ده‌سپێكردن…… نه‌وزاد به‌ندی
ده‌سپێكردن
نوسینی : نه‌وزاد به‌ندی
زۆر له ووشه‌ی ده‌سپێكردن ئه‌ترسم .. كه ده‌ڵێن : ( كه‌ی ده‌سپێبكه‌ین ؟؟ ) وه‌ڵام ناده‌مه‌وه ، چونكه ڕاستیه‌كه‌ی كه ده‌ستت پێكرد ، نازانیت چۆن و كه‌ی و به چ شێوه‌یه‌ك ده‌ست هه‌ڵبگریت ..وه‌رزشه‌وانه‌كان ، كه ده‌بنه ئه‌ستێره‌ی جیهانی یه‌كسه‌ر بیر له ده‌ست هه‌ڵگرتن و وازهێنان ده‌كه‌نه‌وه ، چونكه ده‌زانن له پڕێكدا ئه‌ستێره‌كه‌یان ده‌كوژێته‌وه و ده‌بنه مه‌سخه‌ره‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ..به هه‌مان شێوه سیاسیه‌كانیش له دونیادا زۆر ئه‌ترسن له كون فه‌یه‌كونێكدا په‌ت پهتێنهكهیان ئاشكرا بێت و ببنه بنێشته خۆشه‌ی ده‌می ڕاگه‌یاندنه‌كان و .. ببنه فایل له‌سه‌ر مێزی دادگا ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان ..كه ده‌ست ده‌كه‌یت به ئاژۆتنی ئوتومبیل نازانیت كه‌ی و له‌چ به‌روارێكدا واز له شۆفێری بێنیت یانیش شۆفێری وازت لێ بێنێت و له كوچه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا به لاقشكاوی به جێت بێڵێت ..
به‌و جۆره هه‌موو دهسپێكردنهكان ترسناكن و .. ترسناكترینیان دهسپێكردنه به ژیان ..ئه‌وه‌تا خه‌ییام ده‌ڵێت : ( خۆزگه‌م به‌وانه‌ی له‌دایك نه‌بوون ) كه‌واته سه‌ره‌تای كاره‌ساته‌كه له دهسپێكردندایه به ژیان ، ئه‌وه‌یش سه‌ره‌تای هه‌موو دهسپێكردنهكانی تره ..هه‌ر بۆیه من له‌و باوه‌ڕه‌دام كۆتایی هاتن به دونیا كاتێك دێته ئاراوه كه وه‌عی مرۆڤایه‌تی ئه‌گاته ئه‌و ئاستی لێپرسینه‌وه‌یه‌ی كه چیدی هه‌ڵنه‌سێت به تاوانی وه‌چه خستنه‌وه ..چونكه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان خستنه‌وه‌ی وه‌چه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وهچهیهدا نیه ، ئه‌گه‌ر له دنیادا لێكی بده‌ینه‌وه كه دنیایه‌كه محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان واته‌نی : ( بۆ به‌خته‌وه‌ری زۆر كورته ته‌مه‌ن .. بۆ ده‌رده‌سه‌ری هه‌ر نابڕێته‌وه )خۆ ئه‌گه‌ر به پێوه‌ره ئاسمانیه‌كان لێكی بده‌ینه‌وه ، كێ ده‌ڵێت ئه‌و وه‌چه‌یه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه دوای مردن ؟؟ ئه‌گه‌ر بیتو به پێوه‌ره ئاینیه‌كان و دنیای ئه‌مڕۆ لێكی بده‌ینه‌وه ئه‌وا له‌سه‌دا نه‌وه‌ت و نۆ ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه ، ده‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و وهچهیهمان نه‌خستایه‌ته‌وه،باشتر بوو یان نا ؟؟
به‌هه‌ر حاڵ .. ئه‌وه كێشه‌یه‌كی قوڵه و ساڵانێكی دوور و درێژی ده‌وێت هه‌تاكو مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌نه ئاستی ئه‌و هۆشداریه‌ی كه واز له نوستالیژیا و ده‌سكه‌وته ئانیهكان بینن و .. چیدی وه‌چه بێئاگاكان ناچاری ده‌سپێكردن به ژیان نه‌كه‌ن ..
