كورسی و ده‌سه‌ڵات و ده‌ستكه‌وتنی سامانه‌ و ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێ‌ هیچی قبووڵ نیه‌ ، پێویست بوو كورد پیرۆزبایی له‌ ده‌رچوان بكردایه‌ و هیوای سه‌ركوتنی بۆ خواستبان و ببوایه‌ چاودێر و ئۆپۆزسیۆن له‌ناو ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ و روێكی شارستانی جوانی نیشانبدایه‌ و ئه‌وكات بۆ هه‌موانی ده‌سه‌لماند كه‌ كورد دیموكرتی خوازه‌ و ده‌كرێت دیموكراتیه‌ت په‌یڕه‌و بكرێت و ترسی عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌شی له‌سه‌ر دیموكراتی بوون ده‌ڕه‌وانده‌وه‌ ، به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه‌ی كه‌ كرا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب بوو و نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز بوو له‌ ئێمه‌ و چه‌ندین ساڵه‌ مافمان ده‌خوات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌زۆر گرنگه‌ ئێستا كوردستان خۆی به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌چێت و ده‌بێ‌ هه‌ڵوێستی ئه‌م دوو حزبه‌ چۆن بێ‌ ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نی سێیه‌م ده‌ربچێت و زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بێنێت ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و پاك بێ‌ ئایا ئه‌م دوو پارتیه‌ی كوردستان كورسیه‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن و پیرۆزبایی له‌لایه‌نی ده‌رچوو ده‌كه‌ن و دان به‌شكستی خۆیان ده‌نێن و به‌هه‌ڵه‌كانیان داده‌چنه‌وه‌ و وه‌كو له‌ وڵاتانی دیموكراتی ده‌یبینین یاخود كوده‌تایه‌كی تر ده‌كه‌ن و دژی هه‌موو ئه‌و ئامانج و بانگه‌شانه‌ی خۆیان ده‌وه‌ستنه‌وه‌ كه‌چه‌ندین ساڵ بوو گه‌نج و لاوی ئه‌م وڵاته‌یان پێ‌ به‌كوشت ده‌دا با ئه‌مه‌ لێبگه‌ڕێیین ڕۆژانی داهاتوو بۆمانی بسه‌لمینێ‌ .

Previous
Next