Skip to Content

Wednesday, September 11th, 2024
خه‌ڵک و حکومه‌ت کامیان پێشێلکارن ؟….  کۆیار ڕه‌ووف  له‌نده‌ن

خه‌ڵک و حکومه‌ت کامیان پێشێلکارن ؟…. کۆیار ڕه‌ووف له‌نده‌ن

Closed
by May 8, 2009 گشتی

خه‌ڵک و حکومه‌ت کامیان پێشێلکارن ؟…. 
کۆیار ڕه‌ووف  له‌نده‌ن
 

خه‌ڵکی کوردستان ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ دوچاری پێشێلکاری و سوکایه‌تی پێکردن و تاوانبار کردن ده‌بێته‌وه‌ ، کاتێک خه‌ڵکی کوردستان داوای باشکردنی گوزه‌رانیان ده‌که‌ن و داوای به‌رقه‌ رار بونی یاساو  داوای دابین کردنی سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی ژیان ده‌که‌ن وه‌کوو دابین کردنی ئاوو کاره‌باو چاره‌سه‌ر کردنی بێکاری و باشتر کردنی بارو گوزه‌رانی شوێنه‌ کاره‌ساتباره‌کان ده‌که‌ن  ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ ئه‌نفال و کیمیا بارانیان تێدا ئه‌نجام دراوه‌ ،  له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ،ده‌ستیان گرتوه‌ به‌سه‌ر ته‌واوی داموو ده‌زگاکاندا و هه‌موو داهات و بوودجه‌یه‌ک که‌وه‌ر ده‌گیرێت له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی کوردستان ده‌چێته‌ ، گیرفانی یه‌کێتیو پارتیه‌وه‌ !! ئه‌وانه‌ی که‌ له‌کاتی ڕاپه‌ڕیندا خاوه‌نی هیچ شتێک نه‌بوون و ئێستا خاوه‌نی هه‌موو شتێکن ،بگره‌ هه‌ندێکیان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ، سه‌رمایه‌که‌ی ئه‌ژمار ده‌کرێت ، ئه‌مه‌بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ بچوکترین مناڵی به‌رپرسه‌کان خۆشترین ژیانی هه‌یه‌ ، ئه‌و مناڵه‌ به‌رپرسه‌ی که‌ ته مه‌نی له‌خوار 18 ساڵیه‌وه‌یه‌، زۆر خۆشگوزه‌رانتره‌ له‌و که‌سه‌ی که خاوه‌ن شه‌هید و ئه‌نفاله‌ !  سه‌یر له‌وه‌دایه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ،به‌ئه‌وپه‌ڕی شانازیه‌وه‌ باسی دیموکراسیه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و ده یانه‌وێت که‌ بیکه‌نه‌ نمونه‌ له‌  خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا  !! جێی پێکه‌نینه‌ ، ئه‌م ووته‌یه‌ تائێسته‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد باسی لێ ده‌که‌ن ، له‌کاتێکدا که‌ ڕیکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و چه‌ند مرۆڤدۆستێک به‌هاوکاری ڕێکخراوه‌ سڤیله‌کانی کوردستان ، ده‌یان به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و پێشێل کردنی ئازادیه‌کان و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له‌کوردستاندا ، ئاشکرا کردوه‌ ، زیندانه‌کانی کوردستان تائێستاش پڕن له‌و که‌سانه‌ی که‌ هه‌ندێکیان نازانن له‌سه‌ر چی زیندانی کراون !
وه‌کوو ڕاپۆرته‌کانی مافی مرۆڤ ئاماژه‌یان پیکردوه‌ ، کاره‌با لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌دان له‌زیندانه‌کانی کوردستاندا به‌کار هاتوه‌ .
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ساڵانه‌ زیاتر له‌ شه‌ش ملیار دۆلار بودجه‌ له‌ حکومه‌تی ئێراقی وه‌رده‌گرێت ئه‌مه‌بێجگه‌ له‌و داهاته‌ی له‌ له‌رێی گومرگ و فرۆشتنی نه‌وته‌وه‌ ده‌چێته‌خه‌زێنه‌ی یه‌کێتی و پارتیه‌وه‌ ، خه‌ڵکی کوردستانیش ڕۆژ به‌ڕۆژ ژیانیان به‌ره‌و خراپی ده‌جێت، له‌ووڵاته‌ دیموکراسیه‌کاندا ، خه‌ڵک بوه‌ته‌ کێشه‌ بۆ حکومه‌ت و که‌چی له‌کوردستانی نمونه‌ی دیموکراسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خه‌ڵک گیری خواردوه‌ به‌ده‌ست حکومه‌ته‌وه‌!
له‌ ووڵاته‌ دیموکراسیه‌کاندا ، حکومه‌ت هۆشیاری ده‌داته‌ خه‌ڵک تائه‌و تاوانبارانه‌ی که‌ تاوانیان ئه‌نجامداوه‌ ، وه‌کوو کوشتن و دزی سه‌رپێچی کردنی یاسا به‌هه‌مووجۆره‌کانیه‌وه‌ ،  ده‌سگیریان بکه‌ن زانیاری بده‌نه‌ حکومه‌ت ، که‌چی له‌ کوردستان حکومه‌ت په‌ناگه‌ی داڵده‌دانی تاوانبارانه‌ ، و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ بکوژی ژنانن له‌سایه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردستاندا ، پارێزراون ،
له‌ووڵاته‌ دیموکراسیه‌کاندا ، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ماڵ وسامانی خه‌ڵک ده‌دزن به‌پێی تاوانه‌کانیان سزا ده‌درێن که‌چی له‌ کوردستاندا ساڵانه‌ به‌ملیاره‌ها دۆلار له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه‌  به‌تاڵان ده‌برێت ، ئه‌گه‌ر باسی بکرێت ئه‌وه‌ وه‌کوو رۆژنامه‌ی هاوڵاتی غه‌رامه‌ ده‌کرێت ،
له‌ ووڵاته‌ دیموکراسیه‌کاندا پێش هه‌ڵبژاردن ، ناوو پله‌و پایه‌و خزمه‌تی ئه‌وه‌که‌سه‌ی خۆی هه‌ڵده‌بژێرریت ، ده‌نێرن بۆ هاووڵاتیان و داوایان لێ ده‌که‌ن که‌به‌شداری بکه‌ن له‌هه‌لبژاردنه‌کاندا  ، که‌چی له‌کوردستانی نمونه‌ی دیموکراسیدا ،تازه‌ ئه‌گه‌رێنه‌وه‌بۆ لیستی داخراو ، تازه‌ له‌دوای 18 ساڵ نه‌هامه‌تی و سوکایه‌تی کردن به‌خه‌ڵکی کوردستان و به‌تاڵانبردنی داهاتی کوردستان و به‌کوشتدانی هه‌زاران لاوی کوردستان و بێسه‌رو شوێن کردنی سه‌دانی دیکه‌ که‌ ئێسته‌ش که‌سوکاریان نازانن چیان لێ  به‌سه‌ر هاتوه‌ ، به‌یه‌ک لیست داده‌به‌زن !
ئه‌بێت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کوردستان بکاته‌ نمونه‌ و چاوی لی بکات به‌وه‌ی که‌ داهینان بکات له‌ دیموکراسیدا و ئه‌مجاره‌یان ئه‌بێت خه‌ڵک ده‌وری حکومه‌ت ببینێت به‌ڵام به‌بی یاسا و ده‌سه‌ڵات ، ئه‌بێت حکومه‌ت کێشه‌ دروست بکات بۆ خه‌ڵک ، نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه‌ .
Koyar-rawf@hotmail.co.uk

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.