شه‌و ده‌ست ده‌كات به تاریككردن و ڕۆژیش ده‌ستده‌كات به روناككردنهوه، ئیتر هه‌ر شه‌وه و ڕۆژ ئهكوژیّنیّتهوه و هه‌ر ڕۆژه به ته‌خته‌سڕ شه‌و سپی ده‌كاته‌وه .. له‌و نێوانه‌دا خه‌ریكی بۆینباخ به‌ستن و ڕۆژنامه و وه‌چه خستنه‌وه و كه‌ڵه‌كه‌كردنی ساڵه‌كانی خزمه‌تین له دائیرهكاندا ..ئێمه بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه كه له گه‌مه‌یه‌كی ترسناكداین و به‌رده‌وام و یه‌كبینه گۆڵمان لێده‌كرێت .. كه به‌به‌رده‌م وێنه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود و ئوتێلی مه‌وله‌وی سلێمانیدا ده‌ڕۆم و لافیته‌ی پرسه‌كان ئه‌ژمێرم و به هاوڕێكه‌م ده‌ڵێم : ( ئه‌مڕۆیش ئه‌وه‌نده گۆڵمان لێكراوه .. )
ئێمه له گه‌مه‌یه‌كی ترسناكداین و هیچ چارهسهریهكیشمان پێ نیه بۆ ڕزگار بوون ، هه‌ر بۆیه خۆمان داوه‌ته ده‌ست ڕه‌وڕه‌وه‌ی زه‌مان و نازانین له‌چ په‌نایه‌كی چ ڕۆژیّكدا تیرۆرمان ده‌كا ..
به ڕاستی كاتێك ئێرنست میلله هێمنگوای تفه‌نگه‌كه‌ی نا به ناو ده‌می خۆیه‌وه ، یان كه خۆ كوشتن له ژاپۆن بووه‌ته جۆرێك له مۆدێل ، پێویسته سه‌ر سوڕماو نه‌بین ..یان به كارێكی شێتانه‌ی دانه‌نێین ، ئه‌وه جۆرێكه له پێشمه‌رگایه‌تی كاتێك هه‌ست ده‌كات ده‌ستێكی نادیار به‌ته‌مایه بیكوژێت و زه‌لیلی بكات ، ئه‌و ڕازی نابێت به‌وه و خۆی ده‌سپێشخه‌ری ده‌كات و خۆی ده‌كوژێت ..
ئیتر له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌مدا ده‌ڕۆین و ..تێ ناگه‌م بۆ ئه‌وه‌نده هه‌ڵه‌مان كردووه به‌رامبه‌ر به خۆمان وه‌كو مرۆڤ ، بۆ نمونه به‌ختیاری و به‌رائه‌تی مناڵی له‌وه‌دایه كه خاوه‌نی هیچ شتێك نیه ، كه‌چی نازانم بۆچی شێتانه هه‌وڵی خاوه‌ندارێتی شته‌كان ده‌ده‌ین و له‌و پێناوه‌دا مناڵی و به‌رائه‌ت و به‌خته‌وه‌ری و دنیا و دین ئه‌دۆڕێنین .. بڕوانه سیاسیه‌كان بۆ ده‌سكه‌وتێكی ئانی ، بۆ كورسیه‌كی پرۆتكاو ، چه‌ندێك درۆ و خیانه‌تیان كرد ..له قابیله‌وه هه‌تا هه‌تایه .. باشه بۆچی ؟؟ كه‌ی وهعیمان ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی تیایدا واز له‌و شتانه بێنین كه له مناڵی و به‌رائه‌ت ئهمانشوًَنهوه ؟؟
من زۆر جار به نهێنی ئه‌گریم .. چونكه ئه‌گه‌ر به ئاشكرا بگریم كه‌سایه‌تیم له‌ناو كۆمه‌ڵدا دهڕٍوشێت و نیشانه‌ی پرسیار ده‌خرێته سه‌ر هه‌ست و هۆشم ..
ئه‌گریم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به گشتی و خۆم به‌تایبه‌تی نازانین به چ شێوه‌یه‌ك بگه‌ینه كه‌ناره‌كانی به‌خته‌وه‌ری ..هێواش هێواش ده‌بینه ر ۆبۆت و .. ئه‌لیكترۆن ئاسا له‌سه‌ر خولگه‌یه‌ك دێین و ده‌چین تاكو ته‌واو ده‌بین ..
جا توخوا ده‌ستمان پێنه‌كردایه باشتر نه‌بوو ؟؟
ئه‌و هه‌موو هاوڕێیه‌تیه‌مان كرد و .. ئه‌و هه‌موو هاوڕێیه‌مان له‌ده‌ست چوو .. چ هێزێك قوتابیه‌كانی پۆلێك له پۆله‌كانی خوێندنمان بۆ یه‌ك چركه كۆده‌كاته‌وه ؟؟هبچ هێزێك نیه ..ده كه‌واته با بۆ پچڕانی پڕۆسه دهسپێكراوهكانمان بكڕوزێینهوه به بێ سوود ..دوای ماوه‌یه‌ك كراسه ڕه‌شه‌كان فڕێ ده‌درێنه‌وه ، هه‌تاكو زه‌مه‌ن گۆڵێكی تر ده‌كات و ئاڵاكانمان پێ داده‌گرێت و سیپاڵه ڕه‌شه‌كانمان پێ لهبهردهكاتهوه ئیتر به‌و جۆره ….