
هه‌ڵبژاردن و قووتی خه‌ڵك
هه‌ڵبژاردن و قووتی خه‌ڵك
محه‌مه‌دی مشیربێئهوهی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر بكه‌وێته ژێر ره‌حمه‌تی ویستی خۆسه‌پێنی سیاسه‌تمه‌دارانی ده‌ستڕۆ هه‌ڵبژاردن به‌شێكی گرنگی پرۆسه‌ی دیموكراسی پێكده‌هێنێ و له‌وێڕا هاووڵاتیانی هه‌ر وڵاتێك بڕیار له‌سه‌ر ئایندهی سیاسی و ئابووری و باری بژێوی خۆیان و چاره‌نووسی وڵات ده‌ده‌ن، به‌مه‌رجێك قووتی خه‌ڵك نه‌كرێته ئامانجێك بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كان و كارتی گوشار به‌سه‌ر كه‌سی ده‌نگده‌ردا.
ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان به پێی پێوه‌ری مێژوو هێشتاكێ ئه‌زموونێكی تازه‌یه و به‌ده‌ر نییه له كه‌موكوڕی و مۆنۆپۆلكردن و به حزبیكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت كایه جیاجۆرهكانی ژیانی هاووڵاتیانیشی له ورده‌وه تا درشتی گرتۆته‌وه.
یه‌كێ له دیارترین ئه‌و دیاردانه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ئاسه‌واری خراپی به‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه‌وه هه‌بووه، گرێدانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه به ئینتمای سیاسی و ملكه‌چبوونی بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی باڵاده‌سته،ئه‌گه‌رچی پێشتر خودی ده‌سه‌ڵاتداران و بێده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێستای كوردستان به‌درێژایی مێژووی عێراق ئه‌م ئه‌زموونه‌یان بینیوه و كه‌م تا زۆر به ده‌ستییه‌وه تووشی ماڵوێرانی و قووتبڕان بوون.
ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا (پێویسته كاری بۆ بكرێ) و(ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێ) ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێك بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو، دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌میتۆدی په‌نابردنه به‌ر هه‌ر شێوازێكی گرێدانی ده‌نگی خه‌ڵك به قووت و بژێوییانه‌وه. ئا لێره‌وه‌ش سه‌نگی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر هێزو لایه‌نێكی سیاسی به‌دیارده‌كه‌وێ و هاوسه‌نگیی سیاسی له كۆی پرۆسه‌ی دیموكراسیدا روونتر خۆی ده‌رده‌بڕێ و لایه‌نه سیاسییه‌كان باشتر له قه‌باره‌ی خۆیان ده‌گه‌ن و خه‌ڵگی ده‌نگده‌ریش ده‌زانێ ده‌نگه‌كه‌ی چ گۆڕانێكی ئه‌فراندووه !
ئه‌وه‌ی تا ئێستا راگه‌یه‌ندراوه(41) قه‌واره‌ی سیاسی ناوی خۆیان به فه‌رمی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماركردووه و به‌نیازن كێبڕكی بكه‌ن، له 1/5 یشه‌وه تاكو 7/5 ماوه‌ی راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانیان له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا له‌پێشه. تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام هاوپه‌یمانی چه‌ند لایه‌نێكیش شێوازێكی نامۆ نییه بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كانی پێشتریش به‌هه‌مان شێوه.
سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان هه‌ر له ئێستاوه مشووری خۆیان ده‌خۆن و خۆ ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره، به دڵنیاییشه‌وه ئه‌وانه‌ی چه‌ند ساڵێكه باڵاده‌ست بوون، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا (سه‌رباری كێشه‌كانی ناوخۆیان) باریان سووكتره و به‌هۆی ئه‌و توانا ماددی و مرۆییانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و هه‌ژده ساڵه‌ی رابردوودا وه‌چنگیان خستووه هه‌وڵده‌ده‌ن ئاراسته‌ی ده‌نگده‌ر به‌و شێوه بمێنیته‌وه كه ئێستا هه‌یه. به‌ڵام سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانی و كوردییه چه‌پ و عه‌لمانی و دیموكراسیخوازه‌كانی كوردستان باریان گرانتره و كاری زۆرتر و قورستریان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ده‌بێ زێتر هه‌وڵی گۆڕینی ئاراسته‌ی ده‌نگده‌ر بده‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌زموونه‌كه و گه‌لی كوردستانی تێدایه.
ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیش وه‌كو پێشوو نه‌كه‌وێته‌وه ده‌ست هه‌مان باڵا ده‌سته‌كانی ئێستا ئه‌وا به بڕوای من شتێكی ئه‌و هێنده زۆر له ده‌ست ناده‌ن، هۆكاری ئه‌مه‌ش جگه له‌و ئیمكانیاتانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه، له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه هێزه‌كانی گۆڕانی راسته‌قینه یا ئۆپۆزیسیونی كوردستان هێشتا له زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نه‌بوونه‌ته پرۆسه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان و ئاستی هۆشیاری كۆمهڵكهش ساڵانێكه له ناوه‌وه‌ی بازنه‌دا ده‌خولێته‌وه.وێڕای ئه‌مه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه بێده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێستا ببنه هێزی گوشار و پرۆسه‌كه به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره ببه‌ن كه په‌رله‌مانێكی به‌كرده (نوێنه‌ری خه‌ڵك نه‌ك حزب) بێته ئاراوه و هه‌رچی زیادتر چاكسازی له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت بێته كایه.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست، كه ویستی هاووڵاتیانی تێدا ئازاده‌و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كارناكاته سه‌ر ئایندهی كار‌و بژێوییان، دامهزراوگهلێكی ته‌ندروستی ده‌سه‌ڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه و له ده‌ره‌نجامدا خزمه‌تی زیادتر به به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زموونی ئێستای گه‌لی كوردستان ده‌كات.