نامه‌یه‌ك كراوه سه‌باره‌ت به شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی شوان
نامه‌یه‌ك كراوه سه‌باره‌ت به شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی شوان
عه‌لی مه‌حمود محهمهدبهڕێزان هاوڕێیانی شه‌هیدانی گوردانی شوان له مانگی ئازاردا , ئه‌م نامه‌یه‌ی خواره‌م ئاراسته‌ی ئه‌م 5 به‌ڕێزه كرد " ئیبراهیم عه‌لی زاده , عه‌بدوڵای موهته‌دی, عومه‌ر ئیلاخانازاده , عه‌بدوڵا دارابی , كۆمه‌ڵه " ڕه‌وتی یه‌كگرتنه‌وه " .
نامه‌كه خۆی له‌چه‌ند پرسیارێك ده‌بینێته‌وه و ده‌مه‌ویست له یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كانی كوردستان و وه‌ك به‌شێك له په‌رتوكێك بڵاویان بكه‌مه‌وه , كه هه‌ر 5 لاتان له‌و كاته كۆمه‌ڵه‌تان پێك ده‌هێنا , له سه‌روبه‌ندی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی شوان له چوارچێوه‌ی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه, به‌ڵام مخابن هیچ لایه‌كیان به یه‌ك وشه وه‌ڵامی پرسیارهكانمتان نه‌دایه‌وه .
ئه‌و دۆسیه‌یه لای من ئه‌وه‌نده گرنگه جارێكی دیكه و به‌شێوه‌ی كراوه پرسیاره‌كان ئاراسته‌تان بكه‌مه‌وه , هیوادارم له ئێوه‌و هه‌ر هاوڕێیه‌كی دی وه‌ڵامی گرێی ئه‌م پرسیارانه‌ی لا ده‌ست ده‌كه‌وێت , وه‌ڵامه‌كانم ده‌ست بكه‌وێت و هیچكه ئه‌و تاوانه په‌رده پۆش نه‌كرێت و ڕاستییه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر و كه‌سوكاری قوربانیان ئاشكرا بكرێن , چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامتانم .ده قى نامه كه :
ئه‌م كاته‌تان باش
پاش ڕێز و سڵاو‌و حورمهتسوپاستتان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان بده‌نه‌وه , بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسییه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره .
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
Alimahmud2001@yahoo.comشه‌هیدكردنی 72 پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له هێرشی تاوانى هه‌ڵه‌بجه‌دا
پ1 :
72 پێشمه‌رگه‌ی گوردانی شوان له تاوانی هه‌ڵه‌بجه شه‌هید كران ؟ , ئایا ئێوه پێشتر زانیارتان له‌سه‌ر ئه‌و په‌لاماره هاوبه‌شه نه‌بوو " ئيران و لايه نه كوردييه به شداره كان " , بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و زیانه نه‌بن , له كاتێكدا په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵتان له گه‌ڵ ینك هه‌بوو ؟. ئه‌گه‌ر هه‌بوو بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌تان ئاگادار نه‌كرده‌وه ؟, ئه‌گه‌ریش ئاگادار نه‌كرانه‌وه هه‌ڵوێستان چی بوو له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌و شه‌هید كردنی 72 له پێشمه‌رگه‌كانتان ؟.
پ2- ئایا سكاڵاتان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه تۆمار كردووه له دادگای باڵای تاوانه‌كان ؟ ئه‌گه‌ر نه‌تان كردووه بۆ ؟ .
پ3 : پێتان وایه ئه‌و دۆسیه‌یه دێته پێشه‌وه له پرۆسه‌ی دادگا ؟ , نه‌یاته پێشه‌وه هه‌ڵوێستان چی ده‌بێت ؟.
پ4 : یه‌كێك له كه‌موكوڕییه‌كانی پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات گرنگی نه‌دانه به دۆسیهيه كی زۆر هه‌ستیار و گرنگ كه دۆسییه‌ی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامییه , له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن ؟ .
پ5 : ئایا به‌شداری كورد له شه‌ری عێراق – ئێران به هۆكارێك له هۆكاره‌كانی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه نازانن ؟.
پ6 : كۆمه‌ڵه له بۆتێ و هه‌ڵه‌بجه قوربانی دا , بۆچی ئه‌و قوربانیانه نه‌چوونه پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه‌وه ؟.