
بیره‌وه‌ری ناسینی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان و دیوانه‌كه‌ی
بیره‌وه‌ری ناسینی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان و دیوانه‌كه‌ی*
محه‌مه‌د كوردۆلهناوهڕاستی هه‌شتاكان به‌دواوه، كه یه‌ك دوو ساڵێك بوو ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌و نوسین كردبوو، چه‌ند جارێك دیوانی له غوربه‌تای محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانم بینی بوو، به‌ڵام یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچم له‌باره‌ی ئه‌و دیوانه‌و شاعیره‌كه‌یه‌وه نه‌ده‌زانی و دووه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاپی یه‌كه‌می ئه‌و دیوانه، له رووی چاپه‌وه، زۆر خراپ بوو، سه‌رنجی رانه‌كێشابووم، تا رۆژێكیان پێموابێت ساڵی 1987 بوو غه‌فور ساڵح عه‌بدوڵا له رۆژنامه‌ی هاوكاری و به ناونیشانێكی له‌مجۆره‌وه: (شاعیرێكهو با ده‌خوێنێته‌وه) شتێكی له‌سه‌ر ئه‌و دیوانه نوسیبوو، كه خوێندمه‌وه خێرا په‌یداكردنی دیوانه‌كه‌م لابوو به خولیایه‌كی گه‌رم و به زوویی پهیدامكردو ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌ی كرد.
تا زۆرتر ئه‌و دیوانه بچووكه‌م ده‌خوێندنه‌وه زیاتر شه‌یداو سه‌رمه‌ستی شیعره‌كانی ده‌بووم، زۆربه‌یانم تا ئێستاش له‌به‌ره، هێواش هێواش خولیای بینینی ئه‌و شاعیره پایزییه بۆ من بوو به خه‌ونێكی شیرین.
ساڵی 1988 پێموابێت له میهره‌جانی (مه‌حوی)دا بوو، بۆ یه‌كه‌مینجار محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانم بینی و خۆشه‌ویستی خۆم بۆ خۆی و بۆ شیعره‌كانی ده‌ربڕی و پێموت كه من سه‌رسامم به شیعری تۆ، به‌ڵام ره‌خنه‌یه‌ك هه‌یه له‌باره‌ی تۆوه منیش به راستی ده‌زانم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تۆ زۆر ره‌شبینیت، ئاخۆ ئه‌م ره‌شبینییه چییه؟ وا ده‌زانم ئێستایه، بهتوڕهییهكی پهنهانكراوهوه پێیوتم: كاكی برا تۆ چی ده‌ڵێی من چوومه‌ته مهیتخانهكهی سلێمانی مه‌یتم بینیووه خۆی لێره بووه قاچی بهپهڕیووی له‌وێ بووه، قابیله له دۆخێكی وادا گۆرانی بڵێم؟!
منیش به‌پێی بیركردنه‌وه‌ی باوی ئه‌و سه‌رده‌مه كه بیركردنه‌وه‌یه‌ك بوو پێیوابوو ئه‌ده‌ب جۆرێكه له عه‌سای جادوویی و ده‌توانێت موعجیزه بنوێنێت و زۆر شت بگۆڕێت، پێموت: نا، گۆرانی مه‌ڵێ هه‌وڵبده كارێك بكرێت ئه‌و دۆخه نه‌مێنێت كه تیایدا مرۆڤ ئاوهای به‌سه‌ر دێت.
ئیتر له‌دوای ئه‌و یه‌كه‌م بینینه‌وه زۆر جاری دیكه یه‌كمان بینی و زۆر قسه‌و باس له نێوانماندا روویاندا و رۆژ دوای رۆژ باشتر دنیای تایبه‌تی ئه‌وم بۆ ئاشكرا ده‌بوو.
ساڵی 2007 لێكۆڵنیهوهیهكی دوورودرێژم به ناونیشانی (ئه‌و بایه‌ی هه‌وڵده‌دات بنوێت و ناتوانێت) له‌سه‌ر ئه‌زموونی شیعریی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان و جیاوازیه‌كانی ئه‌و ئه‌زموونه شیعرییه نووسی و له فیستیفاڵی گه‌لاوێژدا خوێندمه‌وه‌و خه‌ڵاتی دووه‌می پێبه‌خشراو دواتر له ژماره (25)ی گۆڤاری (هه‌نار)دا بڵاوكرایه‌وه.
حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم: له كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1991دا له‌ناو هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌دا كه هه‌مبوون چه‌ند كتێبێكی كه‌مم هه‌ڵبژاردو له‌گه‌ڵ خۆم بردمن، یه‌كێك له‌و كتێبانه (له غوربه‌تا)كه‌ی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان بوو. ئێستاش دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه كه ده‌یانجار ئه‌و دیوانه‌م خوێندۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ناچاربم چه‌ند كتێبێكی كه‌م له كتێبه‌كانم هه‌ڵبژێرم، كه كتێبه‌كانیشم ده ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و كاته زیادیان كردووه، یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی هه‌ڵیانده‌بژێرم (له‌غوربه‌تا)یه.
من زۆرجار وتوومه: محه‌مه‌د عومه‌ر گه‌وره‌ترین شاعیری كورد نییه، به‌ڵام جیاوازترین شاعیری كورده. زۆر زه‌حمه‌ته بتوانین له‌ناو شاعیرانی كورددا، شاعیرێك بدۆزینه‌وه به‌و راده‌یه‌ی ئه‌و، دنیاكه‌ی دنیایه‌كی تایبه‌ت بێت.
***
*ئه‌م چه‌ند دێڕه له‌سه‌ر داوای (محه‌مه‌د عه‌لی) نوسراوه، كه به‌نیازی ئاماده‌كردنی كتێبێكه له‌سه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان و داوای لێكردم بیره‌وه‌ری خۆم له‌باره‌ی ناسینی ئه‌و شاعیره‌وه بنووسمهوهو ئازادیشی كردم له‌وه‌ی به‌ر له كتێبه‌كه‌ی ئه‌و، له هه‌ر جێگایه‌ك پێم‌خۆش بوو بڵاوی بكه‌مه‌وه.
* له ژماره (632)ی رۆژی 30/4/2009ی (ئه‌ده‌ب و هونه‌ر)ی كوردستانی نوێ‌دا، بڵاوكراوه‌ته‌وه